
ئایا کۆمپانیای ووشه پێگه‌یوه؟…جه‌مال حاجی
ئایا کۆمپانیای ووشه پێگه‌یوه؟…جه‌مال حاجی
پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق که‌له چوارده پارێزگادا ئه‌نجامدراو ،سه‌ره‌نجامیش گۆڕانکاری سه‌یر له‌هاوکێشه‌ی زۆربه‌ی پارێزگاکاندا ڕویانداو ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که‌له‌ناوچه جیاجیاکان ده‌نگیان به لیستی کوردی دا زۆر که‌متربوون له‌ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی که‌له‌و ناوچانه‌دا هه‌ن،سه‌رباری ئه‌و پاره‌و پووله زۆره‌ی که له‌ملاولا بۆ غه‌یره کورده‌کان سه‌رف کراوه .
ئێستا قسه که‌وتۆته سه‌ر باسی هه‌ڵبژاردنه‌کان له چوار پارێزگاکه‌ی که‌کورد به هی خۆی ده‌زانێت،و له‌وێشه‌وه ئاماژه‌کان بۆ کێبڕکێیه‌کی ته‌واو ئاڵۆز مل ده‌نێن به‌تایبه‌تی له که‌رکوکدا که به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مجاره‌یان سه‌نگی کورد تیایدا ته‌واو ڕوبه‌ڕووی فشار ده‌بێته‌وه،ئه‌مه ئه‌گه‌ر ههرلهئێستهوه هاوپه‌یمانی نه‌یارانی کورد یه‌کبگرێته‌وه‌و لیسته‌کانی عه‌ره‌بی و تورکمانی هاوکاری بۆ یه‌کتری پێشکه‌ش بکه‌ن(که‌بێگومان شتێکی چاوه‌ڕوانکراوه).
له‌وێوه لیستی کوردیش ،ئه‌گه‌ر بێتوو لهسهرکێشیهکهی خۆی وهشیمان نه‌بێته‌وه‌و هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیکه به‌تایبه‌تی چوارحیزبه‌که یه‌کلایی نه‌کاته‌وه،ئه‌وا بێگومان ئه‌وێنده‌ر(که‌رکوک) ده‌بێته سه‌نته‌ری ململانێ هه‌ره قوڵه‌کان که ڕوپه‌ڕی هه‌واڵه‌کانی دونیا ده‌گرێته‌وه‌و ده‌شزانین ته‌نینه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی که‌رکوک هه‌میشه ته‌نگژه‌یان به‌دوادا هاتووه‌و بۆ کورد مایه‌ی خێروبه‌ره‌که‌ت نه‌بوون.
بۆیه ڕه‌نگه گوماناوی نه‌بێت گه‌ر واتێبگهم هه‌ڵبژاردن له‌کوردستان (به‌تایبه‌تی له‌که‌رکوکدا) شتێکی مه‌حاله،واته به‌رله‌هه‌موو شتێک سه‌رکردایه‌تی ئێمه ده‌زانێت که له‌م سیستمه دیموکراتیه‌ی ئه‌وڕۆدا که‌س نیه موحاسه‌به‌ت بکات کاتێک پاره‌وپوولی چوارده پارێزگاکه‌ی تر له‌پێناوی که‌رکوکدا به‌رامبه‌ر به‌کورد به‌کار بهێنرێت،چونکه به‌کارهێنانی هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌حوه‌و … له‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی (لایه‌نێک) هیچ گومان له‌وه ناهێڵێت که ئه‌م شێوازه‌ی عێراق دیموکراتیه‌کی بهرژهوهندیستانهیهو هیچی دیکه،.بۆیه‌ش دوور نیه که‌بازاڕی که‌رکوک له هه‌فته‌کانی داهاتودا ببێته گه‌رمترین بازاڕی سیخوڕی،ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ئه‌ساسه‌وه ئه‌و پارێزگایه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دیمستۆرادا حه‌سم نه‌کردبێت.
ئه‌مه سه‌باره‌ت به غه‌یره کورده‌کان،که‌چی له‌نێوخۆشدا ههرلهئێستهوه قسه‌وباسی ناخۆش له‌ئارادایه ، وه‌ک باس ده‌کرێت جگه له‌لیستی هاوبه‌شی چوار حیزبه‌که‌و لیستی پارتی و یه‌کێتی به‌جیا و پاشانیش ده‌وترێت کاک نه‌وشیروانیش لیستی خۆی ڕه‌نگه ئاماده بکات.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌رێمێکی ئه‌وروپا بوترێت به‌دڵنیاییه‌وه دڵخۆشمان ده‌کات چونکه ئه‌مه‌یه ڕاستی دیموکراتی که هه‌رلایه‌نێک توانای هه‌بێت ده‌توانێ له‌ململانێ دیموکراتیه‌کاندا به‌شداری بکات،.به‌ڵام تۆ وه‌ره بپرسه ،ده‌کرێت چوارحیزبه‌که له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان بمێننه‌وه به‌تایبه‌تی کهپێدانی چه‌ند وه‌زاره‌تێک(بۆ نمونه) له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پارتیه‌وه بۆ ئه‌وان شتێکی زۆر ئاساییه‌و ڕابردووش سه‌لماندویه‌تی که‌ئه‌وان نه‌رێ لهمهزهبیاندا نیه،ئه‌مه چونکه (به‌مڕۆشه‌وه) که‌س نازانێت ئێمه حکومه‌تێکی چه‌ند وهزارهتیمان پێویسته،کامیان زه‌رورتره ،کامیان زیاده‌یه،بۆچی چلوچوار،پاشان ته‌قریبه‌ن نیواونیو،بۆچی ژماره‌یه‌کی زۆر وه‌زیری بێ وه‌زاره‌ت….؟
ئه‌مانه به‌داخه‌وه پێمان ده‌ڵێن کهپێوهر لای ده‌سه‌ڵاتی ئێمه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ک زه‌روره‌ت،بۆیه‌ش ئاساییه که وه‌زاره‌تی نوێش له‌به‌رخاتری ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ ئه‌و چوارهیا دروست بکرێت،یانی له‌سه‌ر حیسابی ئه‌زمونه‌که،.ئیتر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه خهیاتن و به‌ئاره‌زووی خۆیان چیان بوێت دای ئهدورن.
ئێستا ئێمه قسه له‌سه‌ر ڕه‌وشێکی ته‌واو ناته‌ندروستی دیموکراتی ده‌که‌ین و یه‌که‌وڕاست ده‌چینه ناو باڵێک(لایه‌نێک) ه‌وه که‌خۆی به‌وپه‌ڕی ڕیفۆرمیست ناساندووه،ئه‌ویش باڵه‌که‌ی کاک نه‌وشیروانه.
له‌ڕاستیدا وه‌ک کاک نه‌وشیروان خۆی پێی باشه به‌کۆمپانیاکه‌ی هه‌میشه ئاماژه‌ی کۆمپانیایه‌کی فه‌رهه‌نگی سه‌قافی پێ وتراوه،به‌ڵام که‌دێته سه‌ر دۆزه سیاسیه‌کان که‌س نیه بڵێت باڵه‌که‌ی کۆمپانیای ووشه ،به‌ڵکو هه‌ر باڵ و جه‌ماعه‌ت و دۆسته‌کانی کاک نه‌وشیروان به‌ناوبانگه.
من ده‌مویست لێکچونێک دروست بکه‌م له‌نێوان (یونی لیست) ی سویدی که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوتری ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ر له‌خۆوه له‌لایه‌ن کابرایه‌کی ناسراوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه هه‌ڵتۆقی و به‌ڕێژه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو ده‌نگی کۆکرده‌وه،به‌ڵام که‌به‌ڕێز مالیکی ولیستهکهیم بینی و کاریگه‌ری پاره‌وپولی ئه‌و میلله‌ته‌م له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقیدا بینی ،ته‌واو په‌شیمان بومه‌وه که پیاوێک به‌ئایدیا بتوانێت خه‌ڵک ماڵی بکات،به‌تایبه‌تیش که‌هه‌میشه ئه‌و دیمه‌نه ده‌خرێنه به‌رچاوی خه‌ڵقی، چونکه پاره که‌ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سوێدیاندا هه‌بێت ئه‌وا لێره‌ش ڕۆڵی زه‌حمه‌ت نیه.
کاک نه‌وشیروان یه‌کێتی
تۆ هێشتا خۆت یه‌کلایی نه‌کردوه‌ته‌وه که‌به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ده‌بیت یان نا بریتیه له‌دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات که‌هه‌ر له‌مێژه‌وه وبه‌هۆی شه‌خسیه‌تی کارێزمی مام جه‌لاله‌وه ده‌سه‌ڵاتیان پاوه‌ن کردووه
پرۆژه‌کانی ته‌نیا له‌ڕوپه‌ڕی ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌که‌ی ناچنه ده‌ره‌وه چه‌ندین کۆمپانیای زه‌به‌لاحی وه‌کو نۆکان
لایه‌نی فه‌رهه‌نگی بریتیه له ڕۆژنامه‌یه‌ک و ماڵپه‌ڕێک و ڕادیۆ… پێ ده‌چێت ئه‌م ئه‌رکه ته‌نیا ڕوبه‌ڕوی مه‌کته‌بی ڕێکخراوه‌کانی یه‌کێتی و خودی به‌رپرسه‌که‌ی کرابێته‌وه
چالاکی نێو جه‌ماوه‌ریان ته‌واو کز‌و لاوازه‌و به‌زۆریش نزیک و هاوه‌ڵ و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ده‌گرێته‌وه ده‌یانه‌وێ واپیشان بده‌ن که‌له‌هه‌موو چین و توێژێکدا ده‌ستی باڵایان هه‌یه
ئه‌م خشته‌یه ته‌نیا مه‌زه‌نده‌ی هزری ئه‌و خهڵقهیه که‌ده‌کرێت هه‌وێن بن بۆ هه‌ردوو ئاڕاسته‌که ،ئیتر لێره‌وه وه‌دیار ده‌که‌وێت که ئه‌وانه‌ی پێیان وایه کاک نه‌وشیروان ده‌بێت مه‌وقیفی یه‌کلاکه‌ره‌وه ی هه‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی دادێ‌دا(ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت) ،ئه‌وا دۆڕاندنێکی دیکه ده‌قه‌به‌ری کاک نه‌وشیروان ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌دی کاک نه‌وشیروان چی بکات؟
دیاره له‌چه‌ند مانگی ڕابردودا چه‌ندین گۆڕانکاری له‌ناو ناخی باڵهجیاجیاکانی یه‌کێتیدا ڕویان داوه،کادیری ئه‌ملا (له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت) چۆته ئه‌ولاو له‌وێشه‌وه به‌ئاڕاسته‌ی جیاواز،.به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که له‌پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی کاک نه‌وشیروان بۆ ئه‌ودیوی بازنه‌ی یه‌کێتی،بازاڕێکی گه‌رمی سیاسیمان له‌لای کاک نه‌وشیروان و هاوه‌ڵه‌کانیه‌وه نه‌بینی،.نهلهتێزه گرنگه‌کاندا (وه‌ک چۆن خه‌ڵک چاوه‌ڕێی ده‌کردن) باسیان هه‌بوو،نه‌ش له‌ڕێکخستنه‌وه‌ی کادیره‌کانی خۆشیاندا،.له‌وێشه‌وه نه ڕێکخستنێکی سیاسی توندوتۆڵ،که‌خۆی بۆ خۆی به‌گه‌ڕ خستن و پێگه‌یاندنی کادیری ڕیفۆرمیست (به‌تایبه‌ت گه‌ر بۆ دوای هه‌ڵبژاردن ئاماده بکرێن)خۆی بۆ خۆی لانی که‌م چه‌ندین ماهی ده‌وێت.
ئیتر پرسیاره‌که له‌وێدایه کاک نه‌وشیروان چۆن ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه؟
خۆ ئه‌گه‌ر پاڵێوراوه‌کانی ئه‌وانیش له‌وانه بن که‌ده‌ڵێن ئیختیراق ده‌که‌ن ،ئه‌وا وه‌زعی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه نه‌ک ڕه‌شپێستێک قه‌بوڵ ناکات،به‌ڵکو خودی کاک نه‌وشیروان ئه‌و وه‌خته‌ش که‌له‌ناو بازنه‌ی یه‌کێتی بوو ،ته‌نیا ژنێک نه‌یتوانی بچێته سه‌رکردایه‌تی حیزبه سۆسیال دیموکراتهکهیهوه.
ئیدی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه هه‌میشه وایپیشان داوه که حیزب ده‌توانێت چالاکی ده‌هێنده‌ی حکومه‌ت بکات ،بۆیه حکومه‌ت له‌ڕوی یاساییه‌وه پێویسته به‌ڵام ته‌نیا وه‌کو مه‌ئمور مه‌خفه‌ر.
پیاوێکی سه‌رمایه‌دار کۆمپانیایه‌ک پێک ده‌هێنێ و تۆی به‌ڕێز ته‌نیا یه‌ک چرکه نێتت لێ نابڕێ و ده‌توانیت به‌هه‌موو عێراق و ده‌وروبه‌ریشدا به‌شداری بکه‌یت،که‌چی حکومه‌ت وه‌زاره‌تێکی زل و زه‌به‌لاحی هه‌یه و ناتوانێت نه‌کاره‌با و نهئاوت بۆ دابین بکات،له‌وێشه‌وه تاکی کورد تێ ده‌گات ،که‌هیچ پێویست ناکات حکومه‌ت پیاوه ڕۆشنبیره‌کان بیگرنه ده‌ست .
له ده‌زگاکانی حکومه‌تی ئێمه‌دا ئه‌گه‌ر ته‌زکیه‌و خزمایه‌تی نه‌بێت تۆ نا‌توانیت کار بکه‌یت،که‌چی له‌و دیوی ده‌سه‌ڵات تۆ ده‌توانیت له‌کۆمپانیا ئه‌هلیه‌کان کار بدۆزیته‌وه و له‌بازاڕیشدا به‌هه‌مان شێوه،که‌واته کۆمپانیای ئه‌هلی هی خه‌ڵقه نه‌ک حکومه‌ت.
ئالێره‌شه‌وه بیرۆکه‌ی : ده‌نگ بده به‌کۆمپانیا ئه‌هلیه‌کان: دێته ئاراوه و تاکی کورد هه‌رگیز نه‌وشیروان به‌پرۆژه نوسراوی نه‌بینراوه‌کانه‌وه دڵنیای ناکاته‌وه،چونکه ئه‌و نایه‌وێت هه‌رهیچ نه‌بێ چه‌ند سه‌عاتی موه‌لیده ئه‌هلیه‌کانی له‌کیس بچێت،یان نایه‌وێت چانسی ئه‌و فۆرمانه‌ی له‌کیس بچێت که‌بۆ شوقه دروستکراوه‌کانی کۆمپانیا نیوه حیزبیه‌کانی پڕ کردوه‌ته‌وه.
که‌وابێت کاک نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر ده‌یهه‌وێت به‌شداری هه‌بێت له پرۆسه سیاسییه‌کان و به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دادێ،ده‌بێت به‌رله‌هه‌موو شتێک واتا بدات بهووشهکان نه‌ک خاڵ،.چونکه چی دهزگایهکت ده‌وێت که‌له‌وڵاتانی دیموکراتیدا هه‌یه ،لێره‌ش زۆر به‌ئاسانی و ده‌وڵه‌مه‌ندتریش،.ڕۆژنامه ،ڕای جیاواز ،بازاڕی ئازاد،….. هه‌ن
به‌ڵام هیچ یه‌ک له‌مانه نه‌بۆنی دیموکراتیان لێ دێت نهمانایهکیان هه‌یه چونکه خودی پرۆسه‌ی دیموکراتی (له‌م سه‌رده‌مه‌دا) ئه‌گه‌ر پێکهاته سه‌ره‌کیه‌که‌ی له‌ده‌ستدا(که خه‌ڵقه) ،ئه‌وا هیچ واتایه‌کی نیه.
خاڵێکی گرنگی تریش که‌ده‌بوایه کاک نه‌وشیروان هه‌میشه له‌سه‌ر زمانی بونایه ئه‌ویش دوور خستنه‌وه‌ی جه‌نه‌راڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردین له‌فیعلی پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تیش،وه‌دروستکردنی به‌دیل بۆ هه‌موو ئه‌و جێگانه‌ی که‌ئه‌وان پاوه‌نیان کردووه(به‌دیل بۆ خۆشی) چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردودا ته‌نیا توانیویه‌تی دووجۆر که‌سایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌برنی پۆسته‌کان ده‌ستنیشان بکات:
یه‌که‌م: کادری حیزبی ناو باڵه جیاوازه‌کان
دووه‌م: داواکردن له‌کورده‌کانی مه‌نفا تا ئه‌و پۆستانه پڕ بکه‌نه‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات که‌چۆن له‌ناو عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا به‌پلان هه‌وڵدراوه که ڕێگه بگیرێت له‌به‌رامبه‌ر به‌دیلی ناوخۆییدا،که‌خاوه‌نی بیری ئازاد‌و کرده‌وه‌ی ئازاد ه.
که‌وابێت کاک نه‌وشیروان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش نه‌بێته قوربانی ڕاوێژکاره کهمئهزمونهکانی و بۆ ئه‌وه‌ش کهلههاوکێشهکاندا ڕۆڵی وه‌ک پیاوێکی بێده‌سه‌ڵات دیاری نه‌کرێت،ده‌بێت شتێک بکات که‌ناسنامه‌ی ئه‌وی له‌سه‌ر نه‌بێت و به‌ناوی ئه‌ویشه‌وه بناسرێت،.بۆ نمونه هاوه‌ڵه‌کانی به‌خه‌ڵک بناسێنێ و بێته ناو بازاڕه‌کانه‌وه شت بکڕێ و له‌خۆشی و تازێکاندا ئاماده‌ییان هه‌بێت و خۆیان ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌لایه‌نێک بناسێنن کهمنهتیان به‌هه‌ڵبژاردنه‌کان نییه خهڵقانی (سه‌ر ته‌وه‌ر) واته که‌سانێک کهکهسایهتیان له‌سه‌نگی مه‌حه‌ک دراوه،.ئه‌مانه‌و شتی تر له‌لیستی گه‌لدا (بێلایه‌ن) هاوکاریان بکرێت و له‌ڕێگه‌ی جیاجیاوه یارمه‌تیان بدرێت، تاوه‌کو نمونه‌که وای لێدێت که ته‌نیا ڕیفۆرم بوون و پێشکه‌وتن خوازی و خه‌ڵکی ناو کۆمه‌ڵ و ڕه‌وشت به‌رزی و ئاستی ڕۆشنبیری و …به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک پێیان بڵێت ئه‌مانه بۆنی نه‌وشیروانیان لێ دێت،.که‌بێگومان هه‌رئه‌وکاتیش زۆر له‌وانه ده‌بن که هه‌رگیز چاویشیان به‌نه‌وشیروان نه‌که‌وتوه،به‌ڵام پێگه‌که‌یان له‌به‌رپرسێکی گه‌نده‌ڵ جیایان ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان گه‌ره‌کی بێت ئه‌وا ده‌چنه‌وه سه‌ر ئه‌و، له‌کۆتایشدا کاک نه‌وشیروان هێمایه‌کی هه‌ڵه ده‌هێنێت به‌سه‌ر "پاوه‌ن کردنی ده‌سه‌ڵاتدا: و خۆشی به‌فه‌رمی خواحافیزی ده‌کات.
Jrar31@yahoo.com