
دیمانهیهك لهگهڵ ڕۆژنامهنوسێكی موزهیهف!
دیمانهیهك لهگهڵ ڕۆژنامهنوسێكی موزهیهف!
ئیسماعیل حەمەئەمین
چیرۆکی ئەم دیمانەیە، چیرۆکێکی هەزەلیە، هەزلیەتێک کەلەناوەرۆکدا بارێکی تراژیدی نێوەندی ڕۆژنامەنوسیمان ئاشکرا دەکات، چیرۆکی ئەم دیمانەیە، چیرۆکی ڕۆژنامەنوسێکە کەتوانای بەفەهلەویەت و زیرەکی خۆیەوە، قۆڵی نوسەرێکی لاتەریک و پەڕەوازەی وەک من ببڕێت. بێگومان هیچ هونەرێکی تێدانیە، چونکە من لەم یاریانە تێناگەم کە تەزویرچی و ساختەچیەکانی ئەم دونیایە دەیکەن ، گەرەنتیش نادەم بەخۆم کەجارێکی دیکەش قۆڵم نەبڕدرێت. من ماوەیەکی زۆرە بەنیاز بووم وەک هاوڕێی ئازیزم، شەریکم لەو کاسبیە بێتام و بێ نان و بێزارکارەی کەناوی ڕۆمانوسین و چیرۆکنوسی کوردیە، وەک برام ( کاروان کاکە سوور) بکەم. یان جێگە پێی برای نوسەرم (ئازاد حەمە) هەڵگرم، وەک ئەوان لەماڵپەڕی (دەنگەکان) داوای لێبوردن لەهەموو ڕۆژنامە نوس و ئازیزێک بکەم کەداوای دیمانە، یان گوتارم لەسەر مەسەلەیەکی تایبەت لێدەکەن. لەبەر ئەوەی واهەستدەکەم ئەو دیمانە و جۆرە گوتارانە زۆر هیلاکم دەکات و دەشکرێت لەکاتی پێویستدا کاتێک کتێبێکی تازە ، یان هەر پڕۆژەیەکی نوێ هەبێت، دیمانە یان گوتار بنوسرێت، بەڵام ئاوەها بەئیمیلێک وەک هاوپێچ بەسەردا بسەپێنرێت و کاتێکی دیاریکراوت بۆ دابنرێت و لەدوایشدا کەوەڵام نەدەیتەوە زیز بن لێت و شەڕت پێ بفرۆشن.. ئەمە لەوبڕوایەدام کارێکە کاتێکی زۆری دەوێت و زۆریش لەکارە ئەدەبیەکانم دوورم دەخاتەوە. ئەمە جگەلەوەی ئەو کەدوو ڕووداو ، وەهامن لێدەکات لەڕێگەی ئەم نوسینەوە و لەماڵپەڕی دەنگەکانەوە وەک هاوڕێکانم ، منیش داوای لێبوردن لەهەر کەسێک بکەم کەداوای دیمانە و گوتارم لێبکات.
ڕووداوی یەکەم: زۆرخۆشە بۆ گێڕانەوە،بەتایبەت کە هاوڕێی ئازیزم، (هەندرێن) ئمیلێکی بۆکردم و پێیڕاگەیاندم کەڕۆژنامەنوسێکی گەنج، لەئاستێکی باڵای ڕۆشنبیریدا، تەکلیفی ئەوەی لێکردووە، دیمانەیەک لەگەڵ مندا سازبکات. منیش بەپشت بەستن بەتوانا و ئاستی (هەندرێن) وەڵامم بەبەڵێ دایەوە، بەمەرجێک پرسیارەکان ببینم. ڕۆژنامەنوسەکە کەلێرەدا پێویست بەناو هێنانی ناکات، کۆمەڵێک پرسیاری زۆر گرنگی بۆ ناردبووم، گەواهی ئاستێکی ڕۆشنبیری بەتوانا و خوێنەرێکی هەراش بوو. ئەوەی منی خستە گومانەوە، ئەو هەستە سەیرەم بوو بەوەی، بۆچی ئەم پرسیارانە بەمن نامۆ نین!. بۆچی من ئەم پرسیارانە وەک ئەوەی لەوەوبەر لەشوێنێکدا خوێندبێتمەوە وەهایە!، لەکوێ ئەم پرسیارانەم بینیوە. زۆر گەڕام لەنێو ئەرشیفی خۆمدا تاوەکو بەڕێکەوت کەوتم بەسەر تەوەرەیەکی دیمانەیی کە گۆڤاری (ڕامان) ساڵی 2002 ژمارە (74) لەسەر هونەری ڕۆمان لەگەڵ من و بەختیار عەلی و تەهای ئەحمەد ڕەسوڵ و جەمال جەلال غەریبدا سازی دابوو. هەر یەکە و لەژمارەیەکی ڕاماندا هەمان پرسیاریان لێکرابوو، تەوەریەک بوو دەوڵەمەند بوو بەبۆچوونی جیاواز لەسەر ڕۆمانی کوردی. برای ڕۆژنامەنوسی موزەیەف هاتبوو دەقا و دەق پرسیارەکانی گۆڤاری (ڕامان)ی هێنابوو جارێکی دیکە لەساڵی 2008 دا بۆمنی ناردبوو.. کەنامەشم بۆ نووسی پێم گووت ئەمە دزیکردنە لە من و گۆڤاری ڕامان، زیز بوو لێم !!، بێگومان هەندرێنی ئازیز تووشی شۆکێکی گەورە بوو، بەتایبەت کەدەقی پرسیارەکانی ئەو ڕۆژنامەنوسە موزەیەفە و کۆپیەککم لەو دیمانەیەی گۆڤاری ڕامان بەئیمێل بۆنارد، هەندرێن تووشی ڕەشبینیەکی زۆر سەیر بوو لەو نێوەندە بەنێو ڕۆژنامەنووسیە. گەر بەهەڵەدا نەچووبم هەمان پرسیاری ناردبوو بۆ هاوڕێی چیرۆکنوسم (یوسف عیزەدین).. دیارە ئەمەجگەلەپێکەنین نەبێت هیچی دیکە هەڵناگرێت.
ڕووداوی دووهەم: لەم چەند هەفتەیەدا بوو، کەڕۆژنامە نوسێک لەتارانەوە و بەناوی (بەهزاد سنەیی) ئیمێلی بۆناردم و داوای هاریکاری لێکردم لەگۆڤارێکدا کەناوی (ڕاڤە) یە، دیارە زۆر ڕۆژنامە نوسی دیکە ئیملێیان بۆکردووم، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆربەیان ناناسم و ئەوەندە ئیمێلی جۆراوجۆرم بۆدێت، لەکەسی نەناسراوەوە، لەبەرئەوەیە گەر لەوەڵامدانەوە یاوەکو هەر لەنەناسینی زۆریان کەمتەرخەم بم، ئەوە پەیوەندی نیە بەکەسی ئەوانەوە، بەڵکو بەڵکو پەیوەندی هەیە بەو کاتە بەرتەنگەی و لەمەنفا ژیانەی خۆم و پەراوێزی ژیان هەڵبژرادنم..یەکێک لەو کەسە نەناسراوانە پێدەچێت کەچەند جارێک ئیمێلی بۆکردبێتم و داوای دیمانەی لێکردبێتم، بەڵام دەشێت لەبەر ئەو هۆیانەی باسم کردن توانای وەڵامم نەبووبێت، هەرچەندە من ئەو کەسەم بەباشی بیرنایەتەوە. لەسەری ساڵی تازەدا ئەو بەنێو گۆڤاری (ڕاڤە) و بەنێو (بەهزاد سنەیی) لەتارانەوە ئیمێلی بۆکردم وداوای دیمانەی لێکردم، بەڕێکەوت هونەرمەندی تەشکیلی (بەهادین) لەمانهایمەوە هاتبوو بۆ سەردانم و باسی ئەو گۆڤارەی تارانم بۆ کرد، بەهادین ڕای وەهابوو پشتگیری نوسەران و گۆڤارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەرکێکی نەتەوەییە، چونکە ئەوان شەڕێک دەکەن بۆ کولتوری کوردی کەپێویستە پشتگیرییان لێبکرێت. ئەمە جگەلەوەی هاورێیی ئازیزم (توانا ئەمین)ی چیرۆکنوس پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ نوسەرانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا هەیە، مەزندەی ئەوەم کرد لەلایەن ئەوەوەە ئیمیلێمی منیان وەرگرتبێت.. بەهەرحاڵ کاتی خۆمم بۆ تەرخانکرد و دیمانەکەم لەکاتێکی زۆر کورتدا تەواوکرد و پاکنوسم کرد و بۆ گۆڤارەکەم نارد، کەچی دوو رۆژی نەخایاند هەمان ڕۆژنامەنوس (بەهزاد سنەیی) ڕۆژنامە نوسی گۆڤاری (ڕاڤە) ئمیلێکی بۆ ناردووم کەدەقی ئەو نامەیەم لەم گوتارەدا بۆ حوکمی خوێنەر بەجێدەهێڵم، نامەیەکی زۆر ناشرین و سەیرە لەکەسێکەوە کەمن بەهەقەت نازانم ئەم کەسە کێیە! ، ئەمە دەقی نامەی ڕۆژنامە نوسە تەزویرچیەکیە:
سڵاو كاك (ئیسماعیل حهمهئهمین)ی هێژا، هیوادارم شادمان بیت و تهندروستیشت باش بێت، كاكه گیان، من نازانم تۆ چ سوودێك لهوه وهرنهگری كه وهڵامی نامهی من نهدهیتهوه، به ئێمهیڵهكهی دیكهم، نازانم چ سوودێك لهوه وهردهگری كه لهملا و لهولا باس لهوه بكهی كه ڕابهر وازت لێ ناهێنێ، من وازت لێ دههێنم وهكوو ئینسان، بهڵام وهكوو ئهدیب مامهڵهت لهگهڵدا دهكهم، ههر نووسینهكانیشتن بوونهته هۆكار تا نامهت بۆ بنووسم، ئهمه جگه لهوهی تا ئێسته وشهیهكی ناشیرینم بۆت نهنووسیوه، با ئهوهیشت پێ بڵێم كه من به ئێمهیڵی (بێهزاد سنهیی) – ئهم ئێمهیڵهی ئێسته – نامهم بۆ ناردبووی و داوای دیمانهم لێ كردی، قاییل بووی و وهڵامهكانیشت ناردن، بهڵام بۆ ئێمهڵهكهی دیم ههر وهڵامیشت نهدامهوه. ئێستهیش دیمانهكهم له لایه، ئهگهر حهزت كرد بۆیشت دهنێرم… من باكم بهوه نییه كه به برادهرانم دهڵێی ئهمه جنێوم پێ دهدا، بهڵام حهز دهكهم ئهمجاره باسم له لای ههر كهسێك بكهی، وهكوو خۆی بێ، چونكه تۆ نووسهری، نهك شتێكی دی، ئێستهیش بۆ ئهوه نامهم بۆ نووسیوی كه پێت بڵێم: دیمانهكه بڵاوبكهمهوه یان نا؟
به ههرحاڵ، من حهزم دهكرد دیمانهت لهگهڵدا بكهم، ئێستهیش ژێوان نییم، بۆیه ئهم نامهیهم بۆ نووسیی، چونكه گوتم با چاوهنۆڕی بڵاوبوونهوه نهكا به ناوی كهسێك كه نییه…
لهگهڵ ڕێز و خۆشهویستیم
ڕابهر
14ی 1ی 2009
چوار شهممه
کەسی ئاوەها ناناسم و گەر بیەوێت من بکەومە زەلکاوی گوتارۆچکەی زۆرانبازی ، ئەوا تەئکید بە زۆرانبازی من لەئاستێکی دیکەدا دەبێت، بێگومان نابێت هیچ شتێک لەسنووری ئەخلاقی نوسین و کاری ڕۆشنبیری تەجاوز بکات، ئیدی نازانم بۆچی و کێها نێوەندی نەخۆشە کەبەنێو ڕۆژنامەنوسی و شێوازی ئاوەها دەخوڵقێنن، بۆچی هەڕەشە و گوڕەشەم لێدەکرێت بە جنێو پێدان!.
من دەزانم گەندەڵی تەنها لەئاستی دەسەڵاتدا قەتیس نەماوە و بێگومان زۆر بواری دیکەی گرتۆتەوە، بەڵام بەو شێوەیەی لەو ئاستە نزمەدابن کاتی نوسەرێک بدزن و ئیجباری بکەن بەفێڵ و فووت وەڵامی چاوپێکەوتنێک بداتەوە، ئەوە شتێکی زۆر چاوەڕوان نەکراو بوو. بەتایبەت لەنەوەیەک کەزۆر گرەوەی پاشەڕۆژی ئەدەبی و ڕۆشنبیرمان لەسەر بیناکردووە… من دیمانەکە هەر بەناوی گۆڤاری ڕاڤەی وەهمیەوە بڵاو دەکەمەوە و قەیدی نیە باجارێکیش لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێکی وەهمیشدا بێت گفتوگۆبکەین..دەقی نامەکەش بۆ خوێنەری ئازیز بەجێدەهڵێم بۆ ئەوەی وەک من تووشی شۆک بن و توزێکیش بەم تراژیدیایە پێبکەنن.. هەموو ئەمانە واملێدەکات وەک هاوڕێکانم لەڕێگەی ئەم نوسینەوە بڵێم کەتکایە لێم زیز نەبن کەچیتر وەڵامی هیچ دیمانە و گۆڤارێک نادەمەوە…
ئیسماعیل حەمەئەمین
نورنبێرگ 15. Januar 2009