پرۆژه‌که‌ی تاڵه‌بانی
خوێندنه‌وه
پرۆژه‌که‌ی تاڵه‌بانی
سه‌ردار عهزیزدهتوانرێ بوترێت که ئه‌و چه‌مکه‌ی سه‌رتاپا پرۆژه‌که‌ی تاڵه‌بانی لێک ئه‌داته‌وه وه ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌ک ئاواتێک یان خه‌ونێک له گه‌ڵ خوێدا هه‌ڵیگرتووه، ئیتر ئایا مه‌به‌ستی پیاده‌کردنیه‌تی یان مه‌به‌ستی بێده‌نگکردنی رهخنهکانه له‌و بواره‌وه، چه‌مکی جیاکاریه. جیاکاری یان سیپهرهشن به زمانی ئینگلیزی، چه‌مکێکه که ره‌گێکی فه‌لسه‌فی مێژووی هه‌یه له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا. بۆ نموونه هه‌موو ده‌وڵه‌تێک بۆئه‌وه‌ی له توانایدا بێت ببێته دیموکراسی، ده‌بێ، دادوه‌ری، په‌رله‌مان، وه حکومه‌ت له یه‌کتر جیابن و سه‌ربه‌خۆبن و له هه‌مانکاتدا په‌یوه‌ست بن.
به‌ڵام پرۆژه‌که‌ی تاڵه‌بانی په‌یوه‌ست نیه به جیاکاری ناو حکومه‌ت به‌ڵکو هه‌وڵێکه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له حکومه‌ت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ سوود له نموونه‌یه‌کی مێژووی وه‌رگرین له‌م بواره‌دا، ئه‌وا ره‌نگه نموونه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا روویدا به‌که‌ڵکمان بێت. حیزبی کوردی، وه‌ک ئاینی مه‌سیحی هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌کات. ئه‌و جیاکاریه‌ی که له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا روویدا بووه هۆی له دایک بوونی سێکیولاریزم یان عه‌لمانیه‌ت. به مانایه‌کی تر، بوار به مرۆڤ درا که خۆی خه‌می ده‌رد و کێشه‌کانی بخوات، وه خۆی ئازادبێت و بتوانێت، بیریان لێبکاته‌وه و چاره‌سه‌ری مرۆڤانه‌یان بکات.
که‌واته ئه‌و جیاکاریه‌ی که روویدا بووبه هۆی له دایکبوونی شێوازێکی نوێ له سیاسه‌ت. (دیاره قسه‌ی زۆرکراوه له کوردوستان ده‌رباره‌ی عه‌لمانیه‌ت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاین به‌شێک بێت له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاتی حکومی. چونکه ئه‌م ره‌خنانه بێ بنه‌مابوون، وه له پێناوی فه‌راهه‌م بوونیانا پێویستیان به‌وه‌بوو که ئه‌ویتر یان ده‌سه‌ڵاتی ئاینی بهێننه ئاراوه، بۆیه هه‌میشه ئه‌و ره‌خنانه چونه خانه‌ی خزمه‌تکردنی هێزه ئیسلامیه‌کانه‌وه. ئه‌مه ده‌ردێکه که من ناوی ئه‌نێم په‌تای دۆن‌کیشۆت. به مانای وێناکردنی ئه‌ویتر وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆت ده‌ته‌وێت.)
به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا پرۆژه‌که‌ی تاڵه‌بانی خوازیاری هێنانه ئارای چ سیاسه‌تێکی نوێیه. ئایا ئه‌و پرۆژه‌یه بوار به سه‌رهه‌ڵدانی هیچ بوارێکی نوێ ئه‌دات. چونکه به‌بێ هه‌بوونی ده‌رفه‌ت بۆ هێنانه ئاراوێکی نوێ، خیتابێکی نوێ، شێوازێکی نوێ، مه‌حاڵه هیچ چاکسازیه‌ک بێته ئاراوه.
پرۆژه‌که ده‌خوازێت ئه‌وه روون بکاته‌وه که حیزب و حکومه‌ت جیان. (هه‌ر حزبێك چه‌ند گه‌وره بێت، هه‌ر بۆ به‌شێكی خه‌ڵكه‌كه‌یه). ئه‌مه له راستیا دانپیانانێکی زۆر گرنگه. حیزب له که‌لتوری کوردیا هه‌میشه به حیزبی گه‌ل، به حیزبی هه‌موان بانگه‌شه‌ی بۆ خۆی کردوه. به‌ڵام ئێستا حیزب دێت پێمان ده‌لێت، نه‌خێر حیزب هی هه‌موان نیه. دیاره ئه‌مه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاوه ئاشکرابووه. من ئه‌وه‌ی حه‌زئه‌که‌م بزانم ئایا ناسنامه‌ی ئه‌وه‌ی پیی ده‌ڵێن به‌شێکی خه‌ڵک کێیه. ئایا حیزبی کوردی ده‌یه‌وێ له‌مه‌ودوا هه‌ڵگری به‌رژه‌وه‌ندی، چین، گروپ، ناوچه، هه‌ر شتێکی تر له‌مانه بێت. دیاره له‌وه‌ئه‌چێت مه‌به‌ستی تاڵه‌بانی ژماره‌یی بێت، زۆر به‌روونی که هه‌موو که‌س ئه‌ندامی یه‌ک حیزب نین. به‌ڵام له سیسته‌می دیموکراسیدا حیزب موڵکی ئه‌ندامه‌کانی نیه، به‌ڵکو حیزب هه‌ڵگری شێوازێکی تایبه‌تی به‌رێوبردنی ده‌سه‌لاته، وه ئه‌ندامه‌کانی ئه‌وانه‌ن که ده‌یانه‌وێ جێبه‌جێ که‌ن، که‌واته حیزب له رووی پوتێنشاڵ (وه‌ک ئه‌گه‌رێک) هه‌میشه حیزبی هه‌موانه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و هه‌ژاریه زۆره‌ی که پرۆژه‌که له رووی زمانه‌وانیه‌وه پێوه ده‌ناڵێنێ، به‌باشی مه‌به‌سته‌کان روون نیه.
پرۆژه‌که دێت هه‌ندێ خاڵی زۆر ئاشکرا و بگره روکه‌ش روون ئه‌کاته‌وه ده‌رباره‌ی جیاوازبوونی حکومه‌ت و حیزب. ئه‌مه دیاره نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، پاش که‌لتورێکی درێژی حیزبحکومهت، ئه‌ندامانی حیزب، که له هه‌مانکاتدا ئه‌ندامانی حکومه‌تن، لایان بووه‌ته ترادیشن، سونه‌ت یان ته‌قلیدێکی باو، که حیزب یانی حکومه‌ت و حکومه‌ت یانی حیزب. بۆیه تاڵه‌بانی به ئه‌رکی خۆی ئه‌زانێ به ئه‌ندامه‌کانی بڵێت به‌رێزان، ئێمه وه‌هامان لێکردوه، به‌ڵام خۆی وه‌ها نیه، وه نابێت وه‌هابێت.
ئه‌م زمانه ساده‌یه ئه‌وه‌ش روون ئه‌کاته‌وه که کێشه‌که هه‌تا بڵێی قوڵه. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌یره که له کاتێکدا کێشه‌که هێنده قه‌یراناویه. که‌چی تاڵه‌بانی به ئه‌ندامه‌کانی ده‌لێت یان ئامۆژگاریان ئه‌کات که خۆیان دوور بگرن، نه‌چنه سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی میری، چاو سورنهکهنهوه، ته‌له‌فون نه‌که‌ن، واسیته نه‌که‌ن، خه‌ریکی قۆنته‌راتچێتی نه‌بن. ئه‌مه بۆخوی مایه‌ی نائۆمێدیه. له هه‌مانکاتدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که پرۆژه‌که جیدی نیه و ناتوانێ هیچ گۆرانکاری بهێنێته ئاراوه.
بۆئه‌وه‌ی پرۆژه‌که ببێته مایه‌ی سه‌رکه‌وتن، ده‌بێ بێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی، که یانی حیزبی کوردی، که خه‌سڵه‌تێکی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی، ئۆتۆریتهریان یان تسلگی هه‌یه، بیگۆرێت بۆ دیموکراسی. خه‌سڵه‌تی دهسڵاتگهرایی ئه‌و شێوازه‌ی ده‌سه‌لاته، که ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتداربێت وه ده‌سه‌ڵاتداری یانی ده‌سه‌لاتداری سه‌رتاپایی، به‌بێ رێگادان به‌هێچ نه‌یارێک یان ئۆپۆزسیونێکی راسته‌قینه. له‌سه‌رووی هه‌موویه‌وه به‌بێ هه‌بوونی هیچ ئایده‌لۆژیایه‌ک. له‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌میشه گه‌نده‌ڵی تا سه‌ر ئێسقان بڵاوه. چونکه له راستیدا له‌م شێوازه ده‌سه‌ڵاته‌دا گه‌نده‌لێ ده‌بێته مایه‌ی مانه‌وه، که‌چێ له کاتێکا له هه‌موو شێوازه ده‌سه‌ڵاته‌کانی تردا ده‌بێته هۆی لاوازی. ترس و نه‌بوونی باوه‌ر به هاوڵاتیان هه‌میشه ده‌بێته هانده‌ری ئه‌وه که ده‌سه‌ڵات بچوک بکرێته‌وه، خێر (ده‌سه‌لات) بۆ خوێش نه‌ک بۆ ده‌روێش (هاووڵاتیان). ئه‌م ترسه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌نجامدانی کرداری دژ به یاسا و رێسا و مافه‌کانی مرۆڤ. ترس وه‌ک تزیفان تۆدۆرۆڤ ده‌ڵێت به‌سه بۆئه‌وه‌ی وه‌ها له که‌سێک بکات که به به‌ربه‌ریترین کردار هه‌ستێت.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه روناکی ببینێت، وه‌ك دۆعای شێخ و مشایه‌خ له بن گیرفان و ژێر سه‌ریندا نه‌مێنێته‌وه، ده‌کرێت ههنگاوێکی تر برواته پێشێ وه جیاکاری نێوان حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت راگه‌یه‌نێت. دیاره زمانی کوردی له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رگیز زمانی ده‌سه‌ڵات و به‌رێوبردن و سیاسه‌ت نه‌بووه، ئه‌وا هه‌ردوو ووشه‌ی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بۆ زۆرکه‌س یه‌ک مانا ده‌به‌خشن. هه‌رچه‌ند له گه‌ڵ دروستبوونی حکومه‌تی هه‌رێمدا هه‌ندێ جیاکاری ده‌بینرێت، به‌ڵام من لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م، له رێگای زانستی سیاسیه‌وه، جیاکاری له‌نێوان ئه‌و دوو زاراوه‌یه‌دا بکه‌م.
حکومه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی ده‌وڵه‌ته که ده‌گۆردرێت و پێویسته بگۆردرێت. له کاتێکا ده‌وڵه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی که ده‌مێنێته‌وه، وه‌ک فه‌رمانبه‌ر، سوپا، دادوه‌ر. بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه مه‌یسه‌ر بێت ده‌بێت، پرۆسه‌ی دیمۆکراسی پیاده‌بکرێت، وه له میانه‌ی پیادهكردنیا ببێته هۆی گۆرانی حکومه‌ت. هه‌روه‌ها ده‌بێت سوپا و فه‌رمانبه‌ر و دادوه‌ر سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بن. چونکه ناکرێت له گه‌ڵ گۆرانی حکومه‌تدا ده‌وڵه‌ت بگۆردرێت. بۆیه به گۆرانی حکومه‌ت به‌شه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ بمێننه‌وه وه وه‌ک ئامێرێک پلانه‌کانی حکومه‌ت راپه‌رێنن. هه‌رچه‌نده ئه‌م دیده تۆزێک ڤیبهریانهیه، به تایبه‌ت تیۆره‌ی بیرۆکراسی، که بروای وه‌هایه له ئه‌نجامی عه‌قڵانیه‌ت مرۆڤ ده‌توانێ هه‌موو په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی بخاته لاوه، وه په‌یوه‌ندی بۆ بیرۆ یان شوێنی کاره‌که‌ی و پیشه‌که‌ی هه‌بێت. به‌ڵام به‌بێ هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م جیاکاریه هه‌وڵدان بۆ ریفۆرم مه‌حاڵه. کاتێک ئه‌م پرۆسه‌ی جیاکاریه‌ی نێوان حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت ده‌چه‌سپێت، وه ئه‌وه‌ی ده‌بێته پێوه‌ر و رێپیشانده‌ری هه‌موو ده‌ستوره، ئه‌وا حیزب ناچار ده‌بێت مل بۆ یاسا و په‌رله‌مان و داخوازی خه‌ڵک کهچکات، چونکه ئه‌و کاته حیزب ترسی له ده‌ستدانی ده‌سه‌لاتی ده‌بێت. به‌بێ بوونی ئه‌م ترسه حیزب ئامادهنابایت گوێ‌بگرێت یان رێزبگرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م جیاکاریه حیزب و حکومه‌ت ناچار ئه‌کات به‌رده‌وام بیر له گۆران بکه‌نه‌وه. چونکه به‌بێ گۆرانی به‌رده‌وام مانه‌وه مسۆگه‌ر ناکرێت، وه‌ک ئێدمۆند بێورک داکۆکی له‌سه‌ر ئه‌کات.
دیاره ئیمه بروامان وایه که ئه‌م پرۆژه‌یه مه‌حاله سه‌ربگرێت. چونکه ئه‌گه‌ر بێتوو پیاده‌بکرێت ئه‌وا ده‌بێته زیانی ئه‌ندامانی حیزب، له رووی مادی و ده‌سه‌لاته‌وه. وه قازانج بۆ خه‌ڵکی ده‌بێت. به‌ڵام حیزب هه‌رگیز ئاماده‌نیه خۆی بکاته قوربانی خه‌ڵکی. سهرابری ئه‌مه ئه‌وه‌ی که تاوانبارکراوه یان داوای لێکراوه که واز له هه‌ڵسوکه‌وته نا شارستانیه‌کانی بێنێت، ئه‌ندامه بچکۆلهکانن. که‌چی له کاتێکدا قه‌یرانه‌کان له سه‌ره‌وه‌ن. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ر گرنگیه‌کی هه‌بێت ئه‌وا ته‌نها له‌وه‌دایه که دانپیانانێکی ئاشکرایه که حیزب بووه‌ته ده‌زگایه‌کی زیانبه‌خش له کوردوستاندا. ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی جیدی بێت له پرۆژه‌که‌ی ئه‌وا ده‌بێت گروپیک له پسپۆری بواری حکومه‌ت، که سه‌ربه‌خۆ و شاره‌زابن پێکهوهنێت، بۆئه‌وه‌ی به‌ووردی راپۆرتێک ده‌رباره‌ی چۆنێتی مۆدێرنه‌کردنی حکومه‌ت و ره‌خساندنی بنه‌ماکانی دیموکراسی ئاماده‌که‌ن. هه‌تا ببێته رێپیشانده‌ری پرۆسه‌که. چونکه به‌بێ تیوریزه‌کردنی کێشه‌کان مه‌حاڵه بتوانرێت چاره‌سه‌ر بکرێت. من ئاماده‌م وه‌ک کاندیدێکی دوکتۆرا له بواری حکومه‌تدا به‌شدار بم. به‌شداری خه‌ڵکانی شاره‌زا، به هۆی شاره‌زاییانه‌وه، ده‌یسه‌ڵمێنێ که پرۆژه‌که ئاواتی ئه‌وه‌یه، که چی دی کوری پور و پس مام نه‌بێته یاسای دامه‌زراندن به‌ڵکو شایسته‌یی.