گه‌وره‌کردن و بچووکردنهره سروشتێکی له‌مێژینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه
گه‌وره‌کردن و بچووکردنهره سروشتێکی له‌مێژینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه
( له په‌راوێزی ڕاپۆرتی چوار حیزبه‌که‌و وه‌ڵامی یه‌کێتی و پارتیدا )ماوه‌یه‌که قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر ڕاپۆرتی چوار حیزبه‌که‌و وه‌ڵامه‌که‌ی( یه‌کێتی و پارتی ) ده‌کرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌باره‌وه بۆ ئه‌نجام ده‌درێت ، زۆر باسی ئۆپۆزسیۆن ، گه‌نده‌ڵی ، شه‌فافیه‌ت ، بودجه ، خزمه‌تگوزاری ، ئیزدواجیه‌ت ، شه‌ریک ، ناسکی هه‌لومه‌رجه‌که ، دیموکراسی و هتد ده‌کرێت ، من قسه له‌سه‌ر هیچ یه‌کێک له‌ڕاپۆرتی چوار حیزبه‌که‌و وه‌ڵامه‌که‌ی( یه‌کێتی و پارتی ) ناکه‌م چونکه پێموایه هیچیان په‌یوه‌ندی به ژیان و گوزه‌ران و ئایندهی خه‌ڵکی کوردوستانه‌وه نییه ، ئه‌گه‌ر جار جارێک باسی خزمه‌تگوزاری و خه‌ڵک له نێو ڕاپۆرت و وه‌ڵامه‌که‌دا به‌رچاو ده‌که‌وێت هیچ نییه بێجگه چاوبه‌ست و فریودانی خه‌ڵکی کوردوستان و بۆیاخ کردنی مه‌رامێک که ئه‌م حیزبانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاری دێنن ، تێکه‌ڵ کردنی ( هۆ و ئه‌نجام ) له لایه‌ن چوار حیزبه‌که‌و وه‌ڵامی بێناوه‌ڕۆکی( یه‌کێتی و پارتی ) ئه‌وه نیشان ده‌دات که ئه‌م حیزبانه ئه‌ندامی یه‌ک خێزانن و هه‌ندێک جار له‌سه‌ر سفره‌ی دابه‌ش کردنی داهات و پاروی ده‌می خه‌ڵکی کوردوستان سووکه ناڕه‌حه‌تیه‌کیان ده‌بیت و دواتر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه ملی برایه‌تی و هاوچاره‌نووسی یه‌کتر ، کاتێک چوار حیزبه‌که ده‌ستناخه‌نه سه‌ر کێشه ڕیشه‌ییه‌کانی خه‌ڵک و نادیاری چاره‌نووسی سیاسی کوردوستان و سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م هه‌لومه‌رجه ، ئیتر ئاشکرایه که ده‌یانه‌وێت ئه‌م واقیعه‌ته به‌رده‌وام بێت به‌ڵام به جۆرێک که‌له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوری و سیاسیه‌کانی ئه‌واندا بگونجێت ، ئه‌وه‌ی که من زیاتر ئه‌مه‌وێت لێره‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م و سه‌رنجی خه‌ڵکی کوردوستانی بۆ ڕابکێشم ئه‌ویش سروشتێکه که ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردوستان هه‌ڵوێستی پێوه‌رده‌گرن به‌رانبه‌ر ئه‌حزاب و ڕێکخراو ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تیه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، تائه‌وکاته‌ی هه‌ر حیزب و ڕێکخراو که‌سێک چه‌پڵه‌لێده‌ر و جێبه‌جێکه‌ری سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ( یه‌کێتی و پارتی ) بێت ئه‌وا زۆر به‌ئاسانی به حیزبی ڕه‌سه‌ن و ڕێکخراوی دایک و که‌سایه‌تی نیشتمانی و دڵسۆز ناو ده‌هێنرێن و گه‌وره ده‌کرێن ، به‌ڵام کاتێکێش قیبله‌نومای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان تۆزێک لاربوویهوه ئه‌وه ئیتر مێژووی حیزب و هه‌ڵسوڕانی ڕێکخراو له دایک بوونی که‌سایه‌تی ئاوهژودهکرێتهوهو وه‌ک ده‌نکی زه‌نگیانه بچووک ده‌کرێنه‌وه ، ده‌گێڕنه‌وه کاتی خۆی که‌سێک بۆ پێشمه‌رگایه‌تی ده‌چێته ناوچه‌ی شاره‌زوور ، که‌سه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی من بیستوومه ناوی یاسین ده‌بێت ، یاسین له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌که‌یه‌وه نازناوی مامۆستا یاسینی پێده‌به‌خشێت ، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌وێت که مامۆستا یاسین و به‌رپرسه‌که وه‌ک یه‌ک بیرناکه‌نه‌وه ، بۆیه به‌رپرسه‌که‌ی بڕیار ده‌دات ناوی مامۆستا یاسین بگۆڕێت و بیکات به یاسه مێشه ، ئه‌مه ساده‌ترین نموونه‌ی سروشتی ده‌سه‌ڵاتێکه له شاخ بۆیه هه‌مان سروشت له شار و له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری (1991) وه به‌رده‌وامه‌و کاری پێده‌کرێت ، ساڵی 1995 له‌شکرکێشیه‌کی گه‌وره له‌سنوری ( یه‌کێتی ) بۆ نزیک شاری که‌رکوک ده‌ستی پێ‌کرد ، ژماره‌یه‌کی زۆر هێزی پێشمه‌رگه چوونه چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری ، ژماره‌یه‌ک له‌حیزبه‌کانیش له‌ژێر کاریگه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌و کاته‌دا هێزیان ڕه‌وانه کرد ، ئه‌وکات وانیشان ده‌درا که کاتی سفر دانراوه‌و ئینقلاب ڕووده‌دات و که‌رکوک ده‌گیرێت ، له کۆڵان و ماڵه‌کاندا ناوساجی و خواردن کۆئهکراییهوهو ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ ده‌کرا ، هه‌ندێک پێکدادان ڕوویدا ، ژماره‌یه‌ک چه‌ک و سه‌ربازی دیل وه‌ک ده‌سکه‌وتی ئه‌م شه‌ڕه نمایش کران و هێرشه‌که کۆتایی هات ، ئه‌وی زۆر ماییه‌ی سه‌رنجه که ئه‌مه‌وێت بیبه‌ستمه‌وه به بابه‌ته‌که‌ی ئێستاوه که قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌م ئه‌و گهورهکردنهبوو که ڕاگه‌یاندنه‌کانی ( یه‌کێتی ) ده‌یکرد سه‌باره‌ت به‌و حیزبانه‌ی که به‌شداری ئه‌و هێرشه‌یان کردبوو له‌گه‌ڵیان ، کاتێک له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه ئه‌یانووت پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی( دیموکراسیخوازان ) له‌به‌ره‌ی شه‌ڕ چۆن سه‌رکه‌وتن تۆمار ده‌که‌ن ، ئه‌م ڕاگه‌یاندنه به‌رئه‌نجامێکی پیشانی کۆمهڵگادهدا که خه‌ڵک واهه‌ست بکه‌ن که هێزو توانایی سه‌ربازی( دیموکراسیخوازان ) هیچی له هێزو توانایی سه‌ربازی( یه‌کێتی و پارتی ) که‌متر نییه له‌کاتێکدا واقیعه‌ت وانه‌بووه‌و وانییه ، ته‌نها مه‌به‌ست له‌م گه‌وره‌کردنه ملدانه به سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات و ستراتیژێک که دایڕشتووه بۆ کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه ، بۆیه زۆر گرنگه خه‌ڵکی کوردوستان سوود له‌م ئه‌زموونانه وه‌رگرێت و خۆی نه‌خاته ناو گه‌مه‌ی گه‌وره کردن و بچووکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی (یه‌کێتی و پارتی) و حیزبه‌کانی ده‌ووروبه‌ریان ، خه‌ڵکی کوردوستان ده‌بێت هه‌وڵبدات هێزی خۆی ڕێکخراو فراوان بکات و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی یه‌کانگیر بکات بۆ کۆتایی هێنان به‌م هه‌لومه‌رجه ئاڵۆز و ناجێگیره‌ی ئێستای کوردوستان که‌ئه‌ویش له گره‌وی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره مه‌زهه‌بیدا خۆی ده‌بینێته‌وه .
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی