
شه‌هیدانی سه‌رکرده‌و….حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
شه‌هیدانی سه‌رکرده‌و
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش.سویدشههیدانی تر!
زۆر به‌ی زۆری گله‌یی و گازه‌نده‌ی خه‌ڵکی کوردستان به خه‌ڵکی ئاسایی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه نووسانه‌وه، له ده‌سته‌ڵاتی کوردی که پێکهاتووه له پارتی و یه‌کێتی،بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که داد‌و ئازادی و یه‌کسانی نییه‌و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه وه‌ک یه‌ک سه‌یر ناکرێن و زۆرینه له ژیانێکی پڕمهینهتیدا بێ هیچ خزمه‌ت گوزارییه‌ک ده‌ژین. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه کۆمه‌ڵێک به‌هۆی قورسایی پشت و په‌ناو عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌و نزیک بوونیان له‌و دوو حیزبه‌وه پشکی شێریان به‌رده‌که‌وێت له خێر‌و بێری کوردستاندا.له دۆخێکی وادا به‌رده‌وام گله‌یی و گازه‌نده‌ی خه‌ڵک زیاده‌کات که‌چی ده‌سته‌ڵاتی حیزبی کوردی هیچ باکی نییه‌و…بێزاری خه‌ڵک له‌م ده‌سته‌ڵاته گه‌نده‌ڵه به هه‌ند وه‌رناگرێت و
به چاوێکی سووک سه‌یری قوربانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی کردووه‌و… هه‌رگیز گوێی له ئاهو ناڵه‌و داد و بێدای منداڵێکی شه‌هید و ئه‌نفاله‌کان نه‌گرتووه‌و جار جارێک که له هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکی و کورسییه‌کانیان مسۆگه‌ربێت وه‌ک ئه‌وه‌ی خێر به خێزان و که‌س و کاری شه‌هیدان و ئه‌نفاله‌کان بکه‌ن به پارچه‌یه‌ک زه‌ویه‌کی بێکهڵکو دوور له ئاوه‌دانی ، یان به به‌خشینه‌وه‌ی که‌مێک پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته که واده‌زانن به‌ڕه‌نجی شان و شه‌ونخونی په‌یدایان کردووه،کۆمه‌ڵێک نازو منه‌ت به‌سه‌ر کهسو کاری خێزانی شه‌هیدان و ئه‌نفاله‌کاندا ده‌که‌ن،که‌چی بۆ خێزان و کهسو کار‌و شه‌هیدانی سه‌رکرده هه‌موو شتێکیان فه‌راهه‌مکردووه هه‌ر له به‌خشینی کورسی ده‌سته‌ڵات و به‌خشینی پاره‌و دامه‌زراندن ومهکانهی خوێندن‌و سه‌فه‌رکردن له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی کوردستان،هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستان ئێستا له تازه‌ترین دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانی مام جه‌لال بینیمان کۆمه‌ڵێک کۆشکی شاهانه‌ی پێشکه‌ش به خێزان و کهسو کاری شه‌هیدانی سه‌رکرده کرد، باشه دڵنیایام هه‌رکه‌سێک ئه‌مه‌ی پێناخۆشبێت له‌لای ئێوه وه‌ک ئه‌وه‌وایه ئاسمانی ڕووخاندبێت، چونکه ده‌ڵێن: سووکایه‌تی به شه‌هیدانی سه‌رکرده‌و خێزانه‌کانیان کراوه.بۆ ده‌بێت خانوویه‌کیان پێڕهوانهبینڕێت. ده‌ی ده‌ستتان خۆشبێت هه‌رچی ده‌که‌ن به‌زایه ناچێت چونکه ئه‌و شه‌هیده سه‌رکردانه ڕۆحیان به‌خشیوه‌ته ئازادی کوردستان.هه‌موومان ده‌زانین شتێک نییه له سه‌روی رۆحه‌وه گرنگتر‌و …. بێت.
ئێ خۆ شه‌هیدانی تریش هه‌ر ڕۆحیان به‌خشیوه‌ته ئازادی کوردستان ئه‌ی بۆ ده‌بێت ئه‌وه‌ی بۆ شه‌هیدانی سه‌رکرده ده‌کرێت بۆ شه‌هیدانی تر نه‌کرێت ئایا؟ هه‌ر شه‌هیدانی سه‌رکرده خێزان و که‌سوکاریان هه‌یه‌و شایه‌نی ئه‌وه‌ن کۆشکی شاهانه‌یان پێ ببه‌خشرێت، یان جیاوازی هه‌یه له نێوان رۆحی شه‌هیدانی سه‌رکرده‌و شه‌هیدانی ئاسای، به‌ڕاستی ئه‌م پۆلینکردن و ئیشکردنه له‌سه‌ر ناوی شه‌هیدانی سه‌رکرده، رۆحی سه‌هیدانی تر ئازارده‌دات تا ده‌گاته خێزانه‌کانیان. بۆیه ده‌بووایه دایکی شه‌هیدان دوعایان بکردایه کوڕه‌کانیان شه‌هید نه‌بن تادهبنه سه‌رکرده بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حسابێک بۆ شه‌هیده‌کان بکرێت.