له چاوه‌ڕووانی شه‌وه‌دا…نووسینی: جه‌لال قادر
کورته چیرۆک ڵه چاوه‌ڕووانی شه‌وه‌دا!
نووسینی: جه‌لال قادر
بیره‌وه‌رییه‌کانم له‌گه‌ل شه‌وه و فریشته به کورتی له نامیلکه‌یه‌ک یادداشت که‌م:
كاتێ پێلووی چاوم داده‌خه‌م رابووردویهکی دوورودرێژ له چه‌ند چرکه‌یه‌ک ده‌بینم . سه‌رده‌می مندالی وه‌ک ڕیکلامه‌کانی ئێستا به خێرایی له هاوێنه‌ی چاوم تێدهاپهڕێ. كاتی هه‌رزه‌کاری له جیاتی به دووای سێکس کردن بگه‌ڕێم که‌چی سه‌رگه‌رمی خوێندنه‌وه و خه‌یالی ئه‌وه‌م بوو چۆن ببم به گیڤارا و نیشتیمان رزگاربکه‌م. له گه‌نجیه‌تی شه‌وه‌م ناسی وه‌ک ئه‌وه‌ی بروسکه لێیدابێتم به جارێ گۆڕام ، بووم به ئاشق هه‌میشه و تا ئێستا نه متووانیوه بۆ چرکه‌یه ک‌ش شه‌وه‌م له بیربچێته‌وه!
وه‌رزی ئاشق بوونم: له پال دیواری سه‌ر کۆلانه‌که‌مان راوه‌ستابووم بینیم کچێکی
ناسکۆله به‌ره‌و ڕووم دێ کاتێ گه‌یشته ئاستم به نیگای سیحراوی بروسکه‌یه‌ک به‌له‌شما هات به دووای نه‌که‌وتم یه‌کسه‌ر چوومه مال و له‌رز و تا گرتمی. دایکم ئه‌و ڕۆژه خه‌ریکم بوو خزمه‌تی کردم به‌لام بۆ سبه‌ی لێ پرسیم ئه‌و کچه سهرڕشکنه تۆی نه‌خۆش کردووه کێیه؟. به‌م پرسیاره بۆم ده‌رکه‌ووت که من ئاگام له‌خۆم نه‌ماوه چیم به‌سه‌رهاتووه کاتێ بیرم کرده‌وه دڵم پێگوتم هه‌لسه بڕۆ ئه‌و كچه بدۆزه‌وه ، هه‌موو دنیام وێنه‌ی ئه‌و کچه بوو .
له ڕۆژه‌وه کۆیله‌ی دلم بووم زانیم ئاشقم به‌لام نه‌مده‌زانی چۆن بگه‌م به‌و کچه و چۆن بیدوێنم . ئاشق بووم به‌س وه‌ک ئێستا خۆشه‌ویستیم نازانی چییه! ئێستاش رۆژ به رۆژ فێرده‌بم چونکه خۆشه‌ویستی مه‌زن و گه‌وره‌یه چه‌نده نزیک بیته‌وه لێی فراوانتر‌و پیرۆزتر ده‌بێت!
له‌م نامه‌یه‌م نامه‌وێ فێری خۆشهوستیتان بکه‌م یان وه‌سفی بکه‌م من ده‌مه‌وێ خۆتان ته‌جروبه‌ی که‌ن چونکه تا خۆتان له دوورگه‌ی خۆشه‌ویستی نه ژێن و نه‌یبینن به خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌م حالی نابن. تا خۆتان دلتان بۆ بینین یار لێ نه‌دا چۆن باسی دڵتان بۆ بکه‌م ، تا خۆتان فێرنه‌بن و بزانن چاوه‌ڕووانی چه‌نده ناخۆشه چ پشوویه‌کی دریژی ده‌وێ چیتان فێرکه‌م. خۆشه‌ویستی به هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی جوانه.
شه‌وه کچێک بوو کورته باله و قنج و جوان له‌گه‌ل یه‌که‌م نیگا ئه‌شقی بووم ، ده‌مزانی شه‌وه نه کورده و کوردستانییه نه دۆم و قه‌ره‌جه به‌لکوو مرۆڤێکه سه‌ر به‌م ژیان و خاک و ئاوه‌یه که مرۆڤ ئالۆزی کردووه سنووری بۆ داناوه و دابه‌شی کردووه. له‌م دابه‌ش بوونه ڕق و کینه سه‌ری لێشێواندوون ئه‌نفال و هه‌له‌بجه وهیروشیما و هۆلۆکستی بۆ دروستکردوون.
من له نزیکه‌وه‌و شه‌وه ده‌ناسم جگه له خۆشه‌ویستی فێری زۆرشتی تری کردووم. به‌لام خه‌لکی گه‌ڕه‌ک هه‌ریه‌ک به شێوه‌یه‌ک باسی شه‌وه ده‌که‌ن.
هه‌ندێک ده‌لێن شه‌وه هاتووه کچه‌که‌ی مام حاجی بفرێنێ له‌و کاته هاسه‌ره‌که‌ی مام حاجی سنجاقێ ئه‌کێشێ به شه‌وه له‌و رۆژه‌وه شه‌وه یان کردووه به خزمه‌تکاریان و زیندانیان کردووه. منیش هه‌موو ئه‌م ووته وباسانهم بۆ شه‌وه ده‌گێرایه‌وه ئه‌ویش پێده‌که‌نی ده‌یگووت کێ ده‌لێ من فریشتهنیم .
پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل شه‌وه بووین به دوو ئاشق و بێ یه‌کتر ناژیان لێم پرسی که ئه‌و نهێنیه‌م بۆ بدرکێنێ. له کوێ هاتووه دایک و باوکی راسته‌قینه‌ی كێن؟
هه‌میشه ده‌یگووت ئه‌وه لێگه‌ڕێ بۆ ڕۆژی خۆی. منیش لام گرنگ نه‌بوو شه‌وه له‌کوێوه هاتووه خۆشه‌ویستیه‌که‌ی هه‌موو شتێ بوو بۆم.
شه‌وه بۆمن دیارییه‌ک بوو ژیانی لا جوان کردبووم، فریشته‌یه‌ک بوو ڕێگای به‌هه‌شتی نیشان ده‌دام. پاش ئه‌وه‌ی له ماچ کردن و دلداری و خامۆش ده‌بووینه‌وه چه‌ندین چیرۆکی خۆشه‌ویستی و هۆنراوه و په‌خشانی بۆ دهگێرامهوه . ئه‌و شه‌وانه‌ی له‌گه‌ل شه‌وه بووم هه‌رگیز حه‌زم نه ده‌کرد ڕۆژبێته‌وه.
فریشته له سالێکه جارێک سه‌ردانیم ده‌کات به ماچه‌کانی تینووهتیم ده‌شکێنێ و گله‌ییه‌کانم له‌بیر ده‌باته‌وه.
* * *
فریشته یان شه‌وه؟ بیست و پێنج ساڵه بۆ ساتێ له ئه‌ندێشه‌م دوور نه‌که‌وتووه‌ته‌وه . هه‌ر دووکیان سه‌ریان لێشواندووم ، فریشته دلم خۆش ده‌کات و به جێم دێلێ. شه‌وه‌ش ده‌مترسێنێ و دوور ده‌که‌وێته‌وه. فریشته ئه‌ڤینه شه‌وه‌ش ئه‌م ئهڤینهم ده‌باته‌وه . بیست و پێنج ساڵه شه‌وه له ده‌وری سه‌رم ده‌گه‌رێ و ده‌مباته‌وه.کاتێ لهگهلمایه و ماچم ده‌کات فریشته‌یه .كاتێکش وون ده‌بێ ئه‌بێ به شه‌وه خۆشه‌ویستیه‌که‌ی ده‌مباته‌وه.
له سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستی فریشته پێ گوتم:
( بۆ ئه‌وه‌ی له ڕک و کینه دووربین هێلانه‌یه‌کی پڕ له به‌خته‌وه‌ریمان هه‌بێت پێویستیمان به خۆشه‌ویستیه به دلێکی پڕله گڕی ئه‌شقه. ئه‌م ئه‌شقه چۆن په‌یداکه‌ین؟ ئه‌شق له سروشته‌وه یان له ئه‌زموونی ژیان. یان له‌م سه‌رده‌می ههرزهکاریتانهوه چه‌که‌ره ده‌کات له ناو دلتانه وه‌ک نه‌مام شینده‌بێت ئێوه‌ش ئه‌بێ ببن به باخه‌وانێک باخچه‌که‌تان بڕازێننه‌وه. که‌واته مرۆڤ پێویستی به خۆشه‌ویستیه، ئێوه‌ش پێویستیتان به ئهشقیکه هه‌میشه تێنوو. له بیرتان نه‌چێ ئه‌شقی ئێوه له کۆرپه‌یی له‌گه‌ل بۆنی دایکتان بوو) .
به‌لام من له‌م نامه‌یه‌م ده‌مه‌وێ به‌سه‌رهاتی دلی خۆمتان بۆ بگێڕمه‌وه، ئه‌و دلهی هه‌میشه ته‌نیایه و له قه‌فه‌زێکدا دام ناوه بۆم ده‌خوێنێ منیش بڕیارمدا له‌مه‌دووا چ بچرکێنێ بۆئێوه‌ی بنووسم: دڵ گله‌ییم لێده‌کات که هه‌رگیز گوێم لێ نه‌گرتووه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ی پێبه‌خشیوم. ڕاست ده‌کات له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئاره‌زوو ده‌که‌م ئێوه گوێ له دلتان بگرن به‌دووای بکه‌وون . بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان دل و من چۆن له دایک بووه ئه‌بێ چیرۆکی خۆشه‌ویستی خۆمتان بۆ بگێڕمه‌وه.. له‌وه‌بێ من نه‌توانم بۆتانی بگێڕمه‌وه، به‌لام دڵ بۆتان ده‌خوێنێ.
ئاگام له‌دلم نه‌بوو وامده‌زانی ژیان یارییه له‌گه‌ل منداله‌کانی گه‌ڕه‌ک به ڕۆژو شه‌و یاریمان ده‌کرد یارییه‌کان : بووکه به بارانه، چاووشاریکێ، هه‌لووکێن،فلمێنی،گولێن،ڕینگڕینگ و مزراحێن هتد….ێستا ده‌زانم ئه‌گه‌ر ژیان یاریش بێت ئه‌بی بزانی چۆن گه‌مه‌ی تێده‌که‌ی. چه‌نده یاریزان و ووریا بیت فێلت ههرلێدهکرێت جارجار گۆلشت لێده‌کرێت. هه‌موو شکستییه‌ک و دڵته‌نگیه‌ک ماوه‌یه‌که به‌س له په‌ڕتووکی یادگارییه‌کان ده‌مێنێ.
به‌لام دنیای دڵێک له قه‌فه‌زێکدا لێکدانه‌وه‌ی ده‌روون ئاخاوتن هه‌میشه له‌گه‌لیدا بهرهوسهرئهنجامێکی نادیاری بردووم له دوورگه‌یه‌ک نیشته‌جێی کردووم که هه‌موو که‌س وه‌ک دره‌خته‌کان ڕووته هه‌موو که‌س دلیان وه‌ک گه‌لاکان به سنگ و لهشیانهوهیه .. ئه‌و شوێنه ئوتوبیا نییه دوورگه‌یه‌که خواوه‌نده‌کان یاری له‌گه‌ل مرڤه‌کان ده‌که‌ن ئه‌م دوورگه‌یه دڵڕفێنه دلت هه‌میشه خۆشه دڵته‌نگی و تووڕه‌بوون نییه هه‌موو ئاشق وه‌ک مندال یاری ده‌که‌ن … ئه‌م دوورگه‌یه به‌هه‌شت نییه به خه‌یال و له‌سه‌ر کاخه‌ز نووسرابی ..سهراب نییه.. پاسه‌پۆرتی ئه‌م دوورگه‌یه نه‌خشی دله و له هیچ کوێ ده‌ست ناکه‌وێ ده‌بێ خۆت ببی به سۆفی ده‌روێش تا به‌و حاله‌ته بگه‌یت چونکه له‌و دوورگه‌یه هه‌موو کات ڤاڵنتائنزدهیه.
* * *
ئه‌م خۆشه‌ویستییه شێتی کردووم بیرکردنه‌وه‌م بۆ فریشته بووه به شه‌وه‌و مێرده‌زمه‌ی ژیانم
من دلێکم هه‌بوو بۆ فریشته دامنا. له‌م لاشه‌وه ویژدان ئازارم ده‌دات و دلم ته‌نگ ده‌کات
کاتێ ئازادیم نه‌بینی جگه له چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان.
.
من جگه له چه‌وسانه‌وه‌م به شته ده‌ره‌کییه‌کان. له ناخه‌وه دایان پرسیار و خه‌م وێرانی کردووم.
نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم کورتر و پیربووبم، به‌لام بوونی چه‌ندین پرسیاری بێ وه‌لام! پرسیار کردن له چیرۆکی بوونی تاکی خۆم؟ له‌م لاشه‌وه ئه‌م ئه‌ڤین و ئه‌شقه هۆگر و سه‌رگه‌رمی کردووم.
ساتێ پڕ له ئازاره ، ساتێ مانای بوونی ژیان دابهخشێ!
له‌م ڕۆژ و دووا ساتانه‌ی ژیانم چاوه‌رووانی فریشته ده‌که‌م تا به ماچه‌کانی ئازاره‌کانم له بیر باته‌وه.
کتێبی له چاوه‌رووانی گۆدۆدا به چه‌ند کاتژمێرێک ده‌خوێندرێته‌وه که‌چی من بیست و پێنچ ساله چاوه‌رووانی فریشته‌م تا ببێ به شه‌وه بم باته‌وه.
فریشته به‌لێنی پێداووم پێیوتم چاوه‌ڕووانی بم ؟
ئای فریشته گیان بۆنی له‌شت و هه‌ناسه‌ت چه‌ند خۆشه! له بیرته له‌جیاتی ماچ کردن هه‌ناسه‌ی یه‌کترمان ههلدهمژی؟
* * *
له نێوان شه‌وه و فریشته سه‌رم لێشێواوه. له وه‌بێ شه‌وه بوونی نه‌بێ به‌لام من له‌گه‌ل فریشته نووستووم ئێستاش بۆنی ده‌که‌م و ووته‌کانی له گوێچکمه ده‌زرینگێنه‌وه. مه‌مکی فریشته پڕ به قه‌د ده‌ستمه.!تامی ماچی له ژێر زمانم وه‌ک خۆی ماوه!
لێدانی دلم هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه. فریشته گیان چاوهڕووانتم تا دووا هه‌ناسه‌ی ژیانم.
چاوه‌ڕووانم ئه‌گه ر فریشته‌ش ببێ به شه‌وه‌و بمباته‌وه!.