
بۆچی تاجه‌گوڵینه‌مان له‌سه‌رمه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه دانه‌نا…عومه‌رمحه‌مه‌د
بۆچی تاجه‌گوڵینه‌مان له‌سه‌رمه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه دانه‌نا
عومه‌رمحه‌مه‌د
رۆژی 21/12/2008 خۆپیشاندانێكی گه‌وره له‌شاری هه‌ڵه‌بجه سازدرا‌و خۆشبه‌ختانه جه‌ماوه‌رێكی زۆر كۆبوونه‌وه، هه‌ریه‌ك له قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی ووتاریان خوێنده‌وه، زۆرێك له ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان!و حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان تاج‌و چه‌پكه‌گوڵی رێزلێنانیان له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان دانا. به‌ڵام ئێمه ( ناوه‌ندی چاك) وێرای به‌شداریكردنیشمان نه وتارمان خوێنده‌وه‌و نه (گوڵ) یشمان له‌سه‌رمه‌زاری شه‌هیدان دانا.. بێگومان ئه‌وه‌ش له‌خوێن ساردیمانهوه نه‌بوو، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه.
كه ووتارمان نه‌خوێنده‌وه، بێ قسه نه‌بووین، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بوو رێگه‌یان پێنه‌داین..! بۆچی ؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له‌لای لیژنه‌ی باڵایه، وادیاره هه‌تا ئێستاش بهئاژاوهگێرو موخهریبمان ده‌زانن، ده‌نا بیرۆكه‌ی خۆپیشاندانه‌كه ئێمه بووین، ئه‌مه خۆ قه‌به‌كردن نیه، به‌ڵكو حه‌قیقه‌ته، زۆریش هه‌وڵماندا كه ئه‌و ڕۆژه نابێ له هه‌ڵه‌بجه رۆژێكی ئاسایی بێت، نابێت وه‌كو ڕۆژانی تر تێپه‌رێت، وه‌لێ سه‌ره‌تا به‌ده‌نگه‌وه هاتنێكی ساردوسڕههبوو، ترس هه‌بوو له قه‌ره‌باڵغی خه‌ڵك، زۆرمان ووت: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئامانجمان چیه..پێشتریش له 21/8/2006 له رۆژی دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال ههروامانكرد، لهگهرمیانو شۆرش بهتایبهتیو له‌كوردستان به‌گشتی چالاكیه‌كانمان چڕكرده‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی كاروباری شههیدانو ئهنفالكراونیش مشتومرێكی زۆر مانكرد.. ئامانجیشمان خۆ ده‌رخستن نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌بوو رێز له‌قوربانیانی ئهنفالو دادگا‌و ده‌سته‌ی دادوه‌ری دادگاكه‌و ده‌سته‌ی داكۆكی كار له قوربانیان بگرین، مه‌به‌ستمان بوو په‌یامێكیش بده‌ینه دادگا‌و پێی بڵێین ئێمه ماوین، ده‌مانه‌وێت ئێوه‌ش دادگایه‌كی سهربهخۆو دادگۆ به‌رێوه‌به‌رن، ده‌مانزانی ئه‌و ڕۆژه كامێرای دونیا چاوی له‌سه‌ر ئێمه‌یه. بێگومان له‌رۆژی 21/12/2008 له‌هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌مان ئامانجمان هه‌بوو، خۆ به‌نیاز نه‌بووین دروشم له دژی حكومه‌تی كوردستان به‌رزبكه‌ینه‌وه، تا سانسۆر بكرێن..؟!
كهتاجه گوڵینهشمان له‌سه‌رمه‌زاری شه‌هیدان دانه‌نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌وا له‌و داب‌و نه‌ریته باوه دور بكه‌وینه‌وه، كه‌جگه‌له ئهتهكییهتێكی لوتبه‌رزانه شتێكی ترنیه، ده‌نا وه‌كو چۆن توانای نوسینی چه‌ند لافیتهیهكمان هه‌بوو توانای كرینی چه‌پكه گولێكی پلاستیكیشمان هه‌بوو.
ئه‌و راستیه له‌كه‌س شاراوه‌نییه له‌وه‌ته‌ی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان داده‌نرێ ماڵوێرانی زیاتر بۆ كه‌سوكاریان دێته‌پێشێ..؟ نازانم به‌رپرسان چۆن خۆیان بهوهقایل ده‌كه‌ن،كه به‌چه‌پكه گوڵ‌و تاجه گوڵینه‌ی گرانبه‌هاوه ده‌چنه گۆرستان، كه‌چی به‌لالوته‌وه وه‌ڵامی زیندووهكان ده‌ده‌نه‌وه.! ئه‌رێ ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ چه‌پكه گوڵ له‌سه‌رمه‌زاری شه‌هیدان داده‌نین هه‌رئه‌وان نه‌بوون به‌گولله‌ی شه‌ڕی ناوخۆ كوڕانی ئه‌م میلله‌ته‌یان خه‌ڵتانی خوێن كرد..؟ با به‌گوڵی پلاستیكیه‌وه نه‌چنه سه‌رمه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و بهگوللهش وه‌ڵامی داخوازیه‌كانی خه‌ڵك نه‌ده‌نه‌وه.
ئاخر خه‌ڵكینه ڕه‌وایه شارێك به‌بۆنی سێ‌و بخنكێنرێو به‌گوڵی پلاستیكی دڵخۆشی بدرێته‌وه..؟ هه‌ر بۆیه ئێمه ئه‌و نه‌ریته‌مان پیاده نه‌كرد..؟ به‌ڵكو ره‌خنه‌شمان له رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه كه‌به‌هه‌مان نهفهسو نه‌غمه چوونه سه‌رمه‌زاری شه‌هیدان.. دیاره مه‌به‌ستم له‌و رێكخراوانه‌یه كهجدینو به‌ته‌نگ ئایندهی ئه‌م كۆمهڵگایهوهن، ده‌نا ئه‌وانه‌ی پاشكۆی ده‌سه‌ڵاتن یان بازرگانی به‌و هه‌موو خوینو ئێسك‌و پروسكه‌وه ده‌كه‌ن گلله‌ییان له‌سه‌رنیه.
ئه‌وه‌شی له‌م باره‌یه‌وه ره‌خنه‌مان لێدهگرێتو تانهوتهشهرمان لێده‌دات، هه‌رئه‌وه‌نده وه‌ڵامی پێویسته، كهپێبلێم : ئه‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی به‌دادگایی گه‌یاندنی فرانس ڤان ئانرات بووین، ئه‌وان سه‌رقاڵی چی بوون..؟ ئه‌وكاته‌ی كۆنه به‌عسیه‌ك، به‌رپرسێكی گه‌نده‌ڵ، سوكایه‌تی به قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ده‌كات.. ئه‌و هه‌لوێستی چیه..؟ ئێستا كه فرۆكه‌وانێكی تۆمه‌تبار له‌دادگا ده‌شارنه‌وه‌و نایده‌نه ده‌ست یاسا.. ئه‌و بێ یاساییه ناوده‌نێ چی‌و هه‌ڵوێستی چیه له‌به‌رانبه‌ری..؟ ماوه‌ته‌وه بلێم ئه‌رێ تۆ كه له هه‌موو ئه‌و پێشیلكاریانه بێده‌نگ بووی، چه‌پكه گوڵی چی ده‌به‌ی بۆ سه‌رمه‌زاری شههیانو تانه‌ی چی له‌ئێمه ده‌ده‌ی ؟ ئه‌گه‌ر زیندووه‌كانی ئه‌و شاره به‌تایبه‌تی برینداره‌كانی لهمهینهتیدابن، تاجه گوڵینه‌ی سه‌رمه‌زاری شه‌هیدان ده‌بێته مایه‌ی رێز‌و وه‌فاداری یان روپامایی ..؟