Skip to Content

Friday, November 8th, 2024
له  دووره‌وه  هاتووم….هه‌ندرێن حه‌مه‌د ئه‌مین

له دووره‌وه هاتووم….هه‌ندرێن حه‌مه‌د ئه‌مین

Closed
by January 22, 2009 ئەدەب

 
 له  دووره‌وه  هاتووم
 Handren88@hotmail.cim
 
 
 ملیونه‌ها  ساڵه  به‌ڕێگاوه‌م
 تا  ئێستاش  نازانم
 له  كوێ  هاتووم و
 بۆ  كوێ  ئه‌چم
 هه‌ر  به‌ڕێوه
 ته ماشا كردن
 كه‌لله‌ی  ئاوس كردم
 بۆ  زاینی  چاوه‌كانی  پشتی  سه‌رم
 له  روانینم  له رێی  بڕاو
 سه‌ر  و سیمای  ئه جندانه  به‌دی  ئه‌كه‌م
 ووشه كانی  دایكم
 گلۆپی  سفری  دارستانه‌كانن
 به  شۆڕت كردنی
 حه‌زی  گه‌رمی  خۆی و
 ته زووی  ساردی  باوكم
 دا ئه‌گیرسێن
 ئا  له م  رێگا  درێژه دا
 سه‌ره‌تا
 وونی  هه‌وره  سوره‌كانه
 بڕوا  ده‌كه م
 مه‌ڕ  له برسانه  ببنه  گورگ
 ئه‌بێ  خواوه‌ندیش  كوڕی  هه‌وره‌تریشقه بێ
 ئه‌مانه  هه‌موو  و
 به  زه‌نگه‌سۆره  بوونی  په‌پوله
 وه‌كو  ململانه‌ی  شه‌یتان و خواوه‌ند
 له‌سه‌ر  جه‌سته‌ی  رووتی  ئاده‌م و حه‌وا
 فلیمی  چاوه داخراوه‌كانه
 له‌و  كاروان سه‌رایه ی  وا  ئه‌یگه‌مێ
 حه‌وانه‌وه‌
 پیر و شه‌كه‌ته
 هه‌ناسه‌ی  مردن  ئه‌دا
 ماوه‌ی  داگیرساندنی  جغاره‌یێك  نیه
 سوڕانه‌وه  به‌ده ورمدا
 وه‌كو  سه‌مای  هونودانه
 هه‌ر  دوو  چووته  چاوی
 پێش و پشتی  سه‌رم
 زۆر  له  پاش  تێڕوانینن
 دیقه تی  وورد
 كه‌لله‌ی  ئاوس كردم
 بۆ  زاینی  دوو  جمگه  چاو
 له  لای  راست و چه‌پی  سه‌رم
 موعجیزه یه  بینینی وا
 ئاوازی  سه‌ما  ئه شله‌ژێنێ
 هه‌ندێ  دهۆڵی  پێغه‌مبه‌رایه‌تی  ئه‌كوتن
 هه‌ندێ  شمشاڵی  نه‌زانی  ئه‌ژه‌نن
 هه‌ندێكیش  دوعا  خوێنن
 بیری  جاڕس  داناسه‌كێ
 له‌م  سه‌فه‌ره
 زه‌وی  بینی  بێ  مه‌مكدان
 له‌سه‌ر  سینگی  ئاسمان  گه‌وزی  ئه‌دا
 له‌وێ  زانیم
 له‌شی  رووتی  زه‌وی
 رۆژی  فریوو  داوه
 بۆ  ساتێكیش  لێیناگه‌ڕێ
 ده‌م  له جه‌سته‌یدا  هه‌ڵگرێ
 چه ند  ئه‌ڕوانم
 دوا  قۆناغی  ئه‌م  رێگایه  به‌دی  ناكه‌م
 به‌بیرم  دێ
 هه‌زار  ساڵ  به‌ر  له‌دایك بوونم
 وام  ئه‌زانی
 سفڕ‌  بچوكترین  ژماره یه
 كه  گه وره  بووم
 وا  تێگه یم
 یه‌كێ  هات  و ژماره  سالیبه‌كانی  دانا
 كه  وورد  بوومه‌وه
 له  حه‌زی  زه‌وی  بۆ  ماچی  خۆر
 خۆر  ئه ستێره‌كانی  پێ  ژماردم
 ئا  له‌وێدا
 ژماره  سالیبه‌كان  تێیان  گه‌یاندم
 ئێمه  بوونێكی  ئه‌زه‌لین
 له‌م  كۆتایه‌ش
 دیسان  بوومه
 مامانی  له‌دایك  بوونی  سه‌ره‌تایێك
 بۆ  كوێم  ئه‌با  ئه‌م  رێگایه
 پرسیارێكی  بێ  زه وه ره
 به دوای  ووڵام دا گه‌ڕانی
 غه‌فله‌تیه
 به‌ر  له‌وه‌ی  بزانی  له كوێ  هاتووی
 هه‌ر  دوو  چاوی  پشتی  سه‌رم
 له‌وه  زیاتر  سه‌ح  ناكه‌ن
 هه‌موو  چاوه‌كانم  كرده  چاوێ
 ویستم
 هه‌نگاو  هه‌نگاو  بكشێمه‌وه
 رۆژژمێری  ته‌مه‌ن
 رێم  لێده‌گرێ
 ده‌نگێكی  ناسك
 له‌و  دیوی  دیواره‌كان  بانگم  ئه‌كا
 خوێنی  گه‌رمم
 له  كه‌لله‌مدا  شۆڕ  ئه‌بته‌وه
 بۆ  حه‌ره‌می  كه‌س  نه‌دیووی
 گه‌رم   و  نه‌رم
 په‌نجه‌كانم
 له‌پی  خۆیان  ئه‌لێسته‌وه و
 تێكه‌ڵ  ئه‌بوون
 بۆ  چووت  بوونی  له‌په‌كانیان
 ئا  له‌م  كاته
 رێگا  دووره‌كان  كۆ ده‌بنه‌وه
 مرۆڤه‌كان  رووت  ده‌بنه‌وه
 دیوار
 هه‌ر  مه‌مك   و  سه‌ده‌فه
 دار
 به‌ژنی سۆزانیانه
 گه‌رمی  له‌ش
 كۆتایه‌كه‌ی
 هه‌ناسه‌ی  ناخه
 له‌م  وه‌رزه   بێ بارانه
 رێگاكان  لێك  ئه‌كشێنه‌وه
 مرۆڤه‌كان  ئه‌بن  به ناوكی  قاولغه جل
 به‌ركی  به‌ریان  ئه‌ڕزێنه وه
 به ده‌ردانی  حه‌زه‌كانیان
 له  ته‌نیایی
 جارێكیتر
 شه‌رمه باران
 ئه‌یانپۆشێ
 هه‌واڵی  كاروان سه‌راكانی  دوور
 به  شه‌پۆلی  ئاره‌زوه‌كانم  دێن
 بۆ  مه‌یاندنی  چاو
 له  دالغه‌كانم
 ئه‌م  سه‌فه‌ره  رێگایێكه و
 دوو  ریانی  نیه
 ده‌ریاكانی  بێ  كه نارن
 سه‌ری  چیاكان
 له  نێو  رانی  هه وران  بزرن
 لیكاوی  چیا
 به  قه‌دیدا  دێته  خوارێ
 ته‌م و مژیش
 له  منداڵدانی  هه‌ور
 به  چووته
 بۆ  ده‌ماره‌كانی  چیا  شۆڕئه‌بنه‌وه
 له‌م  رێگا  ئاسۆیه‌دا
 هه‌وراز و لێژ
 گۆشه‌كانیان  وه‌كو  یه‌كه
 زۆری و كه‌می  بێ  پێوه‌رن
 له  چاوی  ره‌ش
 شه‌و  رووت و قووته
 له چاوی  شین
 ئاسمان
 له چاوی  زه‌رد
 خۆر
 له چاوی  سوور
 برین
 له  هی  سه وز
 ژیان
 له  هی  سپی
 نه‌مان
 چاوه  قاوه‌یه‌كانیش
 هه‌موو  مرۆڤه
 سپی  پێست و ره‌ش پێسته‌كان
 به  گه‌نم  ره‌نگێكی  رووت  ئه‌بینن
 له‌م  بینینه  سه‌رمه‌ستیانه
 چاوه‌كانم
  له خه‌لوه‌تگای  حه‌زی  پیرۆز
 بۆ  خه‌لوه‌تگای  عاشقانه
 زكر و حه‌ی حه‌ی
 شێتی  ئه‌كه‌ن
 
 
 
 
 
 1ی1ی1997
   هه‌ولێر
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.