
T.R.T6له‌ژیرفشاردا له‌دایک بوو نه‌ک به عه‌قڵی دیموکراسی تورکیا
T.R:T . 6
له‌ژیرفشاردا له‌دایک بوو نه‌ک به عه‌قڵی دیموکراسی تورکیافهرهیدون حه‌مه‌ڕه‌شید – سویسرا
faraidun_73@hotmail.comتی،ئاڕ،تی کورتکراوه‌ی ناوی ده‌زگای ڕادێۆ وتهلهفزێۆنی تورکیایه که‌له‌ساڵی 1/5/1964 ی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه به‌پێی یاسایی ژماره 359 دامه‌زراوه؛
ڕۆژی 1/1/2009 له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ که‌ناڵی ( تی،ئاڕ،تی 6 )ی کوردی ده‌ستبه‌کاربوونی خۆی ڕاگه‌یاند. سه‌رۆک وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆخان به‌کوردی پیرۆزبایی تی،ئاڕ،تی له‌گه‌لی کورد کرد. ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی تورک وهه‌ندێ بیرکردنه‌وه‌ی دی کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی کوردی ( تی.ئاڕ،تی 6)بهدهستککهوهتی بنه‌ڕه‌تی بۆخه‌ڵکی کوردستان پێناسه‌ده‌که‌ن. دانانی هه‌رکه‌ناڵێکی ته‌له‌فزێۆنی ودامه‌زراوه‌یه‌کی میدیایی به‌زمانی کوردی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه پێناسه‌ی شکستێکه بۆده‌سه‌ڵات و مێژووی ده‌وڵه‌تی تورک، لهبهرامبهرمێژووی نوکووڵی کردن له‌ناوی کوردوشوناسی کوردبوون له‌تورکیا..ههردانپێدانان وباوهڕهێنانێک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکه‌وه بۆکردنه‌وه‌ی ههردامهزراوهیهکی میدیایی جگه‌له گوومان وسه‌رنج وتێبینییهکانمان لهسهرئهودامهزراوهمیدیاییه،ده‌کرێت ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت کهئهوباوهڕهێنانهی ده‌وڵه‌تی تورکیا لهژێرفشاروبهرخۆدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد لهسهرووههموویانهوه پارتی کرێکارانی کوردستان هاتووهتهبهرههم.؛
ئهگهرقسهلهسهردهزگاوڕاگهیاندنی کوردی بێت حکومه‌تی به‌عس له‌گه‌ڵ سه‌رکووتکردن و ڕه‌شه‌کوژی کردنی خه‌ڵکی کوردستاندا ڕۆژنامه‌ی ڕووزه‌ردی هاوکاری و تهلهفزێؤنی که‌رکوکی بۆچه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان و ڕای گشتی جیهان دامه‌زراندبوو.؛
ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی وساواکی ڕه‌زاشا له‌ئێران دالهزۆرناوچهکاندا په‌خشی ته‌له‌فزێۆنی وڕادێۆی لۆکالی به‌زمانی کوردی خستبووهبهردهم کورد، به‌ڵام ده‌زگای ساواک وڕژێمی شاهه‌نشایی لهبهرامبهرقسهکردن له‌سیاسه‌ت و باسکردن لهمهسهلهنهتهوایهتییهکانی خه‌ڵکی کوردستان له‌گرتووخانه‌کانی ده‌زگاکانی ساواکدا به‌تواندنه‌وه‌ی قوڕقوشم لهسهرجهستهئهشکهنجهدهدران.؛
ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران که‌ناڵی ئاسمانی سهحهروچهندان ڕادێؤی لۆکالی به‌زمانی کوردی خستۆته‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان له‌ئێران دا،وه‌لێ هه‌موو ئهوڕاگهیاندنانه گوزارشت نیهلهخواست وداواکارییهڕاستهقینهکانی خه‌ڵکی کوردلهئێران.؛گۆڕان له‌سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک لهبهرامبهرمافی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان له‌کردنه‌وه‌ی (تی،ئاڕ،تی)یه‌وه ده‌ست پێناکات، به‌ڵکو له‌ئازادکردنی ئۆچ ئاڵان و باوه‌ڕهێنانه به‌پرسی کورد له‌تورکیا.؛؛چوون ئه‌مڕۆ نزیک ده‌بینه‌وه له‌ده‌ساڵ به‌سه‌ر گرتنی عهبدوڵائۆج ئالانی ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له‌کوردستانی باکور به‌ڵام هیچ پهشیماننامهیهکی نیاز پاکی له‌لایه‌ن سه‌رانی تورکه‌وه نیشان نه‌دراوه.، له 28 ی شوباتی 1999 وه له‌ژووری ئینفرادی وزیندانی ئیمراڵی عهبدوڵائۆج ئالان بانگه‌وازی ئاگربه‌س بۆئاشتی وپێکه‌وه‌ژیانی گه‌لانی تورکیا ده‌کات ،به‌ڵام سه‌رانی تورک هیچ کات گوێگرتن و به‌ڵێی ئاشتی وگفتوگۆی بۆنوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان له‌تورکیا نیشان نه‌داوه ..؛
دوای ته‌واوکردنی 10 ساڵ له‌زیندانه‌کان بۆجارێکی دی ده‌وڵه‌تی تورک لهیلازانای کێشاوه‌ته ناودادگای تاوانهقورسهکان بۆڕهوانهکردنهوهی جارێکی تری له‌یلازانا بۆپشت میله‌کانی زیندان.له‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌یلا زانا ڕاشکاوانه‌ترو بوێرانه‌تر له‌سه‌رمافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و نکووڵی نه‌کردن له‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی خۆی لهباکووردهئاخافێ.؛
کورد ده‌بێت شایی ولۆغان بکات کاتێک یه‌ک لهکۆلۆنیالیستهکانی سهرخاکهکهی هه‌ناگاوی پراکتیک ومه‌یدانی به‌ڕووی یه‌کترقبوڵکردن ودانان به‌مافه نه‌ته‌وایه‌تی وڕهواکانیدا بنێت،.کورد ده‌کرێت وده‌بێت چهندههنگاوبهردهبازو ڕاکردنی ماراسۆنی بکات که‌یه‌کێک لهنهتهوهسهردهستهکانی خۆی ده‌رگاکانی دایالۆکی ڕاسته‌قینه بکاته‌وه،به‌ڵام کاتێک ئهوههنگاوانهدهنرێت،کاتێک به‌نموونه ڕێوڕه‌سمی ته‌له‌فزێۆنی (تی ،ئاڕ،تی 6 )ی کوردی زمان بهڕێۆهدهچێت ده‌بینرێت نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و ڕزگاریخوازی له‌باکوور ر ئاماده‌یییان نابێت،ئه‌مه نابێتهههنگاوههڵێنانی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رانی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ره‌و ڕووی دیموکراسی و کرانه‌وه‌ی دهرگاکڵۆمکراوهکانی گفتووگۆ له‌تورکیادا،به‌ڵکوو ئهمهههنگاوێکه بۆچه‌واشه‌کردنی میدیاودهنگی ڕاسته‌قینه‌ی کورد.،؛
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌رکی کوردهودهبێت به وشیارییهوهبهرخوردی له‌ته‌کدا بکات وخۆمانی لێبپارێزین، نابێت بچینهناوشهڕێکی دووبه‌ره‌کی وخۆبهخۆی کورده‌وه کهبهههموومان کهرمهندان وڕۆشنبیران وچالاکهڤانی ناودهزگای (ته‌له‌فزێۆنی تی،ئاڕ،تی 6 ) ی کوردی بکه‌ینه هه‌لپه‌رست وبه‌کرێگیراوی ده‌سه‌ڵات که‌زۆریان له‌ناخی خۆیاندا خزمه‌ت به‌خه‌بات وپرسی گه‌لێکی ژێردهستهدهکهن،بهڵکودهکرێت کارله‌سه‌ر ئه‌وه‌بکرێت که‌ئه‌وانیش وه‌کو نمونه‌ی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی بکرێنه فشاری ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رده‌سه‌ڵات ونوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل.؛
گهردهوڵهتی تورکیابخوازێت له‌ڕێگه‌ی کردنه‌وه‌ی تهلهفزێۆنێکی کوردیه‌وه کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له‌باکوور دێتهچارهسهربوون ئه‌وا نهخێرکردنی ملێۆنان کورده بۆئهوتهلهفزێۆنه،گهربهڕووهکهی تریش دا دڵی ووڵاتانی ئۆروپایی ڕازی ده‌کات ولهپێوهرهکانی کۆپنهاگن نزیک ده‌بێته‌وه بۆبهئهندام بوون له‌یه‌کێتی ئۆروپا،ئه‌وا وه‌ک دیبلۆمات وسیاسییه‌کانی یه‌کێتی ئۆروپا گووتویانه ده‌رگای هاتن بۆناویهکێتی ئۆروپالهشاری (ئامه‌د) وه ده‌ست پێده‌کات،بۆیه ده‌وڵه‌تی تورکیا پێویستی بهدیموکراتیزبوونی ڕاسته‌قینه‌و باوه‌ڕهێنانی ته‌واوه به بوون ومافهڕهواکانی نه‌ته‌وه‌یی کورد، تاژیان وئاشتی و خۆشویستن بگه‌ڕێته‌وه بۆژیانی پێکه‌وه‌یی…؛