دێمەوە تامی رۆیشتن دەكەم…..سدیق عه‌لی
دێمەوە تامی رۆیشتن دەكەم
ئەو قەسیدەیە خەڵاتی یەكەمی دوانزەهەمین فیستیڤاڵَی گەلاوێژی وەرگرتوە
سدیق عه‌لی
په‌له‌ی چیته
ئه‌وه‌نده‌ی بێتاقه‌تبوونی سێوێكم پێ ناچێ له گه‌یین
هێنده‌ی كه‌وه‌ڕێبونی گێلاسێكی هه‌رزه‌كار
له گه‌مه‌ی ترشێتی دوا ناكه‌وم
به قه‌د شه‌رم‌و حسمه‌تی رێواسێكی به ناز
له‌ژێر عه‌بای گه‌ڵایه‌كی به ویقار راناوه‌ستم
ئه‌گه‌ر كڵوكه تارا په‌شمینه‌كان
قاچه‌كانم لێ زه‌وت نه‌كه‌ن زوو دێمه‌وه
په‌له‌ی چیته
هێنده‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی سێ هێلكه‌ی سه‌ر شێتم پێناچێ
له باوه‌شی كۆترێكی گه‌نج
پیازێكی توڕه
فریا ناكه‌وێ كراسه چڵكنه‌كانی داكه‌نێ
دێمه‌وه لات
په‌ڵه هه‌ورێكی بێ نه‌سه‌ب
پێڕاناگا پێده‌شته‌كان پڕ كات له دڵۆپه بارانی دڵته‌نگ
من دێمه‌وه
تازه ئه‌و تاڤگانه‌ی دامه‌نیان هه‌ڵكردبوو نه‌یانده‌ویست بڕژێن رژان
ئه‌و گه‌ڵایانه‌ی ره‌شه‌بایان له‌سه‌ریان پێچابوو پێیان خۆش نه‌بوو بوه‌رن وه‌رین
په‌له‌كردن عاده‌تی بایه بۆ خۆڵاویكردنی په‌رچه‌می كانی
خه‌سڵه‌تی ئه‌ستێره‌یه‌كی عاشقه بۆ كشان
عاشق بوونه به به‌فرو ده‌ست تێكه‌ڵكردنه له‌گه‌ڵ هه‌تاو
ئیدی هه‌ڵزنان به ترۆپكه تاڵه‌كانی یادگاریدا په‌له‌ی ناوێ
وڕكگرتن بۆ چینینی سه‌به‌ته‌یه‌ك دوكه‌ڵ
جه‌نه‌گرتن بۆ له‌یه‌كترازاندنی بسكه نه‌رمه‌كانی ره‌شه ریحانه‌و
په‌نجه دڕكاویه‌كانی ئاونگ
به تاڵوكه ناكرێ
* * * * *
بوه‌سته تا منداڵیم له‌ناو سه‌به‌ته‌ی شیتاڵ بووی
ره‌وه‌ندێكی ده‌ست‌و په‌نجه به مێوژدا ده‌خوسێ
مه‌ڕۆ تا ئولفه‌تم له‌ناو چارۆگه‌ی پڕ هه‌رمێی
شه‌نگه‌ژنێكی ده‌وارنشیندا پاڵ به سێبه‌ره برسیه‌كانه‌وه ده‌دات
تا پرچنیم
له‌سه‌ر شانی منداڵێكی لێو به‌باردا
تا ئه‌وینم له‌كۆڵانێكی پڕ سه‌راب‌و به‌تاڵ له تینوێتی
تا ته‌ونی وجودم له‌و مه‌رگه‌سێری به هه‌ڵم بونه‌دا
تاڵ تاڵ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
چاوه‌ڕێم كه
ئه‌وه‌نده‌ی پێكهه‌ڵدانی گورگێكم نه‌ماوه
له خوێنی كاسه‌ی ئاسكێكی دڵشكاو
هێنده‌ی دڵره‌قبونی پیاوێكم نه‌ماوه
له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره ژنانیه‌كانی باخ
بارته‌قای هه‌رمێیه‌كی مێ
داوێن‌و زمانی بێوه‌ڵه زیته‌كانی وه‌حشه‌تم
پێ ته‌ڕ ناكرێته‌وه به ئاوی فیراق
ئه‌گه‌ر خۆم بۆم نه‌كرا منداڵیم دێته‌وه
له‌سه‌ر بانی ماڵه شه‌ڕ خۆره‌كانه‌وه كۆلاره‌ت بۆ هه‌ڵده‌دا
له كۆڵانه قوڕاویه‌كانی پشت ماڵه جۆڵاكانه‌وه
ئه‌ستێره‌ت بۆ راو ده‌نێ‌و باڵی ریشۆڵه‌ت بۆ گرێ ده‌دا
منداڵیم ده‌نێرمه‌وه
ئه‌و باشتر تێده‌گا له شانه‌كردنی پرچی چۆله‌كه‌و
تریقانه‌وه‌ی مانگه‌شه‌و
زووتر فریا ده‌كه‌وێ درزی ده‌لاقه هه‌تیوه‌كانی ئه‌وێ
به گریانی خۆڵاوی پڕ كاته‌وه
ئاخر من تاقه‌تی پاڵدانه‌وه‌م نه‌ماوه
له‌سه‌ر مه‌رگی كلوه به‌فرێكی نازدار
حه‌زم له‌وه نه‌ماوه له‌سه‌ر رێی باركردنی هێلانه قوڕینه‌كان بوه‌ستم
جه‌ساره‌ت ناكه‌م
هه‌موو ئێواران به دیار داخستنی ده‌رگا چاره ره‌شه‌كانه‌وه
چاوه‌كانم پڕ كه‌م له خه‌می سپی‌و
مه‌راقی زیوین
* * * * *
تا شه‌و دادێ
به‌دیار كڕوازنی باڵی كوكوختیه‌كه‌وه
گریان دامه‌گیرسێنه
ده‌رگا به‌ردینه‌كان رۆژێك دێت به رووی نیشتمانێكی ته‌ڵاقدراودا بكرێنه‌وه‌و
تیشك به‌سه‌ر شۆڕه‌بیه‌كی پرچن‌و
قوڕ به‌سه‌ر كوچه بێگوناهه‌كه‌ی ئه‌ودیو ماڵه كۆچه‌ریه‌كاندا بپڕژێنن
زه‌مه‌نێك دێت په‌نجه تفته‌كانی ئێمه
له دامێنی گه‌ڕان به‌دوای جگه‌ره‌یه‌كی جگه‌ر بڕاو
یه‌كتری بگرنه‌وه ئامێزی سوتان
رۆژێكم ماوه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی تاڵه‌كانی پرچی شۆڕبیه‌كی شۆڕ
چركه‌یه‌كم ماوه بۆ گریان له‌ژێر دیواره ئاگرینه‌كانی ماڵی زۆزان
زۆرم پێ ناچێ
ره‌نگه هێنده‌ی دواكه‌وتنی ده‌نگی بولبولێك دوای ترازانی ده‌نوك دوا بكه‌وم
پێده‌چێ به قه‌د رژانی ئه‌گریجه‌یه‌ك
له تاڤگه‌كانی رومه‌تدا
یان ئه‌وه‌نده‌ی په‌نجه ته‌قاندنی زۆربا
دوای یه‌كه‌م پێكه شه‌رابی ترێ دوا بكه‌م
په‌له‌ی چیته
ئه‌گه‌ر خۆم بۆم نه‌كرا نه‌هامه‌تیم ده‌خه‌مه ناو جۆگه‌یه‌كی بێوه‌ژنه‌وه‌و بۆت ده‌نێرم
ئه‌گه‌ر بوارم نه‌بوو
ده‌رده‌سه‌ریم ده‌خه‌مه زه‌رفێكی عازه‌به‌وه بۆت ره‌وانه ده‌كه‌م
هه‌موو شۆسته خۆڵاویه‌كانت ئێره‌ت بۆ ده‌كه‌م به رووبار
مه‌رگم ده‌نێرمه‌وه به جوتێك ده‌سكێشی نه‌رم‌و
جزمه‌یه‌كی ئاڵتونیه‌وه
منداڵیم له بوخچه‌یه‌كی پڕ گه‌ڵای پیرو سێوی رزیو
له هه‌گبه‌یه‌كی پڕ خه‌می ره‌زاشیرین‌و
پێكه‌نینی چاره‌گراندا
له‌سه‌ر رێگه ته‌زیوه‌كاندا فڕێ ده‌ده‌م
منداڵیم له‌ناو جۆلانه‌یه‌كی پڕ فیشه‌ك‌و
بوخچه‌یه‌كی پڕ نوشته‌ی پیاو كوژدا به‌جێدێڵم
ئاخر ئه‌و باشتر ده‌توانێ راوی جۆگه‌له‌ی جه‌سور بنێ‌و
خۆی به شاقه‌له‌كانی ره‌شه‌بادا هه‌ڵبواسێ
زۆرم پێناچێ
هه‌ر چیرۆكی تكانی حه‌قیقه‌تی مردن
پڕكه‌م له په‌راوێزی ترسی لێك جوێبوونه‌وه
دێمه‌وه
توڕبێنه‌كانی ساوایی پڕ كه‌م له بێمانایی پیر بوون
ده‌مه‌وێ له‌به‌رده‌م وێنه‌كانی رۆیشتنی زه‌مه‌ندا
ساوا ببمه‌وه‌و چه‌نگۆڵه‌كانم پڕ كه‌مه‌وه له خۆڵی سه‌ربان
ده‌مه‌وێ خۆڵه‌په‌تانێ به‌بێ مانایی
تێپه‌ڕینی فارگۆنه‌كانی ته‌مه‌ن بكه‌م
حه‌زم لێیه
تێبگه‌م قسه خۆشه‌كانی گوژاڵك شیرینترن
یان بۆڵه بۆڵی به‌ڕوێكی بێ كڵاو
یانیش رووتبونه‌وه‌ی لاله‌نگیه‌كی خه‌واڵ‌و
پێم باشه بزانم
بۆنی برژانی كچێكی قژ كاڵ به‌سوێ تره
یان سوتانی كتێبه زه‌رده‌كانی مێژوی وڵاتێك
ئینجا بێمه‌وه
* * * * *
ئه‌وه‌نده‌ی لێكترازانی دوو دیواری شه‌ڕكه‌ر پێویستیم به هاتنه‌وه هه‌یه
به قه‌د نیكاحی دوو ئه‌ستێره پێویستم به تیشكه وه‌نه‌وشه‌ییه‌كانی ئه‌گریجه هه‌یه
هاتنه‌وه له قوڵایی گیرفانه‌كانی مندا
ده‌روازه به رووی په‌نجه گریاوه‌كانی ئومێددا ده‌كاته‌وه
گه‌ڕانه‌وه
ده‌مكاته‌وه به په‌نجه‌ره‌یه‌كی یاخی له ده‌ست یاساوڵه‌كانی ره‌شه‌با
ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زی دارچنارێكی به‌ناز
حه‌زم له وه‌راندنی ئه‌شكی بێ تامه
به‌سه‌ر مێرگه سه‌وزه‌كانی ژیربونه‌وه‌دا
په‌له‌ی چیته
خۆ تازه ئه‌و كانیانه‌ی له‌ترسی وشكبوونه‌وه
فوغانیان ده‌گه‌یشته ده‌ریا‌و
خۆیان له پشت تاریكایی فه‌جردا ده‌شارده‌وه
وشك هه‌ڵاتن
ئه‌و هێلانانه‌ی پرچی خۆیان گرتبوو با نه‌یشه‌مزێنێ
ئه‌گریجه‌كانیان لێ سه‌ندنه‌وه
منیش ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ماكردنی سوێسكه‌یه‌ك
له‌به‌رده‌م هه‌یوانی سیپه‌یه‌كی پڕ جه‌للاد دوا ناكه‌وم
جه‌للاده داوێن برسیه‌كانی ئێره
هه‌میشه حه‌ز به سه‌مای پشتێنی هه‌وری‌و
كه‌لله سه‌ری توڕدراوی جه‌سته‌و
سوێسكه‌یه‌كی چاوبازو تین‌و ده‌كه‌ن
هاتنه‌وه پێده‌چێ
هه‌ڵواسینی گه‌ردنی سێوێك بێ
له به‌رده‌م ئافاته‌كانی مێژوی عه‌شقێكدا
له‌وانه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ی من بێ
له سه‌فه‌رێكی چه‌ند چركه‌ییم له كۆڵانه قوڕاویه‌كانی منداڵی
عه‌شقم ده‌نێرمه‌وه ئه‌گه‌ر خۆم بۆم نه‌كرا عه‌شق
چه‌ند گه‌ڵایه‌كی سه‌راسیمه‌و
چه‌ند گوڵێكی گفت شیرین
له‌به‌رده‌م روبارێكی ریش ته‌ڕدا به‌با ده‌كه‌م
گۆرانیه‌كی ده‌ست به خه‌نه‌و چاو به كل
له‌به‌رده‌م بیابانه‌كانی پیاوه‌تیدا ده‌چڕم
حه‌یرانێكی خه‌نجه‌ر له پشت‌و
سه‌بیله له ده‌م
بۆ ژنه خوێناویه‌كانی جه‌نگه‌ڵه توشه‌كانی ناموس هه‌ڵده‌ده‌م
تێهه‌ڵده‌كه‌م
منداڵه‌كان فێر ده‌كه‌م چ ئاوازێك بۆ گریانی جه‌ژن به‌كار دێ
له‌به‌رده‌م هه‌یوانه قوڕینه‌كانی عه‌شقدا ده‌وه‌ستم‌و
ده‌گریم بۆ ئه‌و كچه په‌مه‌ییانه‌ی
رۆحیان به بلوتوزی گه‌نجه خوێن خۆره‌كاندا
ره‌وانه‌ی ماڵه خاپوره‌كانی عه‌شق ده‌كه‌ن
حه‌یرانێكی تاڵ ده‌بێژم
تاڵتر له ده‌ستی ئه‌و پیاوه ره‌شتاڵانه‌ی
ئه‌وین به‌دوای سێبه‌ری خه‌نجه‌ره‌كانیاندا راده‌كێشن
به‌ر له‌وه‌ی بێمه‌وه
پێویستم به‌وه هه‌یه گوێ له‌و ورده چیرۆكانه بگرم
كه مانگ شه‌وانه بۆ ئه‌ستێره سك سوتاوه‌كانی ده‌گێڕێته‌وه
ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی له یه‌ك ساتدا له‌سه‌ربانی عاشقێك‌و
جه‌لادێكدا
كراسی روناكی داده‌نێن‌و
به رووی باوه پێده‌كه‌نن
په‌له‌ی چیته
ته‌مه‌ن باڵنده‌كان هان ده‌دا تیژ بفڕن
وا له سولكه‌كان ده‌كا هێنده‌ی مه‌چه‌ك‌و بازنی شۆڕه ژنێكی ئه‌رخه‌وانی
به‌سه‌ر یادگاریه‌كانی پیرێكی راكردو له باراندا بڕژێن
ته‌مه‌ن خێرا
مردنی ئازیزان له‌بیر باخچه ده‌باته‌وه
واڵاكردنی ده‌می خونچه له زهنی سروه‌دا ده‌رده‌كێشێ
وا له پاساریه‌كانی سه‌ر دارته‌لی شار ده‌كا
ریز بۆ مه‌رگ بگرن‌و
له‌سه‌ره‌ی له‌ناوچوندا جریوه بۆ شنه‌با بچڕن
* * * * *
ئه‌و سپیدارانه‌ی ده‌كه‌ونه پشت ئاوه‌دانی له‌یه‌ك ترازانه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن
شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌رزی باڵای سێبه‌رێكی بێ وه‌فاو
شه‌ڕ له‌سه‌ر ئاسمانێكی رژد
له ته‌كاندنی ده‌نكه هه‌ناره‌كانی باراندا
ئه‌و دار به‌ڕوانه‌ی له دامێنی له‌دایكبووندا رواون گه‌ڵا هه‌ڵده‌ڕێژن
به‌سه‌ر ته‌رمی گۆزه‌یه‌كی زیز‌و
نامه‌یه‌كی شه‌رمن
ته‌پو تۆزی دوای راموسین ده‌وه‌رێنن
به‌سه‌ر پۆته‌ڵاكی كلدانێكی بێ كه‌س‌و كار
تۆش چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ونمه كراس ته‌نكانه ده‌كه‌ی
كه دڵیان به‌خشیوه به كڕێوه‌یه‌كی سه‌ودا سه‌ر‌و
رۆحیان له‌گه‌ڵ باراندا ده‌نێژن
باوه‌ڕ بكه
به قه‌د ترپه‌ی دڵێكی پڕ میهر دوا ناكه‌وم
هێنده‌ی چه‌مینه‌وه‌ی په‌لكه گیایه‌كی بێمرازم پێناچێ
باوه‌شم پڕ ده‌كه‌م
له باڵی كڕوزاوی ئه‌و كۆتره سپیانه‌ی
له شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی نێوان ته‌رزه‌و سوانه‌دا مردن
چاوه‌كانم پڕ ده‌كه‌م له میحنه‌تیه‌كانی دوای فیراق‌و دێمه‌وه
دڵته‌ڕیم له به‌ر چاوی قه‌له ره‌شه ده‌نوك ئاڵه‌كان هه‌ڵده‌خه‌م
ئنجا دێمه‌وه
له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می چامه‌كانی دوێنێ ده‌نوسم
نیشتمان هه‌موو نامه‌كانی عه‌شقی لێ سه‌ندم
وای لێكردم چاوه ئه‌ستێره‌ییه‌كانی تۆ
به برۆی مێرگه مه‌سته‌كانی ئه‌و سه‌ودا بكه‌م
ته‌پۆلكه‌ی چیایه‌كم خۆشتر بوێ
له سنگ‌و به‌رۆكی ئاغه‌ژنێكی ئه‌برۆ كه‌وان
له‌نجه‌و لاری دره‌ختێكم لا ئازیز تر بێ
له شنه‌ی شه‌ماڵی باڵا بڵندێك
زرینگه‌ی چۆله‌كه‌یه‌كم پێ‌خۆشتر بێ
له جریوه‌ی مه‌ستی بازنێك
دێمه‌وه
پێده‌چێ هێنده‌ی گیانه‌ڵای ئاونگێكم پێنه‌چێ
له حه‌ژمه‌ت خیانه‌تی په‌نجه‌ره‌دا
له‌وانه‌شه به‌سه‌رهاته سوره‌كانی مێژوی په‌نجه‌یه‌ك
به خوێنی سوری جگه‌ره‌یه‌ك بنوسمه‌وه‌و بێمه‌وه
* * * * *
تێهه‌ڵده‌كه‌مه حه‌یرانێك
بۆ ئه‌و عاشقه دۆڕاوانه‌ی
دوای ئۆغركردنی تارماییه‌كانی بزه
گریانیان له‌كۆڵ ناو رۆیشتن
بۆ ئه‌و ماچه سوتاوانه‌ی
له‌ژێر قدومی لێوێكی داگیرساودا
سپی مردن‌و نه‌گه‌یشتن
ته‌نیاییم ده‌نێرمه‌وه
جامانه‌كه‌ی پڕه له به‌ردی منداڵه ده‌ست شوشه‌كانی سه‌ر رێگا
چارۆگه‌كانی پڕن له بۆنی ئاونگ
ئه‌گه‌ر بۆم نه‌كرا
مه‌ستیم ده‌خه‌مه ناو بێشكه‌یه‌كی پڕ له گریان‌و
خاڵی له منداڵ
دڵم ده‌خه‌مه ناو جۆلانه‌یه‌كی پڕ له ترپه‌و
به‌تاڵ له عه‌شق
په‌له‌ی چیته
هێنده‌ی كۆتاییهاتنی بالۆره‌ی ته‌مه‌نی قه‌قنه‌سێكم پێناچێ
ئه‌وه‌نده‌ی گرمه‌گرمی هه‌ورێكی تۆراوم
له خیانه‌تی به‌فر پێناچێ
پیریم به پریاسكه‌یه‌كدا ده‌نێرمه‌وه
كه له‌بێچوه چاو زه‌رده‌كانی مه‌رگ گمه‌ی دێ
تا له‌ژێر سێبه‌ری شاتوه ئاواز ژه‌نه‌كاندا
چادری مه‌رگ هه‌ڵبدا
هێنده‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی سێوێكی كاڵم پێناچێ
له دره‌خته به‌ژن چه‌ماوه‌كانی عومر‌و
ئه‌وه‌نده‌ی باڕه‌ی به‌رخێكم پێناچێ
بۆ پاڕانه‌وه له چه‌قۆكانی ده‌ستی زه‌مه‌ن
مه‌رگم له ده‌سرۆكه‌یه‌كی سووردا ده‌نێرمه‌وه
سپیه‌تیم ده‌خه‌مه ناو ده‌نوكی كه‌ناریه‌كی كه‌چه‌ڵ
لێده‌گه‌ڕێم
شه‌ڕ بكه‌وێته نێوان یاساوڵه‌كانی پایزو
گه‌ردنی هه‌ناره لێو سوره‌كان
فیتنه له‌نێوان پریشكه چاو شینه‌كانی دوای ده‌سكه‌نه‌كردنی گڕ‌و
كچه زیته‌ڵه‌كانی ئاودا بقه‌ومێ
ده‌هێڵم
جۆباره‌كان ساتێك له‌ژێر نسێی عازه‌ب بوندا پشوێك بده‌ن‌و
پێكێكی تاڵ له چاوی سپیداره شه‌هیده‌كان هه‌ڵبده‌ن
تازه ئه‌و قه‌قنه‌سانه‌ی په‌چه‌یان داب‌و به رویاندا تا برژانگیان نه‌سوتێ
چاوه‌كانیان بونه پشكۆ
لێوه‌كانیان بونه چینگه نانی دوای شه‌ڕ
ئه‌و گالیسكانه‌ی ته‌رمی ئێواره‌یان هه‌ڵگرتبو پێیان باش نه‌بوو بڕۆن
ئاوا بوون
" نه‌گه‌یمه ئه‌و جوانه‌و گه‌یمه پیری
مه‌ده‌ر یا پیری پیرانی بوخارا"
* * * * *
ئه‌وه‌نده‌ی ترم پێناچێ
جانتاكانی هه‌تاو ده‌نێمه سه‌ر كۆڵی به‌فر
چڕنوكه‌كانی ره‌شه‌با
ده‌خه‌مه چاوی بیابان
نامه‌كانی ته‌نیایی ده‌خه‌مه گیرفانی شیبا
به‌شێك له سوانه‌كانم به جه‌نگاوه‌رانی باران ده‌سپێرم
پڕی جامولكه‌یه‌ك عه‌شق ده‌نێرمه‌وه‌بۆ دایكم
تۆزێك گریان له قه‌سیده‌كانی تۆ ده‌دزم‌و
ده‌یكه‌م به نه‌غمه‌یه‌كی بریندار
بۆ گۆرانیه دڵته‌ڕه‌كانی سه‌ر رێی به یه‌ك نه‌گه‌یشتنی
تیشكه جه‌رگبڕاوه‌كانی ئومێد
جه‌نگه‌ڵه‌كان پڕ ده‌كه‌م له شین‌و شه‌پۆڕی له‌یه‌ك جوێبونه‌وه‌ی
خه‌ونه نسرمه‌كانی كێلگه‌و
بسكه خه‌ناویه‌كانی به‌هار
به‌ر له‌وه‌ی بێمه‌وه
كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هیچ تاوێرێكی پیر
له به‌رزاییه‌كانی مه‌رگ ناخه‌مه گومان
دڵی هیچ باخچه‌یه‌ك له ئاو پیس ناكه‌م‌و
هیچ تاڤگه‌یه‌ك له سه‌ما په‌شیمان ناكه‌مه‌وه
ده‌مه‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بێمه‌وه
مه‌رگم له‌و چامه‌یه‌دا بنێرم
كه ساڵه‌هایه ده‌ینوسم‌و
ئێستاش ده‌ستم پێی نه‌كردوه