یادی 85 ساڵه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی فلادیمیر ئیلچ لینین،….و: مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان
یادی 85 ساڵه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی فلادیمیر ئیلچ لینین، ڕابه‌ری شۆڕشی ئوکتۆبه‌ری 1917 له ڕووسیا
لینین و هونه‌ر
( کارێکی لهڕوودامانه که به پاره‌یه‌کی زۆر یارمه‌تی ئه‌م شانۆیه بده‌ین ، له‌هه‌مان کاتدا پاره‌مان نییه بۆ دابین کردنی پێویستییه‌کانی ساده‌ترین قوتابخانه له دیهاتهکاندا) ( لینین)
ئاناتۆلی لۆناچارسکی
لینین و هونه‌ر
و: مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان
m_o_osman@hotmail.com
لینین، له هه‌موو ژیانیدا کاتی بۆ نه‌ڕخسا که به جدی گرنگی به هونه‌ر بدات، به‌به‌رده‌وامی دانی به‌وه داده‌نا که بێ ئاگایه له‌م مه‌سه‌لانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاره‌زووه ساده‌کانی به‌به‌رده‌وامی به نامۆ ده‌زانی و له ناخه‌وه لێی بێزار بوو، بۆیه حه‌زی نه ده‌کرد بیروڕای خۆی بڵێت ده‌رباره‌ی هونه‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زه‌وقێکی دیاری کراوی هه‌بوو له هونه‌ر، کلاسیکییه ڕووسییه‌کان و ڕیالیزمی له ئه‌ده‌ب و شێوه‌کاری خۆش ده‌ویست هتد…
له ساڵی 1905، له کاتی شۆڕشی یه‌که‌مدا شه‌وێکی له شوقه‌که‌ی هاوڕێ د.ئیا. لیشنکۆ، برده سه‌ر، له‌وێ کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ته‌واوی له بڵاوکراوه‌کانی کناکفوسی، لێ بوو که ته‌رخانکرابوو بۆ هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌کانی جیهان.
له کاتی به‌یانی ڕۆژی داهاتوودا فلادیمیر ئیلیچ پێی وتم:( چی مه‌ودایه‌کی سه‌رنجڕاکێشه ئه‌م مێژووی هونه‌ره! و چه‌ندی فراوانه بۆ کاری کۆمۆنیستی. دوێنی هه‌تا به‌یانی خه‌و له‌چاوانم نه‌که‌وت له کاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی کتێب له دوای کتێب. چه‌ندی خه‌مبار بووم که کاتم نه‌بوو و کاتیشم نابێت بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به هونه‌ر بده‌م). وشه‌کانی فلادیمیر ئیلیچ کاریگه‌ری هه‌بوو و له مێشکمدا به ڕۆشنی چه‌سپا.
بۆم لوا چه‌ند جارێک دوای شۆڕش له لیژنه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌ری جیاواز بیبینم. بۆ نموونه به بیرم دێت جارێکیان بانگی کردم پێکه‌وه و له‌ته‌ک کامینیف، ڕۆشتین بۆ پێشانگه‌ی دسایزی په‌یکه‌ره‌کان. ئامانج ئه‌وه بوو که په‌یکه‌ری ئه‌لکسه‌نده‌ری سێیه‌م بگۆڕین که له‌سه‌ر بنکه زه‌به‌لاحه‌که‌ی دابه‌زێنرا نزیک که‌نیسه‌ی مه‌سیحی دڵسۆز. فلادمیری ئیلیچ به چاوێکی ڕه‌خنگرانه‌وه سه‌یری هه‌موو په‌یکه‌ره‌کانی کرد که خرابوونه ڕوو. به‌ڵام هیچ دانه‌یه‌کیانی لا په‌سه‌ند نه‌بوو. به‌رامبه‌ر په‌یکه‌رێک وه‌ستا که له سه‌ر شێوازی فیوچه‌ریزم (ئاینده‌یی، مستهقبهلییه) درووستکرابوو، زۆر بهحهپهساوییهکی تایبه‌ته‌وه سه‌یری ده‌کرد. ئه‌و کاته‌ی پرسیاریان لێ کرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌ئی خۆی بڵێ، وتی: ( من له‌م مه‌سه‌له‌یه هیچ شتێک تێ ناگه‌م، پرسیار له لۆناچارسکی بکه‌ن). که وتم من یه‌ک په‌یکه‌ری گونجاو نابینم، زۆر دڵخۆش بوو و پێی وتم:( من له‌و باوه‌ڕه‌دا بووم که تۆ دێوێکی مستهقبهلییه داده‌نه‌یت.
جارێکی تر مه‌سه‌له‌که پێوه‌ندی به په‌یکه‌رێکی کارل مارکسه‌وه هه‌بوو. په‌یکه‌رتاشی به ناوبانگ.(س د. میرکوروف) ڕه‌نجێکی تایبه‌تی پێشاندا. پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دانا بۆ په‌یکه‌ری کارل مارکس که له‌سه‌ر چوار فیل وه‌ستاوه)، ئه‌م بێرۆکه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه نامۆ بوو بۆ هه‌موومان ، هه‌روه‌ها بۆ فلادیمیر ئیلیچیش. هونه‌رمه‌نده‌که چه‌ندین جار په‌یکه‌ره‌که‌ی درووستکرده‌وه. نزیکه‌ی سێ جار درووستی کرده‌وه و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له پێشبڕکێیه‌که‌دا سه‌رکه‌وێت به‌هه‌ر نرخێک بێت. ئه‌و کاته‌ی که پرۆژه‌که له لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن به سه‌رۆکایه‌تیم ڕه‌تکرایه‌وه و ڕه‌زامه‌ندیم ده‌ربڕی له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش که کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ند ئاماده‌یان کردبوو به سه‌رپه‌رشتی ئالیوشن، په‌یکه‌رتاش م. ڕۆشت بۆ نووسینگه‌ی لینین بۆ ناڕه‌زایی. فلادیمیر ئیلیچ گرنگی دا به شکاته‌که‌ی و به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی پێوه‌کردم وداوای لیژنه‌یه‌کی تری هه‌ڵسه‌نگاندنی کرد، وتی خودی خۆی ده‌چێت بۆ بینینی پرۆژه‌که‌ی ئالیوشن و په‌یکه‌رتاش م. دوای به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندییه‌کی باشی ده‌ربڕی له‌سه‌ر پرۆژه‌که‌ی ئالیوشن، له‌کاتێکدا پرۆژه‌که‌ی په‌یکه‌رتاش م. ی ڕه‌تکرده‌وه. له ساڵی (1920) تیمی ئالۆشین له ڕۆژی یه‌کی ئایاردا، نموونه‌یه‌کی بچووکیان له په‌یکه‌ری مارکسیان دانا له‌و شوێنه‌ی که بڕیاڕه په‌یکه‌ره‌که دابنه‌ن. فلادیمیر ئیلیچ به‌تایبه‌تی له‌وێ ئاماده بوو، چه‌ندین جار به‌ده‌وری په‌یکه‌ره‌که دا سوڕایه‌وه و ده‌رباره‌ی قه‌واره‌که‌ی که پێشنیار کرابوو پرسیاری کرد. له کۆتایدا پرۆژه‌که‌ی په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام وتی: ( به تایبه‌تی به هونه‌رمه‌نده‌که بڵێ ئه‌ی ئانتۆلی فاسیلیفیچ، که سه‌رکه‌ی ڕێک وه‌ک سه‌ری مارکس بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئینتباع بداته ده‌سته‌وه وه‌ک چۆن له ڕهسهمه باشه‌کانی مارکس دایه، وا هه‌ست ده‌که‌م لێره هاوشێوه‌که که‌متره).
له ساڵی 1918 فلادیمیر ئیلیچ بانگی کردم وپێی وتم: ده‌بێت پاڵ به هونه‌ره‌وه بنه‌ین بۆ پێشه‌وه وه‌ک ئامرازێک بۆ خرۆشاندن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوو پرۆژه‌ی خسته ڕوو، یه‌که‌میان، وه‌ک ئه‌و ده‌یبینێت، به جوانکردنی دیوار و باڵه‌خانه‌کان هتد… واتا ئه‌و شوێنانه‌ی که پروپاگه‌نده و پۆسته‌ریان له‌سه‌ر دا ده‌نه‌ن ببێته شوێنی نووسین و ئاگاداری شوڕشگێرانه به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره، یه‌که‌سه‌ر هه‌ندێکیانی خسته ڕوو.
هاورێ برجینێف ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی وه‌ک خۆی قۆزته‌وه ئه‌و کاته‌ی به‌رێوبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی فێرکردنی میللی بوو له غومیل. شاری غومیلم بینی به ڕازاندنه‌وه‌ی به‌م شێوه نووسیانانه که خراپ نه‌بوون. ته‌نانه‌ت ئاوێنه‌ی چێشتخانه گه‌وره‌کان گۆرابوون بۆ دهزگاکهکانی فێربوون، هاوڕێ برجنێف به ته‌واوه‌تی حوکمی به‌سه‌ر شاره‌که‌دا ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌مه به‌م شێوه زێادڕۆییه نه له مۆسکۆ و نه له بترۆغراد بڵاو نه‌بووه‌وه ، ته‌نانه‌ت به‌و شێوه‌یه‌ش که لینین پێشنیاری کردبوو.
پرۆژه‌ی دووه‌م په‌یوه‌ست بوو به درووست‌کردنی په‌یکه‌ر له گه‌ج به شێوه‌یه‌کی زۆر فراوان بۆ شۆڕشگێڕه مه‌زنه‌کان، به شێوه‌یه‌کی کاتی له بترسبۆرغ و مۆسکۆ بن، هه‌ردوو شاره‌که به گه‌رمییه‌وه پێشوازیان له پێشنیارهکم کرد که داوای جێ به‌جێکردنی بیرۆکه‌ی لینینم کرد. ده‌بوایه له کاتی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر هه‌ر په‌یکه‌رێک، ئاهنگی پڕ بایه‌خ و خیتاب بووترێت ده‌رباره‌ی ئه‌و شۆڕشگێره که په‌یکه‌ری بۆ کراوه، له ژێری په‌یکه‌ره‌که ده‌بێت هه‌ندێ نووسین بۆ ڕۆشنکردنه‌وه بنووسرێت. لینین به‌مه‌ی ده‌وت ، پروپاگنده‌ی په‌یکه‌ر.
ئه‌م پروپاگنده تا ڕاده‌یه‌ک له بترۆغراد سه‌رکه‌وتوو بوو. په‌یکه‌ری رادیشیف، که له درووست‌کردنی شیرفودایه، یه‌که‌م په‌یکه‌ر بوو له‌و شێوه‌یه، نوسخه‌یه‌کی له موسکۆ دانرا، به‌ڵام په‌یکه‌ره‌که‌ی بترۆغراد ڕوخا، به‌داخه‌وه که تازه نه‌کرایه‌وه. به شێوه‌یه‌کی گشتی زۆربه‌ی په‌یکه‌ره باشه‌کان له بترۆغراد ته‌مه‌نی درێژ نه‌بوو به هۆی ئه‌و ماتریاڵه خراپه‌ی که به‌کاریان هێنابوو بۆ درووست‌کردنی. بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێ په‌یکه‌ر هه‌بوو خراپ نه‌بوون، وه‌ک ئه‌و په‌یکه‌ره نیوانهی که بۆ غاریبالدی و شیفچکۆ و دوبرالوبوف و غرتسن و بۆ ئه‌وه‌کانی تر درووستکرابوون. ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ی که ڕوواڵه‌تێکی چهپگهراییان پێوه‌دیاربوو خراپتر بوون: ئه‌وکاته‌ی په‌رده له‌سه‌ر بیرۆفسکایه لابرا که به‌شێوه‌یه‌کی کیوبیزم (ته‌کعیبی) داڕشابو، هه‌ندێ له ئاماده‌بووان چاویان په‌ڕییه تهوقیسهریان و ز. لیلینا، به توندی داوای کرد یه‌کسه‌ر په‌یکه‌ره‌که لابدرێت. هه‌رهه‌مان شت بوو بۆ په‌یکه‌ری چرنیشفسکیش که بۆ زۆربه‌ی وادیار بوو که زیاده‌ڕۆییه‌کی لێکراوه. په‌یکه‌ری لاسال له هه‌موو ئه‌م په‌یکه‌رانه باشتر بوو . هه‌تا ئێسته ئه‌م په‌یکه‌ره ماوه نزدیکی شاره‌وانی پێشتر ، وادیاره کاری برۆنزه. هه‌روه‌ها په‌یکه‌ری مارکس سه‌رکه‌وتنێکی زۆر باشی به‌ده‌ست هێنا که په‌یکه‌رێکی ته‌واو بوو، په‌یکه‌ره‌که ڕوخا و گۆڕا بۆ دانه‌یه‌کی تر له هه‌مان شوێندا نزیکی سمۆلۆنی، ته‌نها سه‌ری مارکس بوو و له برۆنزی ساده دروستکرابوو. له جۆره زۆر ساده‌که‌یه‌تی، پێویستی به ڕه‌سه‌نایه‌تیی ماتفییفه له به‌رجه‌سته‌کردندا . به‌ڵام ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ی که له مۆسکۆ دانران، لینین توانی بیانبینێ و په‌یکه‌ره‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. مارکس و ئهنجلسیان له حه‌وزێکی مه‌له‌وانی دروستکردبوو، ناویان نابوو( دوومهلهوانه ڕیش داره‌کان). هونه‌رمه‌ند ک() ، هه‌مووی به ئاگا هێنا به‌م داهێنانه‌یه.
هه‌موو خه‌ڵکی هاتوچۆکه‌ر به شه‌قامی میاسنیتسکا به چاوێکی گومان و ترسه‌وه سه‌یری په‌یکه‌ری که‌سێکی هاریان ده‌کرد که به له‌وح خۆی داپۆشی بوو بۆ خۆپاراستن، ئه‌و که‌سه له باکۆنین زیاتر که‌سێکی تر نه‌بوو وه‌ک هونه‌رمه‌نده به‌ڕێزه‌که وای ده‌بینێت. فهوزهوییهکان دوای په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یکه‌ره‌که یه‌کسه‌ر په‌یکه‌ره‌کانیان ڕوخاند، ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، ئه‌وان وێڕای هه‌موو پێشکه‌وتنێکیان نه‌یانده‌ویست ته‌حه‌مولی ئه‌م گاڵته‌جارییه بکه‌ن که به سه‌رۆکه‌که‌یان ده‌کرێت. به شێوه‌یه‌کی گشتی په‌یکه‌ری باش له مۆسکۆ زۆر که‌م بوون ، چاکترینیان په‌یکه‌ری شاعیر نیکیتین بوو. نازانم ئه‌گه‌ر فلادیمیر ئیلیچ هه‌مووی بینێبێت، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ پێی وتم ئه‌و ڕه‌زامه‌ندی نییه، ئه‌م ڕیکلامه له ڕێگای په‌یکه‌ره‌کانه‌وه هیچ دهرئهنجامیێکی نه‌بوو. وه‌ڵامیم دایه‌وه به ئاماژه بۆ تاقیکردنه‌وه‌کانی بترۆگراد و شه‌هاده‌تی زینۆفیف، به‌ڵام سه‌ری له‌قاند و وتی: (ئایه هه‌موو داهێنه‌ره‌کان له بترۆگراد کۆبوونه‌ته‌وه و له مۆسکۆ هیچی لێ نییه؟) نه‌متوانی ئه‌م دیارده نامۆیه‌ی بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه. هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر تابلۆی بیروه‌ری کۆنینکۆف، هه‌ندێ دوودڵی پێوه دیاربوو، وا ده‌رکه‌وت که هیچ قه‌ناعه‌تی پێی نییه، خودی کۆنینکۆفیش ناوێکی تاڕاده‌یه‌ک گاڵته‌جاری نابوو به تابلۆکه‌یه‌وه( ئه‌و تابلۆیه‌ی که واقعێکی موزه‌یه‌فی هه‌یه). به بیرم دێت هونه‌رمه‌ند ئالتمان په‌یکه‌رێکی ده‌رپه‌ڕیوی پێشکه‌ش به فلادیمیر ئیلیچ کردبوو که په‌یکه‌ری خالتۆرین بوو، لینین به شێوه‌یه‌کی نائاسا ئه‌م نه‌قشه‌ی به‌دڵ بوو، به‌ڵام پرسیاری لێکردم ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره ( مستهقبهلییه) نه‌بێت؟ هه‌ڵوێستی لینین به‌رامبه‌ر مستهقبهلییهکان هه‌ڵوێستێکی خراپ بوو به گشتی. من باسی قسه و باسه‌کانی ناکه‌م له ئه‌کادیمییه‌ی هونه‌ری باڵا( فخۆتیماس). جارێکیان کچه گه‌نجێکی نزیکی سه‌ردانی کرد له خانووی قوتابیان ده‌ژیا که سه‌ر به‌م په‌یمانگایه بوو، وه‌ک له‌بیرم مابێت. ئه‌و گفتوگۆیه‌ی بۆ گێڕامه‌وه که له نێوانی و له نێوان قوتابییه چه‌په‌کانی په‌یمانگه‌که ڕوویدا. فلادیمی ئیلیچ لینین نه‌ختێ گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردن بۆ ئه‌وه‌ی له پرسیاره‌کانیان ڕا بکات ، به‌ڵام به ڕاشکاوانه‌وه وتی نامه‌وێ به جدی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه بدوێم، چونکه وا هه‌ستی ده‌کرد که ئه‌و توانا ته‌واوه‌ی نییه له‌سه‌ر ئه‌مانه بدوێت. به‌ڵام ده‌رباره‌ی گه‌نجه‌کان زۆر خوشحاڵ بوو که خه‌ڵکی باشن و دڵخۆش بوو که ڕوحی کۆمۆنیستییان هه‌یه.
زۆر به که‌می کات بۆ فلادیمیر ئیلیچ ڕێکه ده‌که‌وت به‌تایبه‌تی له‌م ماوه‌ی دواییدا که چێژ له هونه‌ر ببینی. چه‌ند جارێک سه‌ردانی شانۆی کرد( شانۆی هونه‌ری) وه‌ک دیاره، لینین ڕێزێکی به‌رزی له‌م شانۆیه ده‌گرد). نواندنه‌کانی ئه‌م شانۆییه ئینتباعێکی زۆر به‌رزی لای به‌جێ ده‌هێشت. خۆشه‌ویستی لینین بۆ موسیکا خۆشه‌ویستییه‌کی زۆر به‌هێز بوو، به‌ڵام خه‌فه‌تباری ده‌کرد. له ماوه‌یه‌ک له ماوه‌کان له خانووه‌که‌مدا ئاهه‌نگی موسیکی باش ساز ده‌کرا: شالایین سترانی ده‌چڕی و مایتچیک و ڕومانۆفسکی و چواریهنهکانی سترادیفارۆس و کۆسیفتسکی کۆنتراوباسیان ده‌ژه‌نی هتد…… چه‌ند جارێک بانگهێشتی لینینم کرد، به‌ڵام به به‌رده‌وامی سه‌ری قاڵ بوو. جارێکیان به ڕاشکاوانه‌وه پێ وتم: ( شتێکی دڵخۆشکه‌ره‌یه که موسیکا بشنهفی، به‌ڵام ده‌زانی خه‌فه‌تبارم ده‌کات! منیش به‌زه‌حمه‌ت ته‌حمولی ده‌که‌م). له بیرمه هاوڕێ تسوروبا، دوو که‌ره‌ت سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا بۆ بانگکردنی لینین بۆ ئاهه‌نگی موسیکی له ماڵدا که پییانۆژهن ڕۆمانۆفسکی، خۆی سازی کردبوو، پێی وتم: فلادیمیر ئیلیچ لینین زۆر له‌زه‌تی له موسیکاکه بینی، به‌ڵام واده‌رده‌که‌وت که هه‌ڵچوونی پێوه دیار بوو.
ئه‌وه‌یشه بڵێم که هه‌ڵوێستی له شانۆی بهلشفیک تاڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌ڵوێستێکی توڕانه بوو. چه‌ند جارێک ئاماژه‌م به‌وه کرد که تاڕاده‌یه‌ک شانۆی به‌لشه‌فیک له چاو ئه‌وه‌کانی تردا خه‌رجی که‌متربوو. به‌ڵام ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی که ته‌رخان کرابوون بۆ ئه‌م شانۆییه به سوور بوونی لینین زۆر که‌م کرایه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ دوو هۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه، یه‌که‌سه‌ر یه‌کێک له هۆکانی به‌م شێوه‌یه ڕوونکرده‌وه: ( کارێکی له ڕوودامانه که به پاره‌یه‌کی زۆر یارمه‌تی ئه‌م شانۆیه بده‌ین ، له‌هه‌مان کاتدا پاره‌مان نییه بۆ دابین کردنی پێویستییه‌کانی ساده‌ترین قوتابخانه له دیهاتهکاندا). هۆی دووهه‌می له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه‌کان ڕوون کرده‌وه، منیش ناڕه‌زاییم ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر هێڕشی له‌سه‌ر شانۆی به‌لشه‌فیک، به بێ گۆمان له هه‌مان کاتدا ئاماژه‌ی به گرنگی ڕۆشنبیری ده‌دا. له‌و کاته‌دا به که‌مێک له بوودهڵییهوه چاوێکی داگرت و وتی: ( له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا ئه‌م شانۆییه پارچه‌یه‌که له ڕۆشنبیری ده‌ربه‌گایه‌تی ڕوون، که‌سیش ناتوانێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بکات).
نابێت له‌مه تێ بگه‌ین که فلادیمیر ئیلیچ دوژمنی ڕۆشنبیری ڕابردوو بوو به شێوه‌یه‌کی گشتی. به‌ڵام وای بۆ ده‌چوو که زاراوه‌ی ئوپرای کۆشکی شاهانه‌ی گه‌وره، ده‌ربه‌گایه‌تییه به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت. ده‌رباره‌ی هونه‌ری ڕابردوو به شێوه‌یه‌کی گشتی و ڕیالیزمی ڕووسی به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی ( له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا ڕیالیزمی گه‌ڕۆک)، لینین ئه‌مانه‌ی زۆر به‌رز ده‌نرخان.
ئه‌مه‌یه ئه‌و ڕاستییانه‌یه که توانیم باسیان بکه‌م له بیروهرییهکانمدا ده‌رباره‌ی ئیلیچ. دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که فلادیمیر ئیلیچ، هه‌رگیز نه‌یده‌هێشت له‌زه‌ته ئیستاتیکهکانی( الجمالیه) ( سۆز بێت یان هه‌ڵچوون) ببێته بڕیاڕێک بۆ په‌یڕه‌وکردنی.
ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که گرنگی به هونه‌ر ده‌ده‌ن باس له نامه‌یه‌کی لیژنه‌ی ناوه‌ندی ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی هونه‌ر، نامه‌یه‌که که به‌شێوه‌یه‌کی توند دژ به مستهقبهلییه ئاڕاسته کراوه. زۆر زانیاریم نییه له‌سه‌ر وه‌سیقه‌که، به‌ڵام له‌وبڕوایه‌دام خودی فلادیمیر ئیلیچ به‌شدارییه‌کی گه‌وره‌ی تێدا کردبوو. ئه‌و کاته ئه‌و منی به لاینگرانی موستهقبهلییه دا ده‌نا یان وه‌ک مرۆڤێک که ئاسانکارییه‌کی گه‌وره ده‌که‌م له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌و به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵه بووه له‌مه‌دا، به‌زۆری له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ڕاوێژی نه‌کردم پێش ده‌رچوونی نامه‌ی لیژنه‌ی ناوه‌ندی که پێویسته له‌نامه‌که‌دا به بڕوای ( لینین) مه‌نهه‌جی من ڕاست بکاته‌وه .
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فلادیمیر ئیلیچ جیاوازییه‌کی توندمان هه‌بوو ده‌رباره‌ی ڕۆشنبیری پرۆلیتاریا، نه‌ک هه‌ر جیاوازی به‌ڵکوو جارێکییان به توندی سه‌رزه‌نشتی کردم. له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه بێژم که لینین هه‌رگیز گرنگی زنجیره ئامانجداره‌کانی کرێکارانی ڕه‌ت نه‌ده‌کرده‌وه که ده‌بووه هۆی ده‌رچوونی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان له نێوه‌ندی پرۆلیتاریا‌دا، له‌و بڕوایه‌دا بوو یه‌کگرتنیان له هه‌موو ڕوسیادا کارێکی گونجاوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. به‌ڵام زۆر ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که ئه‌م کۆمه‌ڵه پابه‌ند بێت به گرنگی دان به پێک هێنانی زانستی پرۆلیتاریا، یان لانی که‌م بۆ پێک هێنانی ڕۆشنبیری پرۆلیتاریا به هه‌موو دووریهکانیهوه(بوعدهکانییهوه). ئه‌م مه‌سه‌له‌یش لای ئه‌و کاتی نییه و گرنگییه‌که که توانایان له‌سه‌ر نییه. ئه‌مه یه‌که‌م، دووه‌م: له‌وبڕوایه‌دا بوو که پرۆلیتاریا به‌م جیاوازییه قوڵهیانهوه، دوورده‌که‌ونه‌وه له خوێندن و له تێگه‌یشتنی به‌شه‌کانی زانست و ڕۆشنبیری که ئاماده کراون. سێیه‌م: لینین ده‌ترسا وه‌ک دیار بوو، به‌ڕه‌ڵایی سیاسی لانه‌یه‌ک دروست بکات له ناو جه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری پرۆلیتاریا. بۆ نموونه، فلادیمیر ئیلیچ تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ڵوێستێکی نا هاوڕێانه‌ی هه‌بوو له ڕۆڵی گه‌وره‌ی ئا.ئا.بۆغدانۆف، که یاری ده‌کرد له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه.
فلادیمیر ئیلیچ ڕایسپاردم که بڕۆم بۆ کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری پرۆلیتاریا وابزانم له ساڵی 1920 سازدرا، بۆ ئه‌وه‌ی من له‌وێ به هه‌موو ڕوونییهکهوه بڵێم پێویسته له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری پرۆلیتاریا له ژێر رکێفی (سه‌رکردایه‌تی نۆێنه‌رانی گه‌ل بۆ فێرکردن) بێت وه ده‌بێت خۆیان به‌یه‌کێک له ده‌زگاکانی بزانن هتد…. به کورتی، لینین ده‌یویست کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری پرۆلیتاریا ببه‌ستێته‌وه به ده‌وڵه‌ته‌وه، له‌هه‌مان کاتدا ته‌قه‌لا بکرێت بۆ په‌یوه‌ست بوونی به حیزب. ئه‌و وتاره‌ی که له کۆنگره‌که خوێندمه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک ناڕۆشن بوو و زمانێکی ئاشتیانه بوو، من وای بۆ ده‌چووم که هێڕش و سه‌رزه‌نشت کردنی ئه‌و کرێکارانه‌ی که کۆبوونه‌ته‌وه کارێکی دروست نییه. وتارهکهمیان به شێوه‌یه‌کی نه‌رمتر له‌وه‌ی که هه‌بوو بۆ لینینیان ناردبوو، بانگی کردم و به توندی دژم وه‌ستا. پاشان له‌سه‌ر ئامۆژگاری لینین ئه‌و کۆمه‌ڵه دووباره ڕێکخرایه‌وه. دووباره ده‌یڵێمه‌وه، هه‌رگیز فلادیمیر ئیلیچ بیری له له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵه نه‌ده‌کرده‌وه، به‌ڵکۆ به پێچه‌وانه‌وه سۆزی هه‌بوو به‌رامبه‌ر گرنگیدانیان به هونه‌ر.
به‌ڵام ئه‌و پێکهاته هونه‌ری و ئه‌ده‌بییانه که له‌کاتی شۆڕشی ئوکتۆبه‌ردا دروست بوون، لینین بێ ئاگا بوو له زۆربه‌یان، چونکه ئه‌وه‌نده کاتی نه‌بوو گرنگی بدات. ئێژم له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا، قه‌سیده‌ی مایاکۆفسکی ( سه‌د و په‌نجا ملێۆن) دڵنیام به دڵی لینین نه‌بوو، به زیاد ڕووی و دروستکراوی دا ده‌نا. ته‌نها خه‌فه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه که لینین نه‌یتوانی بیر و باوه‌ڕی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو وه‌رچه‌رخانانه بدات له ئه‌ده‌بی داهاتووو که فره‌تر پێ گه‌یشتبوو به‌ره‌و شۆڕش.
هه‌موومان ده‌زانین که لینین چه‌ندی گرنگی ده‌دا به سینه‌ما،
ئ. ف. لۆناچارسکی
1967
به‌رگی 7 ل 401 – 406
* له‌هه‌مان کاتدا هه‌ڵبه‌ستێکی بچوکی مایاکۆفسکی، لینینی هێنایه پێکه‌نین و زۆر جار له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یوته‌وه.
سه‌رچاوه،
لینین فی الادب والفن ترجمە یوسف الحلاق من الروسیه،
لاپه‌ره‌ی 274 – 281