Skip to Content

Monday, May 20th, 2024
نیشتیمانێك خەفەت..كەوڵێك ئەوین….دیار محمد( باران )

نیشتیمانێك خەفەت..كەوڵێك ئەوین….دیار محمد( باران )

Closed
by January 24, 2009 ئەدەب

 نیشتیمانێك خەفەت..كەوڵێك ئەوین
   دیار محمد( باران )
 

ئەوەندەى
 بێتاقەتبونى ماسیەكى سپى
 لەەئاوى حەیاتدا !
 ئەوەندەى
 ئەوەندەى درزتێبونى بەیانیەكى شەكەت
 ئەوەندوى بێتاقەتبونى چرایەك بەڕوناكى
 كات دەبژێرم..
 ئەوەندەى خۆر بەو بەرزییەوە پەستە و
 مانگ لە دەریادا قەشەنگە
 كات بەفیڕۆ دەدەم
 من كوڕى ئاسمانێكى بێوەفام
 من كوڕى قڕژاڵم لە دەریاى مردوودا
 من خوێنەرێكى تەمبەڵ و
 غەریبێكى بێ ئەندازەم
 لە منداڵیەوە باوەشێك سەبرم دزیوە
 گۆزەیەك چاوەڕوانیم داوە وەشانما
 لێگەڕىَ
 روژانە دە كاتژمێر خەفەتو
 پیاڵەیەك بێتاقەتىو
 حەمكەیەك "داخ" دەترازێتە
 گەرووى خەونەكانمەوە..
 چبكەم؟
 دەبىَ بێ وەڵام جۆربىَ
 شەوانیش لەنیو مانگە شەو كەمترو
 لەنیو كاتژمێر زیاتر
 بوركانى حەزەكانم دەتەقىَو
 پەپولە ئاسا دەبنە گەشتیارێكى سەرەڕۆ
 هەتا شوشەى تەنهاییم درز دەبات
 ئەستێرەى بەختم دەبزوىَ
 خەون دەبێتە میوانێكى بچكۆلە و
 تێدەفكرێم
 لێگەڕىَ..
 خەم بەم جەحێلبوونى خەمانەوە مەگرە
 هەور بردەى ئەم وەرزە سپى پۆشەیە
 لێگەڕىَ..
 ئەم خورافاتى ناكامیە تاسەر نایەت
 هەنگى بێتاقەتى هاكا فڕىو
 چەپكێك شیلەى بێمەراقى
 لەگەڵ خۆیدا بەخشى بەشەو
 لێگەڕىَ..
 ئەم مەستبوونى بێزاریە چارى نیە
 ئەم مەراقى شەو شێتیەم هاكا ڕژاو
 خۆى بەنێو كۆڵانێكى گەورەدا كرد
 من..رۆژانە دە كاتژمێر عیشقو
 بەستەیەك غەریبى دەهۆنمەوە
 هەتا تەوفیر دەبم بەتۆ
 تۆ ڕۆژنە لە پایز زیاتر و
 لە گەڵا كەمتر عیشقم
 پێ دەفرۆشیتەوە !
 لێگەڕىَ..
 ئەم چنار بازیە لەگەڵ دار
 بەگەڵا پاداشتمان ئەداتەوە
 ئەم گمە بازیە لەگەڵ خۆر
 بەتاریكى وەڵامان ئەداتەوە
 لێگەڕىَ ..
 ئەم خەمە بچكۆلانە
 نەدەتوانىَ من بخاتە سەر پشتى شەو
 نە تۆش دەتەنوانىَ كۆڵ بكات
 ئەم خەمە بزێوانە
 نە من دەتوانىَ بسوتێنىَ
 نە تۆش دەتوانىَ زیزبكات لەمانگ
 لێگەڕىَ ..
 "با" باوەشى رەحمەتى بەتۆداكردووەو
 دەستى موحیبەتیشى خستۆتە باخانى ئەوینمەوە
 "با" چوالوى خۆزیاتى شین پۆشیوەو
 سەتڵىَ چوالوشى لەمندا پێگەیاندوە
 لێگەڕىَ ..
  رۆژانە دە كاتژمێر خەفەتو
 بتڵێك بیرەوەریم دەشكىَ
 رۆژانە دە كاتژمێر مەراقو
 حەمكەیەك پێكەنینم لىَ وون دەبێت
 رۆژانە لەنیوە كەمترو
 لە زۆر زۆرتر
 عیشقى تۆ دەمگەیەنێتە كەشكەلانى فەلەكو
 دەمباتەوە نێو فوارە دۆزەخیەكانى ئەوێوە
 لێگەڕىَ ..
 رۆژانە لەشین شینتر و
 لەسپى تۆختر
 ئۆقیانوسى لاویم دەڕژىَو
 شەو شەپۆلدانى تیا گڕ دەدات
 شەوانە كە مانگ قاچى لەجێدەچىَ
 خودا شانى بۆ دەدا,
 كۆڵان بە كۆڵان دەیگێڕىَ
 كەچى خۆر بەفیزەوە ئەیەوێت
 باوەشى بكات
 لەناخیشەوە پێى ئەڵێت
 "س , ە , گ , ب , ا , ب"
 ئەو بەدڵ پێى ئەڵێت" دەرگاكەتان سپیە"
 من سپى نیم..!؟
 ئەگەر خوا (شین)ى بكردینایە
 كوڕى تۆڵەكە ئەبووین
 ئەبووین بە جامێك شەراب
 ئەبووین بە "س , ە , گ"
 لێگەڕىَ..
 عیشق یەكەم مەوداى بینینە لە نزیكەوە و
 كۆتا مەوداى بینینە لە دورەوە
 لێگەڕێ.
 
 
 
 
 بەروارى نوسین
 بەكاتى گەڕان بە دواى چاوێكە بەهاریكەمدا
 پـــــــــــــــــــــــایزى/ 2008
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.