لە نێوان دوبەیی و كابوڵدا سلێمانى كامیانە .. ئاسوَ عوسمان
دوو بەیی ئەو شارە ڕازاوەو پێشكەو تووە یە كە ئێستا بوَتە ناوەندێكى گرنگى باز رگانى جیهانى و بەشێوە یەك بەرەو پێش دەڕوات كە هاوتایە لەگەڵ شارەپێشكەوتووەكانى وڵاتا نى ئەوروپا . زوَر لەمێژە دەسەڵات داران بە ڵێنیان بەخەڵكى ئەم شارە دا ئەگەر لەهەڵبژاردندا ،دەنگیان پێدان و لەبەغداد بوونە كار بەدەست سلێمانى دەكەن بە دوو بەیی، ئەو كار بەدەستانەى كە بەڵێنى ئەوەیان دابوو سلێمانى بكەن بەدوو بەیی بەشى زوَریان بەسەر دانیش نایانەوێت بێنەوە سلێمانى،تاكە كارێكیش كە كردوو یانە لە بەغدا خزمەت كردن بووە بە بەرژەوەندییە تایبەتیەكانى خوَیان و خزمەت كردن بووە بە عروو بە. ئەم بەر پرسانەى شارەكەى من زوَربەى كاتەكانى پشوویان لە دوو بەى بە سەر دەبەن ،ڕوَژێك بە شەقامێكى ئەم شارە دا نایەن وو ببینن شارە چوَن لەسەر دەستى ئەوان بووە بە كەلاوە .لە كاول بوو ن وێرانەیدا پێشى ئەفغانستانى داواتەوە، ئەم شارە ڕوَژ لەدواى ڕوَژ بەرەو دواوە دەڕوات ، تاكە شارێكى دوو نیا كە ئێستا سلێمانى پێبەراورد بكەى كا بوو ڵە، ئەگەر زوَر خەدریشمان لە كابوو ڵ، نەكردبێت لە بەر ئەوەى ئێستا كا بووڵ زیاد لە 15 كا تژمێر كارە باى هە یە. نرخى كاڵاو پێویستیەكانیان لەسلێمانى هەرزانترە ،كرێى خانوو لەكابوو ڵ، لە 200 دوَلار تێناپەڕ ێت. كابوو ڵ بەقەت سلێمانى سواڵكەرى تیدانییە، كابوو ڵ بەقە سلێمانى سوَزانى بێگانەى تیدا نییە ،شاراوانى كابووڵ ڕێگە نادات كرێكارى بەنگلادیشى بێتە وڵاتەكەى و گەنجەكانى شارەكەى بێكاربن ،كا بووڵ ڕێگە نادات ژینگەكەى بەقەت سلێمانى پیس بوو بێت ، ڕوَژانە لەسلێمانى دوو كارگەى چیمەنتوَ ژەهر بەسەر سلێمانیدا ئەكەن، لە كا بووڵ ڕێژەى تەڵاق وەك سلێمانى نیە ، لەكا بوڵ نە خوَشى كولێرا نییە ، لە كابووڵ خەڵكى تا بەر بەیان دا نانیشن تا بەلوَعە كانیان ئاو یان بێتەوە ،بەر پرسانى ئە فغانستان لە هەڵبژاردندا نەیان وو ت ابوڵ ئەكەین بەدوو بەبی .بویە ئێستا دەكرێت سلێمانى بە یەكێك لە شارە پەڕپوو تەكانى دوو نیا بەراو رد بكەین . ئەم دیمەنەى كەدەیبینن وێنەى مناڵێكى ئەم شارەیە كە هێشتا تەمەنى لە ساڵ و نیوێك زیانر نیە لە سەر پردەكەى شارى سلێمانى پاكێتى و مناڵى خوَى ئە فروَشێت و لە هەژارىو نەدارى سواڵدەكات ئەم مناڵە بە بەر چاوى دەیان ڕێكخراوى مافى مروَڤەوەو بە بەر چاوى دەیان ڕێكخراوى مناڵ پارێزەوە كە ئێستا مە سولە گەو رەكان بەڕێوەى دەبەن لەگەڵ ئەوەى ئەو كارە دزێو ناشایستە یەیی پێدەكەن هاوكاتیش وەك یاپراخ پێچاویانەتەوە تەنها لەبەر ئەوەى كچە. كاتێك ویستم وێنەكەى بگرم وەك ئەوەى هەست بە شەر مەزارىو ئازار بكات سەرى دا خست و دەموو چاوە پڕ لە پاكییە كەى شاردەوە ،ئەو مناڵە تیدەگات ئەو كارەى ئەو دەیكات ناشیرینەو دژى ما فەكانى خوَیەتى بەڵام تا ئیستا یەك مە سئولى ئەم ولاتە لە بەردەم یەك ڕوَژنامەنوس و یەك كەتاڵى میدیادا هەست بەشەر مەزارى ناكەن لە باتى بمانبەن بوَدوو بەى كردینیان بەكا بووڵا .
Asoahmad2004@yahoo.com
Lawa_0@hotmail.com