Skip to Content

Friday, December 13th, 2024
ئەقڵ بەكار بێنە  نەك جەهل …..حەمەى ئەحمەد رەسوڵ

ئەقڵ بەكار بێنە نەك جەهل …..حەمەى ئەحمەد رەسوڵ

Closed
by February 15, 2009 گشتی

 ئەقڵ بەكار بێنە  نەك جەهل …..حەمەى ئەحمەد رەسوڵ
 
 شتێكی بەڵگەنەویستە كە ئێمە لە كۆمەڵگایەكدا دەژین زەمینەیەكی تەواوی تیادا خۆشە بۆ وەرنەگرتن و بەكار نەهێنانی جوانییەكانی ئەقڵ و ئەقڵانییەت و زانست و مەعریفە رۆڵیان زۆر سست و لاوازە، نە لە بیركردنەوەماندا و نە لە شێوازی ژیان و تەندروستیماندا، نە لە كار و كردەوەماندا بەكاریان ناهێنین. بەڵام جەهل و نەزانی و خورافە بابەتگەلێكی زۆر گرنگن و ئامادەگیان هەیە و رەگوڕیشەیان داكوتیوە و نەوە دوای نەوە مانەوەیان نۆژەن دەكەنەوە، چونكە پرەنسیپ و كۆڵەكە بەهێزەكانی نەریتخوازی و كۆنزەرڤاتیڤیزم ئامادەن و مۆدێرنیتە و زانست و مەعریفە نەیانتوانیوە جێگا بە نەزانی و سیحر و نوشتە و جادو لەق بكەن. چونكە سیستمی فیۆدالیزمی، سەرەك خێڵ و ئاغا و شێخ و مەلاكان ئاستەنگن لەبەردەم گەشەسەندنی سكۆلاریزم و ئەقڵانییەتدا. بایەخ و گرنگی زانست و ئەقڵ كەمتر دەكەنەوە لەترسی ئەوەی هەرەس بێنن و ركێف و دەسەڵات لە دەست بدەن:رۆڵی ئایین و پیاوانی ئایینی، هەروەها كاریگەری دابونەریت و نۆرمی كۆمەڵایەتی برەو پێدەدەن، تاكەكانی كۆمەڵگا بە كولتورەوە دەبەستنەوە، بیری سەلەفی و چەقبەستووی داخراو حەڵاڵ و شیاو دەكەن.
 لە سەرێكی دیكەوە مێژوویەكی درێژە حیزبە دەسەڵاتدارەكانی بەغدا و پاشان باڵادەستەكانی نێو دەسەڵاتی كوردی بە بیرو ئایدۆلۆژیا و دیماگۆگییەتی حیزبی مۆدێلێكیان بەرهەمهێنا لە مرۆڤی غەریزی و جاهیل و نەزان كە گەیشتۆتە ئەو ئاستەى كە تەنانەت زانكۆش ناتوانێت مرۆڤێكی ئاقڵ بەرهەم بێنێ كە بتوانێت لە ژیاندا پەنا بۆ زانست بەرێت و پرۆسەیەكی هاوسەرگیری سەركەوتوو بنیات بنێ،یان بتوانێ سنوور بۆ منداڵبوون دابنێ،یان كارامە بێت لە داڕشتنی پەروەردەی مەدەنی بۆ خێزانەكەی خۆى،یان بتوانێ دیالۆگ لە نێوان خۆی و هاوسەرەكەیدا پیادە بكات، یان وەكو خۆى كۆپی نەكاتەوە.. ئیدى لەمەودوا پێویستە دەسەڵاتی كوردی، لە رێی بەكارهێنانی كەرەستە ئەلكترۆنی و تەكنۆلۆژییە نوێكانەوە لە ماوەیەكی كورتدا سیستمی پیادەكردنی كۆمپیوتەری لە هەموو دەزگا حكومییەكاندا و لە زانكۆ و ئامۆژگاكاندا بەكار بێنێ، كۆمپیۆتەر بخاتە نێو سیستمی پەروەردە و فێركردنەوە، گرنگی بە زانست و پرۆگرامەكان بدات،گرنگى بە لابۆر وتاقیگە و سكرینى سینەمایی بدات لە خوێندندا.. كار بۆ بەمەدەنیكردنی كۆمەڵگا بكات، بەتایبەت گوند و شارۆچكەكان و هەوڵ بدات كەرتی كشتوكاڵی ــ پیشەسازی لەدەرەوەی شارە گەورەكاندا پەرەپێبدات، بۆ ئەوەی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ ئامێر و كەرەستە تەكنۆلۆژیەكاندا بكات و دونیای مەتریاڵ گەشە بسەنێت و ئەقڵییەتێكی نوێ میكانیزم ئاسا بێتە كایەوە!
 ئەركی سەرشانی حكومەتە رۆڵی ئاغا و سەرۆك هۆز و شێخ و مەلاكان كەمتر بكاتەوە، نەخۆش هانبدات روو بكەنە پزیشك و كلینیكی نۆژدارەكان، نەك بە شەپۆل رووبكەنە بەكارهێنانی نوشتە و جادو لای شێخ و مەلا قۆڵبڕەكانمان. كە ئەمەش كاریگەریی زۆر خراپی دەبێت لە سەر بیركردنەوە و دەرون و رەفتارنواندنی تاكەكاندا.. پێویستە ئاراستەكان بۆ ئەوە بن كە ژنان و دایكانمان هۆشیارتر بكرێنەوە و بڕوایان بە خورافە و سیحر و نوشتە و جادو نەبێت، منداڵەكانیان بەشێواز و میتۆدی مەدەنیانە و زانستیانە پەروەردە بكەن، لە رێگای میدیاوە هۆشیاری كۆمەڵایەتی رەگەزی مێ و ژنی كورد بگەیەنرێتە ئاستێكی بەرزتر و منداڵەكانیان سیخناخ نەكەن لە ترس و تۆقاندن بە جنۆكە و بە ئەژدیها، بە دوكتۆر و بە ئاژەڵ نەیانترسێنن. كولتوری جیاوازیی رەگەزی و جێندەری لە نێوان كچ وكوڕەكانیاندا پیادە نەكەن، توندوتیژی و زەبروزەنگ لە نێوان ئەندامەكانی خێزانەكەیاندا نەخوڵقێنن، ئیرادە و وزە و خولیاكانیان بەهێز بكەن و رۆڵیان كەم نەكەنەوە، دیالۆگ و گفتوگۆ ببێتە كۆڵەكەی پەیوەندی و لەیەك گەیشتنیان!
 ئێمە لە رێگای خوێندنەوەوە دەتوانین هۆشیاری خۆمان باڵاتر و فراوانتر بكەین، دەتوانین مەدەنیتر بین، دەتوانین پەروەردەیەكی مەدەنیانە لە نێو خێزانەكەماندا بخەمڵێنین، پێویستە مناڵەكانمان هان بدەین بچنە بەر خوێندن و بڕوانامە بەدەست بێنن، كاتەكانیان دیاری بكەین و هاریكارییان بین كۆشش بكەن و كەمتر بچنە كۆڵان و شەقامەكان. یاریەكانیان هێمنی ئەوان بپارێزێت، بیانپارێزین لە رۆحی شەڕانگێزی و تۆڵەسەندنەوە، لێیان توورە نەبین و لێیان نەدەین، چونكە ئەم رەوشتانە مرۆڤ بەرەو لاڕێ دەبات و كەسێتی ئەو شێواو و ناجێگیر دەبێت، ئیرادە و خولیای ئەو زیندەبەچاڵ دەبێت و دەروونی پڕ دەكات لە رق و كینە و گرێی دەروونی و دزیكردن و درۆكردن!كەواتە هەوڵی جیددی حكومەت و خێزانە كە پێكەوە كۆمەڵگای مەدەنی و دەستگایی (موئەسەساتی) بنیات بنێن، پێكەوە دەتوانن ببنە كوڕی زانست و مەعریفە و تاكێكی ئاقڵ دروستبكەن، پێكەوە دەتوانن كار بكەن بۆ قەڵاچۆكردنی نەزانی و جەهالەت، كە بیری سەلەفی و خورافە و بەكارهێنانی نوشتە و جادو لە گۆڕ دەنێت!هەتا تاكەكانی كۆمەڵگاكەمان پشت بە عەقڵ و زانست و مەعریفە نەبەستن، پێشكەوتن و ئاسودەیی و مەدەنییەت بەچاوی
 

Previous
Next