
دیمانەیەک لەگەڵ گۆڤارێکی وەهمی و ڕۆژنامەنوسێکی ساختەکار
دیمانەیەک لەگەڵ گۆڤارێکی وەهمی و ڕۆژنامەنوسێکی ساختەکار
ڕاڤه: ئه‌گه‌ر ورد له چیرۆكنووسی حه‌فتاكان برٍوانین، ده‌بینین گه‌وره‌ترین کێشه‌یان ته‌كنیك بووه، هاوكات له گوتاره‌كانیاندا بهكارهیَنهری زۆرترین وشه‌ی (داهیَنان) و (نوێخوازی)ین و خۆیان به كۆكه‌ره‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت هاتووه‌ته پێشچاو، ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌ها نیین. ئه‌و گوتارانه‌ی كه له ئیسته‌ی چیرۆكنووسانی هاونه‌وه‌ی خۆتدا ده‌یبینی، تا چه‌نده نزیكن له حه‌قیقه‌ت؟
ئیسماعیل حەمەئەمین: زۆرباسی حەفتاکان دەکرێت، هەروەک ئەوەی نەوەی ڕوانگە تاوانێکیان کردبێت کەناوی کارکردنە لەنێو ئەدەبدا، دیارە زۆر قسە لەسەر نەوەی ڕوانگە کراوە، من خۆم یەکێکم لەوانەی ڕەخنەی توندم لێ‌گرتوون، بەڵام بائێمە بەچاوێکی دیکە سەیری ئەزمونی نەوەی حەفتاکانی کایەی ئەدەبی کوردی بکەین. تەنها ئەو دیاردەی بانگەوازکاریەی کەلەیەکەم بەیاننامەی (ڕوانگە) لەسەرەتاکانی ساڵی حەفتای سەدەی ڕابوردوودا پێـیــناسران، نەبێتە ڕێگر لەوەی، کەئێمە ئەم ئەزمونە وەک دەربڕینێک لەڕۆحی سەردەم تەماشابکەین، وەک خەونێکی کوردی، وەک هیوایەک بۆ گۆڕانکاری لێـیـبڕوانین. نابێت ئەوە لەیاد بکەین کەلە1968 دا خۆرئاوا بەگشتی لەبەردەم گۆڕانکاری نەوەی نوێ‌دا بوو، موحافزکاری نێو دەزگاکانی پەروەردە و کۆمەڵ و تەنانەت دەسەڵاتیش کەوتبوونە بەردەم پرسیار و وەڵام و ڕەخنە، تەنانەت پێکدادانی سەرجادە لەنێوان خوێندکاران و دەزگاکانی توندوتیژی دەوڵەتی وەک پۆلیس ڕوویدا. ئەو زەمەنە ئازیزم هەستێک هەبوو بەوەی هەمووان بەشدارین لەجیهانێکدا، هەستێکی ئونیڤێرسالی و جیهانگیری شۆڕشگێرانە بوو، پێویستیەک هەبوو بۆ گۆڕان و گۆڕانکاری کردن لەدنیادا. ئەنتی ئەمریکانیزم و دژە سەرمایەداری، تێکەڵ بەهەستی نەوەی گەنج بوو بۆ ئەوەی زیاتر سنوورەکانی ئازادی فراوانبکات. بەگشتی ئەمە دەم وچاوی ئەو زەمەنە بوو کەلەپشتیەوە بیروڕای چەپڕوانەی توند، یورگن هابرماز گووتەنی (چەپڕوی فاشیانە) و مارکسیزم، هەموو تێزێکی داپۆشیبوو. بەمانای هەموو داواکردنێک، خەونێکی ئەدەبی و شیعریی بۆ گۆڕانکاری زیاتر لەڕێگەی تێزی ئایدۆلۆژیەوە تەعبیری لەخۆی دەکرد، ئەمەش بەڕوونی بەبەرهەمی نەوەی ڕوانگەوە دیاربوو. ئەمە چیرۆکی ئەو کاریگەریانە بوون، کەنەوەی ڕوانگە لەحەفتاکاندا، تێدا نەشونمایان کرد. هەمان خەون بۆ گۆڕانکاری، نەوەیەکی سیاسی لەنێو کوردا پێگەیاند کەئێستا بەتوندیەوە گەڕاونەتەوە بۆ نێو باوەشی خێڵەکیەت و دواکەوتوویی، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره. ڕوانگە لەو سەردەمەدا بانگەشەی گۆڕینی دونیای دەکرد، بێئەوەی ئەو هەقیقەتە سادەیە بزانێت کەئەدەب ناتوانێت وەک ئایدیۆلۆژیا کاربکات، ئەدەب و تەنانەت ڕێبازە ئەدەبیەکانیش خۆیان لێرەو لەوێ، بێ بوونی پڕۆگرام و پەیڕە و بانگەشەکردن و بەیاننامە دروست دەبن. نەوەیەکی ئەدەبی گەر بوونی هەبێت، و بتوانین لەسەر ئاستی تیۆری دەم وچاوی سەردەمێکی پێدەستنیشانبکەین، ئەوا نەوەیەکە لەئەزمونی تاکڕەوی نوسەر و هونەرمەندو بیریارەکانیەوە دروست دەبن، نەک لەڕێگەی بەیاننامە و دروشمەکان. ئەوەی من وەک لایەنێکی جوان لەڕوانگەدا دەیبینم، ئەو خەونە گەنجانە بوو بۆ گۆڕان، ئەو گەرم و گوڕی و هەڵچوونە بوو بۆ لێدانی بنەماکانی خێڵ، لەگەڵیشیدا ئەو بڕوایە بوو کەئەدەب دەتوانێت جیهان بگوڕێت!، دنیای کوردی بگۆڕێت. ئەو بڕوایەی کرداری نوێ و بیری نوێ، کۆمەڵێک پڕنسیــبی ئەخلاقین کەئێستای واقیعی ئێمە پێویستی پێــیەتی، ئەو گەرم و گوڕیە بۆ ئەدەب و شیعر و ئەو بڕوابوونە بەوشە، هەمیشە جێگەی سەرنجدان و ڕێز و سەرسامی من بووە. ئیدی وەهمەکان لەکوێدان ئەوە ئاشکرایە کەئەدەب ناتوانێت هەڵگری هەقیقەتێکی ڕەها بێت.. پرسی هەقیقەت ئازیزم پرسێکە جێگیر نیە، کەتەنها من یان ئەویتر خاوەنی بێت، هەقیقەت لەهەموو شوێنێکدا بوونی هەیە، ئەوەی گرنگە لەئەدەبدا بوونی هەقیقەت نیە وەک خۆی ، بەڵکو چۆنێتی ڕوانینە لەهەقیقەت، چۆنێتی دۆزینەوەی کێشەبەندیەکانی هەقیقەتە، وەهمەکانی هەقیقەتە، تەنانەت دیکتاتۆریەتی هەقیقەتە، کاری ئەدەب درزخستنە نێو هەموو دیوارێکی هەقیقەتێکی جێگیره.
ڕاڤە: ڕۆحی مرۆڤ (به تایبه‌ت نووسه‌ری ڕۆمان) ته‌نها ئاوێنه‌ی خۆیه‌تی، یان له نێو مرۆڤدا هه‌موو ئه‌و به‌شه بچووك بچووكانه هه‌ن كه به‌شی تایبه‌تیی ئه‌و نیین و هی هه‌موو مرۆڤایه‌تیین؟ هاوكات ئایا مرۆڤ جگه له خۆی نیشته‌جێی هه‌زاران دیارده و ده‌نگی كپكراو و بێده‌نگی دی نییه كه سه‌رچاوه‌كانیان ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی خوده‌وه؟
ئیسماعیل حەمەئەمین: ئومبێرتۆ ئیکۆ دەڵێت ( گەر ڕۆمانەکانم خۆم بن، ئەوا من چیتر خۆم ناناسمەوە). ڕۆمان ووردناکرێتەوە بۆ سەر گەڕان بەدووی بیۆگرافی نوسەرەکەی، گەر وابکەین ئەوا ڕۆمانـوس دەبێتە خاوەنی تەنها یەک ڕۆمان، کەتێدا بیۆگرافی خۆی تۆماردەکات، کەواتە لەم حاڵەتەدا بیرەوەری و بیۆگرافی کارێکی زیادەن!. ڕۆحی مرۆڤ دابەش دەبێت بەسەر ووردەکاریە بچوک و نەبینراوەکان، دابەش دەبێتە سەر ووردەکاریەکانی سەردەمێکی مێژوویی، دابەش دەبێتە سەر تۆنی موزیکالی لەنێو قەرەباڵغی ڕووداوەکاندا. ئەوەی ناوی ڕۆحی مرۆڤە بەو میتافیزکالیەتەوە کەباسی لێوە دەکرێت، چیرۆکی کەسە لەبیرکراوەکانی ئەم دونیایەن. من پێموایه فیگوری ڕۆمانەکان لەنێو دەقدا خۆیان بەسەر خودی ڕۆماننوسدا دەسەپێنن، بیروڕای فیگورە خەڵقوبووەکانی نێو ڕۆمان و جوڵەیان لەنێو پڕۆسەی گێڕانەوەدا، ژیانێکی تایبەتن، بەجۆرێک کەلەکەسێتی ڕۆمانوس دووردەکەونەوە. ئەمە ئەزمونێکی پڕ چێژە، کەفیگوری دەقەکان خۆیان بڕیاردەری چارەنوسی خۆیان دەبن، نەک نوسەر چارەنوسیان بۆ دیاری بکات. ئەوانە لەو شوێنەدا ڕووداوەکان بەجێدەهێڵن کەخۆیان دەیانەوێت، نەک کەنوسەر نەخشەی بۆ کێشاوە. من خۆم لە ڕۆمانی (کەوتنەخوارەی گورگێک) دا بڕیارمدابوو کەفیگورێکی وەک (سەربڕاوی گەورە) لە ئاودەستەکانی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی،بەکوشت بدەم. تەواوی چارەنوسی ئەو فیگورەم بەو شێوەیە نەخشەکێش کردبوو، کەلەلایەن کۆنەدوژمنەکانی یان بەعسیەکانەوە، لەئاودەستەکاندا بیخنێکنن و فڕێدەنە گۆلاوی ئاودەستەکەوە. لەنوسینەوەی بەشەکانی دوایدا و دوای زیاتر لە سهسهد 300 لاپەڕە، چارەنوسی فیگوری ڕۆمانەکەم، لەکاتی سەرئاودا دڵی دەوستێت، لەوکاتەدا بیری دەکەوێتەوە کەمەسینەکە ئاوی تێدانیە و لەبیری چووە پڕی بکاته‌وه و بهلوعهكهش ده‌مێكه مردووه، لەو چرکە ساتەدا دڵی ده‌وه‌ستێت، دەکەوێتە نێو چاڵایی قوڵی بن قوونی خۆیەوە. به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌خشه‌كانی من وه‌ك نوسه‌ری ده‌قه‌كه کەس نایکوژێت، بەڵکو زۆر ئاسایی لار دەبێتەوە بۆ نێو پیسایی. ئەمە چارەنوسێک بوو خۆم چاوەڕێم نەکردبوو. هەروەها ئێستا لەکاتی کارکردنم لەسەر ئەم ڕۆمانەی ئێستامدا تووشی هەمان گرفت بوومه‌ته‌وه، هەموو نەخشەکێشانێکم لێتێکدەچێت، هەموو پیلانداننێکم بۆ ڕووداوەکان و ئاڕاستەکانیان ده‌چنه ئه‌و ڕاراوانهوهی كه‌نازانم له‌كوێوه په‌یداده‌بن، من بەر ئەو هەقیقەتە تاڵە کەوتووم، کەمن وەک گێڕەوە و حکایەتخوانی ئەم چیرۆکانه لەزۆر شوێندا دەسەڵاتی خۆم وندەکەم. بەشێوەیەک لەشێوەکان من بەند و کۆیلەی ئەو ڕوداوو و کەسانەم کەلەنێو چیرۆکه‌کانمدا خاوەنی ژیانی تایبەتی خۆیانن، چیتر من ئەو کەسە نامێنمەوە کۆنترۆڵی ژیانی ئەوان بکەم، بەڵکو ئەوە خۆیانن ڕووداوەکان پێکدێنن و خۆیان دەکەنە پاڵەوانی، من تەنها گێڕەوەیەک، یاوەکو کاتبێکی بەردەستی ئەوانم، من لەم قۆناغی پێگەیشتنی ڕووداوەکانی نێو ڕۆمانەکەمدا وەک ئەو پیاوە وەهام کەبەدووی ئەم و ئەوەوەم ، وەک عەریزەنوس و کاتبێکی زەمەنی والیەکان، چیرۆکی ئەم و ئەو دەنوسمەوە، بێئەوەی بتوانم دەست وەربدەمە هیچ کاروبارێکەوە. بەمشێوەیە ڕۆحێک نیە ناوی خودی ڕۆحی ڕۆمانوس بێت، بەقەد ئەوەی ڕۆحێک هەیە کەلەدەرەوەی ئەم یاری خۆی دەکات. وەک هەمیشە گووتومە پاڵەوانی ڕۆمانی باش تەنها لەسەر حسابی خۆی دەژی ، نەک لەسەر حسابی نوسەرەکەی.
ڕاڤە: ئایا مرۆڤ ئه‌و كتێبه نییه كه كۆی مێژووی پێشووی مرۆڤایه‌تی له سه‌ر نووسراوه؟ ئایا هه‌ر ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی ئێمه كه له نێو دیواره‌كانیدا به‌ندین، بۆ خۆی ئه‌و جه‌مسه‌ری لێكچوونه نییه كه ئێمه به هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌وه گرێ ده‌دا؟
ئیسماعیل حەمەئەمین: پرسیاره‌که‌ت زیاتر شیعریه، به‌ڵام ده‌توانین له‌گۆشه‌نیگایه‌كی سایكۆلۆژیه‌وه وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه. (کارل گۆستاف یۆنگ) که‌قوتابی (سیگمۆند فرۆید) بوو، به‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی نه‌ستی کۆ یان چاکتر وایه بڵێم کۆ نه‌ستدا که‌وت. (کۆنه‌ست) ئه‌و نه‌سته دێرین و لهبیرکراوهیه نه‌وه‌یه‌ک وه‌ک بۆماوه بۆ نه‌وه‌یه‌کی تری به‌جێده‌هێڵت، ته‌واو وه‌ک چۆن ڕه‌نگی چاو و نه‌خۆشی و زۆر سیفه‌تی دیکه لهنهنک و باپیره دووره‌کانه‌وه وه‌ک بۆماوه له‌ئێمه‌دا ده‌رده‌که‌وێت. یۆنگ پێیوابوو گه‌ر ڕیخۆڵه کوێره یان کلێنچک پاشماوه‌ی جه‌سته‌یی کۆن بن، پاشماوه‌ی جه‌سته‌یی مرۆڤی چاخه به‌ردینه‌کان بن له‌جه‌سته‌ی ئێستاماندائامادهبن. ئه‌وا ده‌روونمان به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵگری خه‌ون و دڵه‌ڕاوکێ و ترس و وێنه‌کانی باپیرانی دووره.. پڕۆسه‌ی نوسین، داهێنانی هونه‌ری، ته‌نانه‌ت زانستیش قوڵبوونه‌وه‌یه بۆ نێو ئه‌و مێژووه دێرینه‌ی خه‌ون و وێنه‌کان. ڕۆمانوس له‌ئه‌زه‌له‌وه هه‌ڵگری وێنه دێرنهکانه، ئه‌و وێنانه‌ی که تۆ به مێژوو ناوی ده‌هێنیت.
ڕاڤە: كه چیرۆك ده‌دوێ، چیی ده‌دوێ؟ ئایا خودێكی ناوازه و تایبه‌تمه‌ند ده‌دوێ، یان ڕوحێكی گشتیی؟ ئه‌وه منی مرۆڤه‌كانه كه قسه ده‌كا، یان منێكه ده‌لاله‌ت له ده‌نگێك ده‌كا له نێو خودی چیرۆكنووسدا نیشته‌جێیه و چیرۆكنووسی كردووه‌ته نا خود؟
ئیسماعیل حەمەئەمین: پێموایه چێژ وه‌رگرتن له‌گێڕانه‌وه له‌پشت هه‌موو کرده‌یه‌کی چیرۆکنوسیندا ئاماده‌یه. چیرۆکنوس له‌پێشدا چیرۆک بۆخۆی ده‌نوسێت، حه‌زکردن له‌گه‌ڕان به‌دووی حکایه‌ته‌کان که‌ڵکه‌ڵه‌ی چیرۆکنوسه، وه‌ک تلیاکخۆر وه‌هایه که موعتاد ده‌بێت له‌سه‌ری. ئه‌و خووه بۆ گێڕانه‌وه، ئه‌و منه، ئه‌و سوبێکته، پێکدێنێت که‌پێیده‌ڵێن ڕۆمانوس. ئیدی له‌چ گۆشه‌نیگایه‌که‌وه بابه‌تی چیرۆک هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌وه پابه‌نده بهڕۆشبیری و جیهانبینی و سایکۆلۆژیه‌تی چیرۆکنوسهوه.
ڕاڤە: ئه‌گه‌ر كه‌مێك وردبینه‌وه، ده‌بینین كه چیرۆكی هه‌فتاكان، چیرۆكێكه به‌رده‌وام ته‌مێكی به‌سه‌ره‌وه بووه، بۆ نموونه له گه‌لێك لایه‌نه‌وه بارگاویكراوه به ئایدیۆلۆژیا، یان فیكرێكی پێشوه‌خت. ده‌توانین بڵێین ئه‌م (ته‌م)هی ئه‌وسا تا ئێسته‌یش له پاڵ چیرۆكدایه، به‌ڵام گۆڕانكاریی تێدا كراوه و زمانێكی شیعریی زاڵه به سه‌ر به‌شی زۆری چیرۆكه‌كانی ئێسته، ئه‌مه‌یش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وه‌كوو سیحری زمان خوێنه‌ر فریو ده‌دا. ئه‌و ڕوانینه له به‌رانبه‌ر كام له چیرۆكنووسهكاندا كورت ده‌هێنێ، یان ده‌توانین بڵێین: كامانه‌ن ئه‌و چیرۆكنووسانه‌ی دوور له‌و ته‌مه‌ی زمانی شیعر گۆڕانكاریی بونیادییان له سه‌ر پێكهاته‌ی چیرۆكدا كردووه؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: پرسیارێكی زۆر زیره‌كانه‌یه. به‌هه‌قه‌ت وایه، وه‌ك ئاماژه‌م پێدا نه‌وه‌ی ڕوانگه بارگاوی بوون به‌خه‌می گۆڕانی دونیا، ئایدۆلۆژیا وه‌ك ئاینێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرا، فیگوری نێگه‌تیف و فیگوری پۆزه‌تیف پێوه‌ر بوون بۆ چیرۆكی سه‌ركه‌وتوو. ده‌بووایه فیگوری چیرۆكه‌كان پاڵه‌وان بن به‌مانای وشه، نه‌ده‌بووایه شكستهخواردوو و تێكشاو و لامسهلا بوونایه. بابه‌ته‌كانی وه‌ك نه‌به‌زین و به‌ره‌نگاریكردنی ئه‌و واقیعه تاڵه، تێمای گشتی بوون. ئه‌مانه هه‌مووی لهتهكنیكێكی پڕ ته‌م ومژ وسمبۆلیزم به‌رهه‌م ده‌هێنرا. بۆ نمونه شوێن له‌خۆڵه‌مێشی ئایدۆلۆژیا قوتاری نه‌بوو، هه‌موو شتێك له‌خزمه‌تی به‌رگریدابوو، شوێن له‌چیرۆكدا گوندی كوردی یاوه‌كو گه‌ڕه‌كی هه‌ژاران بوو. به‌مه‌ش دۆزی به‌رگری له‌هه‌موو به‌ها ئیستاتیكیه‌كانی دابڕابوو. ئه‌م سمبۆلیزمه له‌شیعردا، لهتێمای نوسین بۆ فه‌له‌ستین و ئه‌فریكا خۆیان نمایشده‌كرد. له‌هونه‌ری شێوه‌كاریدا ڕه‌مزیه‌ت و ته‌عبیركردن له‌ماناكانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی زۆر به‌زه‌قی له‌سه‌ر حسابی ئیستاتیكای باڵا كاری بۆ ئایدۆلۆژیا ده‌كرد، ده‌بوایه هونه‌رمه‌ند ڕه‌مزی كۆتر و ڕه‌مزی به‌ندیخانه و مانا حازر به‌ده‌سته‌كان نمایشبكات، ڕه‌نگ له‌و زه‌مه‌نه‌دا دیلی چێژبینینی ئایدیۆلۆژیا بوو.. هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی بهسانسۆردا تێپه‌ڕبێت ده‌بووایه بهتهمومژاویهوه بخرێته سه‌ر ئاستی ده‌ربڕین. ساڵانێكی زۆر نه‌وه‌ی ئێمه به‌و وه‌همه ههڵخهتاین، له‌به‌رئه‌وه‌ی چیرۆكنوسهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌یانگووت: گه‌ر سانسۆری ڕژێمی به‌عس نه‌بێت، ئه‌وا هه‌گبه‌ی ئێمه زۆر بابه‌تی دیكه‌ی تێدایه..له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه كهبوارێكی ئازاد ڕه‌خسا بۆ بڵاوكردنه‌وه، بۆمان ده‌ركه‌وت له‌و چه‌ند دێڕه زیاتر نه‌بێت هیچی دیكه‌یان پێنه‌بوو.. ئه‌و شیعریه‌ته‌ی ئێوه باسی لێوه ده‌كه‌ن ڕه‌گه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شێوازه باوه‌ی جاران. جۆرێكه له‌لاوازی له‌دروستكردنی ڕووداو و گرێچن و فیگوری ئه‌كتیڤی سه‌رنجڕاكێشانه. چیرۆك به‌ئاسانی گیڕانه‌وه‌ی ڕووداوێكه به‌پڕاوپڕی، ئه‌م ڕووداوه بێگومان كه‌س و شوێن و بونه‌وه‌ر و ته‌نانه‌ت شته‌كانیش ڕه‌گه‌زی بنچینه‌یی چیرۆك و ڕۆمانن. شیعریه‌ت له‌ڕۆماندا له‌دروستكردنی چۆنێتی ڕووداودایه، نه‌ك پهخشانخوازی به‌تاڵ له‌هه‌موو مانایه‌ك.. شیعریه‌ت له‌هونه‌ری گێڕانه‌وه‌دا، مانای دروستكردنی ژیانه له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی سپی. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌زۆر گۆڤاردا ده‌یخوێنمه‌وه، هه‌موو شتێكهتهنها چیرۆك نه‌بێت.
ڕاڤە: چیرۆكی ئێسته‌ی كوردیی، به ده‌ر له گوتنی حه‌رام و حه‌ڵاڵه‌كان، ده‌یه‌وێ چیمان پێ بڵێ؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: چیرۆك هه‌ڵگری په‌یامێكی دیاریكراو نیه، چیرۆكنوس بونه‌وه‌رێكی سه‌رلێشێواوه له‌م دونیایه‌دا، بۆهیمیه له‌سروشتی خۆیدا، جۆرێك لهحهزكردن بۆ دروستكردن و تێكدان خودی ئه‌وی پێكهێناوه، بارانۆیایهكی سه‌یر له‌نێویدا ده‌هێنێت و ده‌یبات. پرسیاره‌كانی مردن و ژیان، دۆزینه‌وه و ڕوخاندن، جیابوونه‌وه و ئه‌شق و له‌دایكبوون، له‌هه‌ر چیرۆكێكدا به‌جۆرێك له‌نێو بابه‌ت و گرێچن و جوڵه‌ی پاڵه‌واندا دێته سه‌ر ئاستی ده‌ربڕین. ئه‌وه ئایدۆلۆژیایه كه‌پێمان ده‌ڵێت چیرۆك خاوه‌نی چه‌ند گوتراوێكه، لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم كهچیرۆك له‌خودی خۆیدا نایه‌وێت هیچ شتێكی دیاریكراو بڵێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك بڵێت. ڕۆمانوس دوای شتی سه‌یر سه‌یر ده‌كه‌وێت، وێنه‌یه‌ك، بیرۆكه‌یه‌كی ڕاگوزار، ده‌نگێك له‌نادیاره‌وه، خه‌ونێكی به‌ره‌به‌یان بهڕهنگێكهوه، سریوه‌ی بایه‌ك، سه‌رنجدان لهبۆشایهك، زۆر ئه‌زمونی ئاوه‌ها وورد و مرۆیی گوتنه‌كانی چیرۆك و چیرۆكنوس دیاریده‌كات. هه‌ر كاتێك چیرۆك له‌خزمه‌تی گوتراوێكی دیاریكراودا بێت، بیه‌وێت شتێكی دیاریكراو بڵێت، ئه‌وا زۆر له‌به‌های ئه‌ده‌بی و ئیستاتیكی خۆی له‌ده‌ستده‌دات. له‌وانه‌یه بۆ سه‌رده‌مێكی دیاریكراو خوێنه‌ر بۆخۆی ڕاكێشێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی ئه‌و قۆناغه، چیتر ناخوێنرێته‌وه. نابێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین كه‌ئه‌ده‌ب مێژوویی نیه، به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌سه‌ر مێژوودا باز هه‌ڵده‌دات. له‌هه‌موو ئه‌و میر و چه‌كدارانه‌ی ئیماره‌تی بابان، ته‌نها ئه‌و پیاوه (نالی) به‌نێو ئه‌و مێژووه‌دا گه‌یشتۆته ئێمه، كهبهدڵشكاویهوه سلێمانی به‌جێهێشتووه بۆ مه‌نفا. نالی و سالم گره‌وی ئه‌ده‌بیان برده‌وه، به‌مانای سه‌ربه‌ستی ڕۆحی خۆیان بردۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌روو هه‌موو گوتراوێكی پێشوه‌خته‌وه بوون. به‌مشێوه‌یه ئه‌وان بوونه‌ته ئاوێنه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه، نه‌ك میر و گزیره دۆڕاوه‌كان. گوتراوه‌كانی سه‌رده‌می باو ئه‌وه‌نده سه‌رسامی نه‌كردوون، به‌قه‌د هێنده‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌گوتراوه‌كان، دۆزینه‌ی جوانیه‌كان له‌سه‌رده‌مێكدا كورد سه‌رقاڵی شه‌ڕی براكان بوو، خه‌می یه‌كێكی وه‌ك نالی هو سالم بووه. ئاوه‌ها ئه‌ده‌ب گوتنی نه‌گوتراوه‌كانه، نه‌ك گوتنی گوتراوه باوه‌كان..
ڕاڤە : خوێنه‌رانی ئێمه ئه‌و توانسته‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕه‌وته فیكرییه‌كانی ڕۆماندا پتر یه‌كتریی بگرنه‌وه، تا ئازار و نیگه‌رانییه‌كان؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا خوێنه‌ر به‌مانای وشه له‌نێو ئێمه‌ی كوردا دروست نه‌بووه، ئه‌وه‌ش شتێكه به‌رده‌وام ئازارم ده‌دات…
ڕاڤە: بۆچی ڕێژه‌ی زۆری خوێنه‌رانمان به دوای ئازاردا ده‌گه‌ڕێن له نێو ئه‌و ڕۆمانانه‌ی كه ده‌یانخوێننه‌وه، به‌ڕاست، ئه‌گه‌ر ڕۆمانێك ئه‌م لایه‌نه‌ی به شێوه سهڵتهكه ته‌وزیف نه‌كرد، خراپه؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: لهئێوارهیهكی ئه‌ده‌بیدا بههاوهڵێكی ڕۆمانوسی ئه‌ڵمانم گووت: ئه‌زانی ئێمه‌ی ڕۆمانوسانی كورد بۆ خوێنه‌رێك ده‌نوسین كه‌هێشتا له‌دایك نه‌بووه. گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا خۆی نوسه‌ره..غیابی خوێنه‌ری ڕۆمان كاتێكه كه‌نه‌ته‌وه به‌گشتی نه‌خوێنده‌وار بێت، ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه ئه‌زمونی ئێستاكێمانه. ئه‌و نیمچه خوێنه‌ره كوردیه سیخناخه به‌حوكمی پێشینه، سیخناخه بهسیاتهتی سه‌قه‌ت، به‌ئایدۆلۆژیای حزبی، قوربانی سوستێمێكی ئۆلیگاریشیهت و خێڵه‌كیه، گه‌مارۆدراوه به‌سیاسی گه‌نده‌ڵ و سه‌قه‌ت، گه‌مارۆدراوه به‌هێزێكی گه‌وره كه‌توانایه‌كی مادیی زۆری بۆ له‌ناوبردنی كولتوری خوێندنه‌وه ته‌رخانكردووه. ئیدی له‌نێو ئه‌م هه‌موو خواروخێچیهتدا سروشتیه كهههڵبژاردنهكانی خوێنه‌ر له‌ئاستێكی زۆر خراپدابێت. نوسه‌ری ڕاسته‌قینه ده‌بێت شه‌ڕ بۆ ئه‌وه بكات كه‌ئه‌م خوێنه‌ره له‌نێو ئه‌م زه‌لكاوه ده‌ربهێنێت، ئه‌مه‌ش كارێكی قورس و غه‌مباره..
ڕاڤە : ڕه‌خنه‌گرانمان به ده‌ر له كارى خۆیان (ڕه‌خنه‌گر)یى، هاوكات (به‌دیل دۆزه‌ره‌وه)یشن، پێتوایه ئه‌م دووانه گه‌ره‌كیان به كه‌سى تایبه‌تمه‌ند و ئهكادیمیستى تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت؟ كهنگىَ ده‌قى ئه‌ده‌بیى (ئه‌ڵته‌رناتیڤ) ده‌خوازێ؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: هه‌ر كاتێك ڕه‌خنه‌گر ویستی ئه‌ڵته‌رناتیف بۆ ده‌قێكی ئه‌ده‌بی بدۆزێته‌وه، ئه‌وا هه‌موو مه‌رجه‌كانی ڕه‌خنه‌گری له‌ده‌ست ده‌دات. باشتر وایه بچێت له‌سیاسه‌تدا كار بكات.
ڕاڤە : پێتوایه هۆى داته‌پینى بناغه‌ى هه‌ر ده‌قێك، به‌شێكى بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه بوونیادى ده‌ق له مانا داخراوه‌كانه‌وه سه‌رچاوه بگرێ؟ به واته‌یه‌كى تر: بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى ده‌ق بپارێزین له كاڵگه‌رایى و بوونى كاتیى، چی بكه‌ین باشه؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: من تێناگه‌م مه‌به‌ستت چیه له‌بونیادی داخراوی ده‌ق!.. ئه‌وه‌نده ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێكی ئه‌ده‌بی كاڵ و كرچ نه‌بێت، پێویسته له‌پشتیه‌وه ڕۆشنبیریهك و خوێنده‌وه‌یه‌كی فراوان ئاماده بێت.
ڕاڤە: دیكارت ڕوانینێكی وه‌هایه: "من بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته هه‌م"، به‌ڵام ئه‌وه‌ى شاراوه ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یه: كام (بیر كردنه‌وه) ده‌توانێ (بوون)ێكى پڕ جووڵه و ئیبداعكاریى به‌رده‌وام به‌رهه‌م بهێنێ، هاوكات بیركردنه‌وه له كن تاكى هۆشیار تا چه‌ند په‌یوه‌سته به (ئاگایى) و (ئه‌وانیدیكه)وه؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: كۆجیتۆی دیكارتی سه‌ره‌تای له‌دایكبوونی ئه‌قڵانیه‌ت بوو له‌خۆرئاوادا، ئه‌و ئه‌قڵانیه‌ته ئێستا هابرماز گووته‌نی بۆته (ئه‌قڵانیه‌تێكی بێبه‌زه‌یی) یان چاكتر وایه بڵێم ئه‌قڵانیه‌تێكی ته‌كنیكی و به‌كاربه‌ر. له‌ڕۆژئاوای ئێستادا مرۆڤه‌كان زیاتر بیرده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك له‌وه‌ی هه‌ستیار و ئینسانی بن به‌رامبه‌ر یه‌كتری. هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ لۆژیكدا ته‌با بێت، به‌رژه‌وه‌ندی پارێزبێت، گه‌ر سه‌رئه‌نجامی كارهساتاویش بێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وه‌ی تێدا بێت، بوونی ئه‌و، لێره‌بوونی ئه‌و فه‌راهه‌م بكات، ئه‌وا په‌سه‌ندی ده‌كات. سه‌یری ئه‌م دونیایه بكه هاوڕێكه‌م چه‌نده ناشرینه، پێمبڵێ كه‌ته‌نها چاره‌كێكی سه‌رئه‌م زه‌مینه دیموكراس و تێر بێت، ئه‌قڵانیه‌ت له‌كوێدایه؟. به‌ناوی ئه‌قڵانیه‌ته‌وه نادیموكراتیهت و چه‌ك و نه‌هامه‌تی بۆ میلله‌تانی دیكه ڕه‌وانه ده‌كه‌ن، پشتگیری هێزه گه‌نده‌ڵ و ئۆلیگاریشیهت و خێڵهكیهكان ده‌كه‌ن، گروپه‌ی توندڕه‌و دامهزرێننو لهدوایشداكهكاریان پێنه‌ما، سیاسه‌تی دژه تیرۆری ده‌كه‌ن به‌گژدا، ئیدی ئه‌م ئه‌قڵانیه‌ته جگه له ئه‌قڵانیه‌تێكی بێبه‌زه‌یانه نه‌بێت، ده‌بێت چ پێناسه‌یه‌كی دیكه هه‌بێت بۆی؟!..
به‌نیسبه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان (من و ئه‌وانیتر)،ئه‌و پرسیاره وجودیانه كه‌ئه‌ده‌ب له‌چیرۆكی ئاده‌م و حه‌واوه خۆی پێوه خه‌ریك كردووه، ئه‌مه هوشیاری نوسهرهكهیه كه‌ده‌توانێت هه‌موو ئه‌مانه له‌ده‌قی داهێنه‌رانه‌دا ته‌وزیف بكات.
ڕاڤە : چى له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا ناتوانن بیگۆڕن؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: كاری ئه‌ده‌ب و فیكر و ڕۆشنبیری به‌گشتی، گۆڕینی واقیع نیه به‌ڕاسته‌وخۆیی، به‌ڵكو سارته‌ر گووته‌نی: (دروستكردنی نێوه‌ندێكی شلێگیره، تێدا بیروڕاكان له‌دایك بن و گه‌شه‌بكه‌ن و له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ندێكیان بمرن..).
ڕۆشنگه‌ری، مۆدێرنه، سه‌رده‌می له‌دایكبوونی ئه‌و هه‌موو نێوه‌ندانه‌دا بوو، كه‌له‌هه‌موو بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری شێوه‌كاری و شانۆ و فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تدا گه‌شه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی. هه‌موو پێكرا به‌شداربوون له‌و یۆتۆبیایهدا كه ناوی مۆدێرنه بوو. پێكهێنانی یۆتۆبیا، فانتازیا و خه‌یاڵێكی فراوانی پێویسته بۆ مه‌زنده‌كردنی دواڕۆژ. هه‌ر كاتێك نه‌ته‌وه‌یه‌ك، گروپهیهكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نانه‌ت مرۆڤ به‌ڕووتی و ته‌نهایی، خه‌یاڵی له‌ده‌ستدا، ده‌بێته نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێ خه‌یاڵ و فانتازیا، وه‌ك ئێستای كوردی، خه‌ونی پاشه‌ڕۆژ له‌ده‌ستده‌دات. یه‌كێك له‌كاره‌كانی نوسینی جیدی به‌خشینی ئه‌و هێزه‌یه بۆ گۆڕان. من پێموایه گۆڕان به‌بێ یۆتۆبیا و خه‌یاڵێكی دروست، لهفاشیهت و دواكه‌وتوویی هیچی دیكه‌ی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت.
ڕاڤە : دۆرێس لیسینگ) ڕوانینى وه‌هایه: (هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌خنه ڕه‌سه‌نایه‌تیى له مرۆڤدا كاڵده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر من ڕه‌سه‌نایه‌تى و داهێنانم هه‌بن، ئه‌وا له ڕێگه‌ى ڕه‌خنه‌وه به ده‌ستم هێناون). ئه‌م ڕسته‌یه‌ى لیسینگ له كوێوه ناكۆك و ته‌با ده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ (داهێنه‌ر) و (داهێنان)ى ئه‌ده‌بیى؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕایه، پێموایه، ئه‌وه ڕه‌خنه‌یه كه‌هه‌موو شتێك بینادهكات كه‌خۆی هه‌ڵگری تۆوی گه‌شه‌كردنه. ئه‌وه ڕه‌خنه‌شه كهماسكی ئه‌و درۆ ناشرینانه هه‌ڵده‌داته‌وه، به‌ناوی ڕه‌سه‌نایه‌تی و باڵاییه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌ڵمانخه‌ڵه‌تێنێت. ڕه‌خنه جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی شته‌كان ئاشكرا ده‌كات، هه‌موو ئه‌و ئیدیانه ده‌ڕووخێنێت، كهتۆوی ڕووخانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه. من پێموایه ئه‌وه ڕه‌خنه‌یه كهڕهسهن لهپووچ جودا ده‌كاته‌وه، درۆ له‌هه‌قیقه‌ت جیاده‌كاته‌وه. دیدی ڕه‌خنه‌یی، دیدێكی ئیستاتیكیه كه‌شه‌ڕ بۆ جوانیه‌كان ده‌كات.
ڕاڤە : یه‌كێك له ڕوانینه‌كانى (دێرك واڵكۆت) وه‌هایه: (ئه‌ده‌ب ده‌مى زامێك هه‌ڵده‌داته‌وه، قووڵتر له‌و زامه‌ى مێژوو هه‌ڵیده‌داته‌وه). ئێمه ده‌توانین به‌م شێوه‌یه‌یش بڵێین: لێكۆڵه‌ر و ڕه‌خنه‌گرى كوردیى قووڵتر ده‌چنه نێو پێكهاته‌ى ده‌قه‌كان؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: جادووی چیرۆك و ڕۆمان و هونه‌ری گێڕانه‌وه به‌گشتی له‌وه‌دایه،كه‌ئه‌و مێژووه ده‌نوسێته‌وه، مێژووی گشتی فهرامۆشیكردووه. مێژووی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژووی گشتیدا به‌نێو ژیاندا تێپه‌ڕیوون. بیرت نه‌چێت ئه‌وه غیابی ڕه‌خنه‌گره كه‌خوێنه‌ر ئاوه‌ها بهپهڕهوازهیهوه نازانێت چی بخوێنێته‌وه. نازانێت كامه مێژوو پڕێتی له‌درۆ و جوانیه‌كان، له‌كوێشدا درێژه به‌بوونیان ده‌ده‌ن..
ڕاڤە : په‌یوه‌ندیى نێوان (ده‌ق) و (چێژ) له نێو ئه‌ده‌بى ئێمه‌دا تا دێ كاڵ و كاڵتر ده‌بێته‌وه، تا ئێسته‌یش ئێستگه‌لێك بۆ ئه‌م دوو زاراوانه نه‌كراون له لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانمان – ئه‌گه‌ر بڕیاره ڕه‌خنه‌گرمان هه‌بێ-، بۆ ئه‌وه‌ى تێكهڵاوبوونێكى ڕهگئاژۆیى بخوڵقێنین پێویسته له كوێوه ده‌ست پىَ بكه‌ین؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: پێش ئه‌وه‌ی بنوسیت، پێویسته خوێنه‌رێكی هه‌راش بیت، به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت شاعیر و هونهرمهندهكانمان ناخوێننه‌وه، چ جای به‌نێو ڕه‌خنه‌گره‌كانمان!.
ڕاڤە : ده‌ق ده‌توانێ ببێ ئه‌ڵته‌رناتیڤ له به‌رانبه‌ر نامۆیی و بێزارى كه ده‌قنووس له سه‌روه‌ختی ته‌نگانه‌دا ده‌ستى بۆ ببا؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: هه‌ر كاتێك ده‌ق بووه ته‌نه‌كه‌خۆڵی بێزاریه‌كانی نوسه‌ر، ئه‌وا هه‌موو شتێكه، ته‌نها ده‌قی داهێنه‌رانه نه‌بێت..
نورنبێرگ 12.01.2009
• هیچ گۆڤار و ڕۆژنامەیەک بێ پرسی (ئیسماعیل حەمەئەمین) بۆی نیە ئەم دیمانە بڵاوبکاتەوە.
چیرۆکی ئەم دیمانەیە
چیرۆکی ئەم دیمانەیە، چیرۆکێکی هەزەلیە، هەزلیەتێک کەلەناوەرۆکدا بارێکی تراژیدی نێوەندی ڕۆژنامەنوسیمان ئاشکرا دەکات، چیرۆکی ئەم دیمانەیە، چیرۆکی ڕۆژنامەنوسێکە کەتوانای بەفەهلەویەت و زیرەکی خۆیەوە، قۆڵی نوسەرێکی لاتەریک و پەڕەوازەی وەک من ببڕێت. بەناوی گۆڤار و یەکێکەوە ئیملێی بۆکردم کەبوونی نەبوو، لەبەر ئەوەی بەقسەی خۆی ماوەیەکی زۆر بوو وەڵامی ئەوم نەدابۆوە.. (با ئه‌وه‌یشت پێ بڵێم كه من به ئێمهیڵی (بێهزاد سنه‌یی) – ئه‌م ئێمهیڵهی ئێسته – نامه‌م بۆ ناردبووی و داوای دیمانه‌م لێ كردی، قاییل بووی و وهڵامهكانیشت ناردن، به‌ڵام بۆ ئێمهڵهكهی دیم هه‌ر وه‌ڵامیشت نه‌دامه‌وه…) ، ئاوەها بەفێڵکردن لەچیرۆکنوسێکی پەڕەوازە کەهونەرەکانی فێڵکردن نازنێت توانی ئەم دیمانەیەم بەناوی گۆڤارێکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵدا سازبکات . چونکە دەیوزانی کەمن بێگومان پشتگیریەکی هەموو گۆڤارێکی کولتوری دەکەم کەلەژێر دەسەڵاتی ڕەشی مەلایەکاندا هەوڵبدات کوولتور و ئەدەب گەشە پێبدات.. بەهەر حاڵ ئەمە دەقی دیمانەکەیە لەگەڵ گۆڤارێکی وەهمیدا.
ئیسماعیل حەمەئەمین
نورنبێرگ 15.01.2009