جه‌وهه‌ری هونه‌ر له هونه‌رمه‌ند(کاروان عوسمان)ندا
جه‌وهه‌ری هونه‌ر له هونه‌رمه‌ند(کاروان عوسمان)ندا
Kazmkader72@yahoo.com
ئه‌گه‌ر نه‌توانین له‌م سروده(بێنه پێشچاو)تێبگه‌ین،هه‌رگیز له مانا‌و نهێنی خنکاندنی(کاروان عوسمان) ناگه‌ین.ئه‌گه‌ر چرکه‌به‌چرکه‌ی ژیانمان له خولیا‌و گینگڵی ئازادی و به‌رابه‌ریدا نه‌بێت،دیسان سه‌خته تێبگه‌ین(کاروان)چی سرودێکی بۆ مرۆڤ_به‌شمه‌ینه‌تان جریکاندووه.بێنه پێشچاو،که هه‌موومان له ئاشتیدا بژین*
گشتی یه‌کسه‌ر
ڕه‌نگه بڵێی خه‌یاڵات ئه‌که‌م
به‌ڵام هه‌ر من نیم که‌وا ئه‌ڵێم…
به هیوام تۆش ڕۆژانێ بێ
تۆش ڕۆژانێ بێیته کۆڕمان
دونیاش گه‌ش..
دونیاش یه‌کسان.بێنه پێشچاو موڵک نه‌بێ
سه‌د بریا تۆش ئه‌تسه‌لماند
پۆشته‌و خاوێن گشت بێینه‌ده‌ر
به‌شه‌ر هه‌موو برا بووان…بێنه پێشچاو ڕۆژانێ بێ
هه‌موان هه‌موو شتیان ببێ
ئاسانه گه‌ر تێفکری
هیچی موڵکی هیچکه‌س نه‌بێ.بێنه پێشچاو،که هه‌موومان هه‌ر بۆ ئه‌مڕۆ بژین
گشتی یه‌کسه‌ر،سنوره‌کان هه‌ر نه‌مێنن
کوشتار نه‌بێ..بڕین نه‌بێ
بیرکه‌ره‌وه.. ئایین نه‌بێ
جه‌هه‌نم و به‌هه‌شت نه‌بێ
سه‌رسه‌ریشمان هه‌تا بڕوێ
غه‌یری ئاسمان چیتر نه‌بێ.کاتێک مرۆڤ گوێی له‌م گۆرانییه مه‌زنه‌ی(کاروان عوسمان)ده‌بێت،ئیتر ساویلکانه‌ترین و کۆمیدیترین شت ئه‌وه‌یه قه‌له‌ق و فریوی پیاوکوژبوونی کاروان عوسمان بێت و بخۆیت.سه‌یره مرۆڤێک ڕۆژێک له ڕۆژان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی به‌عسیه‌کاندا ژیابێت،گومان بکات ده‌ست و په‌نجه‌کانی ئه‌م هونه‌ره نه‌خشه‌ی کوشتنی مرۆڤێکی نوسیبێته‌وه!یاخود مرۆڤێک خاوه‌نی ئه‌و هونه‌ره به‌رزو مرۆڤایه‌تییه بێت،پێمانوابێت (کاروان) له ده‌ره‌وه‌ی هونه‌ره‌که‌ی له خاچدراوه!گومان بکه‌ین له پشتی هاواره‌کانی ئه‌م سروده‌وه:
(بێنهپێشچاو مرۆڤ هه‌موو له ئاستیدا بژین…
بێنه پێشچاو موڵک نه‌بێ…
بێنهپێشچاو ڕۆژانێ بێ
هه‌موان هه‌موو شتیان ببێ…
بێنهپێشچاو…
ئایین نه‌بێ
جه‌هه‌نم و به‌هه‌شت نه‌بێ…
کاره‌کته‌رێکی برسی و ویژدانمردوو خۆی شاردبێته‌وه و بازاڕ بیر‌و ویژدانی لهوتاندبێت!کاروان له‌م سروده‌دا ده‌ڵێت:ببینن ئه‌گه‌ر هه‌موومان له ئاشتیدا بژین ئه‌وا هه‌موومان ده‌بینه برای مرۆڤی ئه‌کتر، برایه‌تیش هه‌رگیز نایه‌ته‌دی ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاسه‌واره‌کانی پیسی موڵکایه‌تی له نێونهچن.کاروان به ده‌نگێکی پڕسۆز،به خه‌مێکی قووڵی مرۆیی که گه‌رووی ئازار ده‌دات ده‌بێژێت:بێنه پێشچاو هه‌موان هه‌موو شتێکیان هه‌بێت،به‌ڵام شتگه‌لێک که کاروان خوازیاره نه‌یانبێت،موڵک‌و ئایین و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و خودایه.
کاروان هاواری نه‌مانی دۆزه‌خ ده‌کات،له کوێشدا ئه‌م هاواره ده‌کات،له دنیایهکداو له سه‌رزه‌مینێکی دۆزه‌خیدا که به‌عسیه مرۆڤخۆره‌کان جۆشیانداوه.ده‌شێت سهرهتاوهۆکاری گرتنی کاروان ئه‌وه بێت که له‌وانه‌یه ئه‌ویش ده‌ستی له کوشتنه‌که‌دا هه‌بێت،ئه‌م گومانه (کاروان) ده‌کێشێته پای دادگه‌یه‌کی ڕه‌ش و کوێر،گومانکردن به‌سبوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان نه‌ک براده‌ری تۆمه‌تبارێک ڕاکێشی دادگهڕهشهکانیان بکه‌ن،به‌ڵکو ئه‌وان ههڵهبجهیهکیان له‌وه‌ها تۆمه‌تێکدا خنکان،(دوجه‌یل)لێکیان به داروبه‌ردو هه‌موو بوونهوهرهکانێوه ته‌ختی زه‌مین کرد.ئه‌ی ئه‌نفال چی؟مه‌گه‌ر به دیوێکیترداو به خوێندنهوهیهکیتر به تۆمه‌تێک ڕه‌شه‌کوژی نه‌کران؟به‌ڵام به‌عسیه‌کان له(کاروان)دا شتێکی ترسناکتر که‌شفده‌که‌ن، ئه‌ویش دوای پشکنینی ماڵه‌که‌یان و دۆزینه‌وه‌ی چهندکاسێتێکی گۆرانی(هه‌ڵبه‌ته به پێی چاوپێکه‌وتن و گوته‌کانی کامه‌ران عوسمانی برای کاروان که ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان له گه‌ڵیدا سازیداوه) .
له دوای ئه‌و که‌شفکردنه(کاروان)ئیتر چه‌قۆکێش و تۆمه‌تبارێک نییه که ده‌شێت له‌وه‌ها کارێکه‌وه گلابێت، به‌ڵکو(کاروان)ئیتر هونه‌رمه‌ندێکی شۆڕشگێڕه قوڵ بهكێشهکانی مرۆڤ و کۆیله‌کاندا شۆڕبۆته‌وه،خه‌م و ژان و هیواکانی زه‌حمه‌تکێشان له گه‌روی گیتاره‌که‌یه‌وه دهجریکێنێت،ڕوون و زوڵاڵ وه‌ک ئاو،بانگه‌وازی به‌رابه‌ری ده‌کات،سرود بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت که به‌عسیه‌کان به نه‌خشه‌وه له نێو ژه‌هردا خنکاندنیان.
(کاروان)بانگه‌وازی نه‌مانی سنوره‌کان ده‌کات،به‌ڵام له سه‌رزه‌مینێکی به مینڕێژکراودا،نه‌فره‌ت له شه‌ڕ ده‌کات،به‌ڵام له نێو جوگرافیایه‌کی شه‌ڕانگێزو به شهڕتهنراودا.ئیتر لێره‌وه حه‌قیقه‌تی خنکاندنی(کاروان) ده‌ست پێده‌کات و ده‌بێت هه‌ر لێره‌شه‌وه په‌ی به حه‌قیقه‌تی خنکاندنی به‌رین.سه‌یره مرۆڤێک سرودی(بێنه پێشچاو به‌هه‌شت و دۆزه‌خ نه‌بێت)له نێو(به‌هه‌شت و دۆزه‌خی)به‌عسدا،بێژێت،که‌سانێک هه‌بن و بکه‌ونه ته‌ڵه‌ی ئه‌و گومانه‌وه که کاروان به هۆی تاوانی کوشتنه‌وه له سێداره دراوه.ئه‌م گۆرانییه له سایه‌ی به‌عسدا هه‌زارجار کاروان مه‌حکوم به مه‌رگ ده‌کات،به‌عسیه‌کان هه‌زارساڵ به دوای وههاکهسێکدا ده‌گه‌ڕێن وه‌ها هونه‌رێک پێشکه‌ش به ژیان بکات،شارێکی‌تر ژه‌هرباران ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر له کوچه‌و کۆڵانه به‌شمه‌ینه‌ت نشینهکانێوه وه‌ها هونه‌رو زایه‌ڵه‌یه‌ک ببیسترێت.
به باوه‌ڕم ئیتر ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری به‌ڵگه هێنانه‌وه‌و سه‌لماندنی پیاونهکوژبوونی(کاروان)بین. ئه‌گه‌رچی(کاروان)به‌و تۆمه‌ته ڕاپێچی زیندانکراوهو دواجار ژیانی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه،چوونکه خۆسه‌ر قاڵکردن به‌وکاره‌وه له ده‌ره‌وه‌ی(کاروان)و هونه‌ره‌که‌ی،دابه‌زینه بۆ ئاستێکی نزم و کۆمیدی، خولانه‌وه‌یه له نێو بازنه‌ی ڕاڤه باو‌و سواو و داخراوه‌کاندا.بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هونه‌ری ناکۆتا به‌رزو مرۆڤایه‌تی (کاروان)ده‌گه‌ن و له خه‌م و ئێشه‌کانی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ژین و گینگڵدهدهن،ده‌بێت بۆ هه‌تایه، (کاروان)و هونه‌ره‌که‌ی به‌رز ڕابگرن.(کاروان)هونه‌رو مرۆڤی کرێکاران و به کۆیله‌کراوه‌کان و به‌رابه‌ری خوزانه،ده‌بێت هه‌ر ئه‌وانیش(کاروان)و هونه‌ره‌که‌ی له نێو دهستهزبروماندوهکانیاندا بهرزڕابگرن.
له هه‌ندێک نوسین و هه‌روه‌ها له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی(کامه‌ران عوسمان)یشدا ئه‌وه ده‌بینین و گوێبیست ده‌بین که،تاکو ئێستا هیچ بۆ(کاروان)نه‌کراوه،مه‌به‌ستیان له ده‌سه‌ڵات و هونه‌ری کوردییه که ئاوڕێکیان له (کاروان)نه‌داوه‌ته‌وه!کاروان هونه‌ری ئێمه‌یه..هونه‌رمه‌ندی کرێکاران و بهرابهریخوازن،هونه‌ری بۆ سۆسیالیزم.هونهروهونهرمهندی یه‌کێتی ولقوچڵهکانی(هونه‌ریی)پارته‌کانی خێڵ نییه،تاکو ئێمه گلهییو ڕه‌خنه‌مان لێیان هه‌بێت.ئه‌وه‌ی که ڕێکخراوی(هونه‌ریی)پارتێک ده‌ڵێت:(کاروان)**چی بۆ هونه‌ری کوردی کردووه شتێکی سه‌یر نییه!چوونکه لای ئه‌و ڕێکخراوه هونه‌رییه بێهونه‌رانه،هیچکردن بۆ هونه‌ری کوردی واته دووزه‌له‌و زوڕنالێدان بۆ ده‌سه‌ڵات و بازاڕ،یانی ته‌پڵلێدان به ده‌ستێک و پانکردنه‌وه‌ی ئه‌ویتریشیان بۆ پاره‌وپول. ئه‌م گوزارشه:(کاروان)چیکردووه بۆ هونه‌ری کوردی بێماناترین و ناشیرین‌ترین وه‌ڵامێکه که سفره‌ی ڕێکخراوێکی بێهونه‌ر به هونه‌ری بداته‌وه.ته‌نها گۆرانی(بێنه پێشچاو)به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هونه‌ر چییه،تێبگه‌ین هونه‌ر ده‌توانێت چه‌ند قوڵ به نێو ژان و واقیع و هاواره‌کانی مرۆڤدا ڕۆبچێت،چه‌ند کاریگه‌ر ده‌توانێت ئاوێزانی دنیای واقیعی و خه‌ون و هیواکانی مرۆڤ بێت.هونه‌رمه‌ندبوون هێنده بابه‌تێکی چۆنییه هێند چه‌ندیی نییه.(کاروان)بێجگه‌ی گۆرانی(بێنه پێشچاو)ئه‌گه‌ر یه‌ک سرودوگۆرانیتری نه‌گوتبایه،هێنده‌ی سه‌ره‌ده‌رزییه‌ک له‌بایه‌خی هونه‌رمه‌ندبوونی که‌م نه‌ده‌بووه‌وه.(بێنه پێشچاو) کۆتاییه بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌وهه‌ری هونه‌رو هونه‌رمه‌ندبوون تێبگه‌ین.سرودی(ئهنتهرناسێناڵ)ی(ئۆژین پۆتیه)به‌سه تا وه‌ک شاعیرێکی نه‌مرو تاههیایی،زایه‌ڵه‌و نرکه‌ی(هه‌ستن ئه‌ی هۆزی به‌شمه‌ینه‌تان)به نه‌مریی له ویژدان و کاسه‌ی سه‌ری ملێونان کرێکار‌و مرۆڤی بهرابهریخوازدا بزرنگێتهوهو بمێنێته‌وه.
به باوه‌ڕم نه‌ک ئه‌وه‌ی(کاروان)هیچی بۆ هونه‌ری کوردی نه‌کردووه،به‌ڵکو له هه‌موو مێژووی هونه‌ری کوردی‌دا_هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر شتێکی هه‌بێت ناوی مێژووی هونه‌رو هونه‌ر بێت_هونه‌رو هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ک (کاروان عوسمان)ی تێدا نییه.بێگومانم ئه‌مه زێده‌بێژی نییه من ده‌یکه‌م،مرۆڤ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی له سۆز‌و زریکه‌ی(بێنه پێشچاو..موڵک نه‌بێت)تێبگات،هه‌رگیزله(هونهروکاروان)ناگات.چوونکه(کاروان)ده‌بێژێت (جه‌هه‌نم و به‌هه‌شت)نه‌بێت،به‌ڵام ڕێکخراوی(هونهرمهندانیخێڵ)له سایه‌ی ده‌واری سوڵتانه‌کانی خێڵدا، سه‌رقاڵی زوڕنالێدان و په‌یکه‌ر تاشینی قاره‌مانانی ژن کوژو چنین و ڕستنی نه‌قش و نیگاری مافورهکانن بۆ بازاڕ!له پهنادهست کۆنه‌په‌رستترین ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی و(جه‌هه‌نمی و به‌هه‌شتیدا)قه‌راریان گرتووه.ئیتر له‌وه بێماناو نابیناییتر نییه گله‌یی و چاوه‌ڕوانی له‌کۆرسی هونه‌ری خێڵان بکه‌ین، په‌یکه‌رێکی هونه‌ریی بۆ (کاروان)دروست بکه‌ن،که کاروان له نێوان هه‌زاران مرۆڤی ده‌ست و په‌نجه زبروماندودا،به خۆی و گیتاره پڕسۆزو سهداکهیهوه سه‌ربه‌رز ڕاوه‌ستابێت و سرودی(بێنه پێشچاو موڵک نه‌بێت)بێژێت.کاروان سه‌ر به دنیای ئێمه‌یه،ئه‌وانه‌ی تینوی ئازادی و به‌رابه‌رین.بۆیه ده‌بێت هه‌رگیز ڕێگه نه‌ده‌ین ده‌ست و په‌نجه‌و فڵچه‌کانی هونه‌ری بازاڕ ڕۆخساری گه‌ش و هونه‌ریی(کاروان عوسمان)بشێوێنن و پیس بکه‌ن. چوونکه ڕێکخراوه بێهونهرهکانی ده‌سه‌ڵات ئێسکوپروسکی مردووه‌کانیش ده‌کڕن و له بازاڕدا دهیفرشنهوه. ده‌بێت بڵێین(کاروان)شانسی هه‌بووه که تاکو ئێستا ده‌ستی چه‌په‌ڵ و سه‌وداگه‌ری پیاوه‌کانی بازاڕی پێنه‌گه‌یشتووه.(کاروان)له دوای گۆرانی(بێنه پێشچاو موڵک نه‌بێت)خۆی له په‌یوه‌ندییه کاڵایی و بازاڕییه‌کان ڕزگار کردووه.کاروان له‌وێوه ئیتر مرۆڤێکی گهردونییهو گۆرانی بۆ دنیایه‌کی بهرابهرو ئازاد ده‌چڕێت،دنیایه‌ک که سنوره‌کان نه‌مێنن و مرۆڤه‌کان ته‌نها بۆ ئه‌مڕۆیان بژین.بۆیه ده‌بێت مرۆڤه هاوئومێدهکانی(کاروان)یادی بکه‌نه‌وه‌و په‌یکه‌ری خۆی و گیتاره پڕسۆزو هاواره‌که‌ی دروست بکه‌ن. بۆرژواکان حه‌قیانه بێژن(کاروان)هیچی بۆ هونه‌ری ئه‌وان نه‌کردووه،نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو(کاروان) خوازیاره جه‌هه‌نم و به‌هه‌شته‌که‌یان هه‌ر نه‌بێت.ئه‌وان ده‌زانن کاروان چی سرودێکی ترسناکی بانگه‌واز کردووه،بۆیه هیچ سه‌یر نییه(کاروان)و گیتاره پڕ قیژه‌که‌ی به خامۆشی و له بیرکردن بسپێرن.به‌ڵام لایه‌نێکیتری خامۆشبوونی(کاروان)و ئاماده‌نه‌بوونی له نێو ئه‌ده‌بیاتی ئاپۆره‌ی به‌شمه‌ینه‌تاندا،په‌یوه‌ندی به جۆشنهخواردنی هێشتای ئه‌م ئاپۆرهیهوه هه‌یه،هه‌روه‌ها به‌شێکیتری نائاماده‌یی و نازیندوێتی(کاروان) له نێو ئه‌ده‌بیاتی کرێکاریی و سۆسیالیستی‌دا،ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ لاوازی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌و لاوازی و به‌رچاو ته‌نگی ئه‌ده‌ب و هونه‌رێکی کرێکاریی و سۆسیالیستی.لێره‌دا ده‌توانم ئه‌وه بڵیم که(کاروان) سه‌ره‌تای چه‌که‌ره‌ی ڕێچکه‌یه‌کی هونه‌ریی به‌رابه‌ریخواز بوو،ڕێچکه‌ی هونه‌ریی(بێنه پێشچاو)ده‌روازه‌یه‌که(کاروان) ده‌توانێت لێیه‌وه په‌لبهاوێ و ئاسۆی هونهربینی خۆی ببینێ و فراوان بکات.هونه‌ر له سرودی(بێنه پێشچاو)دا به ته‌واوی مانا له خه‌سڵه‌ت و جه‌وهه‌ری خۆی نزیکبۆته‌وه‌و ئاوێزانی ژیان و خه‌ون و ئومێده مرۆییه‌کان بووه.به جیا له‌و تێڕوانین و بۆچوونه بێماناو پوچگهرییه که پێی وایه، ده‌بێت هونه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی واقیع و خه‌ون و خولیا مادی و مه‌عنه‌وییه‌کانی مرۆڤ و ئایدۆلۆژیاوه بێت،له‌م گۆرانییه‌دا که ده‌کرێت بڵێین گۆرانییه‌کی ته‌واو ئایدۆلۆژییه،هونه‌ر له‌وپه‌ڕی جوانیناسیدا به‌رجه‌سته‌یه‌و خۆی نمایش ده‌کات.ئه‌و بۆچوونه که پێیوایه ده‌بێت هونه‌ر بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆژیاوه ته‌نها له په‌یوه‌ند به ئایدۆلۆژی سه‌رمایه‌داری و بازاڕه‌که‌یه‌وه دروسته،چوونکه هه‌موو شتێک له بازاڕدا پیس و بۆگه‌ن ده‌بێت، هه‌ر شتێک بۆ بازاڕ خولقێنراو سیفه‌تی کاڵایی پێبه‌خشرا،ئیتر له ماناوبهها جه‌وهه‌رییه‌که‌ی خۆی ده‌که‌وێت.بازاڕ وه‌ک ئه‌و زه‌لکاوه وایه که هه‌رچی مێش و مه‌گه‌سی پیسخۆروپیسکهر هه‌یه پێیه‌وه ده‌نیشێ و دهڕێێ.بێمانایه پێمانوابێت هه‌ر شتێک بۆ بازاڕوسهوداگهری بخولقێندرێت مانا‌و خه‌سڵه‌ت و جوانییه سروشتییه‌که‌ی وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.به‌ڵام ئه‌ده‌ب و هونه‌رو گۆرانی بۆ ئایدۆلۆژی به‌رابه‌ری و سۆسیالیستی خه‌سڵه‌تێکی ته‌واو جه‌وهه‌ریی مرۆیی و ئیستاتیکی هه‌یه.چی شتێک له‌وه ئیستاتیکیترو هونهرییتره که(کاروان) به ده‌نگه پڕسۆزو ڕۆمانتیکییه‌که‌ی ده‌چریکێنێت(بێنه پێشچاو موڵک نه‌بێت… سنوره‌کان هه‌ر نه‌مێنن…کوشتار نه‌بێ..بڕین نه‌بێ…)
به باوه‌ڕم ئه‌و بۆچوونه:نابێت ئایدۆلۆژیا له هونه‌ردا هه‌بێت،به دیوێکدا ته‌مبه‌ڵی و شانخاڵی کردنه‌وه‌و خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیاره‌تی له به‌رانبه‌ر ته‌لبه‌نده دڕکاوییه‌کانی سنورهکانداو خۆ نابیناکردنه به‌رانبه‌ر شهڕوکوشتارگهکان،دیوهکهیتریشی ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می ئه‌و ڕیاکارییه ده‌چێته باخه‌ڵی سه‌رمایه‌و زه‌لکاوه‌کانی بازاڕه‌وه.خاوه‌نانی ئه‌و بۆچوونه خۆیان کاتێک ده‌ست به نوسینی دیوانه شیعر‌و ڕۆمانه وه‌همی و کاره هونه‌رییه بێهونهرهکانیان ده‌که‌ن،بیر له بازاڕ‌و قازانج ده‌که‌نه‌وه،واته ئاماده‌کردنی کاڵاکانیان بۆ بازاڕ‌و به‌و جۆره‌ی بازاڕ خواستی له سه‌ره،بۆ زۆربه‌ی خاوه‌نانی ئه‌و بۆچوونه هونه‌رو نوسین و کارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆمان،بێجگه‌ی بازرگانیکردن و چاوبڕینه داهات و پاره‌وپول شتێکی‌تر نییه.پرسیارێک لێره‌دا بیکه‌ین ئه‌وه‌یه:کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه ده‌که‌ن و خه‌ریکی کنه‌کردن و سه‌پاندنی ئه‌و وههم و خۆخاڵیکردنهوهن له به‌رانبه‌ر پیسبوون و له‌وتاندنی دنیایه‌کدا که مرۆڤ داده‌ڕزێنێت؟مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه نین که قسه‌یه‌کیان له سه‌ر سیسته‌می زه‌لکاوی سه‌رمایه نییه‌و به ده‌یان و سه‌دان ته‌ونی جۆراوجۆر به خودی سیسته‌می بازاڕه‌وه گرێیانخواردووه.بازاڕ ده‌یان ساڵ و به نوێترین ته‌کنیکی کۆمپیوته‌ری و(هونه‌ریی)ریکلام بۆ ده‌رپێ کورتێکی سێکسی ده‌کات که(من بێزم نایه‌ت سه‌یری بکه‌م)به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و به‌ڕێزانه به دوو چاوی ئه‌بڵه‌قه‌وه لێیبڕوانن و بڵین:ببینن هونه‌ر له نێو بازاڕی سێکسدا چه‌ند فه‌نتازییه.به‌ڵام له‌ولاشه‌وه شاڵاو ده‌که‌نه سه‌ر هونه‌رو هونه‌رمه‌ندێک که وێنه‌ی(کاروان عوسمان) له به‌رزترین ئاستی هونه‌ردا سرودو گۆرانی بۆ کۆیله‌کان و به‌رابه‌ری و سۆسیالیزم ده‌ڵێت.
بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌و بۆچوونه هیچیتر نییه بێجگه‌ی کۆمیدیاو فریوه چه‌په‌ڵه‌کانی دنیای بازاڕ.(بێنه پێشچاو…دنیای یه‌کسان)که(کاروان)له گه‌رو و ویژدانێکی پڕهه‌ست و عه‌شقه‌وه هاواری ده‌کات، مه‌زنترین وه‌ڵامی ئیستاتیکی و هونه‌رییه به‌و فریوکاری و خۆخاڵیکردنه‌وه‌یه ده‌یداته‌وه.هونه‌ر ده‌بێت هه‌ر ئه‌و هاوارو ئاوێنه‌یه بێت که له(کاروان)ندا به‌رجه‌سته بووه،ئه‌گینا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌بێته کاڵاو موڵک و به ته‌نه‌که‌ی زبڵی بازاڕه‌وه ده‌نیشێت.
لایه‌نێکیتری(کاروان عوسمان)که پێویسته ئاماژه‌یه‌کی پێبده‌م ئه‌وه‌یه که:(کاروان)نه‌یتوانیوه به ته‌واوی زه‌ین و هزری خۆی له ئایدۆلۆژی ناسێونالیزم ڕزگار بکات،که ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکه نابێت چاوپۆشی لێبکه‌ین.بۆ نمونه(کاروان) له لایه‌ک سرودی(بێنه پێشچاو موڵک نه‌بێ)ده‌ڵێت له لایه‌کیتریشه‌وه شیعری ناسێونالیستێکی وه‌ک(شێرکۆ بێکه‌س)ده‌کاته گۆرانی،که له هه‌موو مێژوو و کۆی شیعری(شێرکۆبێکه‌س)دا وشه‌و دێرێکی مرۆیی و گه‌ردونی وه‌ک(بێنه پێشچاو…دنیای یه‌کسان)ی تێدا نییه.یان شیعرێکی ناسێونالیستیی وه‌ک(سه‌ربازی ون)ی شاعیرێکی نێرسالاری وه‌ک(عه‌بدوڵا په‌شێو) ده‌کاته سرود. هه‌ڵبه‌ته که ده‌ڵێم شاعیرێکی نێرسالاری وه‌ک(عه‌بدوڵا په‌شێو)مه‌به‌ستم تۆمه‌ت دروستکردن و سوکایه‌تیکردن نییه.. هه‌رگیز،به‌ڵکو نمونه‌ی به‌رجه‌سته‌م له به‌رده‌ستدایه.(عه‌بدوڵا په‌شێو)له شیعریێکی عه‌یاره بیست و چواری نێرسالاریدا ده‌ڵێت:(له ده‌ستم دێت ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێفڕێدهم..نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم… کام شه‌وت گه‌ش و ڕوناکه فوو له چراکه‌م…تاڵێک له پرچت نه‌ماوه تێر تێر بۆنم نه‌کردبێت..تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێت:شوێنێک له جه‌سته‌ی نه‌ماوه په‌نجه‌کانی په‌ی پێنه‌بردبێت…)((شیعره‌که‌م له به‌رده‌ستدا نییه،داوای لێبووردن ده‌که‌م ئه‌گه‌ر بڕگه‌کان پاش و پێش که‌وتبێتن))به‌ڵام با بزانین بۆچی( عه‌بدوڵا په‌شێو) ده‌ڵێت له ده‌ستم دێ نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم و فوو له چرا بکاو شه‌وه گه‌شه‌کانی(ژن)ێک بکاته شه‌وه‌زه‌نگ و گه‌ردنی بخاته به‌ر ته‌وری جه‌لادانی ژن کوژو پیاوسالاری؟چوونکه(ژن)ه‌که یان ئه‌و کچه‌ی که (عه‌بدوڵا پشێو) شیعره‌که‌ی بۆنوسیوه،ده‌زگیران یان خۆشه‌ویستی ئه‌و_(په‌شێو) بووه،به‌ڵام له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت کج_یان ژنه‌که لێی جیا ده‌بێته‌وه‌و له گه‌ڵ که‌سێکیتردا په‌یوه‌ندی ده‌گرێت. به‌ڵام (په‌شێو)ئه‌و کاره‌ی پێقوت نادرێت.یاخود ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌توانم هه‌ر ئێستا نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم و بتخه‌مه به‌ر چه‌قۆی ژه‌نگاوی نێرسالاران و سه‌رت له جه‌سته‌ت جیا بکه‌نه‌وه!چوونکه ئه‌و(عه‌بدوڵا پشێو)به‌ڵگه‌ی لایه…به‌ڵگه‌ی چه‌ند ساڵ پێکه‌وه بوون…ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ماچ و شتیتری کردووه‌و په‌نجه‌کانی نێرسالاری په‌ی به هه‌موو شوێنێکی جه‌سته بردووه.بۆیه ده‌ڵێت هه‌ر ئێستا ده‌توانم فوو به زوڕنای نێرسالاریدا بکه‌م و بێمه به‌رده‌م ماڵه‌که‌تان و به ده‌زگیران و مێردی تازه‌ت بڵێم:هه‌رچی تۆ پێت خۆش نه‌بێ و شکۆی پیاوسالاری نه‌وی بکات،له گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌ی تۆدا کردوومه…(هونه‌رمه‌ندان)ی کوردیش ئه‌و شیعره‌یان کردووه به گۆرانی و له‌وانه‌شه یه‌کێک بێت له باشترین گۆرانی له نێو هونه‌روگۆرانی و موزیکی کوردی‌دا…!
به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆرانی(بێنه پێشچا موڵک نه‌بێ)دابڕانێکی قوڵ و ریشه‌یی(کاروان)ه له زه‌ین و هزری ناسێونالیزم و خورافاته‌کانی.(کاروان) له‌و سوردهدا به چڵه‌پۆپه‌ی هونه‌ر گه‌یشتووه و به‌ردی بناغه‌ی هونه‌ری وه‌ک خۆی داناوه.ئیتر ئێمه له‌و سروده‌وه(کاروان)به مرۆڤی خۆمان و به‌رابه‌ری ده‌زانین و هه‌میشه به‌رز ڕایده‌گرین.به گوێگرتن له زایه‌ڵه‌ی(بێنه پێشچاو) هه‌موو ڕۆژێک یادی ده‌که‌ینه‌وه،هاواری ئه‌و بۆ هه‌تایه به مێژوودا شۆڕ ده‌بێته‌وه‌و سه‌دا ده‌داته‌وه.دڵنیام هه‌تا سیسته‌می بازاڕ‌و خه‌ون و خولیای به‌شمه‌ینه‌تان بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری و سۆسیالیزم بمێنێت،ده‌نگ و زایه‌ڵه‌ی(کاروان عوسمان) بۆ هه‌تایه به زیندیی ده‌مێنێته‌وه.(کاروان) ئه‌گه‌ر گۆرانی(سه‌ربازی ون)یشی گوتبێت،دواجار له سرودی(بێنه پێشچاو)دا له شه‌قه‌ی باڵی بهرابهریداوه.(کاروان) له ده‌ورانێکدا ژیاوه ده‌توانین بڵێین ته‌واوی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و سۆسیالیستی له ژێر ته‌پ و تۆز‌و وه‌همی ناسێونالیستیدا بوونه.بۆیه ئه‌گه‌ر(کاروان)یش له‌و باره‌وه خه‌وشێکی هه‌بێت،ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چۆنێتی گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی ئه‌و ده‌مه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ئێمه‌وه دواجار له(کاروان)دا به‌رزترین هونه‌رو سرودی بێنه پێشچاومان هه‌یه.ئه‌و سروده بۆ هه‌تایه (کاروان) به ئێمه ئاوێزان و شه‌ته‌ک ده‌دات.
ماوه‌یه‌کی زۆر ماڵپه‌ڕی(بۆپێشه‌وه_هاوپشتی)ئه‌و سروده‌ی(کاروان)یان له سه‌ر مالپه‌ڕه‌که دانابوو،به‌ڵام ماوه‌یه‌کیشه لایانبردووه.من چه‌ندجار ئه‌و پرسیاره‌م له خۆم ده‌کرد:بۆچی ڕۆخساری(کاروان)یان لابردووه؟ ڕۆخساری((بێنه پێشچاو موڵک نه‌بێ))*سوپاس و ڕێزی بێپایانم بۆ(هه‌ژێن)که توانی ئه‌و سروده‌ی(بێنه پێشچاو)(کاروان)م بۆ بنوسێته‌وه‌و بۆم بنێرێت.
**له وتووێژی(ماڵپه‌ڕی(ده‌نگه‌کان)له گه‌ڵ(کامه‌ران عوسمان)ی برای(کاروان عوسمان)دا هاتووه که، ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندان پێیان گوتوه:کاروان عوسمان چی بۆ هونه‌ری کوردی کردووه.
کازم قادر
10.02.2009