سه‌رۆک کۆماری عێراق له نێو سکانداڵی پێشێلکردنی سه‌روه‌ری یاسادا!
سه‌رۆک کۆماری عێراق له نێو سکانداڵی پێشێلکردنی سه‌روه‌ری یاسادا!
حه‌مه غفور
hamaxafoer@yahoo.com
ده‌نگۆی ناو میدیاکان‌و مقۆمقۆی ناو خه‌ڵکی کوردستان به سه‌راحه‌ت‌و ڕوونیه‌کی ئه‌سه‌فباره‌وه چیرۆکی ئازادکردنی (عه‌مید- تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی)، یانی فڕۆکه‌وانی به‌شداربو له بۆمبارانی شیمیایی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ئاسایشی گشتی سلێمانیه‌وه ئه‌گوێزنه‌وه. له‌و کاته‌وه که سه‌رۆکی دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق له کاتی دانیشتنی یه‌که‌می دادگایی کردنی تاوانبارانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له 21/12/2008دا، نوسراوه‌ی ئاسایشی گشتی سلێمانی خوێنده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵهاتنی (عه‌مید- تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی) له ده‌ستی ئاسایشی سلێمانی گوایا له‌سه‌ر ڕێگای ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه، که له 14/12/2008دا ئاراسته‌یان کرابو، باڵانس‌و مه‌نگی خۆشخه‌یاڵیه‌ک که پرۆسه‌ی سیناریۆی کارتۆنی دادگایی کردنی سه‌رانی تاوانباری ڕژێمی به‌عس‌و تاوانبارانی ئه‌نفال‌و کیمیاوه‌شێنی سه‌ر شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌ناو خه‌ڵکی عێراق به گشتی وه له‌نێو خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌ت باڵی ڕاکێشابو به‌سه‌ر چاوه‌ڕوانیه‌کی بێهوده‌ی جه‌ماوه‌ردا، شڵه‌ژاویه‌کی ویژدانی‌و ئه‌خلاقی بێوێنه‌ی تێکه‌وت! ئه‌م سکانداڵێکه‌و کۆستێکه هیچی وای که‌متر نیه له کاره‌ساته‌که خۆی! جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی کوردستان جارێکی دیکه‌ش توشی شۆک هاتن‌و برینه‌کانیان کولانه‌وه! پێئه‌چێ خودی مام جه‌لال تاڵه‌بانی گلابێته ناو سکانداڵی پێشێلکردنی سه‌روه‌ری یاساوه! به‌ڵام پێئه‌چێت ڕاستکردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌ڵپه‌و ته‌پ‌و تۆزی دوای قه‌ومانه‌که‌ن!
هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه که یه‌کێکه له بڵاوکراوه ئه‌هلیه مه‌رغوبه‌کان، ڕایگه‌یاندوه که له‌ڕێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆیه‌وه زانیاری وردی په‌یداکردوه؛ "که تاڵه‌بانی له کۆبونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێک که‌سایه‌تی ناسراوی عه‌شیره‌تی عه‌زاویدا، داوایان لێی کردوه که ئه‌فسه‌رێکی پێشوی عه‌شیره‌که‌یان که له ئاسایشی سلێمانی زیندانه بۆیان ئازاد بکات. تاڵه‌بانی هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا سکرتێره‌که‌ی بانگئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بکات به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی سلێمانیه‌وه، تا ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئازاد بکه‌ن. وه به‌پێی زانیاریه‌کانی ئاوێنه؛ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی به بێئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌ک بدات به تاڵه‌بانی، ده‌سبه‌جێ بڕیاری ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی جێبه‌جێکردوه که عه‌مید تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاویه. سه‌رچاوه‌کانی ئاوێنه ئاماژه‌یان به‌وه کردوه، که تاڵه‌بانی له‌و کاته‌دا که ئه‌م بڕیاره‌ی داوه، نه‌یزانیوه ئه‌م ئه‌فسه‌ره ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌یه که له‌لایه‌ن ئاسایشی که‌رکوکه‌وه ده‌سگیرکراوه‌و یه‌کێکه له‌و فڕۆکه‌وانانه‌ی که بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردوه. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا زانیاریه‌کانی ئاوێنه باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن که ماوه‌یه‌ک به‌ر له به‌رواری 14/12/2008 ، یانی له مانگی سێپتێمبه‌ری ساڵی ڕابردودا فڕۆکه‌وانه‌که ئازادکراوه".
خه‌ڵکی کوردستان ئێستا به دیقه‌تێکی زۆره‌وه ئه‌ڕواننه دۆسیه‌ی عه‌زاوی، چونکه له دیوی پشته‌وه‌ی ئه‌و ڕوداوه سیناریۆی که‌تمانکردنی حه‌قیقه‌تی ئه‌نفال‌و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕاوه‌ستاوه، چونکه مامه‌ڵه‌و نیفاق‌و ڕیایی‌و ته‌ڵه‌که‌بازی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی سه‌رچه‌شمه‌ی ئه‌م سکانداڵه‌یه. به‌ڵام له‌ناو گێژه‌ڵوکه‌ی مناوه‌ره‌کانی یه‌کێتی بۆ بێبه‌ریکردنی تاڵه‌بانی وه له جه‌رگه‌ی خولخواردنی مقۆو ئاماژه‌و ده‌نگۆکاندا بۆ تێوه‌گلانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری عێراق له سه‌رهه‌ڵدانی دۆسیه‌ی ئازادکردنی عه‌زاوی، ته‌لیسمی سیناریۆی مامه‌ڵه‌کردن به پرسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال وه مه‌سخه‌ره‌کردن به چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان زیاتر له هه‌ر کاتێک سه‌رو دڵی جه‌ماوه‌ری کوردستانی داگرتوه‌و ویژدانیان ئازارئه‌دا. خه‌ڵک به نیگه‌رانیه‌کی به‌رهه‌قه‌وه ئه‌زمونی دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار- یه‌کێتی‌و پارتی- له مه‌حه‌ک ئه‌ده‌ن‌و پێکه‌نینیان به پرۆژه‌که‌ی تاڵه‌بانیش دێت که بۆ چاکسازی‌و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان‌و سه‌روه‌ری یاسا پێشنیازیکردوه. له‌ولاتریش بانگه‌شه‌ی به‌رقه‌رارکردنی دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ له سایه‌ی باڵاده‌ستی ئه‌م حیزبه میلیشیایانه‌دا جگه له هه‌ڵایه‌کی ته‌بلیغاتی‌و فریوکاریه‌کی بێ‌کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هیچی تر نیه به‌لایانه‌وه. با سیناریۆی پووچی فیدراڵیه‌ت‌و حکومه‌تی ته‌وافوقی‌و برابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات‌و داهاتی عێراق له‌ژێر ناوی بنیاتنانی عێراقی نوێ له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمه‌ڵێک قه‌ومپه‌رست‌و ئیسلامگه‌راو تائیفه‌چی‌و ئه‌ڵقه‌له‌گوێی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێ. قه‌یدی نیه که هێشتا ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبی حاکم به‌هۆی بارمته‌گردتنی نان‌و کار‌و ژیان‌و چاره‌ونوسی خه‌ڵکه‌وه، ئه‌توانن ئه‌م وێنا‌و نیگه‌رانیه‌ی خه‌ڵک پاساوبده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه هیچ له حه‌جمی ئه‌و ڕاستیه ناگۆڕێت که ناسیونالیزمی کورد‌و حیزبه‌کانی له ویژدانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کوردستاندا، جووڵانه‌وه‌یه‌کی پاوانخوازو مه‌سڵه‌حه‌تپه‌رسته‌و دووره له کایه‌ی هیواو ئاره‌زوه‌کانی ئه‌وانه‌وه!
له وڵاتێک‌دا که زیاتر له هه‌ر جێگایه‌کی تری ئه‌م جیهانه بانگه‌شه‌ی هه‌رزانبه‌ها بۆ به‌رقه‌راربوونی دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ‌و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی په‌خشئه‌کرێته‌وه، که‌چی سه‌رکۆماری وڵات که خۆی موده‌عیه‌کی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌و تازه‌و له‌سه‌روبه‌ندی مۆرکردنی لۆببی ئازادکردنی عه‌زاویدا، پرۆژه‌ی بۆ چاکسازی‌و سه‌روه‌رکردنی یاسا‌و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌و حکومه‌ت خستۆته‌ڕو، به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا هه‌مو سنورێکی یاسا ئه‌به‌زێنێ‌و بێ گوێدانه ئیدیعاکانی خۆی، بێ گوێدان به ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی گه‌رمیان‌و هه‌ڵه‌بجه‌و کوردستان، به‌بڕیارێکی قه‌ره‌قۆشی تاوانبارێکی گه‌وره‌ی به‌شداربو له خولقاندنی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ئازاد ئه‌کات بۆ مه‌رامی سیاسی، ئه‌مه له‌کاتێکدایه تاوانبار دانی به تاوانه‌کانیدا ناوه!
که‌سایه‌تیه‌کی وه‌کو تاڵه‌بانی له به‌رزترین پله‌وپایه‌ی حکومی‌دا به‌م شێوه‌یه گلابێته ناو تۆمه‌تی پێشێلکردنی سه‌روه‌ری یاسا‌و بێڕیزیکردن به دیموکراسی‌و به فیدراڵیه‌ت‌و به مافی مرۆڤه‌که‌یان که بۆته بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌ر زمانیان، به‌مجۆره گاڵته‌و مه‌سخه‌ره به خه‌ڵکی کوردستان بکات، ئیتر کوێی ئه‌وه‌ی ناوی لێنراوه پرۆسه‌ی دیموکراسی‌و ئه‌زمونی بنیاتنانی عێراقی فره‌یی‌و فیدراڵی جێگای متمانه‌ی هاوڵاتیانه! یاخود ئه‌زمونی سه‌رکه‌وتوی ئه‌وان له کوردستان دوای ئه‌م سکانداڵه له ئاستێکی وا باڵادا ئه‌بێت ته‌رجومه‌کردنی بۆ دنیای واقع چی مه‌هزه‌له‌و گه‌نده‌ڵیه‌کی دیکه‌ی لێبکه‌وێته‌وه! نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بچێت که دۆسیه‌ی ئازادکردنی عه‌زاوی هاوکاته له‌گه‌ڵ چڕبونه‌وه‌ی ململانێکانی نێوان کورد‌و ئیئتیلافی شیعه‌و هه‌نگاوه‌کانی مالکی بۆ هه‌ڵپاچینی سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی یه‌کێتی‌و پارتی‌و ملپێدانه‌واندنیان بۆ مه‌رکه‌زی کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له به‌غداد. ئه‌مه‌ی ڕویدا مامه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرایه به چاره‌نوس‌و به ئیراده‌و خواست‌و ئاواته‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه. سکانداڵێکه‌و پاساو هه‌ڵناگرێ.
خه‌ڵکی کوردستان پێویسته ئه‌م مامه‌ڵه‌یه به‌سه‌ر خۆیان‌و به‌سه‌ر قوربانیانی کاره‌ساته‌کانی سه‌ریانه‌وه قبوڵنه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر له زه‌مه‌ن‌و شوێنی خۆیدا تاڵه‌بانی به ڕه‌سمی‌و به‌به‌ڵگه‌و دۆکومێنته‌وه له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا وه له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه تۆمه‌تی ئازادکردنی عه‌زاوی بۆ سه‌ر خۆی ڕه‌تنه‌کاته‌وه، به‌ڵام نه‌ک به فریوکاری‌و چاوبه‌ستنی خه‌ڵک، نه‌ک به هێزی میلیشیاو به ملهوڕی‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه له خه‌ڵکی، ئه‌وا ده‌بێ لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێ. ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمار ڕاست ئه‌کات‌و لایه‌نگری سه‌روه‌ری یاسایه، ئه‌وا ده‌بێ خۆی یه‌که‌مین که‌س بێت که ملکه‌چی یاسا بێت‌و ئاماده‌یی نیشان بدات بۆ لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵیدا. ده‌نا نه‌ک هه‌ر ئه‌زمونی نوێیان، به‌ڵکو مێژوی ڕابردوشیان ئه‌که‌وێته ژێر ڕه‌خنه‌ی گشتی جه‌ماوه‌ره‌وه. ئه‌مه ته‌نها ڕێگایه‌که که ده‌کرێت ئه‌وانه‌ی که ده‌یان ساڵه سات‌وسه‌ودا به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد‌و کاره‌ساته‌کانی سه‌ریانه‌وه ده‌که‌ن، بیگرنه به‌ر هه‌تا هیچ نه‌بێ بۆ یه‌ک جار نیشانیبده‌ن که ڕێز‌و ئیعتیبار بۆ خواست‌و ئیراده‌ی خه‌ڵکی سته‌ملێچوی کوردستان قایلئه‌بن!
8کانونیدوهه‌م2009