دابه‌زین هه‌یـــــه !…..دڵشاد تاقانه
دابه‌زین ههیـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه !
کچه کوردێ له نه‌وه‌ی دووه‌می ڕه‌وه‌ندی کورد له هه‌نده‌ران له سه‌ردانی پشووی هاوین گه‌ڕاوه ئه‌و کوردستانه‌ی ڕاسته‌وخۆ نه‌ی بینیوه‌و جگه له ده‌لاقه‌ی کامێڕا به وێنه و فلیم نه‌بێ ، له سۆزی دایک و باوکیه‌وه خۆشی ده‌وێ حه‌زره‌تی بینینی ئه‌و هه‌موو وێنه و ئه‌ندازه خهیاڵیانهیه که له مێشکی منداڵانه‌ی دا مه‌زه‌نده‌ی ده‌کا تا له گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌که‌ی له ناو پۆل وه‌ک هه‌موو ئه‌وانی تر ئه‌وه‌ی دیبووی بۆ مامۆستا و خوێندکاره هاوه‌ڵه‌کانی باس بکا پشووی سه‌یران و سه‌ردانی بۆ ووڵاتی باب و باپیران به شانازیه‌وه له سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یی بگێڕێته‌وه ! که گه‌ڕایه‌وه هه‌نێ به‌سه‌رهاتی بۆ پوری گێڕایه‌وه … پورێ ! ئێمه له کوردستان سواری پاس بووین ، که‌چووینه پێش ده‌رگاکه ئاوتۆماتیک نه‌کرایه‌وه ! هیچ مه‌کینه‌ی تکت بڕێن نه‌بوو بێ کۆنترۆل سواربوین ! که ویستمان پارهبدهین : ده‌بێ تۆ پاره‌که بده‌ی به‌وکه‌سه‌ی له پێشت دانیشتووه و ئه‌ویش ئه‌یدا به‌وه‌ی پێش خۆی و وا ئه‌ڕوا تا پاره‌که ئه‌گاته شۆفێری پاسه‌که ! که ویستیشت دابه‌زی ناتوانی جه‌ڕه‌س لێ ده‌ی بۆ ده‌به‌زین ده‌بێ هاوار بکه‌ی بڵێ ی : دابه‌زین ههیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه !
دڵشاد تاقانه