Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
دیمانه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند لالۆ ڕه‌نجده‌ر ..ئه‌نجامدانی :شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان

دیمانه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند لالۆ ڕه‌نجده‌ر ..ئه‌نجامدانی :شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان

Closed
by January 31, 2008 گشتی

 لالۆ ڕەنجدەر:هونەرمەند :
 ..گەر حكومەتى هەرێم یان هەر حكومەتێكى دیكەبێت، ئەوەندە مەراییكردن بۆ عەرەب، بۆ توركان، بۆ فارس، بكات ماناى باوەڕبەخۆنەبوونە…
 
 ..لە كەركووك پارتى و یەكێتى لە سەر ڕەنگكردنى پردێك رێكنەدەكەوتن نیوەیان كردە زەردو نیوەیان كردە سەوز..
 
 ئەنجامدانى/ شاخەوان عومەر سلێمان ….
 * تۆ یەكێك بووى لەوانەى بەردەوام باست لەوە دەكرد كە هەموومان دەبێت خۆمان بە كەركووكى بزانین و لەپێناو كەركووكدا هەموو شتێك بكەین، تەنانەت دەتگوت پێویستە عادات و تەقالیدو كەلتوورى كەركووك ببێتە عادات و كەلتوورى هەموو كوردێك كەچى ئێستا ئامادەنیت لەكەركووك بژیێت؟
 – راستیەكەى گەڕامەوە كەركووك و فەترەیەكى چاكیش لەوآ مامەوە، من لەكەركووك هیچ خانوویەك یان شوێنێكى نیشتە جێبونم نەبوو، پاشان من ژنێكى قەڵادزێیم خواستووە ئەویش وەزیفەى لەهەولێرە بۆ ئێمە زەحمەت بوو بگەڕێینەوە كەركووك، بەڵام كێشەكە ئەوەیە لەناو كەركووكدا ڕەخنەى زۆرم لە ئەحزابەكان هەیە، یان راستر بڵێم ئەوانەى نوێنەرى حیزبەكانن حیزبەكانى خۆیان خەڵەتاندووە، بۆ نموونە نوێنەرى ئەو حیزبانە هەوییەیان بۆ عەرەبەكان دەكرد، هەر نوێنەرى  ئەو حیزبانە بوون بەپارە كاغەزو بەڵگەیان بۆ عەرەبەكان دەكرد ، بەراستى ئەو شەڕە پەرۆیەى كەلەناو كەركووك كرا نە لەهەولێرو نە لەسلێمانى كرا، باشە من لەتۆ ئەپرسم لەهەولێر یەك پەیمانگاى هونەرە جوانەكان هەیە، بەڵام لەكەركووك پەیمانگاى هونەرە جوانەكانى پارتى و پەیمانگاى هونەرە جوانەكانى یەكێتى هەیە، لەوآ لە دروستكردنى پردێك رێكنەكەوتن كە رەنگى پردەكە چ ڕەنگێك بێت ناچار لایەكى پردەكەیان زەرد و لایەكى دیكەیان سەوزكرد، ئەمانە زیاتر وایان لە عەرەبكرد كە لەكەركووك بمێننەوە لەجیاتى ئەوەى بڕۆن، تەنانەت ئەوانەشى كە رۆیشتبوون گەڕانەوە، شەڕە پەرۆیەك لەنێوان قوتابیان و خوێندكاران كرا كە ئەسڵەن زۆر لەحیزبە دوژمنكارەكان بەم رووداوە خەنى بوون لەخۆشیان، من لەوباوەڕەدام گەر كەركووك هیچ حیزبێكى كوردى تێدا نەبووایە باشتر دەیتوانى عەرەب دەربكات.
 ئێستا دەسەڵاتى ئێمە بۆ خۆشبەختیمان لەڕوى ئیمكانیاتى مادەى دەوڵەمەندە، خۆدەركردنى عەرەب لە كەركووك تەنیا بەوە نابێت كەبەشەڕ دەریانبكەین، بەڵكو عەرەبەكان مەمنوون بوون پارەیەكى كەمیان بدەیتآ و خانووەكەیان لێبكڕى، بەڵام ئەوەنەكرا بەعەكسەوە  ئێستا مەسئولى كوردى زۆر لەكەركووك هەن، كە خانوو ڤێلاى چاكیان لەهەولێر و سلێمانى هەیە، ئەمانە كۆمەڵێك سەبەبن گەرنا بەراستى منیش حەزدەكەم لەشارەكەى خۆمبم .
 * سەبارەت بە سەندیكاى هونەرمەندان و ئێوە، ئێوە دەڵێن خۆمان وازمان لە سەندیكا هێنا مەبەستمان تۆو وشیار ئەحمەدە ئەوانیش ئەڵێن ئێمە دەرمانكردوون؟
 – دیارە قانونێك نییە لەسەندیكا یان رێكخراوى هونەرمەندان بەناوى دەركردن ئیلا مەگەر ئەو كەسە خۆى توهمەیەكى لەسەر بێت، پاشان من گلەیم لەكەسیان نەكردووە بەڵكو من گلەیم لەخۆمكردووەو وتومە خۆم گەندەڵم، معاشێكم وەردەگرت لەسەرحیسابى هونەرمەندان و هیچیشم نەدەكرد، دیارە ئەوە نامەیەكە بۆ ئەوانەى سەرووى خۆشم، با ئەوانیش جورئەتیان هەبێت بڵێن ئێمە ئەوپارەیە وەردەگرین، منحەى رێكخراوى هونەرمەندان بڕى (70) ملیۆن  دینار بوو پاش ئەوەى ئێمە ئەو زەجەیەمان دروستكرد بووبە (40) ملیۆن ئەو پارەیەش كەم نییە، من یەكەم جار هەڵبژێردرام بە هەڵبژاردنێكى ئیستیحقاقى بۆسەندیكاى هونەرمەندان، بەڵام  ئەوكاتەى ویستمان یەكبگرین بەراستى ئەوە خەون بوو خەونێكى زۆرخۆشبوو یەكمان گرت، بەڵام ئەو خەونەمان وەكو خۆى دەرنەچوو، دیسان لەناو رێكخراوەكە مەسائیلى حیزبى هەبوو، دیسان هەردوولا ئەو مەسائیلە حیزبیانەیان بە سەردا زاڵبوو، بەڵام من گلەیم نەبوو لەبەرئەوەى لەئەساسەوە واهاتووە سەندیكاى هونەرمەندان ئیدارەى پارتى دەعمى كردووە، یەكێتى هونەرمەندانیش ئیدارەى یەكێتى ئەوەشتێكى ئاسایە، بەڵام دیسان دەڵێم من خۆم گەندەلأ بووم.
 * تۆ یەكەم جار یەكێتى بووى، پاشن بەوە ناویاندەبردى كە پەكەكەى، لەكۆتایشدا لەناو پارتى كاردەكەى، دەكرێت بزانین جەنابتان ئیستیقرارى فكریتان لەچوار چێوەى كام حیزبدایە؟
 – من حەز دەكەم ئەوە بڵێم كە ئینتیمام بەس بە تەنیا بە نەتەوەكەى خۆم هەیە، بەلاى منەوە ئێستا پەكەكەیەك شەهید بێت، دیموكراتێك شەهید بێت، كۆمەڵەى زەحمەت كێشانێك شەهیدبێت، لەوپەڕى دونیا كوردێك پەنجەى خوێنى لێبێت واهەست دەكەم ئەو خوێنە لەجەرگ و دڵى من ئەچۆڕێت، ئەوە موزایەدەنییە خۆم واخوڵقاوم.
 * زۆرجار دەڵێن بوارى رۆشنبیرى و هونەریش وەكو لایەنەكانى دیكە گەندەڵیەكى زۆرى تێكەوتووە بەتایبەتیش وەزارەتى رۆشنبیرى بەوە تاوانبار دەكەن؟
 – من وەكو خەڵك قسە ناكەم بەڵكو وەكو خۆم قسە ئەكەم، من ئەڵێم لالۆ ڕەنجدەر خۆى گەندەڵە جورئەتم هەیە ئەمە ئەڵێم وە ئەو دروشمەى كەبەلاى خۆمەوە جوانەو هەڵمگرتووە ئەوەیەكە هەچكەس و لەخۆیەوە دەستپێبكات، ئێمە سەیرى هەرلایەكى كۆمەڵَگاى خۆماندەكەین گەندەڵى تێدایە، گەندەڵى فكرى هەیە، گەندەڵى ئابوورى هەیە، گەندەڵى ئیدارى هەیە، گەندەڵى لە پەروەردەكردنى نەوەى نوآ هەیە، لەهەموو بوارەكان هەیە، جا وەزارەتەكانیش هیچ كامێكیان خاڵى نین لەگەندەڵى، من ئەڵێم هەچكەسێك گەر بەخۆى نەوێرى بەكەس ناوێرآ، من سەر لە وەزارەتەكان دەرناكەم جا هەر وەزارەتێكى بێت.
 بەڵام من خۆم ئەناسم رەنگە لەزۆر هەڵوێست گەندەڵ بووبم، بەڵام هۆكارى گەندەڵى چییە، هۆكارى گەندەڵى حەزە چڵێس و ژاراویەكانى ناخى مرۆڤە  كەزالأ ئەبێت بەسەریدا، ئێمە لەناخى خۆمان دوور كەوتووینەتەوە  كە لەناخى خۆمان دووركەوتوینەوە لەخوا دوورە ئەكەوینەوە، خوا لەناخى ئێمەیە هەموو زاتێك خواى تێدایە تۆ كە لەخوا دووركەوتیتەوە ناخت لێوان لێو ئەبێت لەحەزە سەرشێتەكان و حەزە چڵێسەكان، واتلێدآ ئەبیت بەمرۆڤێكى ئالى، ئەبیت بەرۆبۆت رۆبۆتیش میهرى تێدانیە، رەحمی تیانیە، ئینسانى رۆبۆت نیشتمان پەروەرى تێدانیە رۆبۆت خۆشەویستى وڵات نازانێت بۆیە گەندەڵى دروست دەبێت.
 * لە كەناڵەكانى سەتەلایتى ئێمە بەرنامەى ستۆدیۆى ئەستێران و بەرنامەى دیكەى هاوشێوەى ئەوەدەكرێت بۆهاندانى گەنجان، پرسیارەكە ئەوەیە ئایا گەنجانى ئێمە كێشەیان دامەزراندن و خانوو بىَ پارەییە یان بوون بە گۆرانیبێژ كامەیان زەرورترە؟
 – ئێمە هەموومان بەروكەش دژى حەبخواردنى مادە سڕكەرەكانین، بەڵام ئەم  بەرنامانەش هەر مادەى سڕكەرن بۆ گەنج، لەولاوە وانیشان ئەدرێت كە گەنجان هیچ كێشەیەكیان نییە غەیرى گۆرانى گوتن نەبێت، لەراستیشدا ئەمڕۆ گەنج گەورەترین شت كەلێى سەندراوەتەوە رۆحیەتى، عەشق لەناخى گەنجا نەماوە، یەعنى وڵاتێكمان هەیە خاڵیە لە عەشق وە میللەتێكمان هەیە لەكاكڵەوە تەئسیرى لێكراوە، میدیاى كوردى هەوڵی نەداوە لەكاكڵەوە گەنج بگۆڕن هەوڵئەدەن بەروكەش شتەكان چارەسەر بكەن، هیچ كاتێكیش هیچ شتێك لەدنیایا لەروكەشەوە چارەسەر ناكرێت،.
 ئەگەر ئێمە شۆڕنەبینەوە ناخەكان، ئێمە ئەو  قەیران و ئەزمانەى كە هەمانن لەناخەكاندان، زۆرجار دەگوترێت ئێمە ئەزمەى رۆشنبیریمان هەیە، بەڵام ئەو رۆشنبیریانەى كە نزیكن لە روحانیەت دەڵێن ئێمە قەیرانى رۆشنبیرمان نییە، بەڵكو قەیرانى رۆشندڵیمان هەیە، یەعنى ئێمە ئێستا كێشەمان ئەوەیە رۆشندڵمان كەمە رۆشندلأ یەعنى دووركەوتنەوە لە خود دووركەوتنەوە لەزات دووركەوتنەوە لەروحیەت دووركەوتنەوە لەعیشق ئەمانە ئەزمەى ئێمەن.
 * تۆ زۆر خۆت خەریكردووە بە خوێندەوەى زەردەشت و  روحانیەت و ئەو بابەتانە مەبەستت لەوەچییە، ئایا پێت وایە كورد دواى ئەوەندە ساڵە ئیسلامیەتیە قەناعەت بە زەردەشت دێنێتەوە؟
 – نەخێر قەناعەتم نییە وەكو ئەوە وایە سپارتاكوس دژى عبودیەت وەستا سەركەوتووش نەبوو، وەك ئەوە وایە دژ بە قۆناغە تازەكە بوەستیت و بگەڕێتەوە بۆ قۆناغە كۆنەكە، ئەمە حەتمیەتى مێژووە قەت مرۆڤ ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ قۆناغى كۆن و هەوڵەكانى پوچەلأ ئەبن، بەڵام مەسەلەى ئاینى زەردەشت من وەكو دین مامەڵەى لەگەلأ ناكەم، ئیسلامیش وەكو دین مامەڵەى لەگەل ناكەم، من یەك ئینتیمام هەیە ئەویش خوایە، خوا خواى هەموو نەتەوەكانى دنیایە، خوا خواى هەموو ئاینەكانى ئاسمانیە وەهەتاكو كاتى خۆشى كە بتپەرست هەبووە لەناخى ئەو كەسە بتى بەوەسیلە زانیوە گەرنا لەناخیدا بەراستى خواى  پەرستووە، ئەڵێن پەیڕەوانى فڵانەدینە شەیتان پەرستن ئەڵێم وانییە لەناخى ئەواندا خودا ئەپەرسترىَ كە سوقرات هاوارى ئەكرد ئەى مرۆڤ خۆت بناسە ئەوە خوا پەرستیە لە قورئانیش ئەڵێت: " من عرفە نفسە عرفە ربە).
 ئێمە گرنكە ئەوە بزانین مەرج نیە مرۆڤ مولتەزیم بێت بە ئاینێكەوە ئینجا خواپەرستبیت، مەرج ئەوەیە تۆ لەناخى خۆتا ئەو خودایە جوانە بپارێزى و نهێڵى لایەنە شڕیڕەكان و شەڕانگێزەكان بەسەرتا زاڵبن، خۆ سفر كردنەوەى جەستە چییە یەعنى دوركەوتنەوەیە لەمادە،  نزیك بوونەوە لە روحانیەت خوداپەرستیە بۆ نموونە غاندى ئیسلام نەبوو، بەڵام خودا پەرستێكى عەجایب بوو، بەڵام ئەو خودا پەرستیەى تەسەوف لاى سۆفیگەران و عارفەكان جیایە لەگەلأ  ئەو خودا پەرستیەى ئاینەكان كەنیزامێكیان دراشتووە، خودا پەرستیى سۆفیگەرى هیچ واستەیەك لەنێوان خۆت و خواناهێڵێتەوە، یەعنى كەتۆ خوا لەناو دڵتا بێت هیچ پێویست بەوەناكات بچیت واستەیەك بدۆزیتەوە بۆگەیشتن بەخوا، واعیزەكانى كۆن دژى ئەو مەسەلەیەن ، ئەوان هەمیشە ویستویانە سوڵتان خۆشەویست كەن واتا گەر سوڵتانت خۆشنەوێت ئەچیتە جەهەنەمەوە جەهەنمیش ئاگرى تێدایە و ئەسوتێیت، خودا ترسنۆك و تەماعكارى خۆشناوێت گەر بوویتە هەر حیزبێك پارتى یان یەكێتى گەر لە تەماع و ترس بوو ئەو حیزبە ئیستیفادەت لێناكات.
 * تۆ وەك هونەرمەندێك تاچەند بڕوات بەو هەموو خۆماندوكردنەو پارە سەرفكردنەى حكومەتى هەرێم هەیە بۆ رۆشنبیران و هونەرمەندان و سیاسیانى عەرەب؟
 – گەر حكومەتى هەرێم یان هەر حكومەتێكى دیكەبێت ئەوەندە مەراییكردن بۆ عەرەب بۆ توركان بۆ فارس بكات ماناى باوەڕبەخۆنەبوونە، بڕوامەكە رۆشنبیرى عەرەب كورد نەناسآ و نەزانآ خەسڵەتەكانى چیە، بەڵام هیچیان ئامادەنەبوون لەرۆژە هەر تەنگانەكانى كورد بە وشەیەك كورد بەسەر بكەنەوە بەباش، باشە بۆ عیملاقى زۆر گەورە هەیە لەناو عەرەب.
 رۆشنبیرى زۆر گەورە هەیە لەناو عەرەب بۆ لەكاتى ئەنفال لەكاتى جینۆساید كوردیان بەسەر نەكردەوە، ئێمە ئەمانەوێت خۆمان هەڵخەڵەتێنین نەك ئەوان، من لەنزیكەوە لەگەلأ عەرەبەكان قسەم كردووە ئەوان گوتویانە ئەم پارە زۆرە بۆ هەڵەڕێژن، یەعنى ئێمە یان بە نەزان زانیوە، بەڵام قەت عەرەبێكم نەبینیوە گۆرانیەك بەسەر برایەتى كوردو عەرەبدا بڵێت هەمیشە كورد بۆ برایەتى كوردو عەرەب ئەڵێت، ئێمە ئەو عەرەبانەمان خۆشئەوێت كە دژى ئەنفال بن كوا، ئێمە ئەو توركانەمان خۆشەئەوێت كە دژى داگیركردنى كوردستان بن.
 * كاك لالۆ ساتەوەختى شەهیدبوونى دایك و مندالأ و خێزانەكەت بەتۆپى دوژمن چ شتێكى لاى تۆ دروستكرد؟
 –  راشكاوانە قسەبكەم ئەو كاتە هەر كەسێك لەكەس و كارم ئەگەر دەستیان بەگریان كردایا من توڕە ئەبووم، بەدلأ پێم ناخۆش بوو، لەبەرئەوەى ئەمووت خەڵك ئاو ناڕێژن بەڵكو وەكو ئێمە خوێن ئەڕێژن، ئێمە خواستى خۆمان بووە كە بەشێك لەخوێنمان بڕژێت بۆ ڕزگارى كوردستان.
 بەڵام ئێستا كەبیرمەكەونەوە پشكۆى ئاگر چۆن جەرگ داغەكات ئەوها بیریان لێدەكەمەوە، ئەزانم ئەوانە زۆر گوناهبوون رۆیشتن، یان باشبوو بۆ ئێستا نەمانەوە گەر بۆ ئێستا مابانەوە لەمن خەفەتبارتر ئەبوون.
 *قەت عاشق بوویتە، یان كچێكت ماچ كردوە؟
 – وەڵڵا بۆ مەسەلەى عاشق ناوێرم بڵێم چونكە مەسەلەى عەشق دەبێت مەرحەلەى زۆرى بۆ ببڕدرێت من عەنتیكەم بەكەسێك دێت كە ئەڵێن عاشقم. بۆ مەسەلەى عەشق نەگەیشتوومەتە عەشق، بەڵام خۆشەویستم كردووە، سەبارەت بەماچكردنیش نەوعى زۆرە من زۆر كچ ماچ ئەكەم و زۆر ئافرەت ماچدەكەم بەڵام دوور لەشەهوانیەت من لە گەرمیان گەر سەرى كچێكم ماچ كرد یەعنى ئەو كچە كچى منە مارەیى لەمن نایە ئەگەر ئەو شانى ماچكردم ئەڵێم مارەییم لەتۆ نایەت.                     
 
 
 Shakawan77@yahoo.com
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.