كێ ناڵێ یه‌كێ له هۆكاره‌كانی شه‌ڕی غه‌زه ئه‌و پێڵاوه نه‌بێت …..مه‌هدی كاوانی
كێ ناڵێ یه‌كێ له هۆكاره‌كانی شه‌ڕی غه‌زه ئه‌و پێڵاوه نه‌بێت كه له به‌غدا به ده‌بڵیو بۆش كه‌وت
ده‌بێ شه‌ڕی غه‌زه، لێدانی حه‌ماس وبنكه‌یه‌كی تری تیڕۆڕیستی بێت ! یان به‌هێزكردنیانه!ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا بابه‌تێكم له سایته ئه‌لكتڕۆنیه‌كان له ژێر ناونیشانی (ناوبژیوانی ئه‌ردۆگان زیره‌كانه‌یه‌و هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌كه‌ش پێویستی پێیه‌تی به‌ڵام هاوكێشه‌كان، له‌وه گه‌وره‌ترن).
زیندویه‌تی ئه‌و بابه‌ته هه‌ر له ئێستاوه خۆی نیشان ده‌دات. ئیسرایل، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆشیش له گه‌ڵی هه‌تا ئاره‌زوه‌كانی خۆیان له كاوڵ كردنی غه‌زه‌و كوشتن و بریندار كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌له‌ستینیه‌كان تێر نه‌كرد ، شه‌ڕیان رانه‌گرت و بریاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش له مه‌ڕ ڕاگرتنی شه‌ڕو كشانه‌وه و ئه‌و هه‌موو ناره‌زاییه‌ی كۆمه‌ڵی جیهانی ، له لایانه‌وه گوێی پێ نه‌درا. ئێستا كه بابه‌ته‌كه ده‌نوسم(٢٠/١/٢٠٠٩) ، واته پێنج ڕۆژ به‌سه‌ر لوتكه‌ی ناكاوی دۆحه‌و چوار ڕۆژ به سه‌ر ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئیسڕایل كه ٢٢ ڕۆژی خایاند، تێپه‌ڕیوه. پێرێش له سه‌ر داخوازی حوسنی موباره‌ك و چاودێری خۆی و ساركۆزی كۆنگره‌یه‌كی جیهانی كه تیایا سه‌رۆكه‌كانی میسر‌و ئه‌رده‌ن و فه‌له‌ستین و فه‌ره‌نساو ئه‌لمانیاو به‌ریتانیاو زۆرانێكی تر له شه‌رمه‌شیخ به‌سترا، دوینێش سه‌رانی عه‌ره‌ب تا ڕاده‌یه‌ك به یه‌كگرتوویی له كۆنگره‌ی كوێت بۆ چاره‌سه‌ری كارتێكردنی قه‌یڕانی ئابووری جیهانی له سه‌ریان ، لیدوانی خۆیان له سه‌ر هێرشی ئیسڕایل بۆ هه‌رێمی غه‌زه دا ، بریاریشه ئیمڕۆ مه‌ڕاسیمی چوونی ئۆباما بۆ كۆشكی سپی و بوونی یه‌كه‌م پیست ڕه‌ش به ٤٤ ه‌مین سه‌رۆكی ولاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ست پێ بكا‌و له‌وانه‌یه یه‌كێ له لیدوانه هه‌نوكه‌یه‌كانی ، لیدوان بێت له سه‌ر شه‌ڕی هه‌رێمی غه‌زه.
ئه‌و هێرشه‌ی ئیسڕایل كه ٢٢ ڕۆژی خایاند و له كاتی ده‌ست پێكردنی ته‌نیا ٢٦ ڕۆژ مابوو له ده‌سه‌ڵاتی جۆرج ده‌بلیو بۆش و نزیكه‌ی مانگ و نیوێكیش بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌لبژاردنی له ناكاوی ئیسرایل مابوو. ڕاگرتنی شه‌ڕه‌كه‌ش كه‌وته ناو ئه‌جندای ئیستفزازكردنی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و لایه‌نه نێوبژیوانه‌كان وه‌ك حوسنی موباره‌ك و ئه‌ردۆگان و بگره ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئۆباماش، چونكه ئیسڕایل گوێی به‌هیچیان نه‌داو به ڕێكه‌تنێكی دوو قۆڵی له گه‌ڵ جۆرج ده‌بلیو بۆش یه‌كلایه‌نانه شه‌ڕه‌كه‌یان ڕاگرت و ناویشیان لێ نا توانای حه‌ماسمان به ته‌واوه‌تی له ناو بردووه‌و بۆ له‌مه‌و دواش سنوره ئاویه‌كان به ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك ده‌پارێزن كه پشكنین له گه‌ڵ كه‌شتی گه‌لیه جیهانیه‌كان بكرێت تاوه‌كو چه‌ك نه‌گاته حه‌ماس.
به مه‌زنده‌ی من ئیسڕایل ئه‌و شه‌ڕه‌ی هه‌لنه‌ده‌گیرساند ئه‌گه‌ر بهاتبایه گلۆپی سه‌وزی بۆشی پێوه نه‌بوایه. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی كه پێویسته بكرێ ، له به‌ر چی جۆرج ده‌بلیو بۆش ڕێك له‌و كاته كه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌و گلۆپه‌ی بۆ ئیسڕایلیه‌كان پێ كرد، نه‌ده‌بوایه ماوه‌یه‌كی زۆر یان له كاتی پڕۆپاگه‌نده هه‌لبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوایه، یان نه‌ده‌بوایه مادامه‌كینێ ئه‌و ماوه كه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ماوه‌ته‌وه خۆی له ئۆ قره‌ی شه‌ڕی وه‌ها نه‌دابایه‌و ته‌نگژیه‌كانی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسڕایلی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئۆبامای هه‌لگرتبایه.
با نه‌ختێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه واته بۆ ئه‌و هه‌شت ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆش. له سه‌ر مه‌له‌فی ئیسڕایل و فه‌له‌ستینیه‌كان. جۆرج ده‌بلیو بۆش زۆر به چڕی خۆی دابووه پاڵ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین و له هه‌موو موناسه‌به‌ته‌كانیش ئه‌وه‌ی دووپات ده‌كرده‌وه كه ده‌بێ ده‌وله‌تێكی فه‌له‌ستینی دابمه‌زرێ و تامه‌زرۆی ئه‌وه‌یه كه تاوه‌كو له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه كێشه‌ی ئیسڕایل و فه‌له‌ستینیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات . لێره‌وه ئایا ئه‌و شه‌ڕه مراندنی ئه‌و بانگێشانه‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش ناگه‌یه‌نێ؟ یان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه زه‌مینه‌ی دروست بوونی ده‌وله‌تی فه‌له‌ستینی كه خۆی بانگێشه‌ی بۆ كردبوو، به ده‌ستی خۆی بیمرێنێ؟
با بێینه‌وه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئێستای ئه‌مه‌ریكاو بانگێشه‌كانی ئۆباما له مه‌ڕ شه‌ڕو ئاشتی كه پێیه‌وه گه‌یێندرایه كۆشكی سپی.
هۆكاره هه‌ره‌سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كه یه‌كه‌م پێست ڕه‌شی ئه‌مه‌ریكی بگاته كۆشكی سپی بۆ ئه‌وه بوو كه ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای سه‌رده‌می بۆش به شه‌ڕ دۆڕاندویه‌تی ، ئۆباما به ئاشتی پڕی بكاته‌وه، جگه له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یڕانه داراییه هه‌ره سه‌خته‌ی جیهانی كه كارتێكردنه خراپه‌كانی به سه‌ر ئه‌مه‌ریكا گه‌لێ له وڵاتانی تر زیاتره و بانگێشه‌كانی ئۆباماش هه‌ر وه‌ها بوو.كه‌واته ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئیسڕایل له‌و ئان و ساتانه‌دا، ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكاو ده‌ره‌وه‌ی ویسته‌كانی ئۆبامه . به مه‌زنده‌ی خۆم ئه‌وه‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش كردی به‌شه‌هه‌ره‌زۆره‌كه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌ی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه له به‌رده‌م ئه‌جندای ئاشتیانه‌ی ئۆباما و به‌هێزكردنی هێزه‌كانی قاعیده‌و تیڕۆڕیستی ناوچه‌كه‌یه تاوه‌كینێ زۆر له ڕێگاكان له به‌رده‌می ئۆباما دابخرێ و به دوایه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی شكست بهێنێ و له خولی داهتوو دووباره هه‌ڵنه‌بژێردرێته‌وه.
هۆاكاری تریش هه‌یه كه تۆڵه‌ی ئه‌و پێڵاوه‌ی له عیڕاق پێی كه‌وت له فه‌له‌ستینیه‌كان بكاته‌وه.
بۆ ئیسڕایلیش له لایه‌كه‌وه ڕه‌نگه لایه‌نه به‌شدار بووه‌كان هه‌ر یه‌كه‌و به‌لای خۆیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بووبێت كه زۆرترین ده‌نگی ناخبی ئیسڕایلی بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن و نه‌یه‌ڵن ناته‌نیاهۆ بباته‌وه ، له لایه‌كی تریش بیانویستبایه شكستی لوبنان به غه‌زه پڕ بكه‌نه‌وه به‌وه‌ی كه ئه‌لقه‌ی حه‌ماس له هی حیزبولله ئاسانتر بێت.
ئه‌مه‌ریكا به بانگێشه‌ی له ناو بردنی قاعیده‌و توندره‌وی ئاینی و به دیموكراتیزه‌كردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاته ناوچه‌كه‌و شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عیڕاقیشی كرد، كه‌چی له سه‌ر ئه‌رزی واقیع قاعیده به‌هێزتر بوو و هه‌ردوو شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عیڕاقیش به شكه‌ست بۆیان كه‌وته‌وه‌و ئێرانیش به هۆیه‌وه بووه هێزیكی به‌هێز. له شوێن پیاده‌كردنی دیموكراتیش ته‌نگژه وئاڵۆزی زیادی كردووه.
ئیسڕایل له شه‌ڕی ٢٠٠٦ ژێر خانی ئابووری لوبنانی به ته‌واوه‌تی هاڕی و هیچی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌هێشت و له به‌رده‌م حیزبولله‌ش خۆی پێ ڕانه‌گیرا . ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه شی بكه‌ینه‌وه ، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی كه ئیسڕایل كه‌رسته‌كانی دیموكراتی له لوبنان هاڕی و حیزبولله‌شی واته ئێران و سوریای له ناوچه‌كه به‌هێز كرد. پێش هه‌لگیرساندنی شه‌ڕه‌كه هێزه‌كانی داكۆكی كه‌ر له دیموكراتیه‌تو بنیاتنانی شارستانی ڕۆژ به‌ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندن دابوون و زیاتر گوشاریان ده‌خسته سه‌ر حیزبولله‌و سوریا ، كه‌چی دوا به دوای شه‌ڕه‌كه دیارده‌كان ڕێكاو ڕێك خۆیان پێچه‌وانه كرده‌وه . حیزبولله پێیه‌وه بووه زۆر شت له لوبنان و سوریاش جگه له‌وه‌ی كێشه‌ی دادگایی كردنی ڕه‌فیق حه‌ریری تاڕاده‌یه‌ك له سه‌ری مرێندرا، له لایه‌كی تریشه‌وه خسترایه ناو چاره‌سه‌ری گفتوگۆكانی ناوچه‌كه وه‌ك یه‌كێ له سه‌رپه‌رشتكارانی ئاشته‌وایی ناوچه‌كه.
له سه‌ر مه‌له‌فی ئیسرایل و فه‌له‌ستین له سه‌رده‌می یاسر عه‌ره‌فات به‌و مانایه‌ی كه ئه‌و زاته و فه‌تح ، خرابوونه ناو ئه‌جندای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرایل كه‌چی له باره‌گای خۆی تا مردنی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسڕایل گه‌مارۆ درابوو، هه‌تا مردنه‌كه‌شی گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرا كه ده‌رمانخوارد كرابووبێ. له ڕێگه‌یه‌وه تا بڵێیت حه‌ماسیان له ته‌واوی فه‌له‌ستین به‌هێز كرد‌و پێشیه‌وه هه‌م هه‌لبژاردنیان به سه‌ر فه‌تح و مه‌حمود عه‌باس برده‌وه هه‌م له غه‌زه‌ش ده‌ریان كردن و یه‌كلایه‌نه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له هه‌رێمه‌كه چه‌سپاندو له‌و زنجیره شه‌ڕه ٢٢ رۆژه‌ی ئه‌و جاره‌شیان نه‌ك ڕێژه‌ی به جه‌ماوه‌ری بوونی حه‌ماسیان گه‌یانده ناو هه‌موو ماڵێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌لكو له قاعیده‌و ئیتریشیان به‌هێزتر كرد‌و له ڕێگه‌یه‌وه ده‌ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕێكخراوی فه‌تح و ئه‌بو مازنیان نابووت كرد.
كه‌واته ئه‌و كار‌و كاردانه‌وانه‌ی له ناوچه‌كه ڕووده‌ده‌ن به هه‌ردوو سه‌ریانه‌وه هیزه‌كانی توندڕه‌وی ئیسرایلی و عه‌ره‌بی له سه‌ر حیسابی به‌رقه‌راركردنی دیموكراتیه‌ت له ناوچه‌كه گه‌شه‌یان كردووه . به مه‌زنده‌ی من پاش شه‌ڕی غه‌زه به ناچاری ئه‌جندای حه‌ماس له سه‌ر كیشه‌ی نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین ده‌چێته پێشه‌وه‌و سوریا‌و ئێرانیش جگه له‌وه‌ی له پشتیانن ، ئه‌جندای خۆشیان پێیه‌وه له ناوچه‌كه ده‌به‌نه‌پێشه‌وه و له‌و نێوه‌نده‌دا به ناچاری زۆر له وڵاته عه‌ره‌بیه موعته‌دیله‌كانیش ده‌بێ به ئه‌جندای ئه‌وان به‌ڕێوه بڕۆن . له سه‌ره‌كه‌ی تر پێ ده‌چی ئه‌و جاره‌ی ناخبی ئیسڕایلی ده‌نگ بۆ ناتانیاهۆ بدات واته ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره توندڕه‌ووی ئیسڕایلی. هه‌ر له ئیستاوه ناته‌نیاهۆ بانگێشه‌ی ئه‌وه ده‌دات كه ئیسرایل مه‌هامه‌كانی خۆی له شه‌ڕ نه‌پێكاو ده‌بوایه درێژه‌ی به شه‌ڕی دابایه‌و ناخبی ئیسڕایلیش هه‌ر دوا به‌دوای ڕاگرتنی شه‌ڕ له نوێترین ئیستفتا ده‌نگه‌كانی كه بۆ لیكۆد ده‌چن به پێش كه‌دیمه واته سیڤی لیڤنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان و یه‌هود ئۆلمه‌رتی سه‌رۆكی لابراوی حكومه‌ت كه‌وتووه . ڕاسته پارتی كاری ئیسڕایلی له به‌ر یه‌هود به‌ڕاك به‌و حیسابه‌ی كه ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كردو ژێرخانی حه‌ماسی له بنه‌وه هه‌ڵته‌كاندووه توانیویه‌تی ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارته له ٨٪ بۆ ١٤ ٪ به‌رز كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگه كه‌مه به‌شی ئه‌وه ناكات كه حوكمی ئیسڕایل وه‌ربگرن . نازانیین ڕووداوه‌كان تا سێ هه‌فته‌ی تر به كوی ده‌گه‌ن ئایا ناته‌نیاهۆ به‌سه‌رده‌كه‌وی یان نا . هه‌لبه‌ته چاره‌سه‌ری ئاشتیانه پاش ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرایل تا ماوه‌یه‌كی زۆر دوور ده‌كه‌وێته‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر سیڤی لیڤنی یان یه‌هود ئۆلمه‌رت یان یه‌هود باراكیبش بیبه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناته‌نیاهۆش به‌سه‌ر كه‌وت ئه‌وا دووركه‌وتنه‌وه‌كه گه‌لێ زۆرتریش ده‌بێ.
له سه‌ره‌كه‌ی تریش٨٠٪ی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی به وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانیشیانه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك جگه له حكومه‌ته‌كانیان ، ئه‌وانی تر هه‌ر هه‌مووانیان وتاف لیدانیان بۆ حه‌ماس و ئه‌و خۆ ڕاگرتنه قاره‌مانانه‌یه‌تی كه به‌و ئیمكانیه‌ته هه‌ره كه‌مه‌یان له به‌رده‌م به‌هێز ترین ده‌وله‌ت و به‌كار هێنانی نوێترین چه‌كی سه‌رده‌م بوونه‌ته‌وه و له ڕێگه‌یه‌وه بمانه‌وی نه‌مانه‌وێ ئه‌جندای حه‌ماس تا ڕاده‌یه‌ك خۆی به‌سه‌ر كێشه‌ی فه‌له‌ستین فه‌ڕز ده‌كات و هه‌ڵبه‌ته ئامۆژگاریه‌كانی ئیران و سوریاش بۆیان چۆنی لێك ده‌یته‌وه له ئاڵۆزكردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ده‌ست گرتن به سه‌ر پلاپیتكه‌ی چه‌ك به‌ولاوه هیچی تر ناگه‌یه‌نێ. ئاگریش به ئاگر زیاتر گڕ ده‌سه‌نێ . نه‌ته‌نیاهۆ پێش شه‌ڕه‌كه هه‌ر چاوی سۆر ده‌كرده‌وه و ده‌یگۆت خه‌تای ده‌سه‌ڵاتی ئیسڕایله حه‌ماس ناكوتێته‌وه، كه كوتراش ئێستا ده‌ڵێ به‌جوانی نه‌كوتراوه‌ته‌وه، واته ئه‌گه‌ر ناخبی ئیسرایلی ده‌نگم بۆ بدات ئاتارو پاتاریان له سه‌ر یه‌ك ناهێڵین و له سه‌ره‌كه‌ی تریش حه‌ماسو ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیانن ده‌ڵێن و ده‌ڵێنه‌وه ئیسرایل له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه‌و ده‌بێ نه‌مێنێ . كه‌واته حالی حازر ئه‌جندای ئاڵۆزی و شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه له ئه‌جندای ئاشتی له‌پێشتره. جا نازانین ئۆباما عه‌سای سحری به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت و باره‌كه به شێوه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕی له لایه‌كه‌وه ئه‌و زه‌مینه‌یه له ناو دڵ‌و ده‌رونی ناخبی ئیسرایلی بخولقێنێ كه ده‌نگ بۆ نه‌ته‌نیاهۆ نه‌ده‌ن و له لایه‌كی تریشه‌وه وا له وڵاتانی عه‌ره‌ب وناخبی فه‌له‌ستینی بكات كه زیاتر خۆیان بده‌نه پاڵ فه‌تح و مه‌حمود عه‌باسه‌وه.
بۆیه له شوین خۆیه‌تی ئه‌وه بڵێین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌شت ساڵه‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش و ئیسڕایلیش له گه‌ڵی له ڕێگای سیاسه‌ته چه‌وت و ناواقیعیه‌كانیان له لایه‌كه‌وه ئه‌و زه‌مینه‌یان به ته‌واوه‌تی ره‌خساند كه قاعیده‌و توندره‌وی ئاینی و ئێران پێی به‌هێز بوون ، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و زه‌مینه‌یان هێنایه پێشه‌وه كه ڕووداوه‌كانی ئاینده به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره بڕۆن كه له ڕێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری چین‌و هه‌ستانه‌وه‌ی ڕووسی، ئه‌مه‌ریكا كۆنتڕۆلی تاكجه‌مسه‌ری جیهانیش له ده‌ست بدات و ئه‌و قه‌یرانه سه‌خته ئابووریه‌ش زۆر له هۆكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیاده‌كردنی سیاسه‌ته سه‌قه‌تانه‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش.
به‌ڵێ ئه‌مه‌ریكای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆش به ئیسرایل لوبنان و هه‌رێمی غه‌زه‌ی هاڕی و ئاتارو پاتاری به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌هێشت و ده‌شیه‌وێت به ئه‌ردۆگان و ساركۆزی و حوسنی موباره‌ك تیمارسازی بۆ بكه‌ن و بۆ سه‌رله‌نوی بنیاتنانه‌وه‌ی شوێنه وێرانكراوه‌كانیش به وڵاتانی كه‌نداو وئه‌وروپاو ئی تر بكات و گێچه‌لی قوربانیه‌كان و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی و بۆڵه‌بۆڵی عه‌ره‌به‌كان و وڵاتانی ئیسلامیش بۆ ئۆباما به‌جێ بێڵێ. ئه‌گه‌ر ئۆباماش نه‌توانی ڕێگا چاره‌سه‌ری بۆ بدوزێته‌وه كه له گه‌ڵ هاوكێشه‌جیهانیه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكی كۆك بێت، ئه‌وه ناڵێن خه‌تای ئێمه بوو، ئێمه بوویین ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌مان له‌پێشی دانا، به‌لكو بانگێشه‌ی وه‌ها ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌سه‌ڵاتێكی بێتوانایه و ده‌بێ ناخبی ئه‌مه‌ریكی له خولی داهاتوو هه‌ڵی نه‌بژێرنه‌وه. .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به پۆزه‌تیڤ له‌و وه‌رچه‌رخانه شه‌ڕه خه‌ملێندرا وه‌ك عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن) لم الشمل الێفوف العربیه بوو. ڕاسته عه‌ره‌به‌كان به نایه‌كگرتوویی ڕووبه‌ڕووی باره‌كه بوونه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌یان به ئه‌جندای لایه‌نه‌كه‌ی خۆیه‌وه كار‌و كاردانه‌وه‌ی ده‌كرد. واته لایه‌نی ئیرانی و سووری به خالید مشعه‌لی حه‌ماسیش له دۆحه كۆبوونه‌وه ،میسر‌و ئه‌رده‌ن و مه‌حمود عه‌باسیش له گه‌ڵیان به‌و ناوه‌ی كه لایه‌نه موعته‌دیله‌كه پێك ده‌هێنن و ئه‌وروپاو ئیدیش ده‌یان خوێننه‌وه له شه‌رمه‌شێخ كۆبوونه‌وه. به‌ڵام تا زۆر ڕاده و له ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌رۆكی سعودی له كۆنگره‌ی كوێت ئه‌و له‌م و شه‌مله كرا و خاڵی شاراوه‌ش هێشتا ڕانه‌گه‌یاندراوه. به‌ڵام پۆزه‌تیڤه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه خۆی له‌وه‌و ده‌بینیته‌وه كه سعودیه یه‌ك ملیار دۆلار‌و قه‌ته‌ریش له لوتكه‌ی دۆحه ٢٥٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی فه‌له‌ستین پێشكه‌ش كرد‌و هه‌ریه‌كه‌و له وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامیش هه‌ر یه‌كه‌و به توانای خۆی یان ده‌ستلێبوونه‌وه‌ی مه‌بله‌غه‌ك پاره بۆ ئه‌و بنیاتنانه‌وه پێشكه‌ش به دامه‌زراوه مالیه فه‌له‌ستینیه‌كان یان نێوه‌ندیتر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌كه‌ن و ئه‌وروپاو وڵاتانی تریش خۆیان له‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه ناپاریزن، كه‌چی له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی به سه‌ر هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵ كوژیه‌كوردیه‌كان كه‌س به حانه‌كیش لێیان نه‌هاته پێشه‌وه‌و له شێنه‌یش كه وه‌زعی ده‌سه‌ڵاتی كورد له به‌ر نه‌وت باشه، حكومه‌تی كوردی خۆی له‌باره‌كه گێڵ كردووه وه‌ك هیچ له گۆڕێ نه‌بێ یان بڵێن شته‌كه كۆن بووه‌و به‌سه‌ر چووه. یه‌كی له كاره پۆزه‌تیڤه‌كانی تریان بڕیاردان بۆ گواستنه‌وه‌ی زۆر له پاره‌كانیان له وه‌به‌رهینانی جیهانی بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنانی عه‌ره‌بی ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ته چاكبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان سوریا‌و سعودیه ، میسر‌و قه‌ته‌ریش له كاره پۆزه‌تیڤه‌كان بوون . ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه كه هه‌میشه جێگای ناره‌زایی شه‌قامی عه‌ره‌بیه ،ئایا بڕیار گه‌ڵی وه‌ها دراوه كه‌چیتر وه‌ها له ئیسرایل قبوڵ نه‌كری كه به‌ئاره‌زووی خۆی فه‌له‌ستینیه‌كان و لوبنان و ئی تر بكوتێته‌وه له ژێر هه‌ر په‌رده‌یه‌كی ناولێنانه‌وه، دیاره له‌و ڕوه‌وه ڕاگرتنی په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی وئیسرایل و كێشانه‌وه‌ی سه‌فاره‌ته‌كانیان و شتی تریش ده‌گرێته‌وه . به ئاشكه‌را لێدوانی له سه‌ر نه‌كراوه به‌ڵام لێدوانه‌كان به مه‌زنده‌ی من ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه له‌لایه‌كه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌ڵاتی ئۆباما بكه‌ن و به سه‌ر زه‌مه‌نه‌كاندا باز نه‌ده‌ن ئینجا پاشان كاردانه‌وه‌ی له‌و بابه‌تانه بكه‌ن جا نازانین ئه‌و په‌ڕه‌گرتنه نوێیانه ، چه‌ندیان ده‌چێته بواری كرداری.مه‌هدی كاوانی/٢٠/١/٢٠٠٩
mahdikawani@yahoo.co.uk