ما ڵه جیاوازه کان…..کنێر حه سه ن
ما ڵه جیاوازه کان
کۆتایی 2008
کنێر حه سه ن
ڕۆژه کان ماڵه جیاوازه کانی منن
ئه مڕۆ ماڵێک و
سبه ی ماڵێکی تر و دو سبه ی ماڵێکی نوێ
ڕۆژه کان ساڵه کانم پێ ئه گۆڕن
ساڵه کانیش من ئه گۆرن
تۆ وه ره له گه ڵم له ماڵی چه ند ساڵێک به ر له ئێستام
یادگاریه کانم بێنمه وه
له وێ تابڵۆی چه ند ساڵێکم بیر چوون
بۆ دیواره کانی ماڵی ئه مرۆم زۆر جوانن
من بێ ڕابردوو ه جوانه کان ئێستام ئه بێ به دۆزه خ.. بێ داهاتووش به سفر
بێ تۆش به نه بوون
تۆ وه ره له گه ڵم بۆ ماڵه کانی چه ندین ساڵ به ر له ئێستام
خه نده کانی منداڵیم له وێ بیر چوون
من ئێستا زۆر بیریان ئه که م
ئه مه وێ لێره دووباره له جیات سووراو له لێومیان ده م
تۆ وه ره … من نازانم بۆ ،تۆ هه میشه له گه ڵمی و
هه ر کاتێکیش.. باسی ئه م وێنانه ئه که م
بێ ده نگی داگیرت ئه کاو نا یێ ی له گه ڵم
تا دووباره ڕۆح ببه خشینه وه به جووڵه ی نێو وێنه کان
که تا هه تایه وه ستاون
من له وێنه یه ک ده ستم گرتوویت
له وێنه یه کی تر ماچم ئه که ی
له وێنه یه کی په مه یی خه مبارانه له ڕۆژگار ئه ڕوانی و
زۆر ته نیا له ته نیشتمه وه دانیشتووی
ئه م وێنا نه چه ند به ستوو بێ گیان
له باخه پڕ له جووڵه کانی ژیانی ئێمه وه ریون و
تۆش نایه ی به یه که وه بیانده ینه وه به به هاروو سه ره تاکان
تۆ مه یێ من به ته نیا ئه ڕۆم
که ها تمه وه وه ک وێنه کان ده ستت ناگرم تۆش خه مبارانه له ڕۆژگار مه ڕوانه و
به ماچێکی هه ناری وێنه م مه گره
خۆ ئێواره کان کۆ تاییان نایێ
به یانیه کان.. له وانه یه ناوێکی تر له ڕۆژگا ر ه وه بسه نن
به ڵام له بوون هه ر ئه مێنن
شه وه کانیش هه ر ئه م شه وه ن که ئێمه ی تیادا ئه مرین و
به دوای یادگاریه کان دا ماڵه کانمان ئه گۆڕین
ئه وه ی نایێ له گه ڵم بۆ گه ڕاندنه وه ی خه نده ی منداڵیم تۆی
ئه وه ی به ده م ماچێکی هه نا ری نایه ڵێ وێنه ی بگریت منم و
ئه وه ی به کۆتاییش ئه گات ئێمه ین
بۆ نایێ ی به ر له خۆ کوشتن به ره و کێوی قاف بچین و
له وێ ڕه شماڵێ هه ڵده ین
تف له دونیاو ژیان و گشت پیرۆزیه کان که ین و
تۆ وێنه ی من بگره و
با هه موو ڕه شبینیه کانی وجودیش ده رچێ
منیش وێنه ی تۆ ئه گرم و
به گژ گه شبینیه کان ئه چمه وه و نایه ڵم
ئه م وێنه یه ت له گه ڵ به شکه ن
پێیان ئه لێم کاتێ ئیواره یه کی ته نیا زۆر به ئاسانی ونتان ئه کات
بۆ کوێ ئه چن
کاتێ دووری، ئێوه له مندا ئه کوژێ
شانازیه کانتان له کوێن
ئێوه گه شبینیه ناشرینه کان له کوێن
له ساماڵی ئاسمانه کان درۆزنترین پاڵه وانی منن
من ئه زانم تا مه رگ فێڵم لێ ئه که ن و به رده وامیش عه شقم له گه ڵ ئه گۆڕنه وه
تۆ بێده نگه که م بۆ وای
من دابڕاوانه له ته ک تۆدا هه ست به ته نیای ئه که م و
گه شبینیه کانیش زۆر بێوه فایانه
دوای عه شقێکی خودایی جێم ئه هێڵن و تووڕه م ئه که ن
من بێ ئه وان کوێر ئه بم و بێ هیوایی من ئه کوژێ
ساڵیک گریان له کۆڵ ئه که م
حه زێکم له ڕۆحدا ئه ڕوێ بۆ گریان …گریانێک بێ کۆتایی
تۆ وه ره خۆت و گه شبینیه کانت، که من توڕه ئه که ن و
بۆ دواجاریش هه ر من به دوای ئه واندا ئه چم و هه ر منم بێ عه شقی ئه وان
ژیانم ئه گاته وه به ساته کانی به ر له بوو ن و ساته کانی دوای کۆتایی
تۆ وه ره شیله ی پێکه نین له م لێوانه ت بده به من
من له م دونیا بێ مروه ته دا
خه ریکه پلانه کانم ڕه ش ئه که مه وه و
ئه مه وێ له ڕه شماڵێکی سه وزباو نیشته جی بم و
ته نها نوقڵ له م لێوانه ی تۆ دروست بکه م
وه ره به یه که وه ئا گرێک هه ڵکه ین
من و تۆ و بڵێسه کان
من و تۆ و ئه ستێره کان
من و تۆ و ته نهایی مانگ
من و تۆو هێمنی شه و
من و تۆو ده نگی نه رمی به یانیه کان
له وێ بۆ ئه به د من شیله ی پێکه نینه کانی تۆ ئه گرم و
ئه یانکه م به نوقل
تۆش گه شبینیه کان له وڵاتی خه مباری ڕۆحی مندا بڵاو که وه