
له‌یادی هونه‌رمه‌ند کاروان عوسماندا
له یادی ده‌ستگیرکردنی هونه‌رمه‌ند «کاروان عوسمان»ی مۆزیكژه‌ن و گۆرانیبێژ له 12ی جانیوه‌ری 1990دا و زیندانیکردن و دادگایی‌کردنی له دادگا‌ی شاری سلێمانی و دواجار سه‌پاندنی بڕیاری له سێداره‌دان به‌سه‌ریدا و گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی (ابو غریب) به‌مه‌به‌ستی له‌سێداره‌دانی و جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا‌ی سلێمانی له 31ی سێپته‌مبه‌ری 1991دا. وه‌ك ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان بریارمان دا هه‌م شوێنی ئینته‌رنێتی گۆرانییه‌کانی گه‌وره‌تر و نوێ بکه‌ینه‌وه، هه‌م په‌روه‌نده‌ی تاوان و سزاکه‌ی جارێکی تر هه‌ڵده‌ینه‌وه، چونکه زۆرێك لایان وایه، که بڕیاری له سێداره‌دانی پرسێکی رامیاری بووه و هه‌م تاوانێکی هه‌ڵبه‌ستراو یا هانده‌ری تری هه‌بووه .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕوومان له هه‌ندێك له‌و که‌سانه‌ی که له نزیکه‌وه هونه‌رمه‌ند «کاروان عوسمان»یان ناسیوه، هاوکاری هونه‌رییان له‌ته‌کیدا هه‌بووه یا سه‌رنج و بۆچوونی گومانکه‌رانه‌یان له تۆمه‌ته‌که و بڕیاره‌که‌ی دادگا هه‌یه، ده‌نێین. هیوادارین به هه‌موو لایه‌کمانه‌وه وه‌ك ئه‌رك و وه‌فاداریمان بۆ هونه‌رمه‌ند و ڕێبازه هونه‌رییه‌که‌ی، به‌پێی توانا‌مان به‌شداری له کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌که‌یدا بکه‌ین و جارێکی تر په‌روه‌نده‌ی تۆمه‌ت و سزاکه‌ی بخرێنه‌وه به‌رده‌م دادگه‌یه‌کی بێلایه‌ن و لایه‌نه ناڕۆشن و گوماناوییه‌کانی بخرێنه ڕوو هونه‌ره‌که‌شی له‌و قه‌فه‌سی مه‌حکومیه‌ته بهێنینه ده‌رێ.
ماڵپه‌ری تایبه‌ت به هونه‌رمه‌ند کاروان عوسمان