ئالای نوێی ئێراق و ته‌نها وته‌یه‌ک….خالید هه‌رکی
ئالای نوێی ئێراق و ته‌نها وته‌یه‌ک
دوای روخانی رژێمی سه‌دام و دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌مو هێزه‌کانی گۆره‌پانی ئێراقی له‌سه‌ر ئه‌وه رێک که‌وتن که سرود و دروشم وئالای نوێ بۆ عێراقی نوێ دابندرێت ، ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌که جێی مشت‌و مری به‌رپرس و پهرلهمانتارو هاولاتیانه بابه‌تی ئالاکه‌ی عێراقه دوای ئه‌و هه‌مو بێنه‌و برده‌یه له کۆی چه‌ند سه‌د نمونه‌یه‌ک له ئالای پێشنیار کراو بریاره ته‌نها نمونه‌ی شه‌ش له‌و ئالا پێشنیارکراوانه بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مان بۆ مه‌به‌ستی ده‌نگ له‌سه‌ردان یه‌کێک له‌و ئالایانه ئالاکۆنهکهی سه‌رده‌می به‌عسه‌و یه‌کێکی تریان ئالای سه‌رده‌می کوده‌تای 14 ته‌موزه گوایه هاوپه‌یمانی کوردستان نیازیه‌تی ئه‌و ئالایه په‌سند بکا که هی سه‌رده‌می کوده‌تای 14ی ته‌موزه به پاساوی ئه‌وه‌ی ده‌ربری تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کورد ده‌به‌خشێ .
پرسیار لێره ئه‌وه‌یه ئه‌و ئالایه‌ی لستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌سه‌ری کۆکه‌و به‌نیازه ده‌نگی بۆ بدا که له‌سه‌ره‌وه نمونه‌یه‌کی دانراوه ره‌نگه‌کانیان بریتین له ره‌ش و سپی وسه‌وز وزه‌رد و سور و ئه‌ستێره‌یه‌کی هه‌شت پالۆی عروبه ، نازانم چ هێمایه‌کی کوردی له‌و ئالایه به‌دی ده‌کرێ ؟ ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانمان وایان مه‌زنده کردوه که ره‌نگێک له ره‌نگه‌کان ده‌ربری بونی کورده من پێم وایه ئه‌مه هه‌له‌یه چونکه گریمان ئه‌وان ره‌نگی سه‌وزیان به هی کورد دانابێ به‌لام ره‌نگی سه‌وز ته‌نها دروشمی یه‌کیه‌تیه ره‌نگی زه‌ردیش ته‌نها هی پارتیه و‌دروشمی حزبه‌که‌یانه دلنیام که چاویان نهبریوهته ره‌نگه‌کانی تریش وئهستێرهکهش مشتومری ناوێ هی عروبه‌یه ئیتر هێمای کوردی له کوێی ئه‌و ئالایه به‌دی ده‌کرێ ؟ دواتر کێ و که‌ی ئه‌و هێماو تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی باسی لیوه‌ده‌که‌ن که ده‌ربری کوردی یا کوردستانی ده‌به‌خشن بریاری له‌سه‌رداوه؟
مه‌سه‌له‌ی په‌سندکردنی ره‌نگی گونجاو بۆ کردن به هێمای کوردی یا هه‌ر هێماو ئاماژه‌یه‌کی تر من پێم وایه له‌م سه‌رده‌می دیموکراسی وفره حزبی وفره بۆچونه‌ی کوردستان ده‌بێ سه‌ره‌تا ئه‌م کێشه‌یه روبه‌روی په‌رله‌مانی کوردستان بکرێته‌وه کاتێک له‌وێ یه‌کلایی کرایه‌وه ئه‌وسا نوێنه‌رانی کورد به‌لگه‌ی داکۆکیی به‌هێزتریان به‌ده‌سته‌وه ده‌بێ تابه‌رگری له بریاره‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌ن له‌و حاله‌ته بێباکانه ده‌توانن روبه‌روی هه‌مو هه‌ره‌شه‌و به‌ره‌نگاریه‌ک ببنه‌وه که دێته به‌رده‌میان له په‌رله‌مانی عێراق و پشت به بنه‌مایه‌کی یاسایی ده‌به‌ستن .
دلنیام له‌وه‌ی گه‌لی کوردستان تا ئێستاش نازانن بۆ پێ له‌سه‌ر ئه‌و ئالایه داده‌گیرێ که هی کوده‌تای 14 ی ته‌موزه . ده‌کرێ له په‌رله‌مان بریار له‌سه‌ر جۆرهگولێک بدرێت بۆ نمونه گولی نێرگز یا گولهسوری به‌هاران که له ناوچه‌ی بادینان به ( کولیلکا نیسانێ ) ده‌ناسرێ یا شماشالێک یا که‌وێک یا چیایه‌ک ئه‌مانه بهرهنگهکهی خۆیه‌وه ده‌بنه دروشمی کورد یا کوردستان له ناو ئالای نوێی عێراق ئه‌مه‌ش هه‌روه‌کو ئاماژه‌مان پێیدا به‌رله‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی به‌رپرسێک بێ له هه‌ر پایه‌یه‌کدا ده‌سه‌لاتی په‌رله‌مانه که ده‌نگی هه‌مو گه‌لی کوردستان له‌خۆ ده‌گرێ جا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه چۆن هه‌لبژێردراون یا دامه‌زرێنراون ئه‌مه کێشه‌یه‌کی تره .
خالید هه‌رکی… 12/01/2009
khalidherki@chello.nl
serben.com