Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
بەراوردێك لەنێوان بۆردوومانەكانى غەزە وسنورەكانى كوردستان

بەراوردێك لەنێوان بۆردوومانەكانى غەزە وسنورەكانى كوردستان

Closed
by January 8, 2009 گشتی

 بەراوردێك لەنێوان بۆردوومانەكانى غەزە وسنورەكانى كوردستان
 شێرزاد عەبدوڵڵا

 Sherzad_33@yahoo.com

 ئێمەى نەتەوەى كوردئەوەندە ناسۆرى ونەهامەتى وكوشتن وماڵ وێرانیمان بینیوە بڕواناكەم هیچ نەتەوەیەك بەقەد ئێمە بەسەرى هاتبێ،  بۆیە هەر نەتەوەیەك دووچارى هەرشێوازێكى هاوشێوەى نەتەوەى كوردبێت ئێمە دڵگران دەبین، جا ئەونەتەوە مەسیحى بێت یاخوود سۆماڵى بێت، لەلاى ئێمە گرنگ نیە، بەڵام ئەوەى بەلاى منەوە سەیربێت  ئەوهەلایەى سەركردایەتى كۆمەڵى ئیسلامى وسەركردایەتى یەكگرتووى ئیسلامى كە میهرەجانێكى جەماوەریان سازكرد بۆ پشتیوانى لە غەززە، من دەپرسم لە سەركردایەتى كۆمەڵى ئیسلامى وسەركردایەتى یەكگرتووى ئیسلامى بۆ ڕۆژێك لە ڕۆژان میهرەجانێكى ئاواتان سازنەكرد بۆ پشتیوانى لە دێهاتەكانى سەرسنور كەلەلایەن تۆپخانەكانى وڵاتى كۆمارى ئیسلامى ئێران وتۆپخانە وفڕۆكەكانى توركیاوە وێران دەكرێ، ئەوە ماوەى چەند ساڵێكە ئەو بۆردومانانە بەردەوامە وخەڵكى دانیشتوانى ئەو دەڤەرانە ناتوانن بە دڵنیایەوە لەماڵەكانى خۆیان ژیان بگوزەرێنن، كەچى لە میهرەجانەكەى پشتیوانى لەغەززە بەگەرمى بەخێرهاتنى نوێنەرى كۆمارى ئیسلامى ئێرانیان دەكرد، ئەو ئێرانەى كە بۆردومانى سنورەكانى وڵاتى ئێوەدەكات، كەچى وەك ئەوەوابوو هەنگوینیان لەدارا دۆزیبێتەوە ئاوابەگەرمى بەخێرهاتنیان دەكرا، من لەم هاوكێشەى ئەوان سەرم سوڕماوە، بۆئەوكاتى كورد زیندەبەچاڵ وكیمیاباران دەكرا هیچ وڵاتێكى عەرەبى ئیدانەى ئەوكارەى ڕژێمى بەغدایان نەدەكرد، هەرلەبەر ئەوەى چوونكە سەركردەیەكى عەرەب بوو، من دەڵێم هەر چینێك مافى چینێكى تر زەوت بكات ئەمە ستەمە جا ئەگەر عەرەبی ئیسلامى بێ یاخوود تورك بێ، لەهەمووشى سەیرترئەوەبوو داواى خۆنیشاندانیان دەكرد لە جەماوەر بۆ ئیدانەى گوندەكانى سەرسنورى خۆمان نا، بەڵكو بۆ كەرتى غەزە، بۆیە پێویستە جەماوەر وشیاربێت بەقسەى هیچ گروپێك ولایەنێك نەخرۆشێ، هەموومان دەزانین عەرەب هەرعەرەبە جا لە بەغدا بێت یاخوود لە جەزرائیربێت،هەموویان یەك هەڵوێستن بەرامبەر بە نەتەوەى كورد، ئەگەر سەیربكەین ئەو پارێزەرانەى بەرگریان لە سەدامى دكتاتۆر ودارودەستەكەى دەكرد لەكاتى دادگایی كردنەكانیان هەمووى پارێزەرى عەرەبی بوون لەوڵاتان هاتوون بۆبەرگرى كردن لە نەتەوەى عەرەب، تا ئێستا هیچ وڵاتێكى عەرەبی ئیدانەى ئەنفال وكیمیاباران وزیندەبەچاڵ نەكردووە، كەچى ئێمەش دەمانەوێت یارى بەئاگربكەین، بۆیە پێویستە لەسەر هەموولایەكمان مافەكانى نەتەوەى خۆمان مسۆگەربكەین و نەتەوەكەمان بپارێزین لەدەستى دووژمنان ئینجا بیرلە خەڵكى تربكەینەوە، ئەمەش یاریەكى ترى سەركردەكانى فەلەستینە دەیانەوێت كۆمەڵێك هاوكارى مادى ومەعنەوى لەوڵاتانى بەناو ئیسلامى كۆبكەنەوەبۆپڕكردنى گیرفانى لێپسراوەكانیان، من هیچ كاتێك گریانم نایێت بۆ سەركردەیەكى حەماس كە بەخۆى وچوار خێزانەكەى بەر بۆردوومان كەوتوون، چونكە ئەم لێپسراوە لە خۆشترین ژیانى گوزەراندووە، چوار ژنى هەبووە كەچى من لێرە داخ وكەسەرى بۆهەڵڕێژم، من تەنها دڵگرانم بە كوژرانى منداڵ وئافرەت وپیرەكان، چونكە هەموو كاتێك ئەوانە دەبنە قوربانى سیاسەتەچەوتەكانى دەسەڵاتدارانى وڵاتەكەیان، لەكۆتایی دەڵێم با بەرژەوەندى وڵات ونەتەوەى خۆمان زیاتر مەبەست بێت نەك وڵاتێك كە بچوكترین مافى رەوامان پێ نابینێً .                            
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.