Skip to Content

Monday, September 16th, 2024
ئه‌نفال له‌ قوتابخانه‌کا‌نی ووڵاتی  ئێرله‌ندا دا بۆته‌ بابه‌تی خوێندن…  فازیل شه‌وڕۆ

ئه‌نفال له‌ قوتابخانه‌کا‌نی ووڵاتی ئێرله‌ندا دا بۆته‌ بابه‌تی خوێندن… فازیل شه‌وڕۆ

Closed
by January 29, 2008 جینۆساید

  له‌ ساڵی (1995)ه‌وه‌ ئه‌نفال وجینۆسایدی کوردان بۆته‌ بابه‌تی خوێندن له‌ قۆناغی دواناوه‌ندی قوتابخانه‌کانی (ئێرله‌ندا)دا.
له‌ کتێبی ( 1 New Galaxy ) که‌ ته‌رخانکراوه‌ بۆ خوێندنی زمان
ئینگلیزی بۆ پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی، له‌ به‌شی "خوێندنه‌وه‌ولێکۆلینه‌وه‌کانی میدیا"دا، له‌ لاپه‌ره‌ (333) دا باسێک ده‌رباره‌ی کورده‌ ئه‌نفالکراوه‌کانی ساڵی   (1983) دا پێشکه‌شکراوه‌. بابه‌ته‌که‌ ده‌قی رێکلامێکی میدیایه‌ که‌ رێکخراو‌ی (Amnesty International) بڵاویکردۆته‌وه‌.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بابه‌ته‌که‌یه‌:
" جه‌بار ڕه‌شید شه‌فیق له‌کوێیه‌؟ "
له‌ عیراقدا، منداڵان، "بێ سه‌روشوێن وونده‌کرێن "…یان ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌درێن..یان له‌سێداره‌ده‌درێن. له‌ قوتابخانه‌کاندا، ڕایانده‌کێشنه‌ده‌ره‌وه‌و له‌ بن دیوارانا ڕیزیانده‌که‌ن و به‌ به‌رچاوی خه‌ڵک وخواوه‌ گولله‌بارانیان ده‌که‌ن.
( جه‌بار ڕه‌شید شه‌فیق)ی پانزه‌ ساڵه‌، یه‌کێک بوو له‌و (315) منداڵه‌ کوردانه‌ی که‌ له‌ مانگی گه‌لاوێژی ساڵی (1983) دا زیندانیکران. هه‌رگیز که‌س جارێکی تر چاوی پێیاننه‌که‌وتوته‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتداران ڕازینین پێمان بڵێن که‌ چییان لێکردوون. که‌ ده‌شمانه‌وێ سۆراغیان بکه‌ین به‌ رووماندا هه‌ڵده‌شاخێن و توڕه‌ده‌بن.
سه‌دام حوسێن ئاگاداری ئه‌م کاره‌ساته‌یه‌. مانگێک دوای زیندانیکردنیان، گووتی:
"ئه‌و خه‌ڵکانه‌مان زۆربه‌توندی سزاداو فرێدرانه‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌. "
با به‌رده‌وامبین له‌ سۆراغکردنیان دا. ده‌نگی خۆت بخه‌ره‌پاڵ ده‌نگمانه‌وه‌. سا وه‌ره‌ ریزی ڕێکخراوه‌که‌مانه‌وه‌.

• ده‌مه‌وێ ببم به‌ ئه‌ندام:     
• به‌ ناردنی بڕی ….. 
• 18£ ( تاکه‌ که‌س)     9 £ (خانه‌واده‌ی بێکاسب) 
•  6£  (بێکاسب)        25 £ ( خێزان/ خانه‌واده‌)    

ده‌مه‌وێ ئه‌م بڕه‌ ئابونه‌یه‌ پێشکه‌ش بکه‌م:
• 100£
•   50£
•  25 £
•   10£
  یان—————–£
کۆی پاره‌که‌:———– £ چه‌ک یان حه‌واڵه‌
ناو:———————– . ناونیشان:——————— .
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن:—————(ماڵه‌وه‌).—————(کار).
گه‌ر ده‌تانه‌وێت ببن به‌ ئه‌ندام یان ئابوونه‌کانتان به به‌رده‌وامی به‌( Credit card) بنێرن، تکایه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌وه‌ بکه‌ن(016776361) یان فاکس                                     (016776392)
ناونیشان:
Amnesty International
Dept. IT  Z/94, 8 Shaw St.
FREEPOST
Dublin 2
                                 IRELAND
ڕاهێنانی (10)
1. "جه‌بار ڕه‌شید شه‌فیق" له‌ کوێیه‌؟ بۆ ئه‌م مانشێته‌ هانی خوێنه‌ر ده‌دا بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕێکلامه‌که‌؟
 2. له‌م ڕێکلامه‌وه‌ چی ده‌رباره‌ی "ئه‌و" ده‌زانی؟
 3." هێندێ جار ته‌نانه‌ت بێ دادگاییکردن"، به‌ جوانی روونی بکه‌ره‌وه‌ که‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ چی ده‌گه‌ێنێت.
 4. " ده‌سه‌ڵاتداران"، لێره‌دا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ کێن؟
 5. ئه‌م ڕێکلامه‌ چ داخوازێک له‌ خوێنه‌ران ده‌کات؟
 6. ئه‌بێ خانه‌واده‌ی بێکاسبی بڕی چاند پاره‌ بدات تا ببێ به‌ ئه‌ندامی ڕێکخراوی (Amnesty International) ؟
 7. ئاخۆ ده‌توانیت ڕاڤه‌ی ئاڕمه‌که‌ی (Amnesty International ) بکه‌یت، که‌ له‌ لای خواره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پی ڕێکلامه‌که‌یه‌؟
 8. دوای خوێنده‌وه‌ی ئه‌م ڕێکلامه‌ هه‌ست به‌ جی ده‌که‌یت؟
  ( له‌ سه‌ره‌وه‌ی ڕێکلامه‌که‌دا فۆتۆێکی (جه‌بار) به‌ جل وبه‌رگ کوردیه‌وه‌ نیشاندراوه‌.)
لڵێره‌دا ده‌قه‌که‌ کۆتایی دێ.

(Amnesty International)
 ڕێکخراوێکی جیهانییه‌، چاودێری مافی مرۆڤ له‌ سه‌راسه‌ری دونیادا ده‌کات وهه‌وڵی چه‌سپاندنی  ده‌دات. دوای خه‌بات ومململانێی بێ پچڕانی (47) ساڵه‌ی خۆی، ئێستا له‌ (60) ووڵاتدا نزیکه‌ی دوو ملیون ئه‌ندامی هه‌یه‌و  له‌ پتر له‌ سه‌د ووڵاتاندا، لایه‌نگیرو پشتیوانی زۆری هه‌یه‌.. ئێشی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و سازکردنی که‌مپینه‌ له‌ دژی ئه‌شکه‌نجه‌دان و له‌ سێداره‌دان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ هه‌ر کۆێ بێت. له‌ ساڵی 1977 دا خه‌ڵاتی نۆبلی وه‌ده‌ست هینا.(Peter  Benenson)
، پارێزه‌ری به‌ریتانی- که‌ له‌ ساڵی 2005 دا کۆچی دوایی کرد- له‌ ساڵی 1961دا ئه‌م ڕێکخراوه‌ی دامه‌زراند. ئه‌مه‌ش له‌ سازدانی که‌مپینێه‌وه‌ هاته‌کایه‌وه‌  که‌ بۆ پشتیوانی دوو زانکویی پرتوگالی که‌ سه‌رگه‌ردانی ئازادی بوون  ڕێکیخستبوو .     
دبلن- ئێرله‌ندا                              

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.