
خوێندنه‌وه…. نه‌زه‌ند به‌گیخانی
Closed
خوێندنه‌وه
پێشکه‌شه به شاعیر و هاوڕێم ئه‌حمه‌دی مه‌لا
نه‌زه‌ند به‌گیخانی
ده‌ق پانتاییه‌کی بزوێنه
قسه ده‌کا
خاڵ و فاریزهکان با‌نگم ده‌که‌ن
بۆ ناو رووبه‌ری گفتوگۆ
مه‌سافه‌ی سپی نێوان وشه‌کان
پرسیارم لێده‌کا
پیت و بڕگه‌کان ئاماژه‌ن
لاپه‌ڕه‌یه‌ک پڕ له جووڵه
مانای لێده‌ڕژێ
فه‌ڕه‌نسا، به‌هاری 2008
له دیوانی "عه‌شق غیابێکه ئیلهام رایدهژهنێ"، چاپخانه‌ی ره‌نج، سلێمانی، 2008
تێبینی: ئه‌م شیعره له گۆڤاری ڕامان، ژماره 135، 5/8/ 2008 دا بڵاوبۆته‌وه.