
لۆژیکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئاستی هوشیاری کۆمه‌ڵگا!….تایر حاجی حه‌سه‌ن
لۆژیکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئاستی هوشیاری کۆمه‌ڵگا!
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی ئه‌حزابی کوردی، به‌تایبه‌ت دوو حیزبه سه‌ره‌کیه‌که له هه‌رچ کات زیاتر ڕوی دزێوی خۆی نیشان ده‌دات به‌رانبه‌ر ئه‌و ستراتیژ و په‌یامه‌ی ده‌وره‌ی شاخ هه‌یانبوو بۆ خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان. ئه‌گه‌ر که‌مێ ئاوڕ له ڕابردوو بده‌ینه‌وه، تێده‌گه‌ین سه‌رجه‌م هات و هاوارێک که ئه‌م حیزبانه هه‌یانبوو بۆ ئایندهی ڕزگار بوونی خه‌ڵکی کوردستان له ده‌ستی سیستمی دیکتاتۆر، هه‌روا وه‌ک به‌فری زستانان ڕوو له توانه‌وه‌یه. په‌رچه‌مێک که ئه‌م حیزبانه ده‌یاندا به‌ڕوی خۆیاندا تا وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌رنه‌که‌وێت، وا له‌م مێژوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناوشاریاندا، هه‌رچی دروشم و په‌یامێک ههینابوو بۆ خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان به‌بادا چوو. ڕه‌نگه ئه‌وه تاوانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕوو قایمه خۆی نه‌بێت بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌ته‌نها، بگره به‌شێکی دوو باره‌بونه‌وه‌ی سته‌می سه‌ر چه‌وساوه‌کان، ئاستی لاوازی هوشیاری سیاسی خه‌ڵکی خۆشیه‌تی. چونکه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان دیاره مه‌به‌ستم چینی زه‌حمه‌تکێش و ڕه‌نجده‌ره نه‌ک خه‌ڵکی بازرگان و ئه‌وانه‌ی هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌سه‌ر په‌تێک یاری ده‌که‌ن. خۆئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان وا ڕانههتبایهن له‌سه‌ر بێده‌نگه بوون و هه‌ڵبژاردنی ملکه‌چ بوون به‌رانبه‌ر هه‌ر سته‌مێک لێیان ده‌کرا، ڕه‌نگ بوو ئێستا بارودۆخی ژیانیان به ئاقارێکی دیکه‌دا بڕۆشتایه. ئێستا ڕۆژ نیه له‌ڕێی ڕۆژنامه و سایته‌کانه‌وه هه‌واڵی زۆر دڵته‌زێن و نامۆ نه‌بیستین. ده‌کرێت بڵێین یه‌کێک له‌و هه‌واڵه نامۆیانه بیستنی ئازاد کردنی فڕۆکه‌وان (گارق ڕه‌مه‌زان)ه که‌یه‌کێک بووه له‌و ده‌ره‌جه‌داره پلهبرزانهی ڕژێمی پێشوی به‌عس. خۆ ڕه‌نگه دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق نه‌بوایه(،تائێستاش بێجگه له‌لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی ناو ئه‌و دوو حیزبه، که‌سی دیکه نه‌ی ده‌زانی ئه‌و فڕۆکه‌وانه تاوانباره ده‌ست گیر کراوه). والهم سه‌روده‌مه‌دا سه‌رقاڵی به‌دادگای کردنی سه‌رانی ڕژێمی پێشون(ئه‌گه‌ر چی تائێستا ئه‌و دادگایه ڕویه‌کی کاریکاتۆریانهشی هه‌یه) به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت دادگایه‌که و وا به‌و که‌یسانه‌دا ده‌چێته‌وه، که‌سه‌رانی پێشوی به‌عس ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی عێراق و کوردستان کردویانه. کاره‌ساتی ئه‌نفال کردن و کیمیاباران کردنی خه‌ڵکی گوند نشینی کوردستان و شاری هه‌ڵه‌بجه، بۆخۆی به‌شێک بوون له‌و کارته به‌نرخانه به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستانه‌وه، تا بتوانن له‌کاتی پێویستدا و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان به‌کاری بهێنن. کاتێک گوێبستی هه‌ڵاتن یان دواجار به‌پێی ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی(ئاوێنه) که خودی (تاڵه‌بانی) له پشت( ئازاد) کردنی ئه‌و فڕۆکهوانهوهیه، ده‌کرا به‌پێی ئه‌م ده‌ستوره کارتۆنیه‌ی ئێستای عێراق شاهیدکارێکی زۆر باش بوایه بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی دژی خه‌ڵکی سڤیلی هه‌ڵه‌بجه و زۆرێکی دیکه‌ی گونده‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه.
به‌ڵام خۆئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق و کوردستاندا بڕێک بچونایه‌ته ژێر ده‌رخستنی ڕوی دزێوی خۆیان به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و دڕندایه‌تیه‌ی ڕژێمی پێش‌و، ئه‌وا ڕزگار بوانی دوای ئه‌و کاره‌ساته خوێناویانه ده‌رخه‌ری سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگانه‌ن که سه‌رجه‌م تاوانه‌کان ده‌کرێت به جینۆساید حسابی بۆبکرێت.
به‌هه‌ر حاڵ ئێستا مقۆمقۆی نێو ڕۆژنامه‌کان، به‌تایبه‌ت ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆکان، تا ده‌گات به‌لێدوانی هه‌ندێک که‌سایه‌تی په‌رله‌مانتار، هێشتا خۆیان له‌و سهرسوڕماویهدا ده‌بیننه‌وه، ئاخۆ ده‌بێت که‌سایه‌تیه‌ک به‌پله‌ی (عه‌مید) خاوه‌ن به‌ڵگه چۆن ده‌بێت ئاوا به‌و ئاسانیه ون کرابێت؟ کێ ده‌توانێت بڕوا به درۆیه‌کی ئاوا گه‌وره‌بکات! لێدوانی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم خۆی لێگێل ده‌کات و نائاگای خۆی له‌و ڕوداوه نیشان ده‌دات! ئه‌مه چۆن ده‌سه‌ڵاتێکه؟ ڕۆژانه له شیوه‌ن کردندایه بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیاباران کراوان! له‌کاتێکدا زیندوهکانیان که‌ڕزگاریان بوه له‌و کاره‌ساته‌دا، هێشتا له ژێر چه‌ند نمره‌ی خاڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین؟ ئاخۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه ده‌بێت چ ڕه‌وایه‌تیه‌ک به‌خۆی بدات کاتێک دێت له‌هه‌مو کۆڕوکۆبونهوهکانیاندا باس له داد په‌روه‌ری و سه‌ربه‌ستی یاسا ده‌که‌ن! کامه جۆری یاسایه ئاوا ده‌بێت له‌ژێر پێی سیاسیه‌کانی ئه‌مڕۆی عێراق و کوردستاندا ملکه‌چ بێت. یاسایه‌ک ئه‌مڕۆ هه‌بێت ته‌نها یاسای پێشێل کردنی خواسته‌کانی خه‌ڵکی ئاسایی عێراقه.
کاتێک ده‌سه‌ڵاتداران له‌هه‌رچ پله‌وپایه‌یه‌کدا بن سوێندی یاسای ده‌خۆن، سوێند به‌نیشتمان و خوداکه‌یان ده‌خۆن که هه‌رده‌م ملکه‌چی یاسایه‌کن که هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م سوێند خواردنانه بێجگه له درۆی گه‌وره و شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی مانای ژیان هیچی تر نیه.
ئاخۆ دایک و باوکی ئه‌و گه‌نجانه‌ی کران به‌سوته‌مه‌نی شه‌ڕی به‌رژه‌وند خوازی نێوان ڕقی ئه‌و دوحیزبه چ تاوانێکیان هه‌یه وا بۆ 12 ساڵ ده‌چێت هێشتا له‌خه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی کوڕهکانیاندان! ئاخۆ ئه‌وه ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار نین ئێستا سوێند به‌سه‌ری یه‌کدی ده‌خۆن و( کاک مه‌سعود چی وت مام جه‌لالیش ده‌ڵێت من هه‌ر ئه‌و ڕایه‌م هه‌یه).( ئێمه ته‌واو ڕێک که‌وتوین و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندا تێده‌کۆشین)! ئه‌گه‌ر وایه، تاوانی ئه‌و دایک‌و باوکانه چیه تا ئێستا وه‌ڵامێکیان ناده‌نه‌وه ده‌رباره‌ی چاره‌نوسی کوڕه‌کانیان. تۆ بڵێی ئه‌و وته‌یه‌ی خۆتان ڕاست نه‌بێت کاتێک وتان ئه‌وه تاوانی ئێمه نه‌بوو شه‌ڕی بڕاکوژی تێدا کرا، به‌ڵکو تاوانی خواره‌وه‌ی خۆمان بوو؟ ده‌کرێت ئێستا بڵێین لۆژیکی ئه‌م دوحیزبه به چ جۆرێکه به‌رانبه‌ر خواسته‌کانی خه‌ڵکی. سه‌یر له‌وه‌دایه زۆرجار ده‌سه‌ڵاتداران ڕاستگۆیانه لۆژیکی خۆیان ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام ئاستی هوشیاری کۆمه‌ڵگا به‌ئه‌ندازه‌یه‌که به‌رده‌می خۆی نابینێت. کاتێک په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری سه‌پاندنی فره‌ژنی دا، هه‌رچی مه‌لای کوردستان هه‌بوو له‌خۆشیاندا نه‌یان ده‌زانی چۆن وه‌سفی سه‌رۆکی حکومه‌ت بکه‌ن، ئه‌و مه‌لایانه‌ی بۆ هه‌میشه خۆیان به‌چاوساغی کۆمه‌ڵگا ده‌زانن، هه‌رچی بۆیان کرابێت خزمه‌ت به‌ده‌سه‌ڵات کردویانه، ڕۆژانه خه‌ریکی گێل کردنی کۆمه‌ڵگان، تا ئه‌و ده‌مه‌ی ڕێگرن له‌به‌رده‌م تێکه‌ڵاو کردنی قوتبیانی کور و کچ له قوتابخانه‌کاندا! ئاخۆ ده‌بێت ئێستا هه‌ڵوێستی ئه‌و مه‌لایانه چی بێت بۆ ئازاد کردنی ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ی هه‌ستا به‌کوشتنی 5000 هاوڵاتی بێده‌سه‌ڵات،؟ تۆبڵێی له بڵند گۆی مزگه‌وته‌کانیانه‌وه بێنه وه‌ڵام به‌رانبه‌ر دیاری کردنی چاره‌نوسی ئه‌و فڕۆکه‌وانه، پرسیار بکه‌ن چی لێبه‌سه‌رهات! یان ئه‌وانی ڕابه‌ری گێل کردنی کۆمه‌ڵگا ته‌نها له‌دژایه‌تی کردنی خواسته ئازادی خوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا بڵند گۆکانیان به‌کار ده‌هێنن؟ دیاره خه‌ڵکی کوردستان هێشتا له چوارچێوه‌ی خۆ به‌ڕه‌عیه‌ت بووندا خۆیان ده‌بیننه‌وه، ئه‌وان کاتێک باس دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌کرێت ئه‌م ژیانه‌ی ئێستا بۆچینێک بوه به‌به‌هه‌شت و بۆ چینێکی دی دۆزه‌خ، ده‌کرێت هه‌ر به‌خۆ ئاگا بونه‌وه‌یه‌ک ته‌نها بهلهخهو ڕاپه‌ڕینێک له‌و خه‌وه قوڵه- ده‌کرێت بگه‌ی به‌و ئه‌نجامه‌ی ، ده‌توانرێت گۆڕان له‌م هه‌لومه‌رجه باوه‌ی ژیاندا بکرێت، ته‌نها به‌هه‌ست کردنه به‌ئیراده‌ی خۆت و ئه‌وی وه‌ک خۆت. لێره‌دا داماوی خه‌ڵکی ئێمه له‌و ئاسته‌دایه ڕۆژانه هه‌رچی توانای خۆی هه‌یه ناڕاسته‌خۆ و ڕاسته‌خۆ ده‌خاته‌کار بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی ئه‌و کهلهبچهیهی له‌گه‌ردنی خۆی ناوه. بۆ جارێک ئه‌م خه‌ڵکه زه‌حمه‌تکێشه بتوانێت ئاوڕێک له بوونی خۆی و تواناکانی خۆی بداته‌وه، ئه‌و کات له لۆژیکی ده‌سه‌ڵات تێده‌گات. ئه‌و کات ده‌گات به‌و بڕوایه‌ی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و خۆسه‌پێنه‌کان ته‌نها له ده‌رئه‌نجامی دواکه‌وتوی و بێده‌نگه کردنی خودی کۆمه‌ڵگاوه‌یه. ئاخۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌وره‌ی رابردوو به‌گژ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری به‌عسدا ده‌چوه‌وه هه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه‌ی ئیستا نیه؟ یان بڵیی ئیستا به‌خاتری ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێک بێت ده‌سه‌ڵات له خۆمانه‌و ده‌بێت ته‌حه‌مولی هه‌موو قورساییهکانیشی بکه‌ین. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کورد به‌م لۆژیکه بیر بکاته‌وه، ئه‌وکات ده‌یسه‌پێنیت بۆخۆی هێشتا نه‌ی توانیوه قۆناغی کۆیللهیهتی و ڕه‌عیه‌ت بوون تێپه‌ڕێنیت؟
خۆ ده‌سه‌ڵات داران ڕۆژانه له‌ڕێگای میدیاکانیانه‌وه باس له ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌که‌ن باس له خواستی سه‌ربه‌ستی و داد په‌روه‌ری ده‌که‌ن؟ ئاخۆ خه‌ڵکی کوردستان بڵێی به چ شێوه‌یه‌ک ترسێنرا بن وا ناتوانن به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو ڕهزالهتیهی پێیان ده‌کرێت بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان، تا ڕاستی ووته و په‌یامه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران ببینن! خۆ بینیمان کاتێک خه‌ڵکی بۆ دابین کردنی داخوازیه‌کانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نها لۆژیکێک هه‌یان بوو لۆژیکی به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ و کوشتن بوو. ئه‌وه ڕاستی لۆژیکی ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وایه له‌هه‌رچ زه‌مه‌ن و سه‌رده‌مێکدا بێت، به‌ڵام ته‌نها هێزی ڕێکخراو بوونی خه‌ڵکی سته‌م دیده خۆیه‌تی ده‌توانێت هێزی ده‌سه‌ڵاتداران له‌نێو به‌رێت! واقعێک و لۆژیکێک ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت له‌و کاروکرده‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه، زۆر جێگای شه‌رمه‌زاریه بۆیان، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و فرۆکه‌وانه (ئازاد) کرابێت له‌به‌ر خاتری خاتر داران!!!!!!!! ئاخۆ ئیتر بۆئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌یه وته‌یه‌کی هه‌بێت بۆ باسکردن له ئازادی و سه‌ربه‌ستی و تواناکانی سه‌روه‌ری یاسا؟
تایر حاجی حه‌سه‌ن
13/01/2009
هۆڵه‌ندا