گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران…دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران
جلکی کاڕاتی ….
ستایل و شێوازی جل و به‌رگ زۆرن به‌پێ ی شوێن و نه‌ته‌وه و کلتوره‌کان ، وه‌رز و پیشه و توخمه‌کان جیاوازیان هه‌یه به‌ڵام پۆشاکه گشتی و ستاندارته‌کان وه‌ک کراس و تی‌شێرت و پانتۆڵ که تا ڕاده‌یه‌ک بۆ هه‌موو کاته‌کان گونجاوه له هه‌موو شوێنێ به ئاسایی ده‌پۆشرێ و به‌رچاو ده‌که‌ون . له جه‌ژن و بۆنه تایبه‌تی و یاده‌وه‌ریه میللی یه‌کانیش وه‌ک شانازی به ڕوخسار و نه‌ته‌وه‌یی کوردستانیان له هه‌نده‌ران جلی کوردی ده‌پۆشن بۆ ژن کراس و که‌وێ و هێله‌گ ، تارا و خشڵ و مێخه‌ک … بۆ پیاو کورته‌ک و شه‌رواڵ ، جه‌مه‌دانی و پشتێند و کڵاش و ڕانکۆچۆغه هه‌مووی بۆ ڕازانه‌وه‌ی جوانی و حه‌سانه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی یه . جه‌ژنی له‌دایک بوونه کۆمه‌ڵێ منداڵی کورد و بیانی تێکه‌ڵن ده‌له‌یزن دڵیان خۆشه به دیاری و پیرۆزبایی له‌خاوه‌ن جه‌ژنه که ده‌که‌ن . کیژۆڵه کورده‌ی ته‌مه‌ن چوار نه‌ورۆز بۆ یه‌که‌م جار ڕاسته‌وخۆ ڕانکوچۆغه‌ی کر ( شاڵ ) ده‌بینێ نازانێ چی یه ! ماوه‌ش نابێ بپرسێ ؟ خۆی ناوی ده‌نێ و به‌که‌سیش ناڵی …. ئاهه‌نگ ته‌واو ده‌بێ که ده‌چنه‌وه ماڵی خۆیان هه‌رکاتێک بیه‌وێ باسی ئاهه‌نگه‌که بکا و شتێک له‌باره‌یه‌وه بگێڕێته‌وه به‌و ناونیشانه‌ی خۆی ناوی ناوه ده‌ڵی : ئه‌و ڕۆژه‌ی مامه جلکی کاڕاتی له‌به‌ربوو .
دڵشاد تاقانه