ئه‌وان بۆ بگهرِێنهوه كوردستان
ئه‌وان بۆ بگهرِێنهوه كوردستان
ئیرۆن عومه‌ر
ره‌نگه تا ئێستا وه‌ڵامێكى ورد‌و دروستى ئه‌وه نه‌درابێته‌وه كه بۆچى زۆربه‌ى نه‌ك ههرگهنجان به‌ڵكو ژن و پیاو و ههرزهكارو پیرى ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌گه‌ر بۆیان بلوىَ بچنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات یه‌ك ساتیش وه‌دره‌نگ ناكه‌ون و هه‌وڵى رۆیشتن و نیشته‌جێبوون له یه‌كێك له وڵاتانى خۆرئاوا ده‌ده‌ن، منیش ناتوانم وه‌ڵامێكى دروستم بۆ ئه‌و باره ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێت له هه‌ندێك زاویه‌وه لێى برِوانین.
زۆر له مرۆڤه‌كانى ئه‌و وڵاته حه‌ز ئه‌كه‌ن بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن نه‌بێت هیچ یهكىَ له‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئاماده نین بگهرِێنهوه، ئه‌وانه‌ى به سه‌ردان و بۆكاتێكى دیاریكراویش دێنه‌وه په‌له‌یانه زوو كاتى مانه‌وه‌یان كۆتایى بێت و تێیتهقێننهوه، هه‌ندێكیان دواى چه‌ند رۆژێك له هاتنه‌وه‌یان هه‌ستى بێزارییان پێوه دیاره‌و په‌شیمانن له هاتنه‌وه، هه‌ندێكیشیان پێش ته‌واوبوونى واده‌ى مانه‌وه‌یان بلیتى فرِۆكه دهبرِن و ماڵ ئاوایى ده‌كه‌ن یان راستتر بڵێین بىَ ماڵ ئاوایى تێیدهقوچێننهوه، ئه‌گه‌ر تاكو تیكێكیش هه‌بن به نیازى گهرِانهوهى یه‌كجاره‌كى هاتبنه‌وه ئێستا ئه‌وانیش وا له‌بیرى دووباره رِۆیشتنهوهدان، مه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بن كه به ڵێگهى باش و به‌خشین و موچه‌ى عولیا ئیغرا كرابن و كوردستانیان له‌به‌رچاو بووبێته (مدینه الفاضله).
زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژین مه‌رج نییه ئاسوده حاڵ و خۆشگوزه‌ران بن، ئه‌وان له‌به‌ر خۆشییه‌كانى ئه‌وێ نیییه كه نایانه‌وێت بێنه‌وه، به‌ڵكو له‌به‌ر جیاوازى ستایلى ژیانه لێره‌و له‌وێ، ئه‌وان ڵێیان خۆش نییه كه‌س وكارى دیكه‌یان بچنه ده‌ره‌وه‌و بگه‌نه‌وه به‌وان و ببنه هاوخه‌میان، ئه‌وان هه‌میشه سكاڵایانه له‌ده‌ست ژیانى سه‌خت و كاركردنى زۆر و قورس و فول تایم و دهردهسهریهكانى خۆژیاندن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان پێیانوایه ژیان لهوىَ جگه له حه‌ماڵى شتێكى دیكه نییه، ئه‌وان پێیانوایه خۆژیاندن له كوردستان ئاسانتره وه‌ك له وڵاتانى خۆرئاوا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێیان بڵرسى كه‌واته بۆ نایه‌نه‌وه؟! وه‌ڵامیان ئه‌وه ده‌بێت تازه ناتوانم، هه‌رچه‌نده ئه‌و وه‌ڵامه هۆیه‌ك و تهبریرێكت بۆ ئه‌و نه‌توانینه ناداته ده‌ست، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ى لهناوهوهیان شتێك هه‌یه به‌ژیانى هه‌نده‌رانه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه‌و شتێكیش هه‌یه له كوردستان جیایان ده‌كاته‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت شتێك بڵێن، به‌ڵام هه‌ندێكیان نازانن چۆن گوزارشتى لێبكه‌ن و هه‌ندێكیشیان ترسیان هه‌یه له‌وه‌ى به قسه‌كانیان دڵى نزیكان و دۆسته‌كانیان برِهنجێنن و له‌خۆیان تورِه بكه‌ن، روویان ههڵناگرىَ بڵێن ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه جیاوازیمان هه‌یه، ئاخر چۆن ده‌توانن بڵێن ئێوه له‌ژیانى ئێره بترازىَ به ژیانێكى دیكه رانه‌هاتوون و ده‌توانن لێره چۆن ژیاون هه‌روا بمێننه‌وه‌و بژین، به‌ڵام تازه ئێمه فێرى ژیانێكى تر بووین و ناتوانین جارێكى دیكه به ژیانى ئێره رابێینهوه. ئه‌وان له دڵى خۆیاندا ده‌ڵێن ژیان له‌م وڵاته‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه كه تامى ژیانێكى له‌وه خۆشتر و ئازادیه‌كى له‌وه زیاتر و كۆمه‌ڵگایه‌كى له‌وه مهدهنیتریان نه‌بینیوه . ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه منداڵێك له نێو زیندانێكى گه‌وره‌داو له دایك و باوكێكى زیندانیكراو له‌دایك بووبێت و دوایى ئه‌و منداڵه هه‌ر له زیندان گه‌وره بێت و له‌گه‌ڵ دیوارى ئه‌ستورو قه‌فه‌زى ئاسن و قوفڵى گه‌وره‌دا بژیت و ساتێكیش ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و زیندانه‌ى نه‌بینیبێت و نه‌زانێت له ڵشت ئه‌و دیوارانه‌وه چ هه‌یه، مرۆڤێكى وا زۆر ئاسایى حهوسهلهى مانه‌وه له‌و زیندانه‌ى ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژێك بگاته ده‌ره‌وه‌ى زیندان و چاوى به‌و شتانه بكه‌وێت كه پێشتر نه‌یده‌زانى هه‌ن چ گۆرِانێكى به‌سه‌ردا دێت؟! ئایا ئاماده‌یه جارێكى دیكه به حه‌زى خۆى بگهرِێتهوه نێو ئه‌و چوار دیواره؟!.
ئه‌و كاره‌ى ئێستا له‌به‌رامبه‌ر په‌ناهه‌نده كورده عێراقیه‌كانى به‌ریتانیاو سوێد و هه‌ندێك وڵاتى دیكه ئه‌نجام ده‌درێت هه‌مان ئه‌و مانا‌و ده‌لاله‌تانه‌ى مرۆڤه زیندانییه‌كه هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌گه‌ر دیپۆرت كردنه‌وه‌ى ئه‌وان له نه‌زه‌رى ئه‌وان یه‌كسان نه‌بێت به مردن و ناردنه‌وه نێو زیندان چۆن هه‌ندێكیان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆكوشتن و هه‌ندێكیشیان مانگرتن له خواردن هه‌تا مردن؟!. ناردنه‌وه‌ى به‌زۆرى ئهوپهنابهرانه تاوانێكى نێوده‌وڵه‌تى و دژ به پرهنسیڵهكانى مافه‌كانى مرۆڤه، رێگرتنه له‌وه‌ى مرۆڤ به‌دواى ژیانێكى باشتردا بگهرِێت بۆ خۆى. ئاخر ئه‌وان بۆ بگهرِێنهوه؟! گهرِانهوهى ئه‌وان ماناى گهرِانهوهى چه‌ند قهرِنێكه بۆ دواوه، ده‌ست هه‌ڵگرتنه له خاوه‌ندارى ژیانى خۆیان له‌لایه‌ن خۆیان بۆ خاوه‌ندارى كردنیان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵ و ده‌وروبه‌رو عه‌شیره‌ت، هاتنه‌وه‌یه بۆسه‌ر ساجى عه‌لى، هاتنه‌وه‌یه بۆ ژێر هه‌ژمونى باوكێكى تورِهو ده‌سه‌ڵاتى براگه‌وره، سپاردنهوهى ئه‌وانه به‌ده‌ستى قه‌ده‌ر، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌وان قه‌ده‌رى خۆیان دۆزیبوه‌وه‌و زۆر دڵیان ڵێیخۆش بوو.
ئه‌وانه‌ى هه‌ڵگرى تێرِوانینى ته‌سكى نه‌ته‌وه‌یین پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه بیر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان حه‌زده‌كه‌ن ئه‌و خه‌ڵكه بنێردرێته‌وه بۆ وڵات، ئه‌وان كاریگه‌رى ئه‌و حاڵه‌ته له‌سه‌ر داهاتووى كۆمه‌ڵه‌كه‌یان هه‌ست پێناكه‌ن، ئه‌وان نازانن كه ئینیتیما بۆ كورد بوون جیاوازه له ئینتیما بۆ كوردستان، ئه‌وان نازانن ئه‌وه‌ى مرۆڤ بهكوردبوونهوه ده‌به‌ستێته‌وه سه‌ره، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مرۆڤ به كوردستانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه پێیهكانن.