
غه‌زه له ژێر ئاگردایه‌و ئیسلامیه‌کانیش له‌سه‌ر ئاگرن!
غه‌زه له ژێر ئاگردایه‌و ئیسلامیه‌کانیش له‌سه‌ر ئاگرن!
هه‌ر چۆنێک باسی بکه‌ین زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکین که ئه‌م دوو هێزه تیرۆریستن(حه‌ماس، ئیسرائیل) پێسشم وایه پێویست به مشتومڕوو گفتووگۆناکات.
وه دڵنیاشم ئه‌م هێڕشانه‌ی ئیسرائیل تیرۆر‌و تیرۆریزم نه‌ک بنه‌بڕ ناکات به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه له ناوچه‌که‌وه له دنیاشدا جارێکی تر به هێزو ئاماده‌ی ده‌کات بۆ ده‌ست وه‌شاندن.
به‌ڵام لهوانهبترازێت ئه‌وه‌یه ڕابه‌رانی تیرۆریزم ئه‌م به‌ڵایه‌یان هیناوه به‌سه‌ر ئه‌م کۆمهڵگیهدا ئه‌وانیش ڕابه‌ری گه‌وره( ئه‌مه‌ریکاو، ئێرانه) بێئه‌وه‌ی خۆیان به ئاشکرا شه‌ڕبکه‌ن شه‌ڕیان هێناوه‌ته ناو گۆڕه‌پانه‌که‌وه خه‌ڵکی بیتاوان ده‌که‌ن به سوته‌مه‌نی ئه‌م شه‌ڕه.
ده‌یان ده‌وله‌تی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تانی تر مشه‌خۆری ئه‌م کێشه‌یه‌ن و نانی ئه‌م ناکۆکیه ده‌خۆن به‌م کێشه‌یه‌وه به‌رده‌وامی به ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ده‌ن به‌شێکیان نۆکه‌ری ئه‌مریکان و به‌شێکیشیان نۆکه‌ری ئێرانن ئه‌گه‌ریش ئه‌م کێشه‌یه‌ی فه‌لستین کۆتایی پێبێت ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌ونیش ده‌که‌ویته ژێر پرسیاره‌وه
محروم ده‌بن له ده‌ستکه‌وته‌کانی.
بۆیه ئه‌وان هه‌رگیز حه‌زناکه‌ن ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ربێت و وه هه‌رگیزیش کار بۆ چاک بونی ناکه‌ن ئه‌وه‌ی باسی ده‌که‌ن به‌س ڕوو بهمیدیایهو هیچی تر.
ئه‌گه‌ر وانییه ئه‌وه شه‌ست(60) ساڵی تێپه‌ڕاند کێشه‌ی فه‌لستین و ئیسرائیل بۆ چاره‌سه‌رناکرێت تۆ بڵێت ئه‌م کێشه‌یه له‌و دیوو سنوری چاره‌سه‌ره‌وه بێت بیگومان نه‌خێر. به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵه‌ته مشه‌خۆرانه بازرگانی به کێشه‌که‌وه ده‌که‌ن و ئه‌مریکاش هه‌میشه له پێناو بهرژهوندیهکانیا ده‌گاته هه‌موو شۆێنێکی دنیا .بۆیه ئه‌م کێشه‌یه هه‌رگیز چاره‌سه‌رنابێت.
هه‌ر ئه‌مریکابوو بۆ شکستی یه‌کیتی سۆڤیه‌ت و ده‌رپه‌ڕاندنی له ئه‌فغانستان ئووسامهی دروست کردوو بره‌وی به تیرۆریزم دا‌و یارمه‌تیانی دا. هه‌ر ئه‌مه‌ریکا بوو سه‌دام حسێنی دروستکرد له‌به‌رامبه‌ر ئیران‌دا، وه خۆشی له‌ناوی برد کاتیک ئیشی پێنه‌ما.
ههرداگیرکاری ئه‌مه‌ریکا بوو له عێراقدا تیرۆریزمی گه‌یانده لووتکه‌و به‌به‌رچاوی کامێراکانه‌وه ئینسانیان له عێراقدا سه‌رده‌بڕی.
چی نه‌ما ئه‌مانه به قوودسیهتی و ئیراده‌ی ئینسانی نه‌که‌ن چی نه‌ما ئه‌مانه به کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی نه‌که‌ن. ئێستاش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تیرۆره گه‌وره‌یه‌ی ئیسرائیل که به خه‌ڵکی سڤیلی غه‌زه‌ی ده‌کات هه‌موو بێده‌نگن و ئاماده‌نین به‌ر به‌م هێڕشوو سته‌م کاریهیی ئیسرائیل بگرن .
ئه‌وه چه‌ندین ڕۆژه له ژیر ئاگردا کاته‌کانیان ده‌گوزه‌رێنن و هه‌زاران که‌سیان کرد به قوربانی خواسته نا ئینسانیکانیان له به‌رامبه‌ریشیدا هه‌م بزوینهوی حامهسی تیرۆریست و ئیسلامی سیاسی و تیرۆریسته‌کانی دنیایی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاگرن ، بۆ تۆڵه خۆیان ئاماده‌ده‌که‌ن بۆ هه‌ر کارێک له‌به‌رامبه‌ر خه‌لکی ئیسرائیل و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا بیکه‌ن. بێگۆدانه هیچ بنه‌مایه‌کی ئینسانی . به‌راستی ئه‌م کۆمه‌لگایه ماندوی ده‌ستی ئه‌م هه‌موو تیرۆره‌یه ئه‌م کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه پیویستی به ئارمی و ئاسایشه پربوه له خۆێن و ته‌حه‌مولی ئه‌م هه‌موو بێحورمهتیهیی نه‌ماوه ،ته‌حه‌مولی ئه‌م هه‌موو شێواندن و ناشیرنیهیی نه‌ماوه.
شه‌ڕوو تیرۆر به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه ئه‌م کۆمه‌ڵگای مرۆڤایهتیهیان بێئومید کردوو.
بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئومێد‌و ئارامی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری بۆ گه‌ڕانه‌وی پێکه‌وه ژیان.
با پیکه‌وه نه‌فره‌ت له شه‌ڕو له تیرۆریزم بکه‌ین.
ئاسۆ گۆران/له‌نده‌ن