داهێنه‌ری ڕاسته‌قینه به زمانی ئێمه‌وه ده‌دوێ….بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
ئێش و ئازاره‌کانی وێرسهری لاو
داهێنه‌ری ڕاسته‌قینه به زمانی ئێمه‌وه ده‌دوێ
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
ئه‌وه‌ی چالاكیی هونه‌ری پێمان ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و وێنانه‌ن كه به هۆیه‌وه له مێشكماندا دروست ده‌بێ و ده‌ربرێنی هه‌سته‌كانمان ئاسان ده‌كه‌ن.
كاتێ یه‌كێ هۆنراوه‌یه‌ك دهخوێبێتهوه و لێی تێده‌گات، ته‌نها دهڕبرینیهكانی هه‌ستی شاعیر تێ ناگات، به‌ڵكو ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانی خۆی له ووشه‌كانی شاعیردادهبینێتهوه كه خودی خۆی وه‌ك خوێنه‌رێك پێچواندووه، هه‌ر وه‌كو كۆلهریج سامئل شاعیری ئنگلیز ( 1722- 1834 ) پێی وایه شاعیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆمان بكاته شاعیرێك كه هه‌سته‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌ستی خۆمان . ڕوونتر بڵێیین شاعیر ئه‌و كه‌سه‌یه هه‌ستی شاعیرانه‌مان بداتێ، هه‌ست و سۆزی خۆمان له ده‌ربڕیندا له هه‌ست و سۆزی ئه‌ودا ده‌بینینه‌وه.
نووسه‌رو شاعیری گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی گۆته له بیست و پێنج ساڵیدا كتێبێك ده‌نوسێ به ناوی: Die Leiden des jungen Werthers ) ( ئێش وئازاره‌كانی وێرسهری لاو)
ئه‌و كتێبه‌ی كه له هه‌موو ئه‌وروپادا ده‌نگ ده‌داته‌وه داخ و ئازاری ئه‌شقی یه‌ك لایانه‌ی كورێكی گه‌نج بۆ كچێكی لاو ده‌خاته ڕوو. ئه‌و كتێبه‌ی كه ناپلێون نۆ جار خوێندوێتیهوهتهوه. له‌و سهردهمهداجهماوهرێكی زۆر له‌لاوان به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتوكه دڵبه‌سته‌بوون و خواست و پێداویستیه ڕۆحی و ده‌رونیه‌كانی خۆیان تێدا بینیوه‌ته‌وه. به چه‌شنێک وا کاریگه‌ری له سه‌ر گه‌نجان ده‌بێت، که چه‌نده‌ها گه‌نج دوا به دوای خۆێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که خۆیان ده‌کوژن وکۆتایی به ژیانی خۆیان ده‌هێنن.
دیاره كاره هونه‌رییه گه‌وره‌كان به بێ ئه‌وه‌ی ئاشنامان بن پێ ده‌چێ حاڵه‌تی ئێمه باس بكه‌ن، شاعیر شته تایبه‌تیه‌كانی ژیانی تاك ده‌هونێته‌وه و باسی ده‌كات، به‌ڵام له ڕاستیدا ژیانی گشتی مرۆڤایه‌تی له بووندا ده‌رده‌خات. واپێ ده‌چێ ئه‌و تاكانه شته جیاكانی خۆی بخاته روو، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بوونی ئه‌و بابه‌تانه ده‌گرێته‌وه كه له هه‌موو شوێن و كاتێكدا ئاماده‌یه . خوێنه‌ره‌كانی گۆته ته‌نها له حاڵه‌ت و ڕوداوی باسه‌كه تێنه‌گه‌یشتن، به‌ڵكو به‌و هۆیه‌وه له ڕووی سۆز و هه‌ست و ئارهزوهكانینانهوه و له خودی خۆشیان تێگه‌یشتن. نوسه‌ر له چیرۆكه‌كه‌یدا چركه ساتی ئازار و داخه‌كانی ئه‌شقی خستبوه ڕوو، ئه‌و چركه ساتانه‌ی كه خوێنه‌ر هه‌رگیز له ماناكه‌ی نه‌ده‌گه‌یشتن. جۆرێ له یاسای خۆشه‌ویستی خسبوهڕوو كه شۆپنهاوه‌ر به بیره بنچینه‌یه‌كانی سایكۆلۆجی رۆمانسیه‌ت ناو ده‌برد. دیاره خوێنه‌ره‌كان به خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه هه‌ر به‌سه‌ر هات و ڕوداوه‌كه‌یان نه‌ده‌ناسییه‌وه به‌ڵكو خودی خۆشیان له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه ده‌بینیه‌وه، له مه‌ش بترازێ، ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی كه خۆیان خاوه‌نی ئه‌زمونی تاڵن و ئهشقداری دڵشكاون چیتر هه‌ستی نائومێدی و سه‌ر لێشواویی به سه‌ریاندا زاڵ نه‌ده‌بوو ، به‌ڵكو له سه‌رو حاڵه‌ته‌كه‌دا ده‌وه‌ستنه‌وه، ڕهنجهڕۆكان چیتر له جیهانی گۆشه‌گیریدا، له ڕابوردودا نه‌چه‌قی بوون و خۆیان له بیابانی ته‌نیایی نه‌ده‌بینییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانیش یه‌كێكن له هه‌زاران و كه چیتر له بێده‌نگیدا ناناڵێنن، ڕونتر بڵێین ئه‌وانیش وه‌كو خه‌ڵكانی دی هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌زمون و ئاشقی ڕهفزكراون .
كاتێك گوێ له مه‌قامی هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌نی کورد مه‌زهه‌ری خالقی و کلارنێته‌که‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی ده‌گرین، بیسه‌ر هه‌ر له و نێوه‌دا ته‌نها هه‌ست و سۆز و تاسه و ئاره‌زوی هونه‌رمه‌ند تێناگات، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی وێرانی ( جرئهت) هونه‌رمه‌ند له ده‌ڕبرینی هه‌سته دیار و نادیاره‌كانی، له به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م هه‌ستانه‌ش له ووشه‌ی ناسك و چوارچێوهبهندكردنی ووشه‌كانیش له گۆرانی قهشهنگداو ده‌رخستن و گه‌یاندنی به بیسه‌ر، پرۆسه‌یه‌ك له ناخی گوێ‌گران ده‌هێنێته كایه‌وه به جۆرێك بیسه‌ر ڕووبه‌ری خودی خۆی دوا به داوی ئه‌مه‌ش له هه‌سته‌كانیدا نزیك ده‌بێته‌وه و له‌و نزیك بونه‌وه‌یدا جیهانی ناوه‌وه‌ی خۆی ده‌پشكنێت. پرۆسه‌ی خۆناسین دێته‌كایه‌وه. ده‌شێ مرۆڤ له روی سۆز و هه‌ست و حه‌ز و ئاره‌زو و خۆزگه‌كانی ته‌نها پێوستی به ناسینی ئه‌وی دیكه نیه ، به‌ڵكو پێویستی به ناسینی ورد‌و قوڵی خودی خۆشی هه‌یه.
بۆ نمونه له پارچه مه‌قامی :
ده‌مێکه من له غوربه‌ت دام، غه‌ریقی به‌حری حیرمانم
به‌بێ گوڵ غونچهدهم، دایم موقیمی کونجی هیجرانم
له شوێنی بولبولی دڵ، مات و سه‌رگه‌ردان وحهیرانم
ده‌مێ بۆ گوڵ ، ده‌مێ بۆ دڵ زه‌لیل وزارو گریانم
گوڵیشم چوو، دلیشم چوو، به جارێ ماڵی وێرانم
له‌م مه‌قامه‌دا كه ده‌ربڕینی هه‌سته جیاجیاكانی ئێش و ئازاری ڕۆحی له خۆگرتوه، جا ئه‌م ئێش و ئازاره چ له ئه‌نجامی له ده‌ستدانی خۆشه‌ویست و دڵدار یا له ئه‌نجامی ناڵه‌ی جودایی ، یان ته‌نیایی و سه‌رگه‌ردانی بێ ، هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ر هه‌وڵی داوه به ده‌نگی به سۆزی و غه‌مناكی و ئاوازی گه‌رمی ، ئه‌ندێشه‌ی گرفتارامان بۆ بخاته ڕوو.
لێره‌وه خاڵقی هه‌ستی تاكی خۆی له ڕێگه‌ی گۆرانیه‌كه‌وه ده‌رده‌بڕێ گرفتاری و ده‌ردی جودایی خۆی ده‌خاته روو، به‌ڵام له ڕاستیدا له‌و ڕێیه‌وه حاڵی ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌بڕێ كه هاوده‌رد و هاوگرفتن به واتایه‌كی دی له هه‌مان كاتدا هه‌ستی گشتی كه‌سانی ئێمه كه ئێش و ناڵه‌ی جوداییان هه‌بێ، ده‌خاته ڕوو، پێ ده‌چێت نوێنه‌رێك بێ و به زمانی ئێمه‌وه بدوێ . دیاره هه‌ر وه‌كو له‌وه‌و پێش تر باسمان كرد كاره هونه‌رییه گه‌وره‌كان به بێ ئه‌وه‌ی ئاشنامان بن پێ ده‌چێ حاڵه‌تی ئێمه باس بكه‌ن.
ڕه‌سامی به ناوبانگی ئیتالی( مهساچییۆ 1401- 1428) لێهاتوانه توانیویه‌تی له وێنه‌یه‌كدا كه له سه‌ر دیوار نه‌خشی كردوه جه‌وهه‌ری ئازار و داخ و ئه‌شكه‌نجه‌ی مرۆڤ بخاته ڕوو، ئه‌و ئێش و ئازاره‌ی ئاده‌م و حه‌وا كه له به‌هه‌شت ده‌رده‌كرێن ده‌شێ ئه‌م ده‌ركردنه هه‌ر ته‌نها ئازاری ئه‌وان نه‌بێ به‌ڵكو ئازارێكی گشتی بێ. ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌و نهخشاندنهدا، ئازار و ئێش و غه‌می ئه‌م دوانه‌ی له ڕوخسار و سیما و هه‌ڵسوكه‌وتیانه‌وه به ڕونی خستۆته ڕوو . بێگومان بیر و هزر له سه‌ر ئازارچه‌شتن كه سیمبۆڵێكی گشتییه ، ناسكی و زهفهرمهندی مرۆڤ ده‌خاته ڕوو. ئه‌و ده‌ركردنه‌ی ئاده‌م و حه‌وا ده‌ركردنی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه ، سزایه‌كه و هه‌موان ده‌گرێته‌وه. شۆپنهاوه‌ر ده‌ڵێ: مرۆڤ له ڕه‌وتی ژیانیدا به هه‌موو ناههمهتییهكانیهوه، هه‌ر چاره‌نووسی خۆی به ته‌نیا نابینێ بگره چاره‌نووسی گشت ده‌بینێ، له مه‌ودوا خۆی وه‌ك بینه‌رێك نه‌ك وه‌ك قوربانی ده‌بینێ.
داهێنه‌ره ڕاسته‌قینه‌کان یارمه‌تی مرۆڤ ده‌ده‌ن و تونه تاریکه‌کان رۆشندهکهنهوه، فێری پشکنین و خه‌و خه‌یالمان ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش به هۆی پیشان دانی ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ی که خوڵقێنه‌ر خۆی لێی ده‌ڕوانێت، ده‌رگا ی نوێ ترمان بۆ ده‌كاته‌وه.
به مانایه‌كی دی ، هێزی توانای بیركردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندی بیروبۆچونه‌كانمان په‌ره‌ده‌ستێنێ و جیهانێكی تر به ئێمه ده‌ناسێنێ. شێوازی نوێ بۆ ڕوانینی جیهان و کێڵگه‌ی بیرکردنه‌وه‌مان فراوان ده‌که‌ن.
ئه‌م بابه‌ته له زاری کرمانجی بلاوکرایه‌وه