
( خوێن له ئاو خه‌ستره ) بۆ شه‌هید سۆران مامه حه‌مه! …..نووسینی: جه‌لال قادر
( خوێن له ئاو خه‌ستره ) بۆ شه‌هید سۆران مامه حه‌مه!
نووسینی: جه‌لال قادر
قوتابیانی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی که‌رکوک حهزوخهونهکانیان بێسنووره . یاده‌وه‌رییم له‌گه‌لیاندا کۆتایی نایه‌ت.
دیمه‌نی ڕووداوێک ده‌گێرمه‌وه که شه‌هید سۆران تیا به‌شداربوو.
ملوانکه‌ی گیڤارا ئێستاش له ئه‌ورووپا و کوردستان له ناو چه‌ند گه‌نجێکدا مۆدیلیهتی. شه‌هید سۆران چه‌ند قوتابیتر له ملیان ده‌کرد. له لایه‌کیتر چه‌ند قوتابییه‌کی به‌شی شانۆ پرسیاریان ده‌کرد ئایه خوا هه‌یه یان نییه؟ چه‌ند قوتابییهکیتر خه‌ریکی قژ جوانکردن و دلداری بوون!
مرۆڤه شه‌ڕ خوازه‌کان ئه‌م بابه‌ته‌یان کرده گرفتێ بۆ په‌یمانگا. په‌یمانگا بڕیاری ده‌رکرد:
– که چیتر نابێ باسی خوا بکرێ به بوون و نه بوون.
– نابێ قژدرێژ و خۆشه‌ویستی هه‌بێ.
– نابێ هیچ جۆره میلوانکهیهک ببینرێ به تایبه‌ت وێنه‌ی گیڤارا.
-هتد……………………..
چه‌ند ڕۆژیکی کورت دووای بڕیاره‌که:
– قوتابیانی به‌شی شانۆ چیتر باسی خوایان نه‌کرد چونکه گه‌یشتنه وه‌لام!
– قژدرێژه‌کان سه‌ریان که‌چه‌ل کرد بۆ خۆشهیستهکانیان.
– بێ ملوانکه‌کان له کافیتریاکه دانشتبوون پۆسته‌ری گیڤارایان به دیواره‌کانه‌وه ههلواسیبوو.
( له سهرمێزێکدا سۆرانم بیینی شیعری بۆ نیشتیمان ده‌خوێنده‌وه! )