
سه‌ر لێشێواوی ناسیونالیزمی كورد و بێ ئاسۆیی سیاسی حیزبه‌كانی….حه‌سه‌ن معارفی پوور
سه‌ر لێشێواوی ناسیونالیزمی كورد و بێ ئاسۆیی سیاسی حیزبه‌كانی
حه‌سه‌ن معارفی پوور
چاوخشاندنێك به بارودۆخی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران(بالی موسته‌فا هیجری) له حه‌ره‌كه‌تێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، پێكهێنانی لقی (یه‌كیه‌تی زانایانی كوردستان)ی راگه‌یاند. حیزبی دیموكرات به‌و حه‌ره‌كه‌ته، بێ ئاسۆیی سیاسی وناوه‌رۆكی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆی زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه سه‌لماند.
شایانی ئاماژه پێدانه، كه سه‌ر لێشێواوی وبێ ئاسۆی سیاسی ، ته‌نیا تایبه‌ت به‌و حیزبه نیه و زۆربه‌ی ره‌وته ناسیۆنالیسته‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه. بریارێكی به‌و شێوه‌یه له لایه‌ن حیزبێك به پێشینه‌ی ٦٠ سال خه‌باته‌وه، پێش هه‌موو شتێك له شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و حیزبه وباقی حیزبههاو بیچمه‌كانی له گرتنه پێشی سیاسه‌تێكی گونجاو و شیاو له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی رابردوویان و شكستی سیاسه‌ته‌كانی ئا‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا له هه‌لومه‌رجی هه‌نووكه‌ییدا سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
كاتێك ئه‌و حیزبه له قۆناغی پاش شۆرشی سالی ١٣٥٧ی هه‌تاوی، سیاسه‌تی سازشكاری و مدارا كردنی له گه‌ڵ رژیمی دڕنده و كۆنه په‌رستی كۆماری ئیسلامی ده‌ستپێكرد و ته‌واو هه‌وله‌كانی خۆی بۆ به ده‌سه‌لات گه‌یاندنی بۆرژوازی دواكه‌وتوی كورد له یه‌كێك له ناوچه‌كانی ئێران ته‌رخان كردبوو، نه ته‌نیا هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌لكوو دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش به هۆی هه‌لوێستی ره‌گه‌زپه‌رست و شۆڤینیستیهكهشی، سه‌ره‌رای به ئه‌ندامبوونی له (شۆرای میللی مقاومه‌تی موجاهیدینی خه‌لق) دان، هێشتا له ئاستی سه‌راسه‌ری ئێران‌دا نه‌یتوانی رهولێكی به‌رچاو بگێڕێت.
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له هه‌ر سه‌رده‌م و هه‌لومه‌رجێكدا كه بۆی رهخساوبێت بۆ وتووێژ له گه‌ل كۆماری ئیسلامی له پێناو وه‌رگرتنی ماف و شتێكی تایبه‌تدا (هه‌ر چه‌ند ره‌نگه ئه‌و مافه تایبه‌تیه زۆر به‌رته‌سك و سنوورداریش بووبێت) ئه‌و په‌ری ئاماده‌بوونی خۆی نیشان داوه.
به دوور له چاوی جه‌ماوه‌ر و به شێوه‌ی شاراوه، هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌تێكی بۆ هاتبێته پێشه‌وه له گه‌ل رژیم دا وتوێژی كردوه و هه‌ر له ئاكامی ئه‌و وتوێژه شاراوانهیهدا بوو كه چه‌ند كه‌س له رێبه‌رانی سه‌ره‌كی خۆی له ده‌ستداوه. سه‌ره‌رای ته‌واوی ئه‌وخالانه، ئێستاشی له گه‌لدا بێ، به رژیمی دڕنده و كۆنه‌پارێزی كۆماری ئیسلامی خۆش باوه‌ره، كه له‌وانه‌یه گۆرانكاری و چاكسازی له سیستمی دیكتاتۆری و رژیمی ده‌به‌نگی سه‌رمایه بێته ئاراوه
ئه‌و ره‌وته له سه‌رده‌می رێفورم(چاكسازیه‌كان) ی حكومه‌ت كه به"دووهه‌م گهلاوێژیهكان" ناسراوبوون، له سه‌ر فراكسیۆنی كورده‌كانی مه‌جلیسی رژیم سه‌رمایه گوزاری كرد، و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌كی زۆر به چاكسازی دووهه‌م گهلاوێژیهكان خۆش باوه‌ڕی نیشان دا و داكۆكی و به‌رگری لێ‌كرد. پاش هێرشی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حیزبه ناسیۆنالیزمه‌كانی كوردستانی عێراق، به شێوه‌ی ره‌سمی ئامریكایی بوونی خۆی ده‌رخست و به‌رگری له سیاسه‌تی ئیمپریالیزمی نێیوكانهكانی ئا‌مریكا كرد.چه‌ندین نووسراوه و نامیلكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حیزبه، له رۆژنامه‌ی كوردستان، كه له لایه‌ن ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه و هه‌ر وه‌ها له لێدوانه‌كانیاندا له رێگه‌ی تهلهویزێونی "تیشك"وه به شێوه‌ی جۆراوجۆر داكۆكی له هێرشی ده‌ره‌كی وه‌ك رێگای رزگاری خه‌لكی ئێران له ژێر ده‌سه‌لاتدارێتی رژیمی كۆماری ئیسلامی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئازادی و دیموكراسی به‌ر چاو ده‌كه‌وێ.
بانگه‌شه و پروپاگه‌نده‌ی به‌ربڵاو كه له لایه‌ن ئه‌و ره‌وته‌وه بۆ داكۆكی له هێرشی ده‌ره‌كی رێكخرابوو، ناوه‌ڕۆكی سیاسه‌تی دژ به مرۆڤانه‌ی ئه‌و حیزبه بۆ خه‌لكی ئێران به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی روون كرده‌وه. ئه‌و بانگه‌شانه له سه‌ره‌تای هێرشی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق به راده‌یه‌ك به‌ربڵاو بوو كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌لكی ناوچه‌كانی باكوری كوردستانی ئێران كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و پروپاگه‌ندانه و چاوه‌روانی هێرشی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران بوون و خودی ئه‌و حیزبه بۆ هێرشی ده‌ره‌كی سات ژمێری ده‌كرد، روانگه‌ی ئه‌و حیزبه بۆ رزگاری خه‌لكی ئێران، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی تانكه‌كانی ئامریكایه و دیموكراسیش له لووله‌ی چه‌كی سه‌ربازانی ئامریكاوه دێته ده‌رێ. پاش ئابڕوچوونی سیاسه‌ته‌كانی ئا‌مریكا له ناوچه‌كه و شكستی سه‌رشۆرانه‌ی سیاسه‌تی "نێئوكان"ه‌كانی ئه‌و وڵاته له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و گرفتاربوونی ئا‌مریكا له زه‌لكاوی عێراق و هه‌روه‌ها شێوهگۆرینی سیاسه‌ته‌كانی ئا‌مریكا به ئامانجی چاكسازی و گۆرانكاری له رژیمی كۆماری ئیسلامی، گۆرینی هه‌لوێستی حیزبه‌كانی لایه‌نگری ئا‌مریكا وه‌كوو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران زۆر به ئاسایی دێته ئه‌ژمار، به‌لام ئه‌وه‌یكه چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، ئه‌وه‌یه حیزبێك كه خاوه‌نی چه‌ندین ساڵ خه‌باته و ساڵانێكی دوور و درێژ ئیدعای سێكۆلاریزمی كردووه، به گۆڕینی ههلوێستك به‌و ڕاده‌یه كۆنهپرستانه، سه‌رنجی رای گشتی، له راست و چه‌په‌وه بۆ لای خۆی راكێشاوه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه كه له دێره‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، چه‌ندین جار ئه‌و ره‌وته ئامانجه‌كانی خۆی گۆریوه، به‌ڵام هیچ كاتێك به‌م ڕاده‌یه وه‌رچه‌رخانی سیاسی نه‌بووه. شیاوی ئاماژه پێدانه، كه سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه، بۆ پاساوهێنانه‌وه بۆ كرده‌وه‌كانی خۆی، رایگه‌یاندوه كه ئیسلامی سیاسی روانگه‌ی ئه‌وان له گه‌ڵ ئیسلامی ئێستا جیاوازه و ئه‌و ئیسلامه ته‌نیا په‌یوه‌ندیه‌كی مه‌عنه‌وی له نێوان مرۆڤ و خودا له خۆ ده‌گرێت.
سه‌ره‌ڕای لێدوانه ساویلكهیهكان،بۆ په‌رده‌پۆشی و پاساو سازكردن بۆ ئه‌و سیاسه‌ته كۆنه په‌رست و دواكهوتوهی ئه‌و حیزبه، ناوه‌رۆكی ئیسلام بۆ هه‌ر تاكه كه‌سێك روون وئاشكرایه، و پێشكهوترین شێوازه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له سیستمی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی و دواكه‌وتووترین بنه‌ره‌ت خوازه(فه‌نده مێتال)ه‌كان وه‌كوو ئه‌لقاعیده و رێبازی قورعان و سه‌له‌فیه‌كان له كوردستانی ئێران دا ده‌بینرێ.
له چه‌ند قۆناغێكدا كه ئه‌و حیزبه وه‌ك حیزبێكی سێكۆلار خۆی به كۆمه‌لگا ده‌ناساند، و هێشتا باڵه ئیسلامیه‌كه‌ی پێكنه‌هێنابوو، به‌رنامه ڕادێویهكهی خۆی، به خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورعان ده‌ست پێده‌كرد، و ته‌بلیغات و پروپاگه‌نده بێ ناوه‌رۆكه‌كانی خۆی له دژی كۆمه‌ڵه (رێكخراوی حیزبی كمونیست) له كوردستانی ئێران وه‌رێخستبوو، به هۆی ئه‌وه‌یكه كۆمه‌ڵه پێشكه‌وتووترین ره‌وت و لایه‌نی سیاسی كوردستانی ئێران و له هه‌مان كاتدا، خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به هێزی جه‌ماوه‌ریش بووه، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا واتا سه‌رده‌می "سێكۆلار"بوونی، ناوه‌رۆكێكی ته‌واو كۆنهپرستانهی په‌یڕه‌و ده‌كرد و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه خۆی به پارێزه‌ری دیموكراسی ده‌زانی، به‌لام له هه‌مان كات دا سه‌ره‌تایترین مافه دیموكراتیه‌كانی بۆ كه‌سانی دیكه به ره‌سمیه‌ت نه ده‌ناسی و به‌رده‌وام خوازیاری وه‌لانان و سڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه، وه‌ك ره‌وتێكی سیاسی شۆڕشگێڕ له كۆمه‌ڵگای كوردستان بوو. به ره‌سمیه‌ت نه‌ناسینی مافه دیموكراتیه‌كان، وه‌ك ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی بیر‌و باوه‌ڕ و هه‌ر وه‌ها داواكاری حیزبی دیموكرات له كۆمه‌ڵه بۆ به ره‌سمیه‌ت ناسینی خۆی وه‌ك ره‌وتێكی شۆرشگێر، و هه‌وڵدان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و ته‌بلیغ و پروپاگه‌ندانه كه له دژی خۆی به رێوه ده‌چوو، هه‌لوێستی كۆنه په‌رست و سازشكارانه‌ی به رژیمی جینایه‌تكار و كۆنه پارێزی كۆماری ئیسلامی و راگه‌یاندنی شهر دژی كۆمه‌له ئاكامی قه‌بول نه‌كردنی كۆمه‌ڵه، وه‌ك ره‌وتێكی شۆڕشگێری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگیرانه‌ی كوردستان و هێرش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له و پێشره‌وانی كومونیستی كۆمه‌لگای كوردستان، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له ناوه‌رۆكی دژ به دێموكراتیك بوونی ئه‌و حیزبه‌یه.
شیاوی باسه، ئه‌و حیزبه له كوردستان به دوو به‌ره‌كی نانه‌وه و ههلخراندی هه‌ستی خه‌لك له نێوان قه‌ومه‌كانی ئێران و به هۆی له ئارابوونی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له كۆمه‌لگای كوردستان، و لێكدانه‌وه دژه ئێنسانیهكانی له بابه‌تی سته‌می نه‌ته‌ویی، كه له لایه‌ن نه‌ته‌ویی سه‌رده‌سته‌وه به نه‌ته‌وه‌یی بن ده‌ست ده‌كرێت و…هتدێ زه‌مینه‌ی گه‌شه‌ی ناسیۆنالیزم فه‌راهه‌م بكات.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لایه‌نگری ئه‌و حیزبه‌یان ده‌كرد یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ خه‌بات و چالاكی ریزه‌كانی ئه‌و حیزبه‌یان ههلدهبژارد به هۆی تێنه‌گه‌یشتنی دروست له سیاسه‌ته‌كانی رژیم و هه‌ندێكی دیكه‌یان له رووی هه‌ست و عاتیفه‌وه، په‌یوه‌ستی ئه‌و ره‌وته بوون. چونكه ئه‌و حیزبه به زه‌ق كردنه‌وه‌ی قه‌ومیه‌ت، و قه‌وم په‌رستی و پروپاگه‌نده كردن له دژی فارس زمانه‌كان، وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه فارسه‌كانن كه چاره‌ره‌شی قه‌ومی كوردیان له ئێران پێكهێناوه. و به له به‌ر چاو نه‌گرتنی سیاسه‌ته‌كانی رژیم و جێگۆركی هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان (له جێگه‌ی حكومه‌ت،زه‌ق كردنه‌وه‌ی قه‌وم) و به‌دیل و جێگركردنی له گه‌ڵ هۆكارێكی دیكه وه‌ك قه‌ومی فارس و وه‌رێخستنی پروپاگه‌نده‌یه‌كی به‌ر بڵاوی سۆڤێنیستی و ره‌گه‌زپه‌رستانه، به ته‌واو شێوازه‌كانیه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی لایهكرانی ئه‌و حیزبه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتیدا به شێوه‌ی به‌ربڵاو ده‌بیندرا. له وانه به‌كار هێنانی وشه‌ی "عه‌جه‌م" بۆ غیره كورده‌كان و بهلگههێنانهوی پر له سووكایه‌تی، كه زمانی فارس له وشه‌ی پارس، له وه‌ڕینی سه‌گه‌وه هاتوه، هه‌مووی ئه‌وانه ناوه‌رۆكی رهگهزپرست و دژه مرۆڤانه بوونی ناسیۆنالیزمی كورد و رێبه‌رانی ده‌رده‌خات.
گرتنه پێشی سیاسه‌ت و روانگه‌یه‌كی دژ به یه‌ك، ته‌نانه‌ت خودی ئه‌و ناسیۆنالیزمه‌ش كه حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش لایه‌نگری لێده‌كات، به گشتی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. بۆ نموونه ئه‌و حیزبه له رابردووه‌وه تا ئێستا چه‌ندین جار سیاسه‌ت و ئامانجگه‌لێكی دژ به یه‌كی گرتۆته پێش، كه ناسیۆنالیزمێك كه ئه‌و داكۆكی ده‌كات تۆشی دڕدونگی و گومان كردووه.
به‌رگری له كوردستانێكی یه‌كپارچه و كێشانی نه‌خشه و دروست كردنی ئاڵای كوردستان و هه‌لكردنی له ئوردوگاكهی، برگری و داكۆكی له فیدرالیزمی قه‌ومی كورد كه له چوارچێوه‌یه‌كی ئیرانێكی دیموكراتیك ده‌كات.
قسه‌كانی مه‌سته‌فا هیجری سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه، سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی كه كوردستان به‌شێك له ئێران بووه كه پاش شه‌ری چالدێران له ساڵی ١٥١٤ی زایینی دا له ئێران جیا بووه‌ته‌وه و به‌رگری و داكۆكی له چاكسازی رژیمی كۆماری ئیسلامی و دوهه‌م گهلاوێژیهكان، داكۆكی له هێرشی ده‌ره‌كی، ئه‌ندامبوون له ئه‌نته‌رناسیۆنال سۆسیالیستی چۆاره‌م(نێونه‌ته‌وه‌یی) و چه‌ند خالێكی دیكه هه‌ر كامیان پێكه‌وه دژایه‌تیان هه‌یه و ناوه‌رۆكی باسه دژ به یه‌ك و بێ ئاسۆیه‌كانی ناسیۆنالیزمی پرتوكاو كه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌وه سالانێكی زۆره كه پێگه‌ی كۆمه‌لایه‌تی له ده ستداوه و له بواری ئابوریشه‌وه له سه‌رده‌می به جبهانی بوونی سه‌رمایه، حكومه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رمایه‌داری میللی و ناسیۆنالیزم واتا و ناوه‌رۆكی خۆیان له ده‌ستداوه و له بواری كرده‌وه‌ش دا، مووحكوم به مل كه‌چ كردنی سیاسه‌ته سه‌رمایه‌داریه جیهانیه‌كان و ئابوری نێئولیبرالیستیه له ناسیۆنالیزم جگه له ناوێك شتێكی دیكه نه‌ماوه‌ته‌وه و له جیهانی سیاسه‌تیش دا هیچ قسه‌یه‌كی بۆ وتن نییه.
پارته سیاسیه‌كانی ناسیۆنالیزمی كورد له ناوپه جیاجیاكانی كوردستان، توشی خۆشباوه‌ری، بێ ئاسۆیی، سه‌رگه‌ردانی، دژایه‌تی جیدی له هه‌لوێست و پێگه‌یه‌كی شیاو چ له رابردوو چ ل داهاتوو بوونه‌ته‌وه.
لێره‌دا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له ناسازگاری و ناكۆكی فیكری و كرده‌وه‌ی حیزبه ناسیۆنالیزمه كوردییه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان ئاماژه پێده‌ده‌ین:
رێكخراوی زه‌حمه‌تكێشان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌و رێكخراوه جیابوونه‌ته‌وه، تووشی ناكۆكی و دژ به‌یه‌ك راوه‌ستان و سه‌ر لێشێواوی بوونه‌ته‌وه و گۆرینی ئه‌و لایه‌نانه به ره‌وته پێلاو لسهكانی ئیمپریالیزم و ئامێری ده‌ستی حیزبه قهومپهرهستهكانی كوردستانی عێراق وه‌كوو (پارتی"عه‌شیره‌ی بارزانی" و یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان" و په‌ژاك) چه‌ند نیشانه‌یه‌كه له‌و ناسازگاری فیكری وكردهوهیه كه ئه‌و حیزبانه به‌ره‌ورووی بۆنه‌ته‌وه.
رێكخراوی زه‌حمه‌تكێشان بالی (موهته‌دی) كه به شێوه‌ی ره‌سمی ره‌وتێكی ئامریكاییه و راشكاوانه له ناوچه‌كه داكۆكی له سیاسه‌ته‌كانی ئا‌مریكا ده‌كات و له گه‌ڵ "عه‌لیره‌زای نووری زاده" ، خزمه‌تكار و به‌رده‌ستی ده‌نگی ئا‌مریكا و ئاژانسه سیخوریه‌كان له به‌ره‌یه‌كدایه و به‌شێك له به‌رنامه تهلهویزێونهكانی خۆی پێشكه‌ش به‌و كردووه، له گه‌ل ئیتلاعاتی ئێران له بابه‌تی به ده‌سه‌لات گه‌یشتنی له ناوچه‌كه هه‌ر چه‌ند به‌شێكی به‌رته‌سك و سنورداریش له كوردستان بگرێته‌وه ده‌چێته سه‌ر مێزی وتووێژ و دانوستاندن ده‌كات و له‌و لاشه‌وه ئالای كوردستانی ئوردوگاكهی دا هه‌ڵكردووه.
ره‌وتێكی دیكه، كه به كۆمه‌ڵه‌ی چاكسازی ناسراون و به سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ری ئیلخانی زاده له رێكخراوی زه‌حمه‌تكێشان جیا بوونه‌ته‌وه راشكراوانه و به كرده‌وه پروپاگهندهكهری سیاسه‌ته‌كانی عه‌شیره‌تی بارزانین، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه كه له سه‌رده‌می" قیاده مه‌وقه‌ت"دا، به‌ره‌نگاری یه‌كیه‌تی جوتیاران ده‌بوونه‌وه كه له لایه‌ن كۆمه‌له‌وه بۆ به‌رامبه‌ركێ له گه‌ل ده‌ره‌به‌گه‌كان رێكخرابوون، داكۆكیان له ده‌ره‌به‌گه كۆنه‌په‌رسته‌كانی كوردستانی ئێرانیان ده‌كرد.
گۆرینی رێبازی سیاسی و شێوه گۆرینی ره‌وته قه‌وم په‌رسته‌كان وه‌ك زه‌حمه‌تكێشان، به هۆی وه‌رگرتنی پاره له ئا‌مریكا و ره‌گه‌ز په‌رسته‌كانی دیكه‌ی كورد له كوردستانی عێراقه. چونكه هه‌ر ئه‌و كه‌سانه كه ئه‌مرۆكه وێنه‌ی رێبه‌رانی پارتی و عه‌شیره‌تی بارزانی له تهتهویزێونی(ئاسۆ سات_aso sat) بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه بوون كه له سه‌رده‌می(قیاده مه‌وقه‌ت)دا له گه‌ل عه‌شیره‌ی بارزانی و هیزه به‌كرێگیراوه‌كانی شایی ئیران له‌كوردستان (مه‌ریوان) شه‌ریان ده‌كرد له‌وانیه ئاغای ئیلخانی زاده ئه‌و رووداوانه‌ی باشتر له‌هه‌ر كه‌سیكی دیكه له بیر بێت.
هه‌ر وه‌ها ره‌وتێكی دیكه‌ش كه له ژێر ناوی كۆمه‌ڵه به شوناس و پاشگرێكی زۆره‌وه خۆی ده‌ناسێنێت، ره‌وتێكه به سه‌رۆكایه‌تی "عه‌به دلێر" كه یه‌كێك له فه‌رمانده نیزامیه‌كانی پێشۆی كۆمه‌له له ناوچه‌ی مه‌ریوان بووه، ئه‌و ره‌وته به هۆی نه‌بوونی توانایی مالی، تێكه‌ڵ به په‌ژاك بووه و هێزه‌كانی خۆی ره‌وانی قه‌ندیل كردووه. په‌ژاك یه‌كێك له‌و رهوتانهیه كه له ئاكامی سیاسه‌تی ئا‌مریكا وه‌ك گروپی گوشار له دژی كۆماری ئیسلامی، كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه بۆ ئه‌وی نفوزی ئێران له سه‌ر لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق وه‌ك سوپای مێهدی كه‌م بكاته‌وه.
به سه‌رنج به‌و خالانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا، ده‌بینین لایه‌ن وحیزبه ناسیۆنالیسته كوردیه‌كان رۆژ له گه‌ل رۆژ پێگه‌ی كۆمهلایهتیان لاوازتر ده‌بێت و ئه‌زمونی حكومه‌تی هه‌رێم(ده‌سه‌ڵاتی مهحللی) له كوردستانی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌ت تا ئێستا جگه له هه‌ژاری و نه‌داری و چاره‌ره‌شی، هه‌لاوسان وگرانی ده‌سكه‌وتێكی بۆ خه‌لك نه‌بووه.
خه‌لك به پێش زه‌مینه‌ی شیاو و گونجاوی زێهنی ، ئه‌زموونی كوردستانی عێراقیان له به‌ر چاوه وهیوا و دلخۆشیهكان به ناسیۆنالیزمی كورد نه‌ماوه، له ئاكام دا له كوردستانی ئێرانیش بنه‌ما و پێگه‌ی حیزبه ناسیۆنالیزمه‌كان، به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات، هه‌ر بۆیه گۆرینی رێچكه و رێباز له ناسیۆنالیزمی كورده‌وه به‌ره‌و ئیسلامی سیاسی، ئاكامه‌كه‌ی لاواز بوونی ناسیۆنالیزمی كورده.
حیزبی دیموكرات به سه‌رنجدان به‌وه‌یكه، ئه‌مڕۆ ناسیۆنالیزمی كورد لاواز بووه، بۆ پاوانخوازی و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، په‌نا ده‌باته ئیسلام و كۆنه پارێزی مه‌زهه‌بی و توێژی دواكه‌وتوی مه‌لا(ئاخوند) و زانایانی سونی مه‌زهه‌ب و ده‌مارگرژی كوردستانی ئێران.
به خوندنه‌وه‌ی مێژویی كۆمه‌لگاكان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له ئاكامی لاواز بوونی ناسیۆنالیزم، ئیسلامی سیاسی سه‌رهه‌لده‌دات و نموونه‌كه‌شی "فه‌تح و حه‌ماس"ن. به سه‌رنج دان به شیكاریه‌كانی سه‌ره‌وه، له هه‌لومه‌رجی هه‌نووكه‌ی و لاوازبوون و پاشه‌كشی حیزبه ناسیۆنالیزمه كوردییه‌كان له كوردستان ئه‌مرۆكه پێویستیه‌كی زۆر به ته‌بلیغات و بانگه‌شه‌ی به‌ربلاوی جه‌ماوه‌ری له لایه‌ن كمونیستهكان و هه‌لسوراوانی چه‌پ و رادیكال له له كۆموڵگای كوردستان له هه‌ر كات و سه‌رده‌مێكی دیكه هه‌ست پێده‌كرێت.
كۆمه‌ڵگای كوردستانی ئێران به سه‌رنجدان به پێگه و نفوزی لایه‌نه چه‌په‌كان و له سه‌رووی هه‌مووان كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵه ئاماده‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ره‌وته‌كانی ناسیۆنالیزم و قه‌وم په‌رست و دواكه‌وتوی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه. و به سه‌رنجدان به ره‌وتی رو له گه‌شه‌ی چه‌پ و رادیكاڵیزم له‌و كۆمه‌ڵگایه له ئاكامی هه‌ڵوێسته رادیكالهكانی كۆمه‌له به‌رامبه‌ر به ناسیۆنالیزمی نێو ته‌شكیلاتی و ده‌ره‌وی ته‌شكیلاتی و خه‌باتی هه‌لسوراوانی چه‌پ و كمونیستی كۆمه‌ڵكای كوردستان له رابردودا وله داهاتودا و ته‌بلیغ و پروپاگه‌نده‌ی به‌ربلاو له دژی ناسیۆنالیزم و دواكه‌وتویی مه‌زهه‌بی و به‌رگری و داكۆكی كردن له سۆسیالیزم و كمونیسم، كومه‌ڵگای كوردستان ئاماده بوونی خه‌باتێكی دیكه‌یان له دژی ناسیۆنالیزم هه‌یه.
له هه‌لومه‌رجێكی له‌و شێوه‌یه‌دا، هه‌ڵسوراوانی چه‌پ و سۆسیالیست ده‌بێ به به‌رێوه‌بردنی ته‌بلیغ و بانگه‌شه‌ی به‌ربلاو و هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی خۆیان له بواره جۆراوجۆره‌كان و ته‌بلیغ و بانگه‌شه‌ی زیاتر له هه‌ر كاتێك به‌رنامه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كمونیستی ئێران و له قاودانی ناوه‌رۆكی ناسیۆنالیزم، كۆمه‌ڵگای كوردستان له ژێر ركێف و نفوزی لایه‌نه‌كانی ناسیۆنالیزم و كۆنه‌په‌رستانه، ده‌ربێنن و سۆسیالیزم وه‌ك ته‌نیا ئه ئه‌لتێرناتیڤی داهاتووی كوردستان و ئێران بناسێنن. هه‌ر له‌و راستایه‌دا پێویسته هه‌ڵسوراوانی چه‌پ و كمونیست له له كوردستان به ته‌بایی و یه‌كیه‌تی له ناو چینی كرێكارانی ئێران و كوردستان و كرێكاری كورد و غه‌یره كورد زیاتر له هه‌ر سه‌رده‌م و كاتێكی دیكه پێداگری بكه‌ن تا هۆكار و كه‌ند و كۆسپه‌كانی سه‌ر ئه‌و یه‌كیه‌تیه چینایه‌تیه ههلبگیردرێت.
بژی سۆسیالیزم
بژی یه‌كیه‌تی چینایه‌تی كرێكاران
مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاوی