
ده‌ک خه‌جاڵه‌تبن له رێی مه‌حشه‌را……سه‌مه‌دی مه‌لا ئه‌حمه‌د
ده‌ک خه‌جاڵه‌تبن له رێی مه‌حشه‌را ئێمه‌ش خاکی خه‌م ئه‌که‌ین به‌به‌را
پیره‌مێرد
په‌رله‌مان ده‌رئه‌نجامی به‌ده‌ستهێنان و چه‌سپاندنی دیموکراتیه له کۆمه‌ڵدا.
هه‌ر په‌رله‌مانیش گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی ده‌بێت له‌و کۆمه‌ڵه‌دا که تامی دیموکراتی کردووه و له بواره جۆراوجۆرهکاندیدا به‌رجه‌سته‌کراوه. به‌م پێیه هه‌ڵبژێردراوانی نێو په‌رله‌مانیش (په‌رله‌مانتار)ده‌مراستی خه‌ڵکی ده‌بن و ده‌نگ و ویست و ئازاره‌کانیان ده‌خه‌نه‌روو، پاشان بۆ جێبه‌جێکردنی داخوازیه‌کانیان گفتوگۆده‌که‌ن و بریاری له‌سه‌رده‌ده‌ن و حکومه‌ت ئاگادارده‌که‌نه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنیان.
له رۆژی سێشه‌ممه 13ی یانیوه‌ری ئه‌م ساڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک، له ژن و منداڵ و پیاو به پلاکات و دروشمه‌کانیانه‌وه بهمانگرتنێک به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستانیان گرت. ئه‌م مانگرتنه بۆ نان نه‌بوو، بۆ پاره و مانگانه نه‌بوو، بۆ خانوو یان زه‌وی نه‌بوو. به‌ڵکو هه‌وڵێک بوو بۆ هوروژاندنی ویژدانی په‌رله‌مانتاره‌کان، ده‌مراستی خه‌ڵکی، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت سۆزێک یان به‌زه‌ییه‌کیان تیا دروستبێت و ئه‌م داخوازییه نه‌مره‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه به ههندبزانن.
ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه، له‌پاش چه‌ندین ساڵ له چاوه‌روانی و سۆراخ و به‌ڵێن و گفته‌کان، چه‌ندین ساڵ له گه‌ران و پارانه‌وه له‌م به‌رپرس و له‌و به‌رپرس. ئه‌م لایه‌ن و ئه‌ولایه‌ن. له پاش چه‌ندین ساڵ له دڵنه‌وایی منداڵه‌کان، په‌روه‌رده‌یان به بروابوون به هیوا. به‌وه‌ی رۆژێک له رۆژان هه‌واڵێکیان پێبگات. هه‌واڵی ونبووه‌کانیان، ئینسانه ونبووه‌کان.
ونبوو له سه‌فه‌ردا نا، ونبوو له شه‌ری ناوخۆ. ئه‌و شه‌ره‌ی، نازانم بۆ، هه‌تا ئێستا یادی نه‌کراوه‌ته‌وه. ده‌بوایه له فێرگاکاندا بخوێنرایه و توێژینه‌وه و لێکۆكینهوهی له‌سه‌ربکرایه.
شه‌رێک له‌سه‌ر خه‌ڵکی به گیان و خوێن که‌وت. سه‌روماڵی زۆری تیاچوو. ئاستی خۆشه‌ویستی و هیواکانی خه‌ڵکی دابه‌زاند. بێئومێدی سه‌وزکرد. گه‌نجی فێرکرد خۆشه‌ویستی خاک و شار و دایکی بکات به توێشوی سه‌فه‌ری سه‌رهه‌ڵگرتن و نه‌فره‌تکردن له گه‌رانه‌وه. خه‌ڵکانی له خاک تۆراند.
ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی پرۆزدا چاوه‌روانی وه‌ڵامێکی دڵخۆشکه‌ربوون. بروا به په‌رله‌مان هێنابوونیه ئه‌وێ.
که‌چی نوێنه‌ری مافی مرۆفی په‌رله‌مان، زۆر به ئاسانی ده‌ڵێت :
ئوێدم به‌وه نییه په‌رله‌مان بتوانێت کار بۆ شوێنبزرکراوانی شه‌ڕی ناوخۆ بکات.
بروانه رۆژنامه‌ی رۆژنامه ژماره 383لاپه‌ره 3
سه‌رنجم له‌مه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێزه له دوو خاڵدا روون ده‌که‌مه‌وه:
یه‌که‌م: ئه‌م به‌رێزه به‌و وه‌ڵامه‌ی ده‌ریده‌خات که په‌رله‌مانه‌که‌مان له کامه ئاستایه و راسته‌قینه‌ی بێده‌سه‌ڵاتی و بێرۆڵی په‌رله‌مانی نیشاندا. به‌وه‌ی که ده‌ڵێت ئه‌م کاره له ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کاندایه و ئێمه‌ی په‌رله‌مانتار (نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی) به‌هیچ کلۆجێک بۆماننیه توخنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی بکه‌وین. سنوری کار و قسه‌مان زۆر ته‌سکه. ده‌بێت ئه‌و راستیه به خه‌ڵکی بڵێت که: ده‌سه‌ڵات و قسه‌ی به‌رپرسێکی حیزبی گه‌لێک گه‌وره‌تره له هی په‌رله‌مانتارێک. ده‌بوای بیگوتایه: دایک و خوشک و منداڵه‌کان، به‌هه‌ڵه هاتوونه‌ته ئێره، ئێمه‌ی په‌رله‌مانتار ته‌نها کۆمه‌ڵێک فه‌رمانبه‌رین و موچه وه‌رده‌گرین. بچن بۆ به‌ر باره‌گای لق و مه‌ڵبه‌نده‌کان.
دووه‌م: ئه‌و به‌رێزه له‌وانه‌یه شارهزانهبێت، ده‌نا خه‌ڵک هه‌ن ئه‌ندام پهرلهماننن له‌و په‌رله‌مانه نه‌ک هه‌ر راسته‌وخۆ به‌شداری شه‌ری ناوخۆی کردووه به‌ڵکو ده‌ستیشی به خوێنی قوربانیانی ئه‌و شه‌ڕه سوره. به‌مه‌ش ده‌بێت بزانن ئه‌و بزرکراوانه چۆن بزرکران. به‌م پێیه ئه‌مرۆ ده‌بوایه وه‌ک په‌رله‌مانتار (نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک) راستگۆبوونایه به‌رانبه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی منداڵه‌کانیان بێ باوک و برا گه‌وره‌کرد. ئه‌و منداڵانه‌ی له سۆزی باوکایه‌تی بێ به‌شکران.
سه‌مه‌دی مه‌لا ئه‌حمه‌د
سوید
samadkader@hotmail.com