
دووڕوویی ئیسلامی و عیلمانی کورد
دووڕوویی ئیسلامی و عیلمانی کورد
کاوه ئهمینماوهی ساڵێک زیاتره هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران و تورکیا به به‌رده‌وامی خاکی باشووری کوردستان به تایبه‌تی قه‌ندیل و ده‌وروبه‌ری بۆردومان ده‌که‌ن و زه‌ره‌رو زیانێکی زۆری گیانی و مادییان به گوندنشینه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره گه‌یاندووه، به‌ڵام هیچ وڵات و رێکخراوێکی جیهانی ئه‌و تاوانه مرۆڤایه‌تییه‌یان سه‌رکۆنه نه‌کردووه و ناکه‌ن. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه، کورد به گشتی و به تایبه‌تی ده‌سته‌ڵاتدارنی باشووری کوردستان، جگه له نوزه نوزێکی شه‌رمنانه، هیچ هه‌ڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرایان نه‌بووه. ڕاگه‌یاندنی کوردیش، هه‌ندێک ڕۆژنامه و سایتی ئینته‌رنێتی لێ ده‌رچێت، کاتێک هه‌واڵه‌کان بڵاو ده‌که‌نه‌وه وه‌کو ئه‌وه وایه باسی وڵاتێکی دووره ده‌ستی کوردستان بکه‌ن و وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاواییانه‌ی بناری قه‌ندیل له کۆلۆمبیا بن.
ئه‌وه بوو دوو هه‌فته ده‌چێت ده‌وڵه‌تی سته‌مکاری ئیسرایل که‌وتۆته گیانی فه‌له‌ستینیه‌کان و کورد وته‌نی خاکیان به تورکه بێژاون و جه‌ماوه‌رێکی زۆر له هه‌موو جیهان که‌وتوونه‌ته ڕیسواکردنی سیاسه‌تی ئیسرایل، ئه‌م ڕووداوانه‌ی که له غه‌زه و قه‌ندیل ڕووده‌ده‌ن دوو ڕووی یه‌ک دراون، دوو خاکی داگیرکرا و دوو گه‌لی بنده‌ست که‌وتوونه‌ته به‌ر هێڕشی سێ ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر. ڕۆشنبیرانی کورد ئه‌وانه‌ی که سه‌ر به ده‌سته‌ڵاتن، له‌لایه‌ک که‌توونه‌ته لایه‌نگریکردن له ئیسرایل، به بیانووی ئه‌وه‌ی که حه‌ماس رێکخراوێکی تیرۆریستییه و عه‌ره‌ب دوژمنی کورده، به‌ڵام له‌م لاوه پشی پشی بۆ مالیکی ده‌که‌ن، تورکیا و ئێران ئیدانه ناکه‌ن به‌ڵکو که‌وتوونه‌ته بڕوبیانوو هێنانه‌وه و پیاهه‌ڵدانی ئه‌ردۆغان و ستایشکردنی له پای ئه‌وه‌ی که ته‌له‌فزیۆنی کوردیی بۆ کردوونه‌ته‌وه، له ده‌یان وتار و هه‌واڵی ده‌ستگا حیزبییه‌کانه‌وه ستایشی ئه‌و دوو پیڤه کوردییه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌که‌ن که به کوردی وتویه‌تی"ته‌ره‌ته 6 به خێر بێت"، به‌ڵام له بیریان چووه‌ته‌وه که له‌یلا زانا و هاوڕێکانی له سه‌ر وتنی دوو په‌یڤی کوردیی، ده ساڵ ژیانی خۆیان له زینداندا به‌سه‌ر برد.
ئیسلامییه‌کانی کوردستانیش، هه‌ستی دینیان بۆ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆیان ناجوڵێت و ئیدانه‌ی تورکیا و ئێران ناکه‌ن، تا ئێستا دوو وتاربێژی مزگه‌وتێکی ئه‌و کوردستانه گه‌وره‌یه له وتاری ڕۆژی هه‌ینیدا باسی تاوانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستانیان نه‌کردووه، به‌ڵام که‌وتوونه‌ته لاواندنه‌وه‌ی غه‌زه، ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌وانه مامۆستا عه‌لی قه‌رداخی له گفتووگۆیه‌کدا وتبووی دوای هه‌ڵوێسته‌کانمان له غه‌زه، ئینشائه‌ڵڵا ئاورێک له ئاواره‌کانی قه‌ندیلیش ده‌ده‌ینه‌وه. شاعیرێکی کوردیش که وه‌ختی خۆی، هه‌ڵه‌بجه‌ی به غه‌زه شووبهاندبوو، له شاشه‌ی تیڤێیهکهوه، حاڵی لێ هاتبوو و پشتیوانی له ئیسرایل ده‌کرد و ده‌یگوت:"جا چییه، حه‌ماس خه‌ڵک ده‌نگی پێ داوه یان نه‌داوه، مه‌گه‌ر هیتله‌ریش خه‌ڵک ده‌نگی پێ نه‌دابوو". ئه‌وه‌یه بیرکردنه‌وه‌ی، ئیسلامی و عیلمانی کورد.
ده‌سته‌ڵاتی کوردیی بۆ ختووکه‌دانی تورکیا، ئابڵوقه ده‌خاته سه‌ر قه‌ندیل، به‌ڵام له‌و ڵاوه داوای هه‌ڵگرتنی ئابڵوقه‌ی سه‌ر غه‌زه ده‌کات. تورکیا داوای وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان ئیسرایل و حه‌ماس ده‌کات، به‌ڵام له‌و لاوه کوردستان کاول و وێران ده‌کات و ده‌ستی ئاشتیخوازانه‌ی کورده‌کانی باکوور ناگوشێت و هه‌وڵی شکاندنی ده‌دات. ڕۆشنبیری ئیسلامی کورد هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌ردوغان له‌مه‌ڕ فه‌له‌ستین به‌رز ده‌نرخێنن به‌ڵام به وشه‌یه‌ک باسی تاوانه‌کانی ئه‌ردوغان ناکه‌ن که له کوردستان ده‌یکات. ئه‌مه ئه‌گه‌ر دوو ڕوویی و خۆبه‌که‌مزانی نه‌بێت، ده‌بێت چی بێت؟
باب و باپیرانمان جوانیان وتوه"تا ماڵ وه‌ستابێت، مزگه‌وت حه‌رامه"، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، کورد نابێت بێ هه‌ڵوێست بێت به‌رانبه‌ر هه‌ر تاوانێک که تاونباران دژی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان ده‌یکه‌ن، هه‌ندێک له ئیسلامیه‌کان چاویان کوردستان نابینێت و بازده‌ده‌ن بۆ غه‌زه، هه‌ندێک له عیلمانیه‌کانیش، تاوانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان نابینن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ده‌چن پشتیوانی له داگیرکه‌رێکی دیکه ده‌که‌ن، هاوکێشه‌یه‌کی سه‌یره!. ئه‌گه‌رچی، ده‌مێکه سیمای زۆرێک له‌وانه ده‌رکه‌تووه، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه‌ی له غه‌زه و قه‌ندیل ڕووده‌دات، به‌ته‌واوه‌تی ده‌موچاوه ناشیرین و دووڕووه‌کانی ده‌رخست، مه‌گه‌ر هه‌ر باب و بایرانمان نه‌یانوتووه:"قولی ڕه‌ش و سپی له بواردا ده‌رده‌که‌وێت".
تێبێنی: له ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژنامه)ی، 19/1/2009 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.