سڵاو عومه‌ر سه‌یده… حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
سڵاو عومه‌ر سه‌یده… حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم: ئه‌م نووسینه‌ی من هێنده‌ی وه‌ڵامه بۆ عومهرسهیده، ئه‌وه‌نده‌یش وه‌ڵام نییه له هه‌مبه‌ر بۆچوونه‌کانی نامه‌وێت ئازادی بینینی ده‌قێک له‌لای که‌سانی تر به وه‌ڵامدانه‌وه زهوتکهم. چونکه من که شیعرێک بڵاوده‌که‌مه‌وه هه‌موو خوێنه‌رێک ئازاده له‌وه‌ی ئه‌و شیعره چۆن ده‌خوێنێته‌وه‌و تاچه‌ند کاریگه‌ری لابهجێدههێڵێت و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئاساییه به تۆپه‌ڵێک قسه ئهژماریکات. ده‌مه‌وێت له‌وه‌وه ده‌ستپێبکه‌م عومه‌ر سه‌یده که ئه‌م شیعره‌ی منی خوێندۆته‌وه‌و وه‌کو شیعره‌کانی ترم چێژی لێنه‌بینیوه به‌قه‌ولی خۆی تووشی بێزاریی و قهلسبوون بووه. ئه‌مه ئاساییه به‌ڵام ئه‌وه ئاسایی نییه عومه‌ر سه‌یده باسی ینهماکانی ڕێزمان و وشه سازی و زمان ده‌کات ورێزمانی ئه‌و زمانه‌ی من پێی ده‌نووسم به لاواز وه‌سفده‌کات.که‌چی خۆیشی نووسیوێتی:نووسینی پێده‌کات.ئایا کورد ده‌ڵێت؛ نووسینی پێده‌کات یان نووسینی پێ ده‌نووسێ.یان پێی ده‌نووسێ چونکه نووسین ناکرێت ده‌نووسرێت. من نامه‌وێت وه‌ک شاره‌زایه‌کی زمان ده‌ستکه‌مه په‌لار وه‌شاندن.
من نووسیومه، بوونه‌وه‌ی من و خۆم، ئه‌مه نه مهتهڵهو نه سیحره‌و دیاره مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه ئێستا هه‌ین له دوای مردن ئایا؟ ده‌بینه‌وه یان نا. ئیتر چ پێویستده‌کات عومه‌ر سه‌یده لێی بووته مه‌ته‌ڵ و به‌وه‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌دات که من ڕێزی خوێنه‌رم نه‌گرتووه.که‌وتوومه‌ته هه‌ڵه‌وه نازانم کام هه‌ڵه! باسی ئه‌وه ده‌کات له ڕووی زانستییه‌وه قسه‌ی دیکه هه‌یه.باشه چ شتێک هه‌یه له ڕووی زانستییه‌وه قسه‌ی تایبه‌تی له باره‌وه نه‌کرێت چ جای بوون و نه‌بوون که تا ئێستا زانستیش بۆی داماوه.من شیعر ده‌نووسم شیعر ده‌نگدانه‌وه‌ی دونیای خه‌یاڵ و واقیعه . ئایا تۆ واقیع له خه‌یاڵدا ده‌نووسیته‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه خه‌یاڵ له واقیعدا ده‌نووسیته‌وه. یان ده‌کرێت خه‌یاڵ و واقیع ره‌نگه‌کانی یه‌کتر بگۆڕن،چیمداوه له‌وه‌ی زانست قسه‌ی دیکه‌ی هه‌یه. –مندهپرسم؟ ئایا عومه‌ر سه‌یده؟ ئه‌و هۆیانه چین که زمانی لۆژیك و زانست جیاده‌که‌نه‌وه ؟ ئایا جیاوازییان ئه‌وه‌یه که زمانی لۆژیك له چه‌ندین ره‌گه‌ز و توخمی جۆربه‌جۆر وزامنکراوا پێکهاتووه‌و ماوه به زمان نادات به ئاره‌زووی خۆی یاری بکات ؟ به پێچه‌وانه‌وه زمانی شیعر له چه‌ند ره‌گه‌زێکی تێکه‌ڵاوو به‌یه‌کداچوو پێکدێ که تا یاری پێبکرێت ده‌دره‌وشێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئاگاداری ئه‌م جیاوازییه‌ت نه‌ده‌کرا ئاوا قسه لهسهردهستهواژهی( بوونه‌وه‌ی) ئه‌م شیعره بکه‌یت.عومه‌ر سه‌یده ده‌ڵێت؛ شاعیر وه‌کو مۆدێلێک له شیعره‌کانیدا دژه‌کان به‌کار ده‌هێنێت که ئهمهیشیهکهمجاری نییه ئه‌و کاره ده‌کات، به‌ڵکو له شیعری دیکه‌یشدا به‌زه‌قی ده‌بینرێت، ئه‌م سه‌یرکردنه بۆ شیعر زۆر ئه‌نتیکه‌یه باشه ئه‌بێت شتێک هه‌بێت پێشتر له شیعردا به‌کارنه‌هێنرابێت و ئێستا تازه له پاکه‌تدا دهریبێنینو به‌کاری بێنین هه‌مووشته‌کان له شیعردا به‌کارهاتوون گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ چۆن جارێکی‌تر به ئاراسته‌و شێواز‌و شێوهیهکیتر و له فۆرم و سیاقێکیتردا بهکاریانیان ده‌هێنیت. له دێرێکدا ده‌ڵێم: خۆم ببێت به‌ڕێگا، من ده‌بمه هه‌زار پێ و به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆم.
من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بووه وێنه‌یه‌کی دژه‌یه‌ک بخه‌مه به‌رچاو به‌ڵکو مه‌به‌ستم تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه له خۆم که به هه‌زاران پێ به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆم. که‌چی عومه‌ر سه‌یدا خویندنهوهیهکیتری بۆ کردوه.من له دژی خوداپه‌رست پیاو کوژم نووسیوه، عومه‌ر سه‌یده ئه‌مه‌ی کردۆته هه‌ڵه ئازیزم هه‌ڵه‌ی چی! تۆ بۆ له هه‌رشوێنیک وشه‌ی خودات خوێنده‌وه یه‌کسه‌ر خه‌یاڵت ده‌ڕوات بۆ لای الله
له دڵی مندا له خه‌یاڵی ڕژاوی مندا هه‌زاران خواوه‌ند هه‌یه‌و، بۆ تۆ ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ مێژووی دینه‌کان و خودا منیش ده‌زانم و له مێژه وتوومه به ناوی خواداوه دونیا وێرانده‌که‌ن دوای ئهوهئهگهر قسه‌مان له سه‌ر کوشتن بێت خودا خۆی هه‌موومان ده‌کوژێت که‌واته خودا نه‌ک هه‌ر پیاوکوژه به‌ڵکو هه‌موومان کوژه. کارل پۆپه‌ر ده‌ڵێت: هه‌وڵ و کۆشش بۆ دامه‌زراندنی به‌هه‌شت له‌سه‌ر زه‌وی هه‌میشه ڕێی به‌ره‌و دۆزه‌خ خۆشکردووه ئه‌و که‌سانه‌ی واده‌زانن دهتوهانن مرۆڤایه‌تی به‌خته‌وه‌ربکه‌ن،که‌سانێکی خهتارناکن.هه‌موومان ئه‌مه ده‌زانین کێن ئه‌وانه‌ی به ناوی خوداوه له هه‌وڵی سازکردنی به‌هه‌شتا ڕێ به‌ره‌و دۆزه‌خ خۆشدهکان و ژیان شه‌ڵاڵی ترس و خوێن ده‌که‌ن.
عومه‌ر سه‌یده له باسی دهژهکاندا ده‌ڵیت؛ هه‌میشه دژی سپی ڕه‌ش بووه که‌چی حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش ته‌می به‌کارهیناوه بۆ دژی، من پێشتر ره‌شم نووسیبوو له گۆڤاری ئاینده‌یش هه‌ربه ڕه‌ش بڵاوکرایه‌وه دواتر گۆڕیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر دژه‌باوه‌کان بن ئیتر من هیچم نه‌خستۆته سه‌ر هیچ. عومه‌ر سه‌ید ده‌یه‌وێت له دژی ئاسمان هه‌ر زه‌وی بنووسم ئازیزم که من ئه‌شکه‌وت ده‌نووسم به ئه‌نقه‌ست ده‌ینووسم چونکه ده‌مه‌وێت ده‌ستکاری شوێن و بنه‌مای شته‌کان بکه‌م هیچ جێگۆرکێیهک نه‌که‌م و ههردهستهواژه یه‌ک چ دژێکی هه‌یه هه‌ر ئاوابینووسمهوه ئیتر هیچ.دواین قسه‌م بۆ به‌ڕێز عومه‌ر سه‌یده ئه‌وه‌یه ئازیزم – شیعر ئه‌گه‌ر روانینێکی تازه‌ی نه‌بێت بۆ ژیان و پڕ نه‌بێت له‌و شته زیندووانه‌ی که‌به چاوی ئاسایی نابینرێن و لێوڕێژ نه‌بێ له‌و ده‌نگانه‌ی که به گوێی ئاسایی نابیسترێن ئه‌بێت ئه‌رکی چیبێت؟
///
له کۆتاییدائهوه ده‌ڵێم:
دستخۆشیت لێده‌که‌م هه‌رچیت نووسیوه من به‌دڵێکی هاوڕێیه‌تییه‌وه وه‌ریده‌گرم.