Skip to Content

شێتبوونێك لە دەرگام ئەدات…. بەرزان هەستیار

شێتبوونێك لە دەرگام ئەدات…. بەرزان هەستیار

Closed
by January 31, 2008 ئەدەب

 نا ئومێدیی ئەوەیە ،….
 گۆرانییەك بیت و
 أێبوارێك ، تەنها لە ترسی بێدەنگیی نێو گۆأستانێك بیچأێت ؛
 زەلیلیی ئەوەیە ،…..
 دەستت نەچێتە خوێنی خۆت
 كە ، سوور بزانیت ،…..
  هەموو دەروازەكانی أەشەبات لێ كەوتوونەتە سەر پشت و
 تۆش ، دەست بەتاڵ !
 بەدبەختیی ئەوەیە ،….
 بە مەستیی لە دەرگای "یار " بدەیت و
 نەویش عەیامێك بێت….
  بێ ئەوەی ئەدرێسێك جێ بێڵێت
 ئەسپی شێتی فأاندبێتی و
 تۆش ، بێ ئاگا ؛
 كەفتەكاریی ئەوەیە ،…..
 هێلینی دڵ پأ بێت لەباڵندەی سركی"پرسیار" و
 نە خواوەند و نە شەیتان و
 نە ، یار و ئەغیاریش…..
 چنگێ گەنمی "وەڵام "یان بۆ  أۆ نەكەن  ؛
 نائومێد و زەلییلم ، من ،
 بەدبەخت و كەفتەكارم ، ئەز
  ******
 بێ لانەیی ئەوەیە ،
 نیشتیمانێكی پان و بەرینت هەبێت و
 گۆشەیەكی خاوێن شك نەبەیت
 دوو أكات نوێژی شەهیدی تیا دابەستیت !
 دڵتەنگیی ئەوەیە ،
 شەوێك لە ناكاو  شیعر لە ُپأووشە بكەوێت و
 لۆكەی چ نەغمەیەكیش بە هاوارتەوە نەیەت
 لایەك لە أۆحی سەرما بردووت داپۆشێت ؛
 نا بەڵەدیی ئەوەیە ،
 بۆ دۆزینەوەی " خۆت " ،…..
 پەنا  بۆ  گۆشە نسرمەكانی " دڵ " بەریت ؛
 خانە خەرابیی ئەوەیە ،
 مەرگی گوڵێك هەراسانت بكات  و
 نەتوانیت  لە پرسەكەشیدا ئامادە بیت ؛
 بێ لانە و دڵ تەنگم ، ئەز ؛
 نا بەڵەد و خانە خەرابم ، من
 
 
 یانوەری 2008
 كۆلن 
 
bhastiar@yahoo.de
 
 

Previous
Next