نه که‌ناڵی کوردستان تیڤی ده‌بێته که‌ناڵی الجه‌زیره و نه هه‌ولێریش ده‌بێته شاری دوبه‌ی
نه که‌ناڵی کوردستان تیڤی ده‌بێته که‌ناڵی الجه‌زیره و نه هه‌ولێریش ده‌بێته شاری دوبه‌ی
سه‌فین محه‌مه‌د
15.1.2009
ئه‌مڕۆ له‌که‌ناڵی کوردستان تیڤی دا له چاوپێکه‌وه‌تنێکی ته‌له‌فزیۆنی ناوبراو له یادی 10 ساڵه‌یاندا بۆ به‌شان و باڵ هه‌ڵدانی ڕۆڵی ته‌له‌فزیۆنه حیزبی یه‌که‌یاندا چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ زۆرێک له هاوکاران و به‌رپرسانی ده‌زگای ناوبرا و به‌رپرسانی حکومی که‌له‌خۆیانن و حه‌تمه‌ن شتی دژ به به‌رژه‌وه‌ندی که‌ناڵه‌که ناڵێن بۆ ڕای خۆ ده‌ربڕین ببورن ( بۆ پیاهه‌ڵدان) سازدا.
پارێزگاری شاری هه‌ولێریش وه‌کو یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ سازدرابوو له‌وه‌ڵامدا ئاوها به‌شان و باڵی کوردستان تیڤی هه‌ڵدا( چۆن که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی جه‌زیره توانیویه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی خزمه‌ت بکات، کوردستان تیڤیش ده‌توانێت ئه‌وڕۆڵه ببێت له‌جیهانی کوردی و جی)!
دیاره ده‌مێکه لێوره و لێره وله‌وێش بۆ به‌شان و باڵ هه‌ڵدانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رۆک بارزانی باس له‌وه ده‌کرێت که هه‌ولێر ده‌که‌ن به دوبه‌ی(دیاره مه‌به‌سیان له‌وه‌یه که هه‌ولێر بکه‌ن به پایته‌ختی بازرگانی و بیناسازی جوان و باڵه‌خانه‌ی گه‌وره).
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که بۆ هه‌موو که‌س ئاشکرایه که هه‌ر ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن که ده‌ساڵ کاربکات ده‌بێت ده‌رس و ته‌جره‌به له‌کاره‌کانی وه‌ربگرێت و له‌باری ته‌کنیکیش ده‌بێت گه‌شه بکات ده‌نا جێگه‌ی گاڵته‌جاڕی ده‌بێت. کوردستان تیڤیش له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه تا ئێستا دیاره له‌باری گه‌شه‌کردنیه‌وه ئاڵوگۆڕی به‌خۆیه‌وه بینیوه و من لاریم له‌وه نیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له‌ناوه‌رۆکدا چه‌نده ئاڵ‌و و گۆڕێ به‌سه‌ر خۆی داهێناوه ئه‌وا له‌وه‌یان شک و گومانم هه‌یه.
ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه ته‌له‌فزیۆنی پارتێکی دیاریکراوه‌و بووه نه‌ک هی خه‌ڵکی کورد. ته‌عبیری له پارتێکی دیاریکراو کردووه و زۆرترین خزمه‌تی به‌پارتی دیموکراتی کوردستان کردووه. جا ئه‌گه‌ر په‌خشکردنه‌که‌ی به‌زمانی کوردیش بووبێتن ئه‌وا شتێکی عه‌جیب نی یه. دیاره له‌وه‌ی که به‌زمانی کوردی به‌رنامه‌کانی په‌خش ده‌کرێت زۆر لایه‌نی نه‌رێیشی له‌سه‌ز زمانی کوردی و به‌تایبه‌ت منداڵان داده‌نێت بۆ نموونه به‌رنامه‌ی وا هه‌یه که قسه‌که‌ره‌که‌ی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ منداڵان ده‌کات به له‌هجه‌ی هه‌ولێری نه‌ک به‌زمانی نووسین وقسه ده‌کات که ئه‌مه نموونه‌یه‌کی بچووکه له‌بار‌ه‌ی ڕۆڵی نه‌رێیی بۆ سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵان.
ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه پێش ئه‌وه‌ی بۆ خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی کوردزمان بێت بۆ خزمه‌تی پارتێک بووه وه‌ک که‌ناڵه‌کانی تری پارته‌کانی تر. بۆ نموونه:
1. چاوپێکه‌وتنی به‌رنامه‌کان زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومی و که‌سانی حیزبی و زیاتریش سه‌ر به‌پارتی دیموکرات بن. زۆرترین پڕوپاگه‌نده ده‌کرێت بۆبه‌رزکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تی پارتی و شه‌خسی بارزانی و ناساندنی وه‌ک تاکه ڕابه‌ری قابیل به‌گۆڕان نه‌بووی هه‌رێمی کوردستان!
2. له که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کان زۆرترین ته‌پڵ لێ ده‌دات بۆ لیسیتی هاوپه‌یمانی کوردستان.
3. له‌سمیناره‌کاندا قسه‌ی ئه‌و که‌سانه ده‌بڕدرێت که دژ به سیایسه‌تی پارتی قسه ده‌که‌ن.
4. له‌خۆپیشاندانه‌کان که‌مترین ڕۆشنایی ده‌خرێته سه‌ر لایه‌نی سه‌ره‌کی داواکاریه‌کان و ئه‌گه‌ر هه‌واڵێکی واش بڵاوبکرێته‌وه زیاتر ئه‌وانه‌ن که له به‌شه‌هه‌رێمی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشتیمانی بووه.
5. تا ئێستا زۆر به‌ده‌گمه‌ن و به‌بیرم نایه‌ت که که‌سانی ڕه‌خنه‌گر و ڕابه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی جه‌ماوه‌ری بۆ نموونه له‌خۆپیشاندانه‌کان که دژ به‌یه‌کێتی و پارتی کراون چاوپێکه‌وتنی تێر و ته‌سه‌لیان له‌گه‌ڵ کرابێت.
4. ئه‌گه‌ر سه‌یری که‌ناڵی جه‌زیره بکه‌ین، سه‌رباری هه‌ر تێبینی یه‌کم له‌سه‌ری، ناتوانین ئه‌وه له‌بیر که‌ین که جه‌زیره هه‌م لایه‌نگرانی بازاڕی ئازاد و هه‌م دژه‌کانی، هه‌م ئیسلامی یه توندڕه‌وه‌کان و هه‌م کۆمۆنیسته‌کان، هه‌م لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان و به‌رپرسانی وڵاته زلهێزه‌کان و هه‌م دژه‌کانیشیان دێنێته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یان به‌ڵام با بزانین تا ئێستا که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی کام له‌و کارانه‌ی کردووه؟
که‌ی بوێرانه چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی جه‌ماوه‌ری و ڕابه‌ری ئه‌سڵی خۆپیشاندانه‌کانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه و مانگرتنی گشتی شاری سلێمانی و باقی خۆپیشادانه‌کانی شاره‌کانی تر ئه‌نجام داوه؟
5. ئه‌گه‌ر له‌من بپرسن له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم:
– نه‌ک هه‌ر که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی کوردستان تیڤی بگره کوردساتیش هه‌م بۆدژایه‌تی ته‌له‌فزیۆنی په‌که‌که‌ی ئه‌وسا بوو هه‌م بۆ دژایه‌تی یه‌کتری.
– ئه‌گه‌ر گه‌شه‌یه‌کیش به‌خۆیانه‌وه بینیبێت له‌باری ته‌کنیکی شکڵی بوون و ئه‌ویش بۆ به‌زاندنی حه‌ریف بووه نه‌ک له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی کورد.
– دوابه‌دوای ئاڵ و گۆڕ له‌هه‌ڵ و مه‌رجی ده‌سه‌ڵاتیان و هه‌ستکردنیان به پڕبوونی ماڵه‌کانیان و بانکه‌کان له‌پاره و پوڵ و هاتنه‌قسه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و ئیتر به‌سه‌یان له خۆپیشاندانه‌کانیان به‌رجه‌سته‌کرده‌وه، ئه‌وا ناچار بوون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک لایه‌نی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێم بناسرێن که‌ناڵی نه‌ورۆزیشیان وه‌ک که‌ناڵی حکومه‌تی هه‌رێم ناساند که‌حاڵی ئه‌ویش له‌وانی تر باشتر نی یه.
له‌کۆتایی دا سه‌باره‌ت به که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی کوردستان تیڤی ده‌ڵێم: که‌ی کوردستان تیڤی جورئه‌تی ئه‌وه‌ی کرد به‌بێ جیاوازیکردن خه‌ڵکی لایه‌نگر و دژ به‌سیاسه‌تی خۆی و پارتی هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاتی (یه‌کێتی)هێنایه سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فزیۆن له به‌رنامه جۆراو جۆره‌کان و له‌ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان ئه‌وکات ئاخاوتنێکی ترمان ده‌بێت و بیر له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که چه‌نده ئیمکان هه‌یه له‌گه‌ڵ که‌ناڵی جه‌زیره به‌راورد بکرێت یان به که‌ناڵێک بزانرێت که له‌ئاستی کوردی و جیهانی کاریگه‌ری هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌کردنی هه‌ولێریش به‌دوبه‌ی ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وه بزانین که کۆشک و ته‌لاره‌کانی دوبه‌ی به‌ڵکو کۆشک و ته‌لاره‌کانی هه‌موو جیهان له‌به‌ر چاوی کاڵی هه‌ژاره‌کان نی یه که بنیات ده‌نرێن هه‌رچه‌ند به‌هێز و باز و ڕه‌نجی شانی ئه‌وان، به‌سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌ک که خاوه‌ندارێتی‌یه‌که‌ی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه نه‌ک ته‌نها ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و که‌مایه‌تی یه‌ک له‌مفه‌خۆر و سه‌رمایه‌دار.
هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی کوردستان باش ئه‌وه ده‌زانن که‌چۆن داهاتی هه‌رێم دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر کۆمپانیاکان هه‌ر له شاردنه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت له‌بودجه‌ی هه‌رێم که‌خودی په‌رله‌مانی هه‌رێمیش نه‌یتوانی بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی و په‌رله‌مانتاران له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایی یانه‌یدا بشارێته‌وه تاده‌گاته ڕژاندنی پاره‌ی مۆڵ به‌س ئه‌وکه‌سانه‌ی که شه‌ریکی به‌رپرسانی هه‌ردو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ن که گاڵته‌جاڕترینیان دروستکردنی ئه‌و ڕێگاو بانانه‌یه که دوای تاوه بارانێک تێک ده‌چنه‌وه! خۆ ئه‌گه‌ر توانیشیان ئه‌وه بکه‌ن له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیا بیانی یه‌کان ئه‌وا سێبه‌ری کۆشک و ته‌لاره‌کان ته‌نها بۆ ئه‌وکه‌سانه‌یه که زه‌نگینن و تا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری حاکم بێت کرێکاران و هه‌ژاره‌کان ده‌بێت له‌خه‌وندا خۆشی له‌م کۆشک و ته‌لارانه ببینن.