
ئۆباما، موژده‌یه‌ک بۆ که‌نارخراوانی جیهان
ئۆباما، موژده‌یه‌ک بۆ که‌نارخراوانی جیهان
ئه‌مجه‌د شاکهلیکه باراک ئۆباما(Barak Obama)، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماریدا، له ئه‌مه‌ریکا بردییه‌وه، ئێواره‌ی 5/11/2008، خه‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر، له گۆڕه‌پانێکی باژێڕی شیکاگۆ خڕبوونه‌وه و ئۆباما گوتارێکی بۆ دان. خه‌ڵکێکی تابڵیی زۆر، ئاماده‌بوون و گوێیان ده‌دایه. کامیراکه جاروبار به سه‌ر ڕوو و ده‌موچاوی که‌سێکه‌وه ده‌گیرسایه‌وه و ڕوونتر و زه‌قتر ده‌موچاوه‌که‌ی پێشانی بینه‌ر ده‌دا. چه‌ند جارێک که‌وته سه‌ر ده‌موچاوی جێسسی جاکسن(Jesse Jackson). جاکسن، ساڵانی 1985 و 1988 هه‌وڵی دا ببێته نوێنه‌ری ڕه‌شپێستان، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری. جاکسن، له دوای شیرلی چیسهۆڵم(Shirley Chisholm)، یه‌که‌م ژنی ڕه‌شپێستی ئه‌مه‌ریکایی، که له ساڵی 1969دا، بووبه ئه‌ندامی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا و له ساڵی 1972یشدا، بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماری ناودێر کرا، دووه‌م ڕه‌شپێست بوو، بۆ وه‌ها پۆستێکی باڵا ناودێر بکرێت. مافی ده‌نگدان بۆ یه‌که‌مجار، له ساڵی 1965دا درایه سیاپێستان. جاکسن، چاوه‌کانی پڕ بوووبوون له فرمێسک و خوڕخوڕ به سه‌ر ڕوومه‌تیدا ده‌هاتنه خوارێ. که‌سێکی دیکه، که چاوه‌کانی پڕ بووبوون له فرمێسک ئۆپرا وینفری(Oprah Winfrey) بوو، ئه‌و ژنه‌ی، که پرۆگرامێکی ته‌له‌ڤزیۆنیی زۆر به‌ناووبانگی به ناوی ئۆپرا(Oprah)وه هه‌یه. فرمێسکه‌کانی هه‌ردوو جاکسن و وینفری، فرمێسکی خۆشی بوون و ئه‌وان له خۆشی‌دا ده‌گریان. له خۆشی ئه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زێکی خۆیان ده‌بێته سه‌رۆککۆمار، لێ من له‌وه دڵنیام، که جاکسن و ته‌واوی ئه‌و سیاپێستانهی دیکه‌ی، که له خۆشی‌دا ده‌گریان، ته‌واوی سته‌م و ئازار و به‌دبه‌ختی ڕه‌شپێستانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو جیهانیان وه‌یاد ده‌هاته‌وه و وه‌ک فیلمێکی سینه‌مایی و کۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌ک، ته‌واوی مێژووی کۆێلهیهتیی و چه‌وسانه‌وه‌ی ڕه‌شپێستان و بازرگانیکردن پێیانه‌وه و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زییان وه‌بیر ده‌هاته‌وه.
*****
له سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ئه‌مه‌ریکاوه له ساڵی 1776ه‌وه تا سه‌رۆکایه‌تی ئۆباما، کۆمارییه‌کان 18 سه‌رۆک و دیموکراته‌کان 18 سه‌رۆکیان هه‌بووه. یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆرج واشنگتن بوو و له نێوان 1789-1797دا، سه‌رۆکایه‌تی کردووه. هه‌موو سه‌رۆکه‌کان پرۆتستانت بوونه، ته‌نیا جۆن که‌نه‌دی نه‌بێ، که کاتۆلیک بوو.
*****
ئۆباما، که له‌دایکبووی 1961 ه، منداڵی باوکێکی ئه‌فه‌ریقایی کینیایی ڕه‌شپێستی موسوڵمانی حوسه‌ین ناو و دایکێکی سپیپێستی مه‌سیحی ئه‌مه‌ریکاییه. پاش دوو ساڵ له له‌دایکبوونی، باوک و دایکی لێک جوداده‌بنه‌وه و ئۆباما ته‌نێ له‌گه‌ڵ دایکیدا ده‌مێنێته‌وه. پاشان دایکیشی مێرد به پیاوێکی ئیندۆنیزیایی ده‌کاته‌وه و ئۆباما له‌کن دایکی و زڕباوکه‌که‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا ده‌چێته ئیندۆنیزیا و دوای چه‌ند ساڵێک له‌وێ بێزار ده‌بێ و خۆی به ته‌نیا ده‌گه‌ڕێته‌وه کن داپیر و باپیری(له لایه‌نی دایکییه‌وه)، ئیدی لای ئه‌وان ده‌بێت و دواتریش قانوونی له هارڤارد و کۆڵۆمبیا خوێندووه. که ئۆباما ده‌گاته ته‌مه‌نی 20 ساڵان، باوکیشی به ڕووداوێکی ئۆتۆمیل له کینیا، کۆچی‌دوایی ده‌کات. به هۆی باری خێزانی و جۆری گه‌وره‌بوون و بارهێنان و پاشخان و ژینگه‌یه‌کی فره‌فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵێک جیاوازییه‌وه، که ئۆبامای تێدا هاتووه‌ته دنیاوه و تێدا ژیاوه، ڕوانگه و دیتنی فراوانتر و فرهلایهنتره و به‌رینتره، چونکه قه‌بووڵکردنی فره‌فه‌رهه‌نگی و جیاوازییه‌کان، به سه‌ریدا زاڵه و ئاساییه بۆی، بۆیه ئه‌و ڕوونتر و هه‌مه‌لایه‌نه ده‌نۆڕێته ده‌وروبه‌ر و ڕه‌وشی جیهان و پێی ده‌کرێ باشتر بیانخوێنێته‌وه و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه. تێکه‌ڵاوی و ژینگهگۆڕین و چه‌ند جۆره کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تێیدا گه‌وره بووه، ده‌بێته هۆی ئافراندنی ئۆبامایه‌کی فره‌فه‌رهه‌نگ و دووربین و بهرینبین و کراوه.
*****
ئۆباما، که 20/1/2009دا، به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمیی سوێندی یاسایی خوارد و کرا به سه‌رۆککۆمار، به ناوی (باراک حوسه‌ین ئۆباما)وه، سوێندی خوارد. هه‌رچه‌نده ئه‌و وه‌ک نوێنه‌ریکی حیزبی دیموکراتی ئه‌مه‌ریکا و گه‌لی ئه‌مه‌ریکا بووه‌ته سه‌رۆکۆمار، لێ ناوه‌که‌ی، که حوسهینێکی تێدایه، بۆ ئه‌مه‌ریکایه‌کی تاکه زلهێزی جیهان و پڕانی عیسایی ئایین، شتێکی نوێیه. ئۆباما، به ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگی پێستی و به ناوه‌که‌ی و بنه‌چه و ڕه‌چه‌ڵه‌کی، یه‌که‌م و تاکه ڕه‌شپێستێکه، که تا ئێستا بووبێته سه‌رۆککۆمار. ئه‌و به حوسهینهکهی دووه‌م ناوییه‌وه و باوکێکی موسوڵمانی کینیایی و ڕه‌گه‌زێک و ڕه‌سه‌نێکی ئه‌فریقاییه‌وه، یه‌که‌م و تاکه که‌سێکه، که جیاوازه له 43 سه‌رۆککۆماره‌که‌ی پێش خۆی.
*****
ئۆباما، یه‌کێکه له‌و سه‌رۆکانه‌ی ئه‌مه‌ریکا، که له ته‌مه‌نێکی لاوی‌دا(47 ساڵان) ده‌ستبه‌کار بوو، جیاوازییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ گه‌لێک له‌و سه‌رۆککۆماره به‌ته‌مه‌نانه‌ی پێش خۆیدا هه‌یه و ئه‌م به گیانێکی گه‌نجانه‌وه ده‌نۆڕێته کێشه‌کان و وه‌دووی چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێ بۆیان و به‌و گیانه‌وه ده‌ست بۆ خه‌ڵک و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و پێوه‌نده‌کان درێژ ده‌کات.
*****
ئۆباما، سه‌رسامه به مارتین لوسه‌ر کینگ(Martin Luther King) و ئه‌براهام لینکۆڵن(Abraham Lincoln)، که یه‌که‌میان، خه‌باتکارێکی ڕێگه‌ی ئازادی و یه‌کسانی نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و مافی سیاپێستان بوو و له پێناوی ئه‌وه‌یشدا گیانی خۆی به‌خشی و دوومیشیان به باوکی دیموکراتی ئه‌مه‌ریکا داده‌نرێت و ئه‌و که‌سه‌یه، که بازرگانی به کۆیله‌یه‌تییه‌وه هه‌ڵگرت و قه‌ده‌غه کرد. به پێی سه‌رسامبوونی به‌و دووانه، ئۆباما، سیاسه‌تی ئه‌وان پێڕۆ ده‌کات و له سه‌ر بنه‌مای هزریی ئه‌وان ده‌ڕوات، که بڕوابوونه به دیموکراتی، یه‌کسانی، ئازادی مرۆڤ و سڕینه‌وه‌ی جیاوازییه ڕه‌گه‌زییه‌کان. هه‌ڵبژاردنی ئۆباما بۆ سه‌رۆککۆماریی ئه‌مه‌ریکا، هاتنه‌دی خه‌ون و ئاوه‌ته‌کانی مارتن لۆسه‌ر کینگه.
*****
ئۆباما، هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژی ناودێرکردن و خۆههڵبژاردنییهوه بۆ سه‌رۆککۆماریی، وشه‌ی گۆڕانی له‌سه‌ر زار بوو و باسی له گۆڕان ده‌کرد. ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانی گه‌وره‌یشی پێ نه‌کرێت، ئه‌وا به نه‌رمونیانی خۆی و به ئارامی خۆی، ئه‌وه‌ی پێ ده‌کرێ، زمانی گوتووبیژ بکاته زمانی سیاسه‌ت و پێوهنداریهتیی له‌گه‌ڵ جیهاندا و ئه‌وه‌ش بۆ خۆی کارێکی گه‌وره‌یه. ئه‌و بڕوای به گۆڕانه و به به‌کاربردنی ئه‌و وشه‌یه و کاراکردنی، ده‌یه‌وێت جیاوازیی خۆی له جۆرج بووش و ئه‌وانه‌ی پێش خۆی نیشان بدات.
*****
ئۆباما، له گوته و لێدوانه‌کانیدا چ له کاتی هه‌ڵبژاردن و چ له کاتی دانانی به سه‌رۆککۆمار، هه‌میشه به وشه‌ی "ئێمه"، باسی له خۆی و کار و نه‌خشه‌کانی خۆی کردووه. ئه‌و وشه‌ی"من"ی به‌کار نه‌بردووه و به وشه‌ی "ئێمه" ئه‌وه نیشان ده‌دات، که خۆیشی یه‌کێکه له خه‌ڵک و هه‌موو گه‌لی ئه‌مه‌ریکای له‌گه‌ڵه و به هه‌مووانه‌وه کاره‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئاواته‌کان ده‌هێننه دی.
*****
هه‌ر له ده‌سپێکی خۆناودێرکردنیدا و له میانه‌ی پرۆسێسی ههڵبژاردنهکهیشیدا و تا ده‌ستبه‌کاربوونیشی، ئۆباما، جه‌ختی له سه‌ر به‌کاربردنی زمانی گوتووبێژ کردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. له گوتاری دانانیدا به سه‌رۆککۆمار(20/1/2009) یش، ئه‌و باسه‌ی جارێکی دیکه هێنایه‌وه گۆڕێ و گوتی ، که له‌مه‌ودوا ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات ڕێگه چاره‌ی دیکه بۆ کێشه‌کان بدۆزێته‌وه جگه له ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی. ئه‌مه جیاوازییه‌کی له‌به‌رچاوه له سیاسه‌تی جۆرج بووشی سه‌رۆکی پێشوو، که هه‌میشه وه‌ک "مشته‌ی ناو هه‌مبانه‌که" له سه‌ر پێ بوو و په‌لاماری هه‌موو جیهانی ده‌دا و به ڕاست و چه‌پدا گورزی ده‌هاوێشت.
*****
چه‌نده نه‌رمونیان و ئارامانه ڕه‌وتار ده‌کات و دێته گۆ، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆباما له بیری ناچێت، که ئه‌و نوێنه‌ری زلهێزترین وڵاتی جیهانه و وڵاته‌که‌ی خۆی، به ڕێبه‌ری هه‌موو جیهان ده‌زانێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و گوتی"ئێمه ئاماده‌ین جارێکی دیکه ڕێبه‌ریه‌تیی بکه‌ین". ئه‌حمه‌د جانته‌کین، خه‌ڵکی باکووری کوردستان بوو، له خوێندنگه‌ی به‌رزی مامۆستایانی ستۆکهۆڵم هاوپۆلم بوو ، باوکی کورد و دایکی ئه‌رمه‌ن بوو، هه‌ندێ جار خۆی به کورد و هه‌ندێ جاریش خۆی به ئه‌رمه‌ن ده‌زانی. له سه‌رده‌می گیانه‌ڵڵای سۆڤیێت و ڕووخانی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا، که باسی ڕۆناڵد ڕیگن(Ronald Reagan)ی کردبا، ده‌یگوت:"ئه‌و شێفی دنیایه"، شێف، وشه‌یه‌کی سوێدییه به‌رانبه‌ر به چیف (Chief)ی ئینگلیزی، که به واتای: ڕێبه‌ر و سه‌رۆک دێت. ئۆبامایش، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی به ڕێبه‌ری هه‌موو جیهان ده‌زانێت، بۆیه ئاماده‌ی ڕێبهریهتیکردنه.
*****
هه‌ڵبژاردنی که‌سێکی سه‌ر به ڕه‌گه‌زێکی نائهوروپایی( ئه‌فریقایی) بۆ سه‌رۆککۆماری ئه‌مه‌ریکا، کارێکه یا ڕووداوێکه بێوێنه، له مێژووی ئه‌مه‌ریکادا. دوای 220 ساڵ و 43 سه‌رۆککۆماری سه‌ر به ڕه‌گه‌زی ئه‌وروپایی، ئه‌وجا ئۆباما هه‌ڵبژێردرا. له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌دا، خه‌ڵکانی سه‌ر به ڕه‌گه‌زی ئه‌فریقایی (سیاپێستان) بێ حه‌وانه‌وه، هه‌میشه له خه‌باتدا بوون، بۆ وه‌دیهێنانی یه‌کسانی و داد و هاوتاییان له‌گه‌ڵ سپیپێستاندا. ئه‌و خه‌باته ماوه‌یه‌کی زۆری پێچوو تا ئه‌م گۆڕانه هاته گۆڕێ، سیاپێستێک ببێته سه‌رۆککۆمار، ده‌بوو وه‌ها گۆڕانێک گه‌لێک زووتر، ڕه‌چاو کرابا و قه‌بووڵ کرابا و ڕووی دابا، به‌ڵام سوێدی گوته‌نی:"دره‌نگ باشتره له‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌بێت". ئێستا که ده‌رگا بۆ سیاپێستان کرایه‌وه، ئیدی ده‌بێ نۆره‌ی ژن و لاتین ئه‌مه‌ریکاییش بێت بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا. سیاپێستان یا ئه‌وانه‌ی له ڕه‌گه‌زی ئه‌فریقایین، سه‌دان ساڵه له خه‌بات و ته‌قه‌لادان بۆ گه‌یشتن به مافه مرۆڤییه‌کانیان و گه‌یشتن به یه‌کسانی له‌گه‌ڵ سپیپێستاندا. ئه‌وان، هه‌موو جۆره ئازار و سته‌م و زۆر و چه‌وساندنه‌وه و کوشتن و بڕینێکیان چه‌شت، تا سه‌ره‌داوێکی ئازادی بگرنه ده‌ست. هه‌زاران قوربانییان دا له پێناوی ئازادی‌دا. کوژرانی گه‌وره‌پیاوانی وه‌ک مارتین لوسه‌ر کینگ و ماڵکۆڵم ئێکس(Malcolm X) و هه‌زارانی دیکه‌ی وه‌ک کونتا کینته(Kunta Kinte)، هه‌موو ڕێگه‌خۆشکه‌ر بوون بۆ ئه‌مڕۆ.
*****
ئۆباما، داکۆکی له منداڵ له‌باربردن ده‌کات و دژی دانانی خه‌ڵکی پارێزگاره، له دادگای بڵندی ئه‌مه‌ریکادا و له‌گه‌ڵ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی باجه و له‌گه‌ڵ دابینکردنی پشتیوانه‌یه بۆ نه‌خۆشی و بواری ته‌ندروستی، واته: له جۆرج بووش کراوه‌تر و لیبراڵتره و سیاسه‌تێکی باشتر به قازانجی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، هه‌ژاران، کارگه‌ران، وه‌رزێران و خه‌ڵکه ئاساییه‌که‌ی، که ئه‌و وڵاته‌یان دروستکرد، پێڕۆ ده‌کات.
*****
له گوتاره‌که‌یدا ڕۆژی دانانی به سه‌رۆککۆماری، ئۆباما باسی ئه‌وه‌ی کرد، که ده‌یه‌وێ له‌شکره‌که‌ی له عیراق به شێوه‌یه‌کی به‌رپرسانه، بکێشێته‌وه و عیراق بداته‌وه ده‌ست عیراقییه‌کان. ئۆباما هه‌ر له داگیرکردنی عیراقه‌وه، ئه‌و دژی جه‌نگی دژ به عیراق بوو و دژی هه‌ڵوێستی بووش بوو. ئۆباما، ده‌یه‌وێ، ئاشتی بۆ ئه‌فغانستان بگێڕێته‌وه و کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات و له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی‌دا، به هاریکاری و گوتووبێژ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و باسی ئه‌وه‌یشی کرد، که ئه‌و ڕێزی بۆ جیهانی ئیسلامی هه‌یه و گوتیشی، ئه‌مه‌ریکا هی مه‌سیحی، موسوڵمان، جووله‌که و بێئایینهکانه. ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌و ئاماژانه‌دا وه‌دی ده‌کات، زمانی گوتوبێژ و خوێندنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ره و سیاسه‌تێکه ڕێک به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی نه‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر و گومان له هه‌موو خه‌ڵک و زاڵبوونی بیری ئایینی عیسایی و توندی و خۆبهکهڵهگازانینی بووشهوهیه. بووش هیچ کاتێک، ددانی خێری به جیهانی ئیسلامی‌دا نه‌ناوه و هه‌رگیزیش باسی موسوڵمانی ئه‌مه‌ریکای، وه‌ک ئه‌مه‌ریکایی نه‌کردووه. بووش به زمانێکی زبر و گوماناوی، باسی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و جیهانی ئیسلامی ده‌کرد و لووتبه‌رزانه، ده‌ینۆڕییه وڵاتانی هه‌ژار، ئیسلامی و نائهوروپایی. بووش، که عیسایهتیی سه‌رچاوه‌ی جیهانبینی و هزرینی بوو، جیهانی به سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری ئه‌مه‌ریکا و ڕه‌دووکه‌وتووانی و نه‌یارانی ئه‌مه‌ریکادا دابه‌ش کردبوو و به ناوی ته‌رۆریزم و تهرۆریستهوه، چه‌پۆکی به سه‌ر هه‌موو جیهاندا ده‌کێشا و ئه‌وه‌ی وشه‌ی ئیسلامی به زاردا هاتبا، ئیسلامێکی نهئهمهریکایێنراو و که‌وینه‌کراو، ئه‌و ده‌یخسته خانه‌ی دوژمنه‌وه و دایدهپڵۆسی. ئه‌م گوتاره‌ی ئۆباما، ده‌لاقه‌یه‌که بۆ لێکتێگه‌یشتن و بیروڕاگۆڕینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌کدی و بانگێکه بۆ ئاشتبوونه‌وه. ئۆباما، فاشیزم و کۆمۆنیزمی پێ یه‌که و به یه‌ک چاو ته‌ماشای هه‌ردووکیان ده‌کات و هه‌ردوویانی خسته یه‌ک خانه‌وه و نه‌فره‌تی لێیان کرد. ئه‌و بۆچوونه تا ڕاده‌یه‌ک، هه‌روا به سووک و سانایی قه‌بووڵ ناکرێ و ناشکرێ فاشیزم و نازیزم و کۆمۆنیزم، چوون یه‌ک چاویان لێ بکرێت، به‌ڵام که ئۆباما، بێ خۆگریدانه ئایین و ئایدیۆلۆژییه‌کی تایبه‌ت ده‌نۆڕێته جیهان، ئه‌وه‌یان بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئاشتیی جیهانی، هانده‌رێکه و چاوه‌نواڕی ئه‌نجامی باشی لێ ده‌کرێت.
*****
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له هه‌مبه‌ر ئیسرائیل، هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌ک ده‌وڵه‌تێک هاتووته دنیاوه، سیاسه‌تیکی نه‌گۆڕ بووه و هه‌میشه ئه‌مه‌ریکا دۆستی ئیسرائیل بووه. ئیسرائیل چ وه‌ک ده‌وڵه‌ت و چ وه‌ک جووله‌که‌یش، که له ئه‌مه‌ریکادا ژماره‌یه‌کی له‌به‌رچاویان ده‌ژین، کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار مه‌زنیان له سه‌ر دید و تێڕوانینی سیاسه‌تکارانی ئه‌مه‌ریکا و بنکه و ده‌سگاکانی بڕیار له ئه‌مه‌ریکا و به‌شێکی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپایش و جیهانیش هه‌یه. خۆلادان یا خۆگێلکردن له‌و ڕاستییه، بۆ هیج سیاسه‌تکارێکی ئه‌مه‌ریکایی، کارێکی ئاسان نییه. ئۆبامایش له‌و سیاسه‌ته به‌ده‌ر نییه و ئه‌ویش خۆی به دۆستێکی نزیکی ئیسرائیل ده‌زانێت. ئه‌گه‌ر سه‌دله‌سه‌دیش بڕوای به‌و دۆستایه‌تی و نزیکایه‌تییه‌ی ئیسرائیل نه‌بێت و پێشاندانی وه‌ها هه‌ستێک به‌رانبه‌ر ئیسرائیل و وه‌ها کارێک له‌گه‌ڵیدا، پتر له‌به‌ر ئه‌وه بێت، تا نه‌یبه‌ستنه‌وه به ئیسلام و جیهانی سێیه‌م و ڕه‌گه‌زی ئهقریقایی و لایه‌نگریی لاوازان و ئه‌وانه‌وه، که ئه‌مه‌یان که‌متر ڕێی تێده‌چێت. ئه‌وه‌ی پتر ڕێی تێده‌چێت، ئه‌وه‌یه که ئۆباما بێجگه‌ی له‌وه‌ی جووله‌کایه‌تی به به‌شێک له فه‌رهه‌نگی خۆی ده‌زانێت. به‌شێکی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یشی، له بڕوابوونهوهیه، به مافی ژیان، بۆ هه‌موو که‌سێک و هه‌موو گرۆیه‌ک و هه‌موو ده‌وڵه‌تێک و هه‌موو گه‌لێک.
*****
له کاتێکدا ئه‌مه‌ریکا، هه‌ر له سه‌رده‌می جیمی کارته‌ره‌وه تا جۆرج بووش، هه‌ڵوێستێکی نه‌یارانه‌ی نه‌گۆڕی به‌رانبه‌ر ئێران هه‌بووه و ئابڵۆقه‌ی خستووه‌ته سه‌ر و دژایه‌تی کردووه، به گوێره‌ی زمانێک، که ئۆباما به‌کاری ده‌بات و جۆری بیرکردنه‌وه‌ی، واپێده‌چێت ئه‌م سیاسه‌تێکی دیکه به‌رانبه‌ر ئێران و کێشه‌ی به‌کاربردنی ئه‌تۆم بگرێته به‌ر و گوتووبێژی پێ باشتر بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، هه‌رچه‌نده جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌کاته‌وه، که نابێ ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی. دیاره ئه‌و "نابێ"یه بۆ ئێران، هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی‌یش ده‌گرێته‌وه و ته‌واوی ڕۆژاوا(ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا) له سه‌ر ئه‌وه ڕێکن و له کاتێکدا بۆ ئیسرائیل هه‌یه هه‌ر جۆره چه‌کێکی هه‌بێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به وه‌ها وڵاتگه‌لێکی وه‌ک ئێران نادرێت، ببنه خاوه‌نی چه‌کێک بتوانن هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسرائیلی پێ بکه‌ن. ئه‌میر تاهیری(أمیر گاهری)، که نووسه‌رێکی به ڕه‌گه‌ز ئێرانییه و به عه‌ره‌بی له ڕۆژنامه‌ی ئهششهرقولئهوسهت(الشرق الأوسگ)ی لهندهنیدا ده‌نووسێت، باسی ئه‌وه‌ی کردبوو، که له ئێران، له نێو خه‌ڵکدا، ناوی باراک ئۆبامایان لێکداوه‌ته‌وه و باسی ئه‌وه‌یان کردووه، که باراک، ده‌کاته: به‌ره‌که‌ت و فه‌ڕ و پیرۆزیی، واته(برکە)ی عه‌ره‌بی و ئۆباما، که به فارسی ده‌نووسرێ (او باما)، ده‌کاته (او) واته: ئه‌و و (با ما) واته: له‌گه‌ڵ ئێمه، که ده‌کاته: ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه. ڕه‌نگه ئێرانییه‌کان به‌و لێکدانه‌وه‌یه بۆ ناوی ئۆباما، بڕێک دڵی خۆیان خۆش کردبێ و ئیدی وابزانن ئۆباما، ته‌نانه‌ت له بوونیان به خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمییش له‌گه‌ڵیاندایه.
*****
پێش ده‌ستبه‌کاربوونی، ئۆباما، له هه‌ندێک قسه‌وباسیدا، باسی له‌وه کردبوو، که هه‌وڵده‌دات بۆ به‌هێزکردنی پێوه‌نده‌کانی هه‌ریمی کوردستان و تورکیا و ئه‌و پێیوایه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئاسانتر ده‌توانرێ کێشه‌ی په‌که‌که و تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێت و پێیشیوایه، سیاسه‌تی بووش په‌که‌که‌ی به‌هێز کردووه. سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رانبه‌ر تورکیا به درێژایی مێژوویه‌کی دوورودرێژ، سیاسه‌تێکی نه‌گۆڕ بووه. ئه‌مه‌ریکا، هه‌میشه تورکیای وه‌ک منداڵێکی نازداری خۆی، لاواندووه‌ته‌وه و نازی داوه‌تێ. تا به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات و سۆڤیێت هه‌بوو، تورکیا بۆ ئه‌مه‌ریکا گه‌لێک گرنگ بوو و پێگه‌یه‌کی به‌هێزی ئه‌مه‌ریکا بوو، بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه. تورکیا وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاکی ناتۆ و هێزێکی له‌شکریی مه‌زن دیسان گرنگیی خۆی هه‌یه. بێجگه له‌وانه‌ش تورکیا، وه‌ک به‌رۆگری ئیمپراتۆریای عوسمانی ئیسلامی سوننه و ئیسلامێکی میانڕۆ و تا ڕاده‌یه‌ک ئهمهریکایێنراو و ڕۆژاوایێنراو، ئێستاش تا ڕاده‌یه‌ک به‌و چاوه لێی دهنۆڕدرێ و وه‌ک به‌ربه‌ستێکی گه‌وره له به‌رده‌م ئێرانی شیعه و ژیانه‌وه و بێداربوونه‌وه‌ی ئیسلامی و ته‌وژمی ئیسلامی توندڕۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ژمێردرێت. تورکیا، که ڕێگه‌ی به له‌شکری ئه‌مه‌ریکا نه‌دا، به نێو خاکی تورکیادا بڕوات، بۆ هێرشکردنه سه‌ر عیراق، له ساڵی 2003دا و ئه‌وه وه‌ک چه‌پۆکێک بوو به ڕووی کارگێڕی بووشدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ریکا چ هه‌ڵوێستێکی ساردوسڕ و نه‌یارانه‌ی به‌رانبه‌ر تورکیا نه‌نواند و له سه‌ر سیاسه‌ته دۆستانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ تورکیادا به‌رده‌وام بوو. له‌و بڕوایه‌دام ئۆبامایش، ده‌ستبه‌رداری دۆستایه‌تی تورکیا نابێت و گرنگییه‌کی به تورکیا درابوو، ئه‌ویش هه‌ر له سه‌ری ده‌ڕوا. توندوتۆڵکردنی پێوه‌نده‌کانی هه‌رێمی کوردستان و تورکیاش، له ڕاستیدا بۆ خۆی توندوتۆڵه و باشووری کوردستان، چ له ڕووی ئابووری و چ له ڕووی فه‌رهه‌نگییه‌وه، بووه به کۆڵۆنییه‌کی تورکیا، هه‌میشه له سه‌ر حیسابی په‌که‌که و بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی باکووری کوردستان بووه و ده‌بێت. ئۆباما، وه‌ک بووشی پێش خۆی و تورکیا و عیراق و سه‌رانی باشووری کوردستانیش، ئه‌ویش له‌و سیاسه‌ته‌ی دژ به په‌که‌که، به‌ده‌ر نابێت و له هه‌مبه‌ر په‌که‌که، به هه‌موویانه‌وه به‌ره‌و چه‌کداماڵینی په‌که‌که و خامۆشکردنی ترۆسکهی شۆڕشه‌که‌ی گه‌لی باکووری کوردستان و ڕازیکردنی دڵی تورکیا، هه‌نگاو ده‌نێن.
*****
ئه‌مه‌ریکا وه‌ک وڵاتێکی خاوه‌ن چه‌ندین ده‌سگا و دامه‌زراوه و کارگێڕی و نه‌خشه و قانوون و سیاسه‌تێکی داڕێژراو و سه‌قامگیر، به گۆڕینی سه‌رۆککۆمار، گۆڕانێکی له‌به‌رچاو و گه‌وره له سیاسه‌ت و نه‌خشه‌کانیدا، به تایبه‌ت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا، نایه‌ته گۆڕێ. گۆڕانی سه‌رۆککۆمار، گۆڕانی مه‌زنی وهدوودا نایه‌ت. سه‌رۆککۆمار پابهبهندی بڕیار و دیدی کۆنگرێسه، به هه‌ردوو به‌شه‌که‌یه‌وه، نوێنه‌ران و پیران و بێجگه له‌وه‌ش ده‌یان ده‌سگای کارگێڕی دیکه و گرنگ هه‌ن، وه‌ک: سی. ئای. ئه‌ی (CIA)، پێنتاگۆن، دادگای باڵا، که سه‌رۆککۆمار گه‌ره‌که، له چواچێوه‌ی بڕیاره‌کانیان ده‌رنه‌چێته ده‌رێ، به‌ڵام سه‌رۆککۆمار ڕه‌نگ و ده‌نگی خۆیشی هه‌یه و تاڕاده‌یه‌ک پێی ده‌کرێ جۆره ڕه‌نگێک، تایبه‌تمه‌ندییه‌ک، سیمایه‌ک، ببه‌خشێته کارگێڕییه‌که‌ی خۆی و جێده‌ستی دیار بێت، له کارڕاپه‌ڕاندن و سیاسه‌تدا. ئه‌مه‌ریکا، وڵاتێکه ته‌نیا سه‌رۆککۆمار به‌ڕێوه‌ی نابات. وڵاتی ده‌سگا و دامه‌زراوی قانوونییه. وڵاتێکه ده‌ستوور و قانوون تێیدا باڵاده‌سته و ده‌سگا و دامه‌زراوه‌کان، خاوه‌ن بڕیارن و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سگا و دامه‌زراوانه‌دا، هه‌موو بڕیارێک تاوتوێ ده‌کرێت و دهڕهسێت. سیاسه‌تی وڵات، تا ڕاده‌یه‌ک چه‌سپاو و نه‌گۆڕه و نه‌خشه‌ی درێژخایه‌نی بۆ داڕێژراوه. له‌به‌ر ئه‌وه، گۆڕان له‌وێ، زۆر ئاسان نییه. ئه‌مه واتای بێده‌سه‌ڵاتی و لاوازیی سه‌رۆککۆمار ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکه ئه‌ویش وشه‌ی خۆی و ده‌نگی خۆی و که‌سیه‌تیی خۆی هه‌یه و خاوه‌ن بڕیاری خۆیشیه‌تی، لێ له چوارچێوه‌ی قانوون‌دا. سه‌رۆک به ته‌نیا هه‌موو شتێک نییه و چاره‌نووسی هه‌موو سیاسه‌تێک، له نێو ده‌سگا قانوونییه‌کاندا و له نێو بڕیاره تاوتوێکراو و کۆپێکهاتنهکاندا، دیاری ده‌کرێت. نه‌گۆڕیی ستراتیژی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، له دوو هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکادا، به‌رانبه‌ر به کووبا و به ئیسرائیل، ده‌رده‌که‌وێت. له 1960ه‌وه، ئه‌مه‌ریکا ئابڵۆقه‌ی خستووه‌ته سه‌ر کووبا و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ته‌واوی ئه‌و سهرۆککۆمارانهی، که سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکایان کردووه، ئایزنهاوه‌ر(Eisenhower)، که‌نه‌دی(Kennedy)، جۆنسن(Johnson)، نیکسن(Nixon)، فۆرد(Ford)، کارته‌ر(Carter)، ڕیگن(Reagan)، بووشی باوک(G.H.W Bush)، کلنتن(Clinton) و بووشی کوڕ(George. W. Bush)، هه‌موویان هه‌ڵوێستیان له کووبا نه‌گۆڕ بووه و کاسترۆیان به دیکتاتۆر و ڕێژیمهکهیشیان به دیکتاتۆری ناونووس کردووه و هه‌وڵی ڕووخان و گۆڕینی ئه‌و ڕێژیمه‌یان داوه. هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی ئه‌مه‌ریکایش له ئیسرائیل، به درێژایی مێژوو و گۆڕانی سه‌رۆککۆمار له ئه‌مه‌ریکا، چ گۆڕانێکی به سه‌ردا نه‌هاتووه و هه‌میشه به‌هێزتر بووه.
*****
له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ستراتیژییدا، بنه‌مایه‌کی نه‌گۆڕ هه‌یه، ئه‌ویش "به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکایه". بۆ ئه‌مه‌ریکا مافی مرۆڤ و پاراستنی دیموکراسی، که بانگاشه‌ی بۆ ده‌کات، زۆر گرنگ نییه و ته‌نێ بۆ چاوبه‌ستنی خه‌ڵک و خۆڵ لهچاوکردنیانه. به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر بنه‌مای: نه‌وت و گاز(ئابووری) و دژایه‌تی و به‌رپێگرتن دژایه‌تیکردنی ته‌رۆریزم، وه‌ک خۆیان ده‌ڵین. وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌رمایه‌دار، پاراستنی سه‌رمایه و سه‌رمایه‌دار و سه‌رمایه‌داری، ئیدی له هه‌ر کوێیه‌ک و هه‌رچۆن بیت، بۆ ئه‌مه‌ریکا گه‌لێک گرنگه. مافی مرۆڤ و پاراستنی دیموکراتی هه‌مووی بانگاشه‌یه و قسه‌ی بۆشه و ڕاست نییه.
*****
پاییزی 1981، هێشتا چه‌ند مانگێک بوو هاتبوومه سوێد. له خوێندنگه‌یه‌کی سوێدی(KV) زمانی سوێدیم ده‌خوێند. مامۆستایه‌کمان هه‌بوو ناوی کریسته‌ر(Christer) بوو. ئه‌و ده‌مه ته‌مه‌نی له نێوان 45-50 ساڵێک ده‌بوو. ئه‌و ده‌یگێڕایه‌وه، که کاتێک ئه‌و بۆخۆی مێردمنداڵ بووه و خه‌ڵکی ڕه‌شپێستی بینیوه له ستۆکهۆڵم، که دیاره زۆر ده‌گمه‌ن بوونه، زۆرجاران ئه‌و و سوێدییه‌کانی دیکه‌یش ویستوویانه ده‌ست له ده‌ستیان بده‌ن یا ئه‌گه‌ر ده‌ستیان به‌ر ده‌ستی ئه‌و ڕه‌شپێستانه که‌وتبا، پێیانوابووه ئه‌و ڕه‌نگه ڕه‌شه وه‌ک پێستێک یا توێکڵێک یا کاژێکی زیاده به له‌شی ئه‌وانه‌وه‌یه و ده‌شێ لاببرێ یا ههڵکڕێنرێ یا ڕه‌نگه به سابوون و ئاو و شۆردن لاچێت و ڕه‌نگی ئه‌و که‌سانه کاڵ بێنه‌وه.
*****
هاوڕێیه‌کم، کاتی خۆی دانیشتووی شاری یێڤله(Gävle)ی سوێد بوو، بۆی گێڕامه‌وه، که (ح. ق. د)، که کوردێکی نیشته‌جێی ئه‌و شاره بوو، به ڕه‌شپێستێکی ناسیاوی خۆی، که هاوپۆل و هاوشاری بوون گوتبوو: "شیر بخۆوه شیر!". کابرایش گوتبووی: "بۆ؟" (ح. ق. د)یش گوتبووی: "بۆ ئه‌وه‌ی سپی ببیته‌وه".
*****
هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه ئۆباما کارێکی زۆری پێ نه‌کرێ و نه‌توانێت په‌ڕجوویه‌ک بهێنێته گۆڕێ، لێ هیوایه‌که بۆ ڕه‌ش، هه‌ژار، که‌نارخراوانی کۆمه‌ڵگه، چونکه ئه‌وان به نوێنه‌ری خۆیانی ده‌زانن و به هاوده‌ردی خۆیانی ده‌زانن. چوونی ئه‌و بۆ کۆشکی سپی، کرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی کۆشکی سپییه به ڕووی خه‌ڵکه پشتگوێخراوه‌کان و کهنارخراوهکان و جیاواز و که‌مینه‌کاندا.
*****
سه‌رکه‌وتن و بردنه‌وه‌ی ئۆباما له هه‌ڵبژاردندا، شکاندنی ئه‌و تابووه سه‌دان ساڵییه بوو، که له‌سه‌ر ڕه‌شپێستان هه‌بوو، به‌وه‌ی ده‌رگای نه‌ک هه‌ر کۆشکی سپی، به‌ڵکه هی زۆر شوێنی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایان لێ داخرابوو، وا ئێستا لێیان کرایه‌وه. کۆشکی سپی و سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا، له 1779وه تا 2008، له یه‌که‌م سه‌رۆککۆماره‌وه تا چلوسێیهمین سه‌رۆککۆمار، بێ هیچ وچان و بۆشایی و ڕاوه‌ستانێک، سه‌رۆککۆماری سپی‌پێست له دووی یه‌کدی نیشته‌جێی بوونه و هاتوونه سه‌ر کار. ئۆبامای چلوچوارهم سه‌رۆککۆمار، یه‌که‌م ڕه‌شپێسته، که وه‌ک سه‌رۆکۆمار پێ ده‌نێته نێو ئه‌و کۆشکه‌وه.
*****
ڕۆژی سوێندخواردنه‌که‌ی، ئۆباما، باسی باوکی وه‌ک نموونه‌یه‌کی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زیی، هێنایه گۆڕێ و گوتی، که باوکی ئه‌گه‌ر پێش 60 ساڵێک بچووایه‌ته ڕیستۆرانگێک به‌و جۆره‌ی بشێ خزمه‌ت نه‌ده‌کرا. ڕه‌شپێستانی ئه‌مه‌ریکا بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی 1965دا، مافی ده‌نگدان و خۆههڵبژاردنیان وه‌ده‌ستهێنا. خوێندنگه، مه‌له‌وانگه، خواردنگه، دایه‌نگه، جێگه‌ی دانیشتنی نێو ئۆتۆبووس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ته‌نانه‌ت ئاوده‌ستخانه‌ی ڕه‌شپێست و سپیپێستان، جیا بوون. ئه‌وجا دیاره باوکی ئۆبامایش، کینیاییهکی ڕه‌شی موسوڵمانی حوسه‌ین ناو، ئه‌وده‌می هه‌روا مامه‌ڵه کراوه.
*****
هه‌ڵبژاردنی ئۆباما، تا ڕاده‌یه‌ک زیندووبوونه‌وه و گیانبه‌به‌رداکردنه‌وه‌ی، کونتا کینتهی، ئالیکس هه‌یلی(Alex Haley) و هه‌زاران کونتا کینتهکانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته و ئه‌وروپایه، که به چ سه‌ختی و ده‌رده‌سه‌ری و چه‌وساندنه‌وه و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ک، گه‌یێنرانه ئه‌مه‌ریکا و چی‌یان لێ ده‌کرا و چۆن مامه‌ڵه ده‌کران و ده‌کوژران و له‌نێو ده‌بران و کاریان پێ ده‌کرا و چ مافێکیانیش پێ ڕه‌وا نه‌ده‌بینرا. هاتنه‌دی ئه‌و خه‌ون و ئاواته‌یه، که مارتن لوسه‌ر کینگ، هه‌یبوو و ده‌یخواست و بوو به قوربانی بۆی.
*****
بوونی ئۆباما به سه‌رکۆمار گه‌ره‌که ڕێگه خۆشکات بۆ ئه‌وه‌ی:
به‌لووچێک، کوردێک، عه‌ره‌بێک، ئازه‌رییه‌ک، سوننه‌یه‌ک، بتوانێ له ئێران‌دا ببێته سه‌رۆککۆمار.
ئاشوورییه‌ک، تورکمانێک، کوردێک(ئێزدی، یارسان، شیعه، سوننه، هه‌ورامی، فه‌یلی، لوڕ، کرمانج، سۆران، قادری، نه‌قشبه‌ندی و…) کلدانێک، سریانێک، بتوانێت له کوردستاندا ببێته سه‌رۆک.
کوردێک ، عه‌ره‌بێک، سریانێک، جووله‌که‌یه‌ک، بتوانێت له تورکیادا ببێته سه‌رۆککۆمار یا سه‌رۆکی حوکوومه‌ت.
سریانێک، کوردێک، درووزێک، بتوانێت ببێته سه‌رۆککۆماری سووریا.
کلدانێک، ئاشوورییه‌ک، تورکمانێک، عه‌ره‌بێک، کوردێک، شیعه‌یه‌ک، سوننه‌یه‌ک، ئێزدییه‌ک، یارسانێک، بتوانێت ببێته سه‌رۆککۆمار یا سه‌رۆکی حوکوومه‌تی عیراق.
فلستینییهک، مه‌سیحییه‌ک، موسوڵمانێک، درووزێک، بتوانێت ببێته سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت یا سه‌رۆکی حوکوومه‌تی ئیسرائیل.
قه‌ره‌چێک، جووله‌که‌یه‌ک، سریانێک، کوردێک، فارسێک، عه‌ره‌بێک، تورکێک، هیندییه‌ک، پاکستانییه‌ک، لاتین ئه‌مه‌ریکاییه‌ک، ئه‌مازیغییه‌ک، ببێته سه‌رۆکی حوکوومه‌تی بریتانیا، بێلژیک، ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، هۆڵاند، سوێد، ئیتالیا، یۆنان، نه‌مسا یا سه‌رۆککۆماری فرانسا.
*****
ئۆباما، له بووشه‌وه. بێجگه له قه‌یرانی ئابووری و کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی جیهانیی، وه‌ک عیراق، ئه‌فغانستان، فلستین و ئیسرائیل، ئێران، کووبا، کۆریای باکوور، گوانتانامۆ و ده‌یانی دیکه‌ی، بۆ به‌جێ ماون، که ده‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه بدا چاره‌سه‌ریان بکات و له کۆڵی ئه‌مه‌ریکایان بکاته‌وه. ئه‌وه‌ی که له بووشه‌وه بۆی به‌جێ نه‌ماوه، دید و زمانه‌که‌ی بووشه. بووشێک، جیهانی کردبووه دوو له‌ته‌وه، جیهانی "ئه‌وان و ئێمه" و وشه‌ی ته‌رۆر و تهرۆریزمیش، بنێشته‌خۆشه‌ی بن ددانی بوون، لێ ئۆباما، به پێی گوتار و کرداره‌کانی، نه جیهان وه‌ک دوو جیهان ده‌بینێت و نه وشه‌گه‌لی ته‌رۆر و تهرۆریزمیشی به زاردا هاتن. جیهان لای ئۆباما، یه‌ک جیهانه و بۆ هه‌موو مرۆڤه و ته‌رۆر و تهرۆریزمیش، دوو وشه‌ن بۆ تۆقاندن و سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکانی جیاواز و ته‌نێ له نێو مێشکی خه‌ڵکانێکی نه‌خۆشدا هه‌ن. به ڕێزگرتن له‌وی دیکه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وی دیکه و قه‌بووڵکردنی ئه‌وی دیکه وه‌ک چۆن هه‌یه و قه‌بووڵکردنی جیاوازییه‌کان و ده‌ستنیشانکردنی ده‌رده جڤاکی و ئابووری و سیاسییه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی ماف و داد و ئازادی، بۆ چه‌وساوان و به‌شخواراوان و نه‌داران و کهنارخراوان، جیهان ده‌بێته‌وه یه‌ک جیهان و وشه‌گه‌لی ته‌رۆر و تهرۆریزمیش، له فه‌رهه‌نگی زمان، ده‌رده‌هاوێژرێت. بووش و جیهانبینییه‌کی هێنایه گۆڕێ و به تۆبزی به سه‌ر جیهاندا دهیبهشییهوه و ده‌یسه‌پاند، چی له فاشیزم و نازیزمهکهی مۆسۆلینی و هیتله‌ر که‌متر نه‌بوو. هاتنه سه‌رکاری ئۆباما، پێچانه‌وه‌ی ئه‌و جیهانبینییه‌یه و ختووکهیهکی خه‌ونی هه‌ژاران و کهنارخراوان و چه‌وساوانه و هه‌نگاوێکه به‌ره‌و جیهانێکی ئارام و بڕێک یه‌کسانی.
29/1/2009