چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کی شیعری…..که‌مال چۆمانی
چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کی شیعری
که‌مال چۆمانی
chomani_85@yahoo.com
گوناه
له‌وه‌ته‌ی هه‌ستم به ژیان کردووه،
گوناه ده‌که‌م…
له‌وه‌ته‌ی دابڕاوم له منداڵی،
به‌شێک له جه‌سته‌م بۆته گوناه…
به‌شه‌که‌ی دیکه‌م، بۆته هاوڕێی ئیبلیس…
سوپاس
فێرتانکردین، گه‌ر له ئێواره‌یه‌کی هاویندا، شنه‌یه‌کی فێنکمان بۆ هات،
سوپاسی ئێوه بکه‌ین…
فێرتانکردین، گه‌ر له نیوه‌شه‌وێکی زستاندا،
رۆژهه‌ڵات و شه‌خته و سه‌رماوسۆڵه نه‌مان،
سوپاستان بکه‌ین…
فێرتانکردین، گه‌ر قهسابخانهیهکتان بۆ ئینسان دروستکرد،
سوپاستان بکه‌ین…
فێرتانکردین، گه‌ر له یه‌ک چرکه‌دا، ئینسانیبوونمان بفرۆشن،
سوپاستان بکه‌ین…
فێرتانکردین، هه‌موومان بکه‌نه بکوژ و کۆیله و جه‌للاد،
که‌چی هێشتا سوپاسمان کردن…
فێرتانکردین شه‌ڕبکه‌ین بۆ خۆشیی ئێوه… بکوژین بۆ گریفانی ئێوه… قامچی بوه‌شێنین بۆ شکۆی توڕوهاتی ئێوه…
که‌چی هێشتا سوپاسمان کردن…
ئێوه فێرتانکردین، چۆن سوپاستان بکه‌ین و هه‌رگیزیش نه پرسیار بکه‌ین و نه گومان…
سوپاس بۆ ئێوه، سوپاس…
په‌ڕه‌سێلکه
یه‌کێ له کاره‌کته‌ره‌کانی کاروان کاکه‌سوور،
زۆر هه‌وڵیدا ببێته په‌ڕه‌سێلکه،
که‌چی بوو به کونده‌په‌پۆ
سه‌رکرده‌کانی ئێره‌ش…
هه‌ر ده‌یانه‌وێ خۆیان بکه‌نه گیڤاڕا،
که‌چی ئه‌وه‌تا هه‌موویان بوونه‌ته رامبۆ.
نانی چه‌ک
کوڕێکی ژیکه‌ڵه‌ی قۆز بوو،
ده‌یویست وه‌ک ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی له‌ناو قاتوقڕی کوردستاندا، قاچی قه‌لی ده‌خوارد،
ئه‌ویش، هه‌ر هیچ نه‌بێ، پاروێ نانی هه‌بێ…
چووه بازاڕ ئیشێک بکا،
ته‌نها سێ ئیش هه‌بوون،
براکوژی… براکوژی… براکوژی…
چه‌نده تێڕاما…
چه‌نده بیریکرده‌وه…
هیچیانی به دڵ نه‌بوو…
دواجار له‌بری خوا، ئه‌هریمه‌ن هاوکارییکرد…
ئیتر زانی…
قاچی قه‌ل،
ته‌نها له براکوژی ده‌ستده‌که‌وێ…
هه‌فته‌ی یه‌که‌میش بوو، که زانی،
سکی برسی، به نانی چه‌ک، هه‌رگیز… هه‌رگیز… تێرنابێ…
تفباران
خه‌ڵک ناحه‌قی نییه،
له‌به‌رده‌م ده‌رکی سه‌را و شه‌قامی باتا،
سه‌ری شۆڕتان پێشۆڕتر بکا…
له‌وێنده‌ر وه‌ک تابلۆیه‌کی ئه‌هریمه‌نی دابنرێن…
ئه‌وه‌ی هات و تفتان تێبکا…
چاوه‌ڕێ بن… تفباران هه‌ر دێ…
کاتێ زوڵم گه‌یشته ترۆپک،
چاوه‌ڕێ بن کاتی تفبارانیش هه‌ر دێ…
له‌نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدا
له‌نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدا،
شاعیر هه‌یه…
شاعیر نه ده‌یه‌وێ نوقمی به‌هه‌شت بێ،
نه ده‌شتوانێ له دۆزه‌خ رابکا…
ئه‌وان له دونیادا هه‌رگیز به به‌هه‌شت ناگه‌ن،
لێ هیچ کاتێکیش لێشی دوور نین…
ئه‌وه‌شی ده‌ینووسن،
به‌هه‌شتێکه به پشکۆکانی دۆزه‌خ…
ئیراده
پڕ بووم له خۆشی، له جوانی، له مرۆڤبوون و ئیراده،
بیستوسێ ساڵه شه‌ڕمه له‌گه‌ڵ ژیان…
ژیان هه‌موو خۆشیی لێستاندم…
جوانییه‌که‌شی کرده دیاریی کچێکی فریشته نیگای رۆح شه‌یتانی…
رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤیش، مرۆڤبوونهکهیان بۆ خۆیان برد…
به‌ڵام ژیان چه‌ند به‌سته‌زمانه،
هه‌رگیز نه‌یتوانیووه ئیراده‌م تێک‌بشکێنێ…
رازیبوون
گه‌ر به عه‌داله‌تی خوا رازی نه‌بی،
هه‌رگیز رازیبوونیش نابێته به‌شێک له خۆت…
کێ به خوا رازییه؟ ئه‌ی کێ به به‌شه‌که‌ی رازییه؟
من زۆر له خوا رازییم،
چونکه فێری کردووم رازیبم…