(فازل عوسمان) و فه‌رهودێکیتر….. ئه‌حمه‌د عه‌لی
(فازل عوسمان) و فه‌رهودێکیتر
ئه‌حمه‌د عه‌لی
ahmadali525@hotmail.com
ئه‌مه دوههمهین ته‌قه‌لای شکستخواردوی فازله که ده‌یه‌وێ له سه‌ر حسابی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی جێگهوشوێنێک بۆ خۆی به ده‌سبێنێ.جاری یه‌که‌م به ئاشکراو ئه‌مجاره‌ش له ژێر په‌رده‌وه. ئه‌و مافیخۆیهتی هه‌وڵبدا خۆی وه‌ک که‌سێکی سیاسی و خه‌مخۆری په‌نابه‌ران بناسێنێ ،به‌ڵام ئه‌و مافه تا ئه‌و شوێنه دروست و ڕه‌وایه که ڕاستگۆیانه له گه‌ڵ خۆی و خوێنهریشا بدوێ، که سیفه‌تی ئینسانی سیاسی و خه‌باتگێڕی تیادا بێ. ئه‌و ته‌نانه‌ت وه‌ک ههواڵنێرێکیش راستگۆ نیه، ئه‌م براده‌ره وه‌ک خۆیدهڵێ(حه‌سه‌ن کاشفی) ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. هه‌وڵی ئه‌م جاره‌ی فازل بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتیکی سه‌راپا ناڕاست و نه‌زانانه‌یه. خۆڵکردنه چاوی خۆی و خوێنه‌ره. ڕاپۆرتێک که‌سێک ئه‌گه‌ر ئاگای لێنه‌بێ پێی وایه نوسه‌ره‌که‌ی له ناو ڕوداوه‌کاندا ژیاوه‌و به‌شدار و هه‌ڵسوڕاوی ئه‌م بواره‌یه. من ده‌مه‌وێ له ڕێگه‌ی ئه‌م نوسینه کورته‌وه له لایه‌ک هه‌ڵه‌و زانیاریه نادروسته‌کانی فازل ڕاست که‌مه‌وه‌و له لایه‌کیتریشه‌وه به خوێنه‌ری بڵێم خاوه‌نی ئه‌م ڕاپۆرته چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه.
پێش هه‌موو شتێک با ئه‌وه بۆ فازل ڕاستکه‌مه‌وه که ئه‌و ڕێکخراوه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ی به‌ڕێخستوه وه‌ک فازل ده‌ڵێ کۆمیته‌ی (مافی مانه‌وه بۆ هه‌مووان هه‌ر ئێستا) نیه. فازل کۆمیته‌یه‌ک که له خواراوه نوسیویه‌تی گوایه ئه‌ندامێتی ناوه‌که‌ی نازانێ. ئه‌مه کۆمیته نیه و به‌ره‌یه، ناوه‌که‌شی( بلایبهڕێخت فویر ئاڵێ)یه به ته‌نها و یانی (مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان ) . (مافی مانه‌وه بۆ هه‌مووان هه‌ر ئێستا) ئه‌وه شیعاری ئه‌م به‌ره‌یه نه‌ک ناوه‌که‌ی ، ئه‌و ڕسته‌یه شیعاری سه‌ر لافیته‌یه‌کی خۆپیشاندانی 03/01/2009 شاری زوریخه که فازل نه ئاگای لێیه‌تی و نه به‌شداری تیادا کردوه. ئه‌و وێنه‌ش له ڕاپۆرته‌که‌ی فازلدا هاتوه له ماڵپه‌ڕی بلایبهڕێختا ده‌ری کردوه. فازل ده‌ڵێ(کۆمه‌ڵێک رێکخراو و هه‌ڵسوڕاوی پارته جۆراوجۆره‌کانی سویسرا.(پارتی سۆسیالیست، پارتی کار، پارتی سه‌وز) شوره‌یی نیه هه‌ر شتێک که ئینسان نه‌یزانێ، به‌ڵام ئه‌وه زۆر شوره‌ییه که خۆت به زانا بزانی و نهزانبی. پارتی سۆسیالیست له سویسرادا نیه، دیاره فازل مه‌به‌ستی حزبی سۆشیال‌دیموکراتی سویسریه. SP Schweizــ Sozialdemokratische Partei der Schweiz
به‌ڵام ئه‌م به‌ره‌یه هیچ لایه‌نیکی له‌و حزبانه‌ی تیادا نیه و ئه‌مه‌ش بێئاگایهکیتری فازل نیشان ده‌داو هیچیتر ، ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شێکی ئه‌م به ره‌یه هه‌ڵسوڕاوانی جۆراوجۆری سویسرین که خاڵی هاوبه‌شیان به‌رگریکردنه له په‌نابه‌ران.من نازانم فازل ئه‌م ناوانه‌ی له کوێوه هیناوه و ئه‌م زانیاریه‌ی له کوێوه وه‌رگرتوه؟ئه‌و حزبانه ته‌نیا پشتیوانیان له هه‌ندێک داواکاری ئیمه کرد نه‌ک ڕێکخراومان پێکه‌وه دروست کردبێ. به‌ڵام سه‌یره که‌سێک ناوی ڕێکخراویک نه‌زانێ و نه‌زانێ له کی پێکهاتوه و خۆشی به ئه‌ندامی بزانێ و له‌وه‌ش سه‌یرتر خۆی به هه‌ڵسوڕاوی ئه‌و بواره بزانێ، به تایبه‌تیش به حسابی فازل خۆی،گوایه ڕۆژی 29/12/08 یانی 11 ڕۆژ دوای داگیر کردنی که‌نیسه‌که، ئه‌و ته‌نیا سه‌عاته‌ی له‌وێ بوه، بوه به ئه‌ندامی ئه‌م به‌ره‌یه، ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی بێده‌سه‌ڵاتی فازل و بێجێگهوشوێنی ئه‌و نیشان ده‌دا و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێ ئیعتیبارێک به خۆیبداوخۆی پیادا هه‌ڵواسێ. یانی وه‌ختێ ڕاپۆرته‌که‌ی نوسیوه 4 ڕۆژ بوه ئه‌ندامی ئه‌م به‌ره‌یه بوه به شه‌فه‌هی نه‌ک فۆرمێکی پر کردبێته‌وه،ئاخر ئه‌و بۆ ته‌نیا کۆبونه‌وه‌یه‌کی نه‌بینیوه ،له کوێ بو به ئه‌ندامی و چۆن بوو؟ له‌م لاشه‌وه فیدراسیۆن یه‌کێک له پێکهێنه‌رانی ئه‌م به‌ره‌یه و فازل له خوێنه‌ری ئه‌شارێته‌وه، ئاخر هه‌ر به ڕاستی ئه‌مه فه‌رهود نیه؟؟؟؟ با ئه‌م براده‌ره خۆی وه‌ڵام بداته‌وه.
کۆبونه‌وه‌ی فیدراسیۆن ،شه‌وی 29/12/2008 که‌نیسه‌ی پرێدێگهر
مانگرتنی گرۆسه موینستهریش که باسی ده‌کا، فازل نه ده‌زانی کی به‌ڵێنیداو نه ده‌شزانێ به‌ڵێنیان به کێدا !!! عه‌جه‌ب نوسه‌رو ئه‌ندام کۆمیته‌یه‌که !!!! ئه‌وه‌ی که له گه‌ڵ فازل وته‌نی به‌رپرسان دانیشت و کۆبوه‌وه .. من و میخی شتێگمایهر و مامۆستا موحه‌مه‌د و که‌سێکی ئه‌فغانی و که‌سێکی دارفۆربوو. یانی به‌رپرسان به‌ڵینیان به ئیمه‌دا. یانی کۆمیته‌که ئیمه‌بوین…. فازل باسی خۆپیشاندانێک ده‌کا که نیسانی 2008 ئه‌م کۆمیته‌یه به‌ڕێیخستوه، ئه‌و ته‌نیا هه‌واڵی خۆپیشاندانیکی بیستوه بێئه‌وه‌ی به‌شداری له‌مه‌شیانا کردبێ،ئاخر هه‌ڵسوڕاوی بواری په‌نابه‌ری له‌مه بێکارتر هه‌یه؟ پێش ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی فازل ده‌یڵێ . له 17.11.2007 مارشێکی گه‌وره‌و فراوانمان به‌ڕێخست و ده‌شتی جه‌مال قسه که‌ری فیدراسیۆن بوو تیایدا، ئه‌میش یانی خۆپیشاندانیک نه‌بوو دوانبوو!! !ئه‌مه بێجگه له مارشی گه‌وره‌ی 13/09/2008 بێرن.
خۆپیشاندانی زوریخ 17.11.2007
خۆپیشاندانی 19/04/2008 زوریخ
خۆپیشاندانی 19/04/2008یش ئیمه قسه‌که‌ری یه‌که‌م بوین. به‌ڵام فازل چونکه خۆی چاوی فیدراسیۆن نابینێ ڕاستگۆش نابی له گه‌ڵ خوینه‌رو ده‌یه‌وێ ئێمه بهلاوهخات و له‌م فهخرهدا پشکێکی به‌رکه‌وێ ، له‌م لاشه‌وه چه‌ندین ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆو ڕۆژنامه چاوپێکه‌وتن له گهڵههڵسوڕاوانی فیدراسیۆن ده‌که‌ن ، به‌شی گه‌وره‌ی میدیای سویسری هه‌واڵه‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه. ئیتر ئینسان چۆنده‌توانێ باوه‌ڕ به که‌سێکی وا بکا ؟ داگیر کردنی که‌نیسه‌ی گرۆسموینستهریش، فیدراسیۆن لایه‌نی هه‌ره به‌هێزی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته بوو.
نوێنه‌ری فیدراسیۆن له کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی داگیر کردنی که‌نیسه‌ی گرۆموینستهر 19/12/2007
ئه‌م به‌ره‌یه له چوار لایه‌نی سه‌ره‌کی پێکهاتوه، سویسریه‌کان ، ئیمه ، ڕێکخراوی دێ فاو ئێف ی ئیرانی ، ئه‌فریقایه‌کان. ئیتر ئه‌و حزبانه‌ی فازل ڕیزیکردوه که‌س ئاگای لینیه.
نوێنه‌ری فیدراسیۆن له گه‌ڵ هۆڵنشتاین گفتوگۆی دوێنێی کۆمیته‌ی مافی مانه‌وه له گه‌ڵ به‌رپرسی یه‌که‌می کانتۆنی زوریخ05/01/2009 ئه‌م وێنه‌یه ڕۆژنامه‌ی 20 مینوته بڵاوی کردۆته‌وه که زیاتر له 100 هه‌زار دانه‌ی لێبڵاوئهبیتهوه.
له هه‌مووی خۆشتر و سه‌یر تر ئه‌وه‌یه فازل خۆیکردوه به ئه‌ندامی ئه‌م به‌ره‌یه، به ڕاستی حه‌یفه ، حه‌یفه بۆ فازل، حه‌یفه بۆ ئه‌م ڕیگایه‌ی که ده‌یه‌وی له ڕێیه‌وه ببێته که‌سایه‌تی مه‌یدانی په‌نابه‌ری!!!!حه‌یفه مه‌سه‌له‌یه‌ک که دورو نزیک په‌یوه‌ندی به تۆوه نیه خۆتی تیا ههڵئهقورتێنی ،ئه‌م قسه‌یه‌م ڕه‌فیقانه لێقهبوڵکه.دۆسته‌کانی ده‌وروبه‌ر زۆر پێیان وتی..،ئه‌زیزم ڕێگا زۆره بۆ ئه‌وه‌ی پێشڕه‌وی بکه‌ی ، ئه‌م شێوازه به هیچ کوێت ناگه‌یه‌نێ،تۆ و من و که‌س ناتوانێ خۆی به خاوه‌نی شتێک بکا که هی ئه‌و نه‌بێ. له هه‌موو ئه‌م ماجهرایهی تۆ ڕاپۆرتت ئاماده کردوه له سه‌ری ته‌نیا 1 کاتژمێر هاتویته ناو که‌نیسه‌ی پریدێگهر ، ئه‌ویش زۆر گوماناوی به خۆت و کامێرایه‌که‌وه . فازل 3 پرسیاری له من کرد‌و من وه‌ڵامم دایه‌وه گوایه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌یه‌تی و به ڤیدۆ تهسویریکرد، داوای لێئه‌که‌م بڵاوی کاته‌وه. خۆزگه پرسیارێکی فازل په‌یوه‌ندی به مانگرتنه‌وه هه‌بوایه، خۆزگه پرسیاری داواکاریه‌کانی ئیمه و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی بکردایه. ،ئاخر کاکی نوسه‌ر تۆ هاتبوی بۆ زانیاری کۆکردنه‌وه له سه‌ر فیدراسیۆن.. پرسیاری نسبه‌ی به‌شداری په‌نابه‌رانی کورد چه‌نده‌و فیدراسیۆن ناوی کێی هێناوه‌و نه‌هیناوه، دواجاریش له بری ئه‌وه بچی په‌نابه‌ران له که‌مپه‌کان کۆکه‌یته‌وه، زۆر بێشه‌رمانه ده‌تویست ڕێکخراو له ناو په‌نابه‌رانێک پێکبهێنی که له سه‌ر بانگه‌وازی فیدراسیۆن هاتون و له مانگرتندا بوون !!! ئه‌مه له دونیای کام ئینسانی سیاسی و سیاسه‌تدا هه‌بوه؟ جێگه‌و شوێن و کاریگه‌ری فیدراسیۆن له سویسرا به‌م په‌له‌قاژانه‌ی تۆ که‌منابێته‌وه .ته‌نیا له داگیر کردنی ئه‌م که‌نیسه‌یه‌دا به گشتی زیاتر له 300 په‌نابه‌ری کورد له شاره جۆراو جۆره‌کانه‌وه به‌شداریان تیادا کردوه، یه‌کێک له په‌نابه‌ران پێی زۆر ساده پێی وتی( کاکه تۆ جارێ وه‌ره شه‌وێک له گه‌ڵمان بمینهرهوهو به‌یانی داوای دروس‌کردن ڕێکخراو بکه) چیت وه‌ڵام دایه‌وه؟ ڕۆشتبوی بۆ لای براده‌رانی ئێرانی قسه له دژی ئێمه بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وان به به‌ر چاوی منه‌وه پێیان وتی که ئاماده‌نین چاوپێکه‌وتنیان له گه‌ڵ بکه‌ی ،به ڕاستی ئه‌م هه‌ڵوێستانه پوچ و بێ‌مانا نین؟
له هه‌مووی شه‌رماوه‌رتر ئه‌وه‌یه ئه‌م دۆسته کۆمۆنیسته‌ی دوێنی له بری ئه‌وه‌ی داوا له ئینسان دۆستان و به‌رگریکارانی په‌نابه‌ران بکا ، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، یانی یه‌کێتی و پارتی ئیسلامیه‌کان ده‌کا که ڕێگه نه‌ده‌ن که‌سانیتر به ناو( ڕۆڵه‌کانی کوردستان)ه‌وه ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه،یانی ڕێگه نه‌ده‌ن فیدراسیۆن ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه. ببینن بزانن چیدهڵێ(به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان که له سویسرادا ده‌ژین وه‌ک ئه‌ندامانی حزبی سوسیالیست، حزبی کار، حزبی سه‌وز که له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدارن ئه‌رکی سه‌رشانیان به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌کانی کوردستان ئه‌نجام بده‌ن و چیدی ڕێگه نه‌ده‌ن که‌سانی تر به‌ناوی ڕۆڵه‌کانی کوردستانه‌وه ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه. ) . ، پێم وا نه‌بوو ئاوا زوو ته‌سلیم ببی. من له تۆ و خوێنه‌ر ئه‌پرسم ئه‌م داواکردنه ،له هی قه‌ڵه‌م فرۆشێک ئه‌چێ، یان هی کۆمۆنیستێک؟؟؟؟؟ باوه‌ڕ که، نه‌ک هه‌ر ئێمه‌ت فه‌رهود کردوه ،خۆشت پێی تاڵان کردوه.