انا لله وانا الیە راجعون
انا لله وانا الیە راجعون
قوبادى جەلى زادە
قەرزارى دایكمم ….
دەیبردم بۆ حەمامى عمومى .!!!
هەموو ژنە عەبابەسەرەكانى گەڕەكم ، بەرووتى دەبینى !
هەبوون ، بەژن بڵندوو باریك .
هەبوون ، خڕوو خەپەو كورتیلە .
هەبون ، سپى سپى و پەمەیى .
هەبوون ، ئەسمەروو رەشتاڵە .
هێندىَ مەمك ، توند وەك هەنارى شارەبان .
هێندىَ زل ، بەقەد كەللە سەرى ، ئەو سەردەمەى من .
هێندێكیش، چرچ چرچ ،
بەسەر لۆچ لۆچى سگدا شۆڕ ببونەوە .
كاتىَ كەف دەچووە ناو چاومانەوە ، تیكڕا دەمان چریكان.
كە پەشتەماڵ ِدادەماڵا لەكەمەر ، لە نێوان دو لقى درەختدا ،
لانەیەكم دەبینى لە موو .!
حاڵى حازر :
بەشێك لەو ژنانە ، كەڕوو كوند .
بەشێك , كووڕ كووڕ .
بەشێك ، حاجى و حاجى ژن
بەشێك ، پیروو كەنەفت .
بەشێك ، ژێر پیاڵە لەچاو .
بەشێك ، بە تەسبیحى سەدوو یەك قلەوە ، لەسەر بەرماڵ .
بەشێكیشیان ،
ئێوە خۆش !
(( انا للە وانا الیە راجعـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــون ))