Skip to Content

Saturday, March 2nd, 2024
romantique…..ئه‌حمه‌دی مه‌لا

romantique…..ئه‌حمه‌دی مه‌لا

Closed

 romantique
 
 ئه‌حمه‌دی مه‌لا

 
 ده‌تبینم دانیشتووی، روو له‌ تاریکی
 هه‌تاوێک له‌ جیاتی قژ
 به‌ سه‌ر شانتا شۆڕ بۆته‌وه و‌
 هیچی دیکه‌ نابینم.
 
 ده‌تبینم وه‌ک که‌فاو
 له‌ زێڕینیی ئاوه‌وه‌ سه‌ر ده‌رده‌ێنی
 ده‌ستێ
 له‌ رۆشنایی
 به‌ره‌و رووم دێ و
 هیچی دیکه‌ نابینم.
 
 ده‌تبینم وه‌ک سه‌دان ملیۆن خوناو
 هاژه‌ی جۆگه‌له‌ و
 سه‌دای باڵنده‌
 ده‌رژێته‌ گه‌رووی دونیاوه‌ و
 هیچی دیکه‌ نابینم.
 
 ده‌تبینم
 تا له‌ تاریکیی راده‌بینم
 چرایه‌ک داده‌گیرسێ
 له‌ سه‌ر سه‌رینم.
 
 **
 
 16-11-2008
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.