
با پێکه‌وه ته‌په‌ی دڵمان ببیسترێ…..هێمن ڕه‌ئووف
با پێکه‌وه ته‌په‌ی دڵمان ببیسترێ
هێمن ڕه‌ئووف
www.hemnrauf.kurdblogger.com
گومانم هه‌یه
له‌وه‌ی ئه‌تبینم و ده‌ستم به‌رده‌ستت ده‌که‌وێ
له‌وه‌ی ده‌نگت ئه‌بیستم و لێوم به‌ر لێوت ده‌که‌وێ
به‌ڵام به یه‌قینه‌وه دڵنیام
له دڵمدا په‌تپه‌تێن به‌و خوێنبه‌رانه ده‌که‌ی هه‌سته‌کانم ده‌بزوێنن.
نازانم تۆ لێره‌ی یاخود فریشته‌یه‌کی له به‌هه‌شت ؟
سهرابی یان باڵای کیژێکی به‌نازی ؟
به‌لام بێگومانم له‌وه‌ی
هه‌نگاوم بۆ
کازیوه‌کانی سبه‌ینێ
ئه‌وه تۆی دیاری‌یان ده‌که‌ی .
ده خۆت بڵێ
ئه‌ی ئه‌وه تۆی لێدانی دڵ .. ته‌لیسمی ڕۆح
زه‌مه‌نی ئه‌م ژینه کاڵه‌م ده‌بزوێنی ؟
هه‌ر تۆ چاره‌ی من ده‌نوسی ¬؟
خۆم دڵنیام
له‌وه‌ی خه‌مم به‌ده‌ست تۆیه
له‌وه‌ی خه‌نده‌م به‌ده‌ست تۆیه
له‌وه‌ی پێکه‌نین و گریان له ژینمدا ده‌خوڵقێنی !!!
ده خۆت بڵێ
ئه‌ی ڕۆحی من
خۆت په‌روه‌رده‌ی ڕۆحم ده‌که‌ی ؟
هه‌ر تۆی یاری به‌م تۆپه‌ی دڵی من ده‌که‌ی ؟
ئه‌گه‌ر وابێ !
خۆده‌زانم بۆ ئه‌وه‌یه که نه‌وه‌ستێ
ده‌زانم تۆ هه‌رگیز دڵم ناڕه‌نجێنی
خه‌رمانێ له توێشوی ئه‌وین
ڕه‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌م عه‌شقه ناسوتێنی .
من ده‌زانم تۆ له دڵ‌و له ڕۆحمدا
سهرایهکت پڕکردوه له عه‌شقی خۆت
باخێکت له خونچه‌ی وه‌فا تیا چاندوه
قه‌ت به ته‌رزه و لێزمه‌ی نازێ
په‌ڕه‌ی گوڵێ ناوهرێنی .
ده‌خۆت بڵێ
من نازانم
تۆی په‌روه‌ردگاری ڕۆحم ؟
تۆی بزوێنه‌ری ئه‌م دڵه‌م ؟
ئه‌گه‌ر وایه !
توخوا گیانه ئه‌گه‌ر وایه !
دڵم له‌گه‌ڵ دڵی تۆدا با لێ‌بدا
با پێکه‌وه ته‌په‌ی دڵمان ببیسترێ !
با پێکه‌وه دڵمان هێواش یان به په‌له‌په‌ل لێ‌بدا !
با پێکه‌وه شادبن دڵمان
با پێکه‌وه تهنگبن دڵمان
ئه‌گه‌ر دواجار
ئه‌م دنیایه‌شمان به‌جێهێشت
با پێکه‌وه ئه‌م دوو دڵه ڕابوه‌ستێ .
2009