یادت به‌خێر هاوڕێ گیان…..سیروان حه‌مه‌ڕه‌شید
یادت به‌خێر هاوڕێ گیان
سیروان حه‌مه‌ڕه‌شید
دوانیوه‌رۆیه‌کی گه‌رم هه‌ردوو به‌جلی رۆناویه‌وه هه‌ریه‌که‌مان له‌سوچێکی دوکانێکی بچکۆله‌ی رۆنگۆڕی فه‌قیرانه‌ی تێک پرژاودا، که‌چه‌ندتایه کۆنێک و به‌رمیلێ بۆ رۆن وکورسییه‌کی به‌ته‌خته دروست کراوی ده‌ستکردی خۆمان و مه‌کینه‌یه‌کی په‌نچه‌ری چه‌ندکۆنه ئیسپانه‌وده‌رنه‌فیزوگازێک وته‌نه‌که‌یه‌ک نیوه‌بڕاو که زستان دارمان تێیداده‌سوتان بۆ خۆگه‌رم کردێنه‌وه.
چاکم بیره چه‌ندرۆژێک پێش هاتنی نه‌ورۆزبوو، هه‌ریه‌که‌مان به‌بیرێکه‌وه‌چاوانمان له‌ساپیتی دوکانه‌که بریبوو. تائه‌وساته‌ی کاروان هێنامیه‌وه نێو جه‌نجاڵی ساحه‌ی پاسه‌کان، ئه‌وه‌نه‌ی نه‌ماوه بۆ نه‌ورۆز ئه‌زانی؟
ئه‌زانم مه‌به‌ستت چییه
تائستا هیچم نه‌وتووه بۆنه‌ورۆز، تۆ هیچ هۆنراوه‌ت نیه‌بۆی؟
نیمه تایبه‌ت بۆ نه‌ورۆز
به‌ڵام ده‌توانم له‌م چه‌ندرۆژه‌دا، هۆنراوه‌یه‌کی بۆ بنوسم به‌ته‌رزێکی تازه‌و بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌بێ.
سایه‌قێ خۆی کرد به‌ژورداو باسه‌که‌ی پێگۆڕین، مه‌شخوڵیکردین به‌ئیشه‌و‌ه. به‌یانی هه‌روه‌ک رۆژان ده‌ستمان کرده‌وه به‌کارکردن، چێشته‌نگاو چوین بۆ چایخانه‌که‌ی گه‌راجی پاسه‌کان بۆ نان وماست خواردن، ده‌ستم کرد به گیرفانماو کاغه‌زێکم دایه‌ده‌ستی که‌شه‌و هۆنراوه‌که‌ی نه‌ورۆزم تیانوسی بوو. چه‌ند جار خوێندیه‌وه‌وهیچی نه‌وت، زانیم به‌دڵیه‌تی چونکه‌ته‌جروبه‌ی باشم هه‌بوو له‌گه‌ڵی، هه‌مووی چه‌ند کات ژمێرێ ئیشیکردو دوکانی.
جێهشت به‌سه‌رمنداو دیارنه‌ما، بۆبه‌یانی گه‌ڕایه‌وه هه‌رله‌دوره‌وه دیاربوو هه‌واڵێکی پێیه
ووتی ببووره دوێنێ جێم هێشتی
به‌ڵام ئیمشه‌و هه‌رنه‌خه‌وتوم، کردم به‌سوعبه‌ت بۆ ناته‌وێ ئیمرۆش جێم بێڵیت، وه‌ره گوێبگره بزانم به‌دڵته‌ئاوازێکم داناوه بۆ هۆنراوه‌که‌ی دوێنێ هه‌ردوێنێش بۆ ئه‌وه رۆشتمه‌وه. که‌گوێم گرت له‌ئاوازه‌که‌ی سه‌رسامی کردم و زۆر ده‌ستخۆشیم لێکرد، ئێستاش ئه‌وسۆزی ده‌نگه‌و ئه‌و به‌یانیه‌و ئه‌وساته‌خۆشه‌م هه‌رگیز له‌بیرناچێته‌وه
.هه‌زارجار یادت به‌خێر هاوڕێ گیان
*نه‌ورۆزه‌که‌م، ئه‌ی هۆزه‌که
ئه‌ی شاره‌که‌م، نه‌ورۆزه‌که‌م
له‌گشت چیای کوردستانا باگڕهه‌ستێ
تاشه‌وه‌زه‌نگ گڕی نه‌ورۆز ده‌یسوتێنێ
بڵێسه‌ی گڕ چه‌پکه نێرگز
مژده‌ی شادی بۆگه‌ل دێنێ
وائه‌مساڵیش نه‌ورۆز هاتوو شارخامۆشه
گوڵاڵه‌ی سووردیاری ده‌ستی به‌رگ ڕه‌شه
ئه‌رخه‌وانی یاره‌وسه‌یوان
ئێشک گرن بۆ شه‌هیدان
گۆیژه و ئه‌زمه‌ڕ؛
له‌نێوسه‌وزا نوقمی جوانین
زۆرده‌مێکه پاسه‌وانی سلێمانین
ئه‌ی شاره‌که‌م، ئه‌م نه‌ورۆزه
به‌رگی ڕه‌شمان سوورده‌گۆڕین
( له‌ساڵی1987نوسیومه‌وله هه‌مانساڵدا کاروان عوسمان و که‌مال محه‌مه‌د بڵاویان کرده‌وه)