
ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی موجامه‌له‌یان ده‌كات،…عومه‌رمحه‌مه‌د
ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی موجامه‌له‌یان ده‌كات،
هه‌رئه‌وانه‌ن كه‌دژایه‌تی ههرقهوارهیهكی سیاسی كورد ده‌كه‌ن
عومه‌رمحه‌مه‌د
پێموانیه بهههڵهداچووم ئه‌گه‌ر بڵێم چیدی سیاسه‌تمه‌داری كورد جێگه‌ی ئومیدی خه‌ڵكی كوردستان نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌ی له‌ده‌ستداوه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆشباوه‌ر بووه، به‌به‌ڵینی نه‌یاره راسته‌قینه‌كانی خۆی، هه‌ر بۆیه دابرانی دهسهڵاتو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان تادێت له‌هه‌ڵكشاندایه، هۆكاری ئه‌مه‌ش خودی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتن نه‌ك هێزه ده‌ره‌كیه‌كان، دنیابینی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته هێنده‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مادی ئێستا‌و ئایندهی خۆیانه، هێنده‌ش بۆ وێرانكردنی ئێستا‌و ئایندهی گه‌لی كوردستان‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته خراپه‌ی به‌رپرسان له‌كاتێكدایه كه‌ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی داوه‌ته ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، لیاقه‌و لێوه‌شاوه‌یی خۆیان نیه، به‌ڵكو ته‌نها ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانه كه‌چی ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵ بێت، كه خه‌ریكه قه‌یرانه‌كه نقومی ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ی ئاماده‌یه موجامه‌له‌ی هه‌ر كه‌سایه‌تی‌و گروپ‌و هێزێكی دهرهكیو ته‌نانه‌ت لاوه‌كیش بكات، نیو هێنده ئاماده نیه گوێ له داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بگرێ، ئه‌وخه‌ڵكه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتووی دهسهڵاتهكهشیهتی؟! سه‌یره ئه‌و هێزانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی موجامه‌له‌یان ده‌كات جگه‌له " براعه‌ره‌به‌كان"ی عێراق، توركیا‌و ئێران كه به ئاشكرا دژایه‌تی هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی كوردی‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی مرۆڤی كورد ده‌كه‌ن له‌ناوچه‌كه‌دا، كه‌چی به‌و حاڵه‌شه‌وه سیاسه‌تمه‌داری كورد ئاماده‌یه هه‌موو سازشێكیان له‌گه‌ڵدا بكات، بێئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی ته‌ندروست هه‌ڵبژێرێ، بۆ باشكردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌نێوان خۆی‌و خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئاماده‌یه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌قوربانی موجهمالهی ئه‌و هێزانه بكات، كه‌چی ئاماده‌نیه په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان باشتر بكات؟! ئه‌وه‌ی گوێی پێنادات داخوازی‌و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه.
ئه‌وه‌ی كاره‌ستباره وێرای ته‌نگژه‌كانی به‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌بری ئه‌وه‌ی سیاسهتوستراتیژێكی ماقوڵ‌و دور مه‌ودای هه‌بێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان له‌ده‌وڵه‌تی عێراق، كه‌چی زه‌ق به‌به‌ر چاوانه‌وه خۆی له خه‌ڵكی كوردستان جیاده‌كاته‌وه، هێشتا له‌خه‌می ئه‌وه‌دایه وه‌زعی به‌رپرسان باشتربكاتو خه‌ڵكیش به‌گشتی له مه‌ینه‌تیدا بهێڵێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌وه‌ی لۆژیكی حكومرانی دیموكراسییه، ئه‌مه ریشه‌ی ئه‌و فاكتهرهیهكه هاوڵاتی بێبه‌هاو بێ ئینتما بهێلێته‌وه‌و هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی خۆی نه‌كات. بێگومان فه‌لسه‌فه‌ی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دایه به‌رپرس، له‌هه‌موو هاوڵاتیه‌كی تر به‌رپرسیارێتی بكه‌وێته ئه‌ستۆ، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه پۆست‌و به‌رپرسیارێتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هێنده‌ی بۆ ئیمتیازه نیوهێنده بۆ خزمه‌ت نیه، ئه‌وه‌ش به‌ڕاشكاوی له دابه‌شكردنی بهرپرسیارێتیوتهزكیهی حزبی‌و موچه‌ی به‌رپرساندا ده‌رده‌كه‌وێ، وه‌كو ده‌بینین جیاوازی له‌نێوان به‌رپرسێكی باڵای حزبی‌و حكومی له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی ئاسایدا یان له‌نێوان فهرمانبهرێكو به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی یان وه‌زیرێكدا له هه‌رێمی كوردستان سنوری ویژدان‌و هه‌موو یاسا‌و رێسایه‌كی به‌زاندووه، كه‌س نازانێ داهاتی هه‌رێمی كوردستان چۆن خه‌رج ده‌كرێ..؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه جیابوونه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی دهسهڵاتو خه‌ڵك نه‌بێ چیتره؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێ به‌هاكردنی مافی هاوڵاتیو دواجار بێمنه‌تی له هاوڵاتی نه‌بێت چیتره؟!
سه‌رمایه‌دارانی كوردستان كه‌ده‌شێت هه‌ربه به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاتهناویانبهرین..ئاماده‌ن، ده‌ستێكیان بخه‌نه ناوده‌ستی دوژمنانی كوردوهودهستێكیشیان بنێنه بینه قاقای فه‌رمانبه‌رانی وڵات، سه‌ره‌رای ئه‌و موچهكهمهشی كه هه‌یانه، ئه‌مه له‌بری ئه‌وه‌ی ئابوری وڵاتێكی سوتێنراو پێشبخه‌ن، كه‌چی خه‌ریكن ئابوری ده‌رودراوسێ پێشده‌خه‌ن..!! هه‌ڵبه‌ت ده‌رو دراوسێش، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له‌مێژه دژ بهبهرژهوهندهیهكانی خه‌ڵكی كوردستان له بۆسه‌دان.