
له باره‌ى میدیاوه…. رۆژنامه‌گه‌رى دواى راپه‌ڕین
له باره‌ى میدیاوه…. رۆژنامه‌گه‌رى دواى راپه‌ڕین
به‌شی ده‌یه‌م
محه‌مه‌د حاجى كه‌ریم
وه‌ك چۆن راپه‌ڕینى ئادارى1991 گۆڕانێكى گه‌وره‌ى له هه‌موو رووێكه‌وه له هه‌ناوى كۆمه‌ڵگاى كوردستان دروست كرد، ئاوهاش ده‌رفه‌تێكى گرنگى بۆ نه‌شونماكردنى میدیاى كوردى له‌گه‌ڵ خۆى هێنا. له‌و قۆناخه نوێیه‌دا، كه ده‌كرێ ناوى بنێین قۆناخى دواى راپه‌ڕین، میدیاى كوردى له هه‌ردوو رووى چه‌ندایه‌تى و چۆنایه‌تى قه‌له‌مبازێكى گه‌وره‌ى تێكه‌وت، به‌م پێیه كه‌ناڵگه‌لێكى زۆرى رۆژنامه‌وانى له‌دایك بوون، چه‌ندین گۆڤار و رۆژنامه‌و رادیۆ‌و ته‌له‌ڤزیۆن و دواتریش ماڵپه‌ڕى ئه‌لیكترۆنى كه‌وتنه كار. زێده‌ڕۆیى ناكه‌ین گه‌ر بڵێین ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه‌ى دونیاى میدیاى كوردى له‌مێژووى كوردستاندا بێ وێنه بووه، كه ده‌كرێ به شۆڕشی راگه‌یاندنى كوردى بچووێنین. ئێمه به‌درێژایى ته‌مه‌نى رۆژنامه‌گه‌ریمان، له هیچ قۆناخ و سه‌رده‌مێكدا، دواى راپه‌ڕینى لێده‌ربكه‌ین، خاوه‌ن راگه‌یاندنێكى به‌رچاو نه‌بووین.
هه‌رچه‌ند میدیاى دواى راپه‌ڕین له‌كه‌مووكوڕى به‌ده‌ر نه‌بووه، لێ رۆڵێكى مه‌زنى له وشیاركردنه‌وه‌ى چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵى كوردستان گێڕاوه‌و كاریگه‌رییه‌كى باشیشى له سه‌ر نه‌وه‌ى سه‌رده‌مى ئازادى دروستكردووه. ئه‌و راگه‌یاندنه به‌ده‌ورى خۆى هیچى نه‌كردبێ توانیوویه‌تى گه‌شه به زمانى نووسین بدات، نه‌وه‌یه‌كى تاراده‌یه‌ك بوێر‌و خاوه‌ن پرسیار دروست بكات. به‌ڵام به‌و پێیه‌ى هه‌ڵسوڕێنه‌رانى راگه‌یاندنى ئه‌و قۆناخه، پێشتر كوڕى سیاسه‌ت و ئه‌ده‌ب بوونه، یان به‌مانایه‌كى دیكه زۆربه‌یان له دونیاى شیعر‌و چیرۆك و هونه‌ره‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه نێو كایه‌ى راگه‌یاندن، نه‌بوونه‌ته به‌رهه‌مهێنى میدیایه‌كى ته‌ندروست و پڕۆفیشناڵ، ئه‌وان به‌هۆى ئه‌وه‌ى له بوارى رۆژنامه‌وانیدا خاوه‌ن ئه‌زموون و ئاگاییه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوون، بۆیه نه‌یانتوانى رۆژنامه‌وانییه‌كى ته‌ندروست دروست بكه‌ن.
حزبه كوردستانییه‌كان كه به‌رهه‌مهێنى میدیاى دواى راپه‌ڕینن، راگه‌یاندنیان بۆ ئه‌وه دروستكرد بیكه‌نه مینبه‌رى پڕوپاگه‌نده بۆ خۆیان، ئێستاشى له‌گه‌ڵ دابێ لاى ئه‌وان ده‌ركردنى رۆژنامه، یان كردنه‌وه‌ى رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن ئامانجى سیاسیى و حزبایه‌تى به‌دواوه‌یه، جێى نیگه‌رانییه رۆژنامه‌گه‌رى حزبى تا ئێستا وه‌ك پێویست نه‌یتوانیووه ده‌ستكراوه‌بێ و له ئاست خواست و داواكارى خوێنه‌رى كورد بێت. به‌درێژایى ئه‌و ماوه‌یه، میدیاى حزبى ئه‌وه‌نده‌ى له خه‌مى پاراستنى پێگه‌ى حزب دابووه، نیوو ئه‌وه‌نده له خه‌مى ئێش و ئازارى خه‌ڵكى كوردستان دانه‌بووه.
راسته ئه‌و راگه‌یاندنه بێ كاریگه‌رى نه‌بووه‌و رۆڵى هه‌بووه له بنیادنانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى وڵات، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك له جه‌وهه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆى لاى داوه‌و وه‌ك پێویست تێكه‌ڵ به ئازارى قوڵى خه‌ڵك نه‌بووه، بۆیه‌شه نه‌بۆته رۆژنامه‌گه‌رى خه‌ڵك.
به‌دڵنیاییه‌وه رۆژنامه‌گه‌رى باش له به‌ره‌ى جه‌ماوه‌ره، هه‌رگیز ده‌ست به‌ردارى بنه‌ما پیشه‌یى و ئه‌خلاقییه‌كان نابێ، هه‌میشه به‌دواى گوتنى هه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێت. كارێك ناكات له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكدا نه‌بێت، بۆیه‌شه ده‌بێته میتافۆرى ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ى كه تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا خۆیان تێدا ده‌بیننه‌وه.
چونكه رۆژنامه‌گه‌رى كوردى خاوه‌ن ئابوورییه‌كى سه‌ربه‌خۆ نییه، بێ به‌ش بووه له پێشووه‌چوون و گۆڕ‌انى خێرا، تا ئه‌مڕۆ به‌شێكى زۆرى كه‌ناڵه‌كانى میدیا وابه‌سته‌ى حزب و لایه‌نانه سیاسیه‌كانن، ئه‌وه‌ى ته‌مویلى ده‌كات حزبه، ئه‌وه‌شى له په‌رۆشییه‌وه نییه بۆ میدیا، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه بیخاته خزمه‌ت خۆى. ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه راگه‌یاندنى ئه‌و وڵاته به ئیراده‌ى خۆى نه‌چۆته پێشه‌وه، هێشتا به‌شێكى زۆرى ئه‌و كه‌ناڵانه له قۆناخى لاسایكردنه‌وه‌و كاوێژكردن نه‌په‌ڕیوونه‌ته‌وه جیهانى راسته‌قینه‌ى خۆیان.
ناكرێ كاریگه‌ری مۆدێرنه له‌سه‌ر تێڕوانین و دنیابینى تاكى كورد نه‌بینین، بێگومان له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا تاڕاده‌یه‌ك كار بۆ گۆڕان و كرانه‌وه كراوه، هه‌ندێك پڕۆژه‌و كه‌ناڵى ئه‌كتیڤ هاتوونه‌ته‌دى، خه‌ریكه به دیدگایه‌كى تازه سه‌یرى كایه جیاجیاكانى كۆمه‌ڵگا، له نێویشیدا رۆڵ و ئه‌ركى میدیا ده‌كرێ، به‌ڵام هێشتا له سه‌ره‌تاى كاروانه‌كه‌ین.
دواى تێپه‌ڕبوونى حه‌ڤده ساڵ به سه‌ر ته‌مه‌نى رۆژنامه‌گه‌رى دواى راپه‌ڕین، تا ئێستا له بوارى هه‌واڵى زیندوو و به‌دواداچوونى مه‌یدانى ده‌ست كورتین و بۆمان نه‌كراوه به پێى بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكه‌ین، یان له ئاست ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه خێرایه‌دا بین كه دونیاى گرتۆته‌وه.
هه‌رچه‌ند رێى تێده‌چێ بڵێین راپه‌ڕین مێژوویه‌كى تازه‌ى له دونیاى میدیاى كوردى دروستكرد، كه‌ناڵگه‌لێكى راگه‌یاندنى به‌دواى خۆى هێنا، بۆ یه‌كه‌م جاریش به ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێى په‌یوه‌ندار به میدیاى ئاشنا كردین، لێ تاهه‌نوكه راگه‌یاندنى كوردى رێگه‌یه‌كى راست و ته‌ندروستى بۆخۆى نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌و له‌و فه‌وزاو بێ سه‌روبه‌ریه‌ى كه هه‌موومان هه‌ستى پێده‌كه‌ین، ره‌تی نه‌كردووه.
mehemedkerim@gmail.com