گله‌یی له‌سه‌راب….به‌ندی عه‌لی
به‌ندی عه‌لی .. زستانی 2009
گله‌یی له‌سه‌راب
لێم ببوورن ، ئه‌مجاره‌یان
بێ شووشه عه‌تری ستاتیکاو
بی چه‌پکه‌گوڵی ڕۆمانسیه‌ت
دێمه‌وه دیداری خه‌وتان
چارم نیه ، ژیان ئه‌مڕۆ
کهنهزیفی خۆشخه‌یاڵی و
ئومێده ساویلکه‌کانی له‌به‌ر ئه‌ڕوا
چارم نیه و
په‌نا بۆ گۆچانه‌کانی قه‌ده‌ر ئه‌به‌م
ئه‌و قه‌ده‌رانه‌ی به‌رئه‌نجام
ئه‌مبه‌نه‌وه
به‌ره‌و حه‌وت نهۆمه‌کانی کۆشکی خودا
تا بێ ترس ، لێی بپرسم
ئه‌ی میهره‌بان
ئه‌م هه‌موو چیلکه‌یه بۆچی
ئهخهیتهبهر ڕێچکه مێروله‌که‌ی مێژوو
خه‌تای ئێمه ئه‌بێ چی بێ
کهملوانکه گوڵینهکانی متمانه
ئه‌که‌ینه مل
هاوخوێنه بێ میهرهکانی نیشتیمان و
پێکی باده ، تاسهرمهستی
له‌گه‌ڵ هاودینی بهدمهستا ئه‌خۆینه‌وه
ئه‌وانه‌ی له‌ڕۆژی حه‌شرا
ئه‌مانکه‌ن به‌قۆچی قوربانی به‌ڵاکان
ئه‌ی میهره‌بان
هه‌تا که‌ی ئێمه میوانی
ژووری چاوه‌ڕوانیی تۆ بین
ئه‌ی هه‌تا که‌ی
قه‌زای هه‌ندێک له‌خه‌لقی تۆ
هه‌ر له‌عومری ئێمهکهوێ
که‌تۆش ، کلیله‌کانی به‌هه‌شت
له‌سه‌روه‌ختی خه‌وی ئێمه‌دا به‌ش ئه‌که‌ی
ده‌روازه‌کانی دۆزه‌خیش
له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی
دیدهمانا .. ئه‌که‌یته‌وه
ده‌پێم بڵێ ، ئه‌ی میهره‌بان
کێ به‌ویستی خۆی باوانی هه‌ڵئه‌بژێرێ و
ئه‌سڵ و فه‌سڵی
ئه‌ی بۆ قه‌رزی ده‌یان پشتی
پێشوومان پێ ئه‌ده‌یته‌وه
ئه‌وانه‌ی پاش کۆچی خۆیان
ده‌یان هه‌ورازی حه‌سره‌ت و
ده‌یان گاپێڵی ئهسهفیان ، به‌میراتی
بۆ جێ هێشتین
ئه‌ی میهره‌بان .. زویرم لێت
که‌ئه‌و ڕۆژه‌ی نیگاری ژیانت کێشا
سێبه‌رێکی بێ ڕوخسارت
به‌وجودی ئێمه به‌خشی و
روحێکی وابه‌سته‌و زه‌لیل
تاسه‌ر ئێسقانیش .. به‌وه‌فا
بۆ هه‌ر میوانێکی نامۆ
بهڕیفقهتی ڕیش سپێکانی نیشتیمان
بێته ژوورێ و
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌نه‌سلی ئه‌هریمه‌نی
دۆزه‌خیش بێ
ئای .. میهره‌بان
گه‌مه‌یه‌کی چه‌ن ترسناکه ، ده‌سه‌ڵات
تۆ بهئهسپێکی باڵداری ئه‌فسووناوی
وه‌سفت ئه‌کرد
گوایه ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگاته جڵه‌وی و
ڕای بهێنێت ، ئه‌گاته لوتکی نه‌مریی
به‌ڵام ئه‌فسووس
له‌و ساته‌وه‌ی ده‌ستی ئێمه
گه‌یشتۆته تاڵێکی کلکی
وه‌ک گه‌رده‌لوول لوولمان ئه‌داو
پاش شه‌که‌ت بوون
به‌دوی خۆی .. ڕامان ئه‌کێشێ
به‌نێو هه‌مان
بازنه‌ی داخراوی قه‌ده‌را
ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی ، عه‌یامێکه
به‌ده‌ستی ڕاستی خۆمان و چه‌پی مێژوو
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ده‌فته‌رێکی وێنه‌کێشان
وه‌ک دوو مناڵ ، وێنه‌ی ئه‌که‌ین
لێم ببووره ئه‌ی میهره‌بان
ئه‌ی مه‌لی بێ باڵی خه‌یاڵ
کهئۆباڵی کهساسیمان
هه‌رده‌م ئه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی تۆ
تۆی به‌سه‌زمان .. ئه‌ی میهره‌بان