به‌بۆنه‌ی ڤاله‌نتاینه‌وه ژیانتان پڕکه‌ن له خۆشه‌ویستی!…..حه‌مه غفور
له ڤاله‌نتاینی ئێوه‌وه;
به‌بۆنه‌ی ڤاله‌نتاینه‌وه
ژیانتان پڕکه‌ن له خۆشه‌ویستی!
حه‌مه غفور
hamaxafoer@yahoo.com
چیرۆکی سه‌رهه‌ڵدانی ڤاله‌نتاین- ڕۆژی خۆشه‌ویستی گۆشه‌یه‌کی بچوکی ئۆقیانووسێک له تامه‌زرۆیی‌و ئاره‌زووی قووڵ‌و بێئه‌وپه‌ڕی یه‌کتر خۆشویستن‌و هۆگربوونی ئینسانه‌کان بووه بۆ یه‌کترو له‌گه‌ڵ یه‌کتر، که له دێرزه‌مانه‌وه له پێناویدا به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی زه‌بروزه‌نگی مه‌سیحیه‌ت وه‌ستاونه‌ته‌وه! کۆنه‌په‌رستی ئاینی مه‌سیحی له به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستیدا بووه‌و ئینسانه بێشوماره‌کانیش باوه‌شیان بۆ عیشق‌و خۆشه‌ویستی گرتۆته‌وه. مه‌سیحیه‌ت‌و ئاینه‌کان هه‌مویان ئاوێزانبوونی نێر‌و مێ به گه‌وره‌ترین شوره‌یی‌و ده‌ردیسه‌ری‌و سه‌رچه‌شمه‌ی نه‌هامه‌تی کۆمه‌ڵگا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، که‌چی مرۆڤه‌کان به گشتی وه به‌بێ له‌به‌ر چاو گرتنی زمان‌و ڕه‌نگی پێست‌و سنووره‌کان، هه‌ر هه‌مویان نیشانیانداوه به‌بێ خۆشه‌ویستی ژیان مانای نیه بۆیان‌و له بیابانێکی وشک‌و برینگ‌و بێ ئه‌وپه‌ڕ زیاتر نابێت! وه‌رن با ئه‌م نه‌ریته به‌رزو جوان‌و نه‌وعدۆست‌و مرۆڤدۆسته به‌رز ڕاگرین‌و یادی لێبکه‌ین‌و ڕێزی لێبگرین‌و له‌ڕێگایه‌وه با ژیانمان پڕکه‌ین له کامی عیشق‌و خۆشه‌ویستی! وه‌رن با ڕێگانه‌ده‌ین هیچ هێزێک ئه‌م نه‌ریته سروشتی‌و ئاسوده‌به‌خشه به‌که‌م سه‌یرکا یان یاساخی کات یاخود له‌که‌داری کات! ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ ڤاله‌نتایندا با کوردستان پڕکه‌ین له خۆشه‌ویستی، دڵه‌کان لێوان‌لێو بن له هۆگری‌و ئارامی‌و ئاسوده‌یی، پێکه‌نین‌و خۆشی ببێته موسیقای ڕۆژگاری داهاتوومان.
مێژووی هاتنه‌ئارای ڤاله‌نتاین به‌گوێره‌ی یه‌کێک له‌ڕیوایه‌ته‌کان؛ باس له داستانی دڕنده‌یی ئیمپراتۆریه‌تی کڵێسا‌ی مه‌سیحیه‌ت ئه‌کات له سه‌ده‌ی سێهه‌می زایینی‌دا. ده‌سه‌ڵاتی کڵێساو پیاوانی ئایینی مه‌سیحی له‌و ڕۆژگاره‌دا له پێناو سه‌پاندنی سوڵتانی موتڵه‌قی خۆیاندا به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری به‌رینی کۆیله‌و ڕه‌عیه‌ته‌کاندا وه بۆ داگیرکردنی شوێن‌و سه‌رزه‌مینی زیاتر، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ووڵاتیان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باش بۆ جه‌نگ‌و شه‌ڕه‌نگێزی‌و یه‌کتربڕینه‌وه‌و خوێنڕێژیدا ڕاگرتبوو. له یه‌کێک له‌و بڕگه‌و جومگه سه‌ختانه‌دا کڵێسا بڕیارئه‌دات خۆشه‌ویستی نێوان کوڕان‌و کچان یاساغه‌و هه‌رکه‌س سه‌رپێچی ئه‌و بڕیاره بکات ئه‌سوتێنرێ! ئه‌م بڕیاره‌ی کڵێسا بۆ ئه‌وه بووه که کوڕان‌و کچان له‌یه‌ک داببڕێن‌و سه‌رقاڵ نه‌بن به خۆشه‌ویستی‌و هاوسه‌رگیری‌و خێزانداریه‌وه، هه‌تا لێشاوێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بێ‌شومار له له‌شکری سه‌ربازی بۆ جه‌نگه‌کانیان مه‌یسه‌رکه‌ن. ڤاله‌نتاین ناوی یه‌کێک له ئه‌سقه‌فه‌کانی کڵێسا بووه که له‌و سه‌رده‌مه‌داو له کاتی ئه‌و بڕیاره‌ی کڵێسادا ڤاله‌نتاین له پشتی ده‌سه‌ڵاتی کڵێساوه به شێوه‌یه‌کی نهێنی کوڕان‌و کچانی دڵدارو خۆشه‌ویست لێک ماره‌ئه‌کات‌و به‌یه‌کیان ئه‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام کاتێک پێی ئه‌زانرێ به شێوه‌یه‌کی وه‌حشیانه له ملی ئه‌ده‌ن‌و ئه‌یسوتێنن. ئیتر له‌و ساوه له ویژدانی ملیۆنه‌ها ئینسانی دڵ پڕ له عیشق‌و خۆشه‌ویستیدا ڤاله‌نتاین بوویه ڕه‌مزێک بۆ خۆشه‌ویستی‌و هه‌موو ساڵیک له 14شوباتدا به پانتایی جیهان هه‌م وه‌کو ڕێز‌و وه‌فایه‌ک بۆ ئازایه‌تی ڤاله‌نتاین‌و هه‌م وه‌کو نه‌ریتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رین بۆ خۆشه‌ویستی‌و هۆگری مرۆڤ بۆ مرۆڤ له‌م ڕۆژه‌دا سایه‌ی پڕ له وه‌فاو عیشق‌و خۆشه‌ویستی ئه‌بێته ساباتێکی گه‌وره‌ی ئه‌فسانه‌یی وا که ده‌ریای نه‌شئه‌و مه‌یل‌و تاسه‌ی خۆشه‌ویستی به پانتایی جیهان له نێوان ئینسانه‌کاندا له‌ژێریدا شه‌پۆله‌کانی ئاراسته ئه‌کاو ئاوێزانی ژیان ئه‌بێ‌و سوکنایی به‌سه‌ر دڵ‌و ده‌روونی ملیۆنه‌ها ئینسانی ئه‌م جیهانه‌دا ئه‌بارێنێ!
له کوردستانیش خه‌ڵک به گشتی‌و گه‌نجان به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڤاله‌نتاین ئاشنان‌و له ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا سه‌دان هه‌زار که‌س له عاشقانی کچ‌و کوڕ، هۆگرانی خۆشه‌ویستی بابه‌و دایه، ئازیزانی جۆراوجۆر‌و سه‌رجه‌می مرۆڤه دڵ پڕ له ڕێز‌و وه‌فاو خۆشه‌ویسته‌کان بۆ یه‌کترو بۆ دۆستان‌و ئاشنایانیان، له‌گه‌ڵ باوه‌شێک گوڵ‌و دیاری‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌و کاتبه‌سه‌ربردن پێکه‌وه، ئامێزانی یه‌کترو خۆشه‌ویستی‌و میهرو شادی‌و ئاسوده‌یی ئه‌بن. ڤاله‌نتاین لای خۆشمان وه‌کو نه‌ریتێکی جوان‌و به‌رزی ئینسانی جێی خۆی کردۆته‌وه‌و وه‌کو هۆکارێک له پێناو موماره‌سه‌ی پێکه‌وه‌ژیان‌و عیشقڕێژکردنی کۆمه‌ڵگاو ژیانی ئه‌مڕۆژی گۆڕاوه بۆ به‌شێکی دانه‌بڕاوی فه‌رهه‌نگ‌و کولتوری مۆدێرنی خه‌ڵکی کوردستان‌و به تاسه‌وه هه‌مو ساڵێک به‌ره‌و‌پیری ئه‌چن.
به‌ڵام! به‌داخه‌وه ناتوانم به‌بێ ئه‌م به‌ڵامه ده‌ربڕینه‌کانم له‌م یاده‌و له‌م ڕۆژه‌دا به‌کۆتا بێنم؛ به‌ڵێ به‌ڵام، پاش نزیک به حه‌ڤده سه‌ده‌ی ڕه‌به‌ق به دوای گیانبازی ڤاله‌نتاین له پێناوی خۆشه‌ویستی‌و ئامێزانکردنی خۆشه‌ویستان له‌گه‌ڵ یه‌کتر بێ ترس له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های کڵێسا، له کوردستان هێشتا ئاراسته‌یه‌کی کۆنه‌پارێزو کۆنه‌په‌رست ده‌ستی باڵای هه‌یه‌و ڕۆژانه سه‌دان چیرۆکی پاک‌و بێگه‌ردی خۆشه‌ویستی، نا‌ئومێد ئه‌کاو نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو خه‌ڵتانی خوێنیش ده‌کرێن! پێئه‌چێ ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش له غه‌فڵه‌تی هه‌مان خه‌یاڵی ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا‌ی سه‌ده‌ی سێهه‌مدا به‌سه‌رببات‌و به‌نیاز بێت به یاساغکردنی خۆشه‌ویستی‌و له‌خوێنهه‌ڵکێشانی سه‌دان لاس‌و خه‌زاڵی کوردستان له‌شکری ڕه‌ش بۆ جه‌نگ‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی ئاماده‌و مه‌یسه‌رکات! ده‌نا حیکمه‌ت چیه زیاد له حه‌ڤده ساڵه هه‌زاران کچ‌و ژن ئه‌نفال کران‌و ده‌یان‌و سه‌دان چیرۆکی خۆشه‌ویستی خرانه ژێرگڵ! شاڵاوی ڕه‌شه‌کوژی ژنان هه‌روا به‌رده‌وامه‌و تاوانبارانیش ئازادانه باڵ ڕاده‌وه‌شێنن‌و گاڵته به ئینسانیه‌ت ده‌که‌ن، پێکه‌نینیان دێت به خۆشه‌ویستی‌و مێینه به شه‌رم‌و شووره‌یی وێناده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت نوزه ئیسلامیه‌کانی کوردستان جه‌سته‌ی ژنان‌و کچان به حه‌شارگه‌ی شه‌یتانی دوژمنی هه‌ره گه‌وره‌ی خوداکه‌یان له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن‌و جاڕ بۆ هه‌ڵکردنی غه‌زه‌ب‌و توڕه‌یی خودا ئه‌ده‌ن له دژی تێکه‌ڵبوونی کچان‌و کوڕان. خۆشه‌ویستی‌و پێکه‌وه‌ژیانی مرۆڤه‌کان‌و ئاوێزانبوونی خۆشه‌ویستان‌و پێکگه‌شتنی دڵداران به سه‌رچاوه‌ی فه‌سادو به‌دڕه‌وشتی دائه‌نێن‌و له دژی ڕاده‌وه‌ستن. ئیسلامیه‌کان خۆشه‌ویستی به مه‌ترسی بۆ سه‌ر بره‌وی ئاینه‌که‌یان ئه‌زانن‌و بڕیاریانداوه له به‌رامبه‌ریدا ڕاوه‌ستن!
به‌ڵام مرۆڤ به‌بێ خۆشه‌ویستی، ئینسان به‌بێ نه‌وعدۆستی‌و به‌بێ باوه‌ڕبوون به هۆگری‌و یه‌کترویستن هه‌موو مانایه‌ک له‌ده‌ست ئه‌داو ژیان ئه‌بێته سه‌رابێکی کوشنده! خه‌ڵك، ئینسان‌و کۆمه‌ڵگا تاوانی چیه‌و بڵێ چی که ئاراسته‌و مه‌یلی دژه عیشق‌و دژه خۆشه‌ویستی‌و دژه ژیان گیرۆده‌ی باوه‌ڕو ئایدیۆلۆژیای ئاینی‌و کۆنه‌په‌رستانه‌ن، یان بۆ ده‌بێ خه‌ڵکی زه‌ریبه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه کۆن‌و به‌سه‌رچووانه بده‌نه‌وه! ئینسان هه‌قی هه‌یه بژی‌و به هه‌موو مانایه‌ک تام‌و چێژی ژیان بکاو ئاسوده بێت، له هه‌مان کاتدا پێویسته ئارامی‌و ئازادی‌و به‌ختیاری بۆ دابین بکرێت!
له ڤاله‌نتاینی ئێوه‌وه!
10شوبات2009