کاروان لای من هه‌ڵۆیه‌کی نه‌مره.. ..یوسف کانی مارانی
کاروان لای من هه‌ڵۆیه‌کی نه‌مره..
زۆرجار گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێک یان یادگارییه‌ک هه‌ر چه‌ند گه‌وره‌و پیرۆزیش بێت له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر کاتی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و یادگاریه گونجاو نه‌بێت تام وچێژی خۆی نه‌دات وببێت به‌هه‌ست پێکردنێکی ئاسایی وه‌ک هه‌ر یه‌کێک لهوشتهسادانهی له‌ژیانی ڕۆژانه‌مان دا دێته پێش، سوپاسی سایتی ده‌نگه‌کان و ئه‌و دڵسۆزانه‌ش ئه‌که‌م که ئهودهرگایهیان کرده‌وه که دوای 22 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌و یادگاریه پڕتام وچێژهی من له‌گه‌ڵ کاروانی هه‌ڵۆدا هه‌مه بیخه‌مه به‌ردیده‌ی هه‌موو ئهوخۆشهویستانهی له‌وساته‌دا به‌عه‌شقه‌وه بۆ ژیانێکی ئازاد هه‌ڵپه‌مان دهکردووملمان لهچهقۆئهسوی بۆ مردنێکی پڕسه‌روه‌ری وشانازی.
ئێواره‌ی رۆژێکی زۆر دڵخۆشکه‌ری به‌هاری ساڵی 1987 بوو له قۆناغی دووه‌می په‌یمانگای مامۆستایان بووم له سلێمانی تازهلهکانی مارانه‌وه گه‌ڕابوومه‌وه ماوه‌ی چه‌ند مانگێک بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی تری ڕانیه‌ی ومهرگهیی و دوکانی و سه‌نگه‌سه‌ری یه‌کێک له شوقه‌کانی سابونکهرانمان به‌کرێ گرتبوو هی مامۆستا سه‌لام ناوێک بوو تابڵێی پیاوێکی بهڕێزوخۆێن شیرین بووبهرانبهرمان کڵاش دروێکی هه‌ورامی وبه‌رگ تێگرتێکی کتێبی لێ بوو هه‌موویان خه‌ڵکی باش بوون ،چه‌ند مانگێک پێشتر به‌هۆی ئه‌و هاوڕێیه دوکانیانهی لامان بوون کاک دانا عبدجبارم ناسی کوڕیکی زۆر قسه خۆش ونیشتمان په‌رست بووزۆر کوردبووئهوئێوارهیه کاک دانام بینی کاک ئاکۆ سه‌مه‌دی له‌گه‌ڵ بوو ووتی هاوڕێ ئه‌مشه‌و له‌ژێرزه‌مینه‌که‌ی خواره‌وه چه‌ند براده‌رێک دائه‌نیشین ،تۆش ئه‌مڕۆ دڵخۆش دیاریت پێمان خۆش ئه‌بێت که‌تۆش بێیت ، منیش ووتم کاکه دانا بۆ نایه‌ن بۆ ژوره‌که‌ی من گه‌وره‌مان که‌ن ؟ ووتی کاکه تۆ له قاتی دووه‌میت ئێمه به‌نیازین تا به‌یانی گۆرانی بڵێین ئه‌گه‌ر له خواره‌وه بین که‌س پێمان نازانێت به‌ڵام به‌خوا لای تۆ بین به‌ترس وله‌رزه‌وه هیچمان بۆ ناوترێت، به‌هه‌ر حاڵ بڕیارمان دا هه‌موومان بچینه خواره‌وه شه‌و دره‌نگانێک کوڕێکی گه‌نجی باڵا مامناوه‌ندی لاوازبهگیتارێکهوهلهگهڵ براده‌رێکی تر کاک که‌مالی ناو بوو خه‌ڵکی سه‌نگه‌سه‌ر بوو خۆیان کرد به‌ژوورا،دیاره پێش ئه‌وکاته کاک دانا به‌ده‌نگه خۆشه‌که‌ی هه‌موومانی سه‌رمه‌ست کردبوو ، به‌ڵام هه‌ر که کاک کاروان هات و یه‌کتریمان ناسی ئیتر ئهوشهوهلای من ژیان تام وچێژێکی تری ئه‌به‌خشی، ئاخر به‌ڕاست هه‌روا ئاسان نیه که‌سێک گیرۆده‌ی داوی عهشقیکی هه‌مه‌لایه‌نه بێت وگوێ بیستی ده‌نگی دانای گه‌وره‌و کاروانی ههڵۆبێت وبتوانێت ئه‌و ساته وه‌ختانه له‌بیر بکات،من ئه‌وکاته جار جار هۆنراوه‌م ئه‌نوسی یه‌کێکیش له‌و شاعیرانه‌ی که هۆنراوه‌کانی بووبوونه پێشه‌نگم مامۆستا فه‌ریدوون به‌رزنجی وفهریدون پێنجوێنی بوون،یه‌کێک لهوبرادهرانهی کهلهدانیشتنهکهیابوو خوای لێ‌خۆش بێت به‌کاک کاروانی ووت کاک ئه‌و براده‌ره‌ی ته‌نیشتت جار جار شیعر ئه‌نوسێت، کاکه کاروانی جوانه مه‌رگ یه‌کسه‌ر گیتاره‌که‌ی گرت به‌ده‌سته‌وه‌و گۆرانی وهرهلام هه‌وێنی شیعرمی بۆ ووتین،دوای ئه‌وه‌ش ئه‌ی خاتووزین که هۆنراوه‌ی مامۆستا فه‌ریدوون بووئیتر به‌ڕاستی نازانم چۆن باسی ئه‌وشه‌وه بکه‌م،کاروان له ڕوحدا پێشمه‌رگه بوو، جارێکیان کتێبی دایکی ماکسیم گۆرکی و هه‌ره‌س و تۆڵه‌ی محمد موکریم بۆ بردبهرگهکانیان زۆر وێران بوو ، ئاخێکی ههڵکێشاوبردمی ئه‌و دوکانداره‌ی ئه‌و به‌ر ماڵه‌که‌مانی پێناساندم ووتی هیچ لێی مه‌ترسه هه‌ر کتێبێکت هه‌بوو بیهێنه با بۆت به‌رگ بگرێتهوهدوای بۆم ده‌رکه‌وت خاوه‌نی ئه‌و دوکانه پیاوێکی شۆرشگێڕی خه‌باتی نهێنی بوو، کاروان به‌هه‌ق رێزی گه‌وره‌یی ئه‌و دایکه‌ی ئه‌گرت که دوای شه‌هید بوونی باوکی به‌جل شۆری وکاری ماڵان ئه‌وی پێگه‌یاندبوو،کاروان شۆڕشگێڕبوولهسهر شۆڕشێکیش لهسێدارهدراکه ئهوسالهناخی کاروان عوسماندا بڵێسه‌که‌ی له‌چاوانیا دیاربوو.. هه‌رچه‌ند بنوسم سه‌باره‌ت به‌و چه‌ند ڕۆژهکهمهی کاروانم تیاناسی هێشتاکهمه ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم کاروان پێشمه‌رگه‌یه‌کی هه‌ڵۆ ئاسابوو تامردن سوپاسی ئه‌وکه‌سه ئه‌که‌م کاروانی پێناساندم چونکه عه‌شق چه‌ند پیرۆزبوو لام کاروان ئه‌وه‌نده‌ی تر لای پیرۆزکردم..
مامۆستا یوسف کانی مارانی / فه‌ڕه‌نسا